https://ilkha.com/sorani/files/news/thumb/دەزگای یەتیم-دەری ئەوڕوپا لە یەمەن  خۆراکی دابەش کرد

دەزگای یەتیم-دەری ئەوڕوپا لە یەمەن هاوکاری ئەو کەسانەی کرد کە بەهۆی شەڕو ناکۆکی ژیانیان لە مەترسیە توشی برسیەتی بونەتەوە.

لە وڵاتی یەمەن بەهۆی شەڕو ناکۆکی و هێرشی بەردەوامی سعودیەو هاوپەیمانەکانی هاوڵاتیان توشی برسیەتی بونەتەوە . هەروەها بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە خراوەتە سەر یەمەن ڕۆژ بە ڕۆژ برسێتی و نەخۆشی ڕو لەزیاد بوونە کەس ناتوانێت بەشێوەیەکی دروست هاوکاری یەمەنیەکان بکات.

دەزگای نێودەولەتی یەتیم-دەر کە دەزگایێکی هاوکاریە و ناوەندەکەی لە ئەلمانیایە بەردەوامە لە چالاکیەکان و خەباتەکانی هاوکاری. ئەو جارەش دەزگاکە بۆ هاوکاری هەژاران و لێ قەوماوان ڕوی کردە یەمەن، دەزگاکە هاوکاری خۆراکی گەیاندە هەژارەکان.

حوسێن ئاتەش یاریدەری سەرۆکی گشتی دەزگای یەتیم-دەری ئەوڕوپا سەبارەت بە یارمەتیەکان ڕاگەیەدراوێکی بڵاو کردەوە.

"دەبێت، مرۆڤەکان لە بەرامبەر یەمەن خاوەن هەڵوێست بن"

ئاتەش لە ڕاگەیەندراەکە باسی لەوەش کرد، ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتەکانی هاوکاری بۆ خەلکی یەمەن دواتر باسی لەوە کرد: ئێمە داوا لە خێرخوازەکان دەکەین تاکو هاوکاری یەمەن بکەن. چونکە بە ڕاستی لە یەمەن قەیرانی ژیانی مرۆڤەکان هەیە. دبێت ئێمە تەماشای مەغدوریەتی مرۆڤەکان بکەین نەک مەزهەب و زمان و دینەکان.

ئاتەش لە بەردەوامی وتەکانی باسی لەوە کرد: ئێمە چۆن لە ئەندۆنیزیا، ئاراکان، و سۆمالی هاوکاریمان کردن، هەروەها لە یەمەنیش ئەوەندەی کە هێز و قەوەتمان هەبێت بەردەوام دەبین لە هاوکاریەکان إن شاءالله.(İLKHA)

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ