ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی سیاسی حەماس، وتی سەهیۆنیەكان دە ڕۆژ بەر لە ئێستا غەززەیان بۆردومان كرد هەر بە خۆیان داوای ئاگر بەستیان كرد.

هەنیە لە پەڕلەمانی یاسا دانانی فەلەستین قسەی كرد وتی، سەرەتا سەهۆینەكان هێرشیان كرد دانوستانیان قبول نەكرد، بەڵام كاتێك خۆڕاگرانی فەلەستین وڵامی توندیان دانەوە داوای ئاگر بەستیان كرد.

هەروەها باسی لەوەش كرد ئەمریكا دەیەوێت هێرش بكاتە سەر پێكهاتەكانی ئومەت لە هەر شوێنێك بن ئێمەش دژی ئەوەین.

لە 71مین ساڵ وەگەڕی داگیر كردنی فەلەستین لەلایەن ڕژێمی داگیر كەری سەهیۆنی تێپەڕی، هەروەها گەلی فەلەستین داوای ماف و چارەنوسی خۆ دەكەن هەگیز مافی خۆیان لە بیر ناكەن كە لێیان زەوت كرایە.

ئیسماعیل هەنیە ئاماژەی بە ڕەوشی دیلەكان كرد وتی بەردەوام هەوڵ دەدرێت گفتوكۆ دەكەین بۆ ئازاد كردنی سەرجەم بەند كراوان.(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ