https://ilkha.com/sorani/files/news/thumb/دەزگای یەتیم-دەری ئەوڕوپا بانگەوازی هاوکاری بەپەلە بۆ یەمەن دەکات

دەزگای یەتیم-دەری ئەوڕوپا بانگەوازی هاوکاری بەپەلە بۆ یەمەن دەکات کە لە ژێر هێرشەکانی سعودیە توشی نەخۆشی بون و ڕوبەروی بڕسیەتی بونەتەوە.

لە وڵاتی یەمەن بەهۆی هێرشەکانی هاوپەیمان بە پێشەوای سعودیە قەیرانی مرۆی هەیە و ڕەوشەکە ڕۆژ بە ڕؤژ خراپتر دەبێت. بەهۆی هەبونی نەخۆشی زۆر و نەبونی ئاوی خاوێن یارمەتیەکان بە شێوەیەکی تەواو ناتوانێ بکرێت ڕەوشی تەندروستی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.

دەزگای یەتیم-دەری ئەوڕوپا کە ناوەندەکەی لە وڵاتی ئەلمانیایە، بەردەوامە لە هاوکاریەکان. دەزگاکە ئەو جارەش بانگەوازی هاوکاری بەپەلە بۆ یەمەن دەکات کە لە ژێر هێرشەکانی سعودیە توشی نەخۆشی بون و ڕوبەروی بڕسیەتی بونەتەوە.

حوسێن ئاتەش یاریدەری سەرۆکی گشتی دەزگای یەتیم-دەری ئەوڕوپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردوە و لە ڕاگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، دەزگای یەتیم-دەر بۆ پێشگری لە مردن بەهۆی برسیەتی بە تەواوی هێزیان دەستی بە هاوکاری بۆ یەمەن کردوە تاکو ئەو هاوکریانەی خێرخوازەکان بگێنن بۆ هاوڵاتیان یەمەن.

حوسێن ئاتەش لە بەردەوامی قسەکانی وتی: کەسانی خێرخواز کە دیانەوێت یارمەتی گەڵی یەمەن بکەن دەتوانن لە مالپەری www.avrupayetimder.com یان لە حیسابی بانکیDE16 6835 0048 0001 0931 78 , BIC SKLODE66XXX  یانیش بە پەیوەندی تەلەفۆنی ژمارەی 0049 157 73 97 5818 هاوکاری بکەن.

هەروەها بەرپرسی رەوشی فریاکەوتن و هاوکاری مرۆی نەتەوە یەکگرتەوەکان، مارک لاوکۆک سەبارەت بە ڕەوشی مەترسیداری یەمەن وتبو: ئێستا یەمەن توشی مەترسی و قەیرانێکی زۆر گەورە بۆتەوە. ئەو قەیرانەی ئێستا لە یەمەنە تا ئێستا لە هیچ شوێنێکی تر نەبیندراوە. ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتەوەکان لە مانگی ئەیلول کە دەیوت ژمارەی ئەو کەسانەی توشی برسیەتی بون ١١ ملیۆنە هەلەیە، دوای لێکۆلینەوەکان دیار بو کە ژمارەیان زۆر زیاترە. لاوکۆک لە بەردەوامی وتەکانی باسی لە کرد: دوای لێکۆلینەوەکان دیار بو کە ژمارەی ئەو کەسانە ١١ ملیۆن نیە و ١٤ مڵیۆن کەسە ئەوەش نیوەی ژمارەی دانوشتوانی یەمەنە. هەروەها لە ئەنجامی لێکۆلینەکان لە ماوەی ٤ ساڵ لە ناوچەکە دەرکەوت، بە ملیۆنان کەس تۆشی برسیەتی بونەتەوە بەهۆی برسیەتی نەخۆش کەوتون و باری تەندروستیان زۆر خراپە(İLKHA).

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ