لە پارێزگای بەدلیس دروێنەی گەنم لە زەویێکی ٣٥٠ هەزار دەکاری دەستی پێ کرد. دروێنەی گەنم نزیکەی ١٠٠ ملیۆن لیرەی تورکی سوودی بۆ ئابووری دەبێت.
دەڕاسەکان دەستیان بە دروێنەی گەنم کرد و شەو و رۆژ بێ راوەستان لە دەشتی خەلات کار دەکەن. سەکمەن ئاتجی یاریدەدەری بەڕێوبەری دارستان و جووتیاریی شاری بەدلیس بەشداری کارەکان بووە و سەبارەت بەم بابەتە چەند هەڵسەنگاندنێک ئەنجام دایەوە.
"لەو زەویانە نزیکەی ٦٠ هەزار تۆن گەنم وەبەردەهێنرێت"
ئاتجی دەست نیشانی کرد، لە عادلجەواز دەستیان بە دروێنەی گەنم کردوە و دواتر وتی، "لە شارەکەمان دروێنە لە ٢٠ی تەمووز دەستی پێ دەکات و تا نیوەی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت. لە بەدلیس بە کۆی گشتی ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەکار زەویی کشتوکاڵ هەیە و نزیکەی ٣٥٠ هەزار دەکاری ئەو زەویانە هی گەنمن. لەو زەویانە نزیکەی ٦٠ هەزار تۆن گەنم وەبەردەهێنرێت. ئەوەش نزیکەی ١٠٠ ملیۆن لیرەی تورکی سوودی بۆ ئابووری شار دەبێت. جووتیاران باس لەوە دەکەن، ساڵی رابردوو بە بەرەکەت دەرباز بووە و وا دیارە ئەمساڵیش بە بەرەکەت دەبێت. ئێمەش لەگەڵ تەواوی کارمەندانمان بەژداری دروێنەی گەنم بە دەڕاسەکان دەبین."
"جووتیاران لە بەرهەمی ئەمساڵ رازین"
ئەحمەد ئەرەن سەرۆکی دەزگای دەڕاسەڤانەکان سەبارەت بەم بابەتە دەست نیشانی کرد، نزیکەی ٨٠ دەڕاسەڤان لەگەڵ دەزگاکەیان کار دەکەن و دواتر وتی، "تەنها لە ئیلح نزیکەی ٨٠ دەڕاسەڤانمان هەنە. دروێنە لە نسیبێن، مێردین، قۆسەر دەستی پێ دەکات و دواتر لە فارقین و بەدلیس و عادلجەواز و خەلات و نۆرشین دەستی پێ دەکات. دەڕاسەڤانەکانی ئێلح و دیاربەکر دێنە ئاگری و بەدلیس و مووش و لەوێ بۆ ماوەی ٥ رۆژ بەردەوام دەبن لە دروێنە کردن. جووتیاران لە بەرهەمی ئەمساڵ رازین. هەروەها لە فڕۆشتنی کا رازین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ٨٣ دۆلار و ١٩ سەنت دەفرۆشرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ٨٢ دۆلار و ٩٠ سەنت دەفرۆشرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ٧٩ دۆلار و ٠٧ سەنت دەفرۆشرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ٨٧ دۆلار و ٠٧ سەنت دەفرۆشرێت.