ئیسحاق ساغلەم سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ چەند سەردانێک گەشتە هەرێمی کوردستانی عێراق و سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کرد.

ئیسحاق ساغلەم سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ چەند سەردانێک گەشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کرد.

ئیسحاق ساغلەم سەرۆکی گشتیی هودا پار لە دیدارەکە باسی لەوە کرد، گەلی کورد بە ئیسلام بووە خاوەن عیزەت.

"کاتێک گەلی کورد دەستیان بە دینیان گرتوە بوونەتە خاوەن عیزەت"

ئیسحاق ساغلەم لە میانەی دیدارەکە باسی لەوە کرد: ئەگەر عیزەتێک هەبێت بە ئیسلام دەبێت، بە ئایدۆلۆژیەکانی وەکو سۆشیالیزم و کۆمەنیزم نابێت. لە مێژوودا دیارە، ١٤٠٠ ساڵە کاتێک کورد دەستیان بە دینیان گرتوە بوونەتە خاوەن عیزەت و ئازاد بوون. ئەم جارەش تەنها بەم شێوەیە دەتوانن ئازادی بن. کەسانێک دەڵێن "دەبێت لە ئایین و کەلتوریان دوور بن!" دەیانەوێ بەم شێوەیە کوردەکان لە ڕاستیەکانیان دوور بخەن. کوردەکان بەم شێوەیە ئازاد نابن. دەبێت ئێمە بە ئایین و عورف و کەلتورمان ئازاد بین.

"ئەگەر کێشەکانی گەلی کورد چارەسەر نەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی و ئاشتی دروست نابێت"

شێخ ئەدهەم ئاماژەی بە ٢٢یەمین ئایەتی پیرۆزی سورەتی ڕووم کرد، وتی: جیاوازی لە نێوان زمانەکان دەبێتە هۆکاری لە یەک نزیکبوونەوە. کاتێک نەتەوەیەک لە سەر خاکی خۆی نەبێت وەکو نەتەوە هەژمار ناکرێت. خاکی کوردستان زۆر فراوانە. ئەگەر کێشەکانی گەلی کورد چارەسەر نەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی و ئاشتی دروست نابێت. هەروەها لە بەر ئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شوێنێکی ستراتیژیی جیهانە، ئەگەر ئاشتی لەوێ دروست نەبێت لە جیهانیش دروست نابێت.

شێخ ئەتهەم لە کۆتای داوای سەرکەوتنی بۆ هودا پار کرد وتی: بارێکی گران لە  ئەستۆتانە. هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.(İLKHA)

 

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ