نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیمراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و دەست نیشانی کرد، پەکەکە رێکخراوێکە بۆ رێگری لە جووڵانەوەی کورد دامەزراوە.
گوچلو دەست نیشانی کرد، ئامانجی راستیی پەکەکە لە ناو بردنی بوونی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانییە و پەکەکە لە دەرەوە پەیوەندیی لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا هەیە و لە تورکیا پەیوەندیی لەگەڵ کەمالیستەکان هەیە.
ناوبراو وتی، "ئەوە یەکەم جار نییە پەکەکە هێرش دەکات. هێرشەکانی پەکەکە زیاتر لە ٣٠ ساڵە ئەنجام دەدرێن. هێزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق نەیان دەتوانی ئەو شوێنە کۆنترۆل بکەن. رێگەیان بە حکوومەتی شەنگال نەدەدا. سەبارەت بە شنگال رێککەوتنێک واژۆ کرا. دوای ئەو رێککەونە پەکەکە بۆ ئەوەی خاکەکانی کە لە دەستیە و گوند و ناوچەکانی کە داگیر کردوە لە دەست نەدات بەردەوامە لە هێرش."
"پەکەکە پرۆژەیەکی دەوڵەتی نهێنی کەمالیستە بۆ رێگری لە جووڵانەوەی کوردەکان"
گوچلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، پەکەکە رێکخراوێک نییە کە نوێنەرایەتی کوردەکان بکات، وتی، "پەکەکە رێکخراوێکە لاشەکەی کوردە بەڵام مێشکەکەی کورد نییە. چونکە پەکەکە پرۆژەیەکی دەوڵەتی نهێنی کەمالیستە. ئەو رێکخراوە بۆ رێگری لە جووڵانەوەی کوردەکان دامەزراوە؛ کەوتوە ژێر باڵادەستی سوریا، ئێران و عێراق. کاتێک کەوتە ژێر دەسەڵاتداری سوریا، لە دژی دەوڵەتێک شەڕی کرد کە بووە هۆی دامەزراندنی. بە تایبەتی لە کاتێک کە حکوومەتەکانی کەمالیست نەبوو لە دژی حکوومەتەکانی دیکە شەڕی کرد. لە سەرەتا لە دژی ئۆزال شەڕی کرد و ئێستا لە دژی حکوومەتی ئاک پارتی تێدەکۆشێت. هەروەها ئەو تێکۆشانە تێکۆشانێکە لایەنگری کەمالیستەکان و ئیقتیداری ناوخۆیی لە تورکیا دەکات."
"ئامانجی راستیی پەکەکە لە ناو بردنی بوونی کوردە"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "پەکەکە دەیەوێت کوردەکان لە ناو ببات. لە کوردستانی رۆژئاوا جووڵانەوەی کوردی لە ناو برد و بۆ خۆی شوێنێکی دەسەڵاتداری دروست کرد. ئەو مەیدانەی باڵادەستی لە لایەن ئەمریکا، رووسیا ئێران و دواتر دووبارە لە لایەن ئەمریکا پشتگری لێ کرا. ئێستا دەیەویت کوردستانی باشوور هەڵبوەشێنێت. پەکەکە لە کوردستانی رۆژهەڵات بووە هۆی لە سێدارە درانی سەدان گەنج. لەگەڵ ئەوەی مافی نەبوو، لەوێ رێکخراو دامەزراند و دەستی بە موداخەلە کرد. ئامانجی پەکەکە لە ناو بردنی بوونی کوردە."
"پەکەکە دەیەوێت پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی لە ناو ببات"
ناوبراو وتی، "هەرێمی کوردستان بۆ کوردەکان مەیدانێکی گرنگە. شایەد فەدەراتیفی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوی ناوچەکە نموونەیەک بێت. پەکەکە هەوڵی رێگری لەوە دەدات. دەبێت کە بۆ کوردەکان ببێتە بنەمایەک بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ وەکو تەواوی نەتەوەکانی دیکە. بەڵام پەکەکە هەوڵی رێگری لەوانە دەدات. لە راستی ناڵێت کوردستان و دەڵێت باکووری سوریا. لە باشووری کوردستانیش هەوڵ دەدات بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناو ببات کە بنەماڵەی بارزانی دایمەزراندوە. چونکە گومان دەکات ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناو ببات لە ناو بردنی هەرێمی کوردستان ئاسان دەبێت. بە راستیش ئاسان دەبێت. چونکە ئێستا پەکەکە لە ژێر باڵادەستی رێخکراوەکانی باشووری کوردستانە. بە ئاشکرایی لەوێ رێکخراو دادەمەزرێنێت. پەیوەندیی لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد، کوڕی جەلال تاڵەبانی و نەوەکانی هەیە کە بوونەتە هۆی داگیر کردنی کەرکووک. هەروەها رێکخراوێک هەیە کە بۆ خۆی دایمەزراندوە. بە کورتی، پەکەکە گومان دەکات ئەگەر مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە ناو ببات، لەوێ دەسەڵاتدار دەبێت و ئەو هێزانەی پەکەکە لە سەر ناویان حەرەکەت دەکات دەتوانن ئاساتر داگیرکەری بکەن."
گوچلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، هیچ رێکخراوێکی چەکدار بێ پشتگری دەوڵەتەکان زیندوو نامێنن و پەکەکەش ئەو هێز و جەسارەتە لە دەوڵەتەکان وەردەگرێت.
"ناوەندێک هەیە کە ئۆجالان کۆنترۆل دەکات"
ئیبراهیم گوچلو وتی، "ئێستا کاتێک تەماشای رێکخراوەکانی تورکیا دەکەین دەبینین کە بزووتنەوەکانی شۆڕشگەر وەکو پارتی کۆمەنیستی تورکیا و دەزگاکانی مەدەنی هەن کە هەزاران لایەنگری هەن. هەروەها رێکخراوێک بە ناوی جەبهەی رزگاری گەلی تورکیا هەیە و تورکیای سەرقاڵی خۆی کردوە و رێکخراوێکە لەگەڵ پەکەکە رێککەوتوە. هەروەها چەک بە کار دێنێت. لەگەڵ ئەوەی سەرکردایەتیێکی نییە کە بزانرێت بەڵام بەردەوامە لە هەبوون."
گوچلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، ناوەندی بەڕێوبەرایەتی پەکەکە عبدالله ئۆجالان نییە و وتی، "ناوەندێک هەیە کە ئۆجالان کۆنترۆل دەکات. چونکە پەکەکە رێکخراوێک نییە کە لە لایەن کەسانێکی وەکو جەمیل بایق، دووران قالقان و بەسێ هۆزات بەڕێوبەرایەتی بکرێت. رێکخراوێک کە لەگەڵ تەواوی کوردەکان شەڕ بکات، کاتێک بیەوێت لەگەڵ دەوڵەتەکان شەڕ بکات، خەندەق دروست بکات و لە دژی دەوڵەتەکان شەڕ بکات نابێت."
"پەکەکە لە دەرەوە پەیوەندیی لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا و لە تورکیا لەگەڵ کەمالیستەکان هەیە"
گوچلو لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، پەکەکە رێکخراوێکە سنووری نییە و دواتر وتی، "لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هێزترین رێکخراوی کوردەکان پارتی دیموکراتی کوردستانە کە مەسعود بارزانی دایمەزراندوە. پارتی، حیزبێکی گەورەیە بەڵام سنوورێکی هەیە. چونکە هەموو شتێک سنووری هەیە. بەڵام پەکەکە سنوورێکی نییە. دەتوانێت لەگەڵ هەموو کەسێک کە بیەوێت رێکبکەوێت. بۆ نموونە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان رژێم مافی دەسهەڵاتداری بەوان دایەوە. هەروەها رووسیا و ئێران پێشتگری لێ دەکەن و دواتر ئەمریکا پشتگریی لێ کرد. ئێستا پەیوەنیی لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا هەیە. لە تورکیاش پەیوەندیی لەگەڵ کەمالیستەکان هەیە. واتە ئەوە رەوشێکی زۆر غەریبە. ئەگەر بمانەوێت پەیوەندیی هەدەپە لەگەڵ جەهەپە هەڵبسەنگێنین دەبێت وەکو پەیوەندیی پەکەکە لەگەڵ کەمالیستەکان بناسێنین."
"بۆ منداڵەکانتان باس لەوە بکەن کە پەکەکە رێکخراوێکی کوردستان نییە"
ناوبراو لە کۆتایی وتی، "لە دژی پەکەکە وڵامم بە گەلی کورد ئەوەیە؛ دەنگ نەدەن، پشتگری نەکەن، منداڵەکانتان نەنێرن. بۆ منداڵەکانتان باس لەوە بکەن کە پەکەکە رێکخراوێکی کوردستان نییە. فێری ئەوان بکەن کە ئامانجی راستیی ئەوان کورد و کوردستان نییە. نابێت کوردەکان منداڵەکانیان بە پەکەکە بدەن. دەبێت زۆر جوان پەکەکە بناسن. هەروەها ئەگەر ئامانجمان کورد و کوردستانیش بێت ئامانج کوشتنی کەسانێکی دیکە نییە. ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین. کاتێک وەکو نەتەوە دەمانەوێت دەوڵەت دامەزرێنین ئامانجمان کوشتنی مرۆڤەکان نییە. بۆیە دەڵێم، من وەکو کەسێک کە دەیەوێت لە باکووری کوردستان حکوومەتێکی فیدیڕاڵی کوردستان دامەزرێت بەرگری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەم. چیکۆسلۆڤاکیا لەبارەی سیاسی بووە ٢ دەوڵەت. بووە ٢ دەوڵەتی چیک و سلۆڤاک. هەروەها نەرویج و سوێد و دوای هەڵوەشانی یەکێتی سۆڤیەت ١٦ دەوڵەت دامەزرا. دوای هەڵوەشانی یوگۆسلاڤیا ٨ دەوڵەت دامەزرا. بەڵام کێشە لەگەڵ گەلی کورد نییە. ئەو بابەتە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو کوردانە هەیە کە دەڵێن کە "من رۆشنبیر، سیاسەتمەدار و ئەکادەمیسیەنم." هەروەها زۆربەیان بەهۆی سوودەکانیان بەردەوامن لە پشتگری لە پەکەکە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.