لە ساڵەکانی ٩٠ لە شار و گوندەکانی کوردستانی باکور لە لایەن پەکەکە چەندین ستەم و زۆرداری ئەنجام درا، گوندی گێرا جەعفەری شارۆچکەی کەربۆرانی پارێزگای ماردین یەکێکە لە شاهێد حالەکانی ئەو کۆمەڵکوژیانە و ستەمانەی پەکەکە.
١٥ هاوڵاتی گوندی گێرا جەعفەر لە ئەنجامی تەقەی پەکەکە شەهید بوون. تا ئێستا باس لەو خۆراگری و تێکۆشانی گەلی گێرا جەعفەر لە ساڵەکانی ٩٠ لە بەرامبەر پەکەکە دەکرێت.
کەسوکاری شەهیدەکانی گوندی گێرا جەعفەر هیچ کات ئەو ستەم و کۆمەڵکوژیەی پەکەکە لە بیر ناکەن.
لە ساڵی ١٩٩١ چەکدارانی پەکەکە دێنە ناو گوند و تەواوی هاوڵاتیان لە شوێنێک کۆ دەکەنەوە و هەڕەشە لە هاوڵاتیان دەکەن و دەڵێن "دەبێت ئێوە پارەمان پێ بدەن، لە هەر ماڵێک لایەنی کەم کەسێک دەبێت ببێتە ئەندامی ئێمە، دەبێت دەنگەکانتان بدەن سەهەپە/هەئەپە (پارتی سۆشیالیسیتی دیموکراتی گەلپەرست و پارتی کاری گەلان)" دوای ئەو قسەیە هاوڵاتیێک بە ناوی موحەمەد ئوغورتای وتی "ئێوە کێن؟ ئایە ئێوە ڕێگرن؟ ئێمە هیچ شتێک بە ئێوە نادەین." موحەمەد ئوغورتای بەم شێوەیە لە بەرامبەریان ڕاوەستا و ناڕەزایەتی دەربڕی. دوای ئەو وتانە پەکەکە زۆرداری و ستەمەکەی بە سەر گوند زیاد کرد. موحەمەد ئوغورتای کە موختاری گوند بوو چەندین جار ڕفێندرا. هەروەها چەندین جار هێرشی چەکداری کرایە سەر و هەموو جارێک موحەمەد ئوغورتای بە برینداری ڕزگار بوو.
زانایانی کە پرۆپاگەندەی پەکەکەیان نەکرد شەهید کران
پەکەکەی کە لەو کات زانا و مامۆستایانی کردبوو ئامانج، لە گوندی زێوکێ کە نزیکەی گوندی گێرا جەعفەر بوو مەلایەکی بە ناوی مەلا ڕەمەزان لە بەر ئەوەی پرۆپاگەندەی پەکەکەی نەکردبوو لە پێش دیوار مزگەوتیان شەهید کرد، هەروەها مەلایەکی تر بە ناوی عبدالرحیم بە ئەشکەجەدان شەهیدیان کرد. ئەو هەواڵە بۆتە هۆکاری ناڕەزایەتی گەلی گێرا جەعفەر و ڕەق و کینیان لە بەرامبە پەکەکە زیاتر بوو.
لە ئەنجامی پیلانێکی وەحشیانەدا ٥ کەس شەهید کران و ١٠ کەس بریندار بوون
پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٦ لە سەر شاخەکان هاتە خوارەوە و پیلانێکی وەحشیانەی بۆ هاوڵاتیانی گوند ئامادە کرد و بە چەک هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیانی گوند. لە ئەنجامی هێرشەکەدا بەشیر تۆکدەمیر و مەحمود کایا و حەسەن ئۆرهان و حوسێن ئۆرهان و ڕەمەزان ئۆرهان شەهید بوون.
لە سەر ڕێگای گوند مینیان دانا
عەلی تۆکدەمیر تەمەن ١٥ ساڵە لە ساڵی ١٩٩٥ لە مزگەوتی گوند هەوڵی بە دەست هێنانی زانستی دەدا. کاتێک نەخۆش بوو هاوڵاتیان ویستیان بە تراکتۆر ببنە نەخۆشخانە. کاتێک پەکەکە سەبارەت بە ڕەوشە ئاگادار دەبێت لە سەر ڕێگای گوند مینیان دانا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بەشیر ئولاش و سەلیم ئۆرهان و موحەمەد عەلی تۆکدەمیر تەمەن ١٥ ساڵە گیانیان لە دەست دا. یەکێک لە هاوڵاتیانی گوند بە ناوی نصرالدین چیچەک کە لە شاری باتمان دەچوو قوتابخانە لە لایەن پەکەکە ڕفێندرا و تا ئێستا هیچ هەواڵێکی سەبارەتی بە دەست نەهاتوە.
"١٥ شەهیدمان هەیە، ئەگەر پێویست بێت زیاتر شەهید دەدەین"
یەکێک لە شاهێد حالەکانی ئەو ئێش و ئازارە بە ناوی حاجی ئەکرەم چیچەک باس لەوە دەکات: تەواوی ئەو شەهیدانە لە ڕێگای خودا و پێغەمبەرەکەیدا شەهید بوون. ئەو کەسانە بۆ ماڵ و مولکی دونیا شەهید نەبوون. خوێنی ئەو کەسانە لە ڕێگای خودا و پێغەمبەرەکەیدا بۆ ئایینی ئیسلام ڕژا. ئەو کەسانە دوژمنایەتیان لەگەڵ هیچ کەس نەبوو. پەکەکە زۆرداری بە سەر ئێمە و شەهیدەکان دەکرد. ئێمە پێمان وتن، خۆمان ڕادەستی کوفرەکەتان ناکەین، ئەگەر پێویست بێت ئەو شوێنە چۆل دەکەین. دواتر ئەوانیش وتیان "بچنە هەر شوێنێک ناتوانن لە دەستی ئێمە ڕزگار بن، بەڵام ئەگەر بڵێن ئێمە مسوڵمان نین ئەو کات وازتان لێ دێنین." من دەتوانم ئەو شتە بڵێم، براکەمان لە گیانیان لە ڕێگای خودادا فیدا کرد. تەواوی شەهیدەکانمان پیاوەکانی چاک و دروست و پابەند بە ئیسلام بوون.
"ڕێگەیان نەدا گەنم ببەین بۆ ئاش"
حاجی ئەکرەم لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: من و شەهید حاجی موحەمەد و حاجی سڵێمان و شەهید مەلا عبدالرحمان پێکەوە گەورە بووین. ئێمە وەکو برای یەکتر بووین، ئێمە پێکەوە لە بەرامبەر زەحمەتەکان ڕادەوەستاین. گەماڕۆیان بە سەر گوند سەپاند. ڕێگەیان نەدا گەنم ببەین بۆ ئاش. هیچ کەس سڵاوی لە ئێمە نەدەکرد. دۆستەکانیش دەستیان بە دۆژمنایەتی کرد. کاتێک مرۆڤەکان لە ئێمەیان پرسیار دەکرد "بۆچی ئێوە وەکو ئێمە نین؟" دەمانوت، هیچ جیاوازیێکمان نییە. دواتر دەستیان بە شەهید کردن کرد. ساڵی ١٩٩١ بوو، من و شەهید حاجی موحەمەد لەگەڵ یەکتر بووین، کەسێک هاتە لای ئێمە وتی، پەکەکەکان دەیانەوێت لەگەڵی قسە بکات. منیش لەگەڵی چووم، نەمویست بە تەنها بچێت. حاجی موحەمەد لە پەکەکەکان پرسیاری کرد "چیتان دەوێ؟" پەکەکەکان وتیان "ئێوە لەو وڵاتە جیاوازکاری ئەنجام دەدەن. ئێوە دۆزی ئیسلام بەڕێوە دەبن. بەهۆی بوونی ئێوە هیچ کەس نابێتە لایەنگری ئێمە. ئێمە ئەو شتە قبول ناکەین. ئەگەر جارێکی تر بڵێن کە مسوڵمانین دەتانکوژین."
"ئەتۆ وتوتە، چوونی کچەکان بۆ سەر چیاکان حەرامە"
حاجی ئەکرەم لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، تەنها بانگەوازی ئایینی پیرۆزی ئیسلاممان دەکرد، وتی: دواتر مەلا عبدالرحمان دەستی بە وتار کرد. پەکەکەکان پرسیاریان کرد، ئەتۆ مەلای کام شوێنی؟ مەلا عبدالرحمانیش وتی، من مەلای گوندی کێلکێمە و بۆ ئەو مرۆڤانە باس لەو دۆزی خودا و پێغەمبەرەکەی دەکەم. پەکەکەکان وتیان " ئەتۆ وتوتە، چوونی کچەکان بۆ سەر چیاکان حەرامە. ئایا ئەو شتە ڕاستە؟" مەلا عبدالرحمان بەم شێوەیە وڵامی دایەوە "من ئەو شتە ناڵێم، خودا و پێغەمبەرەکەی دەڵێن. ئەو شتەی خودا حەرامی کردوە من چۆن حەلال بکەم" دواتر پەکەکەکان ڕێگەیان دا بچین. کاتێک ویستمان بچەین وتیان ناسنامەکانتان بدەن. کاتێک ناسنامەکەمان دا، بە پێنووس لە سەر ناسنامەی مەلا عبدالرحمان خەتێکی سووری لێدا. کاتێک مەلا عبدالرحمان شەهید کرا حاجی موحەمەد لە لای بوو. حاجی موحەمەدیش بریندار بوو. ئەو مرۆڤە گیانی لە ڕێگای خودا و پێغەمبەرەکەی فیدا کرد.
پەکەکە لە سەر ڕێگای گوند تەلەیان دانا و ڕاوەستان
حاجی ئەکرەم لە بەردەوامی سەبارەت بەو ڕۆژانەی تاریک باسی لەوە کرد: ڕۆژێک من و شەهید حەسەن و شەهید حوسێن و شەهید بەشیر پێکەوە دەڕۆشتین. شەهید بەشیر سەبارەت بە ڕەوشی گوند پرسیاری لە من کرد. منیش وتم هیچ کێشەیەک نییە. دواتر من لێیان جیابوومەوە وتم، ئاگاداری خۆتان بن. ئەویش وتی، إن شاء الله هیچ شتێک نابێت. ئەو شەهیدانە کاتێک دەچوونە گوندی دراوسێ پەکەکە ئاگادار بوو. بۆیە لە سەر ڕێگای گوند چەند تەلەیان دانا و ڕاوەستان. کاتێک هاوڕێکانم گەشتنە ئەو شوێنە پەکەکەکان تەقەیان کردە سەریان و شەڕ دروست بوو. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ٣ هاوڕێم شەهید بوون. لەبەر ئەوەی کاتی ئیش بوو زۆر کەس لە ناو گوند نەبوو. بۆیە سەربازەکان حاجی موحەمەدیان سەبارەت بە ڕەوشەکە ئاگار کرد. لەبەر ئەوەی کاتەکە زۆر تاخیر بوو بەیانی چووین و تەرمی شەهیدەکانمان هێنا. خودا ڕەحم بە شەهیدەکان بکات.
"پەکەکە بە ١٥٠٠ چەکدار هێرشی کردە سەر گوند"
حاجی ئەکرەم لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، تاکە ئامانجی ئەو کەسانە ڕزامەندی خودا بوو، وتی: پەکەکەش بەهۆی ئەو شتە دڵگران بوو. بۆیە هاوڕێکانمانی شەهید دەکرد. هاوڕێکەم شەهید مەحمود کاتێک دەهاتە ناو گوند شەهید کرا. ئەو ڕۆژ نزیکەی ١٥٠٠ پەکەکە گوندیان گەماڕۆ دا. کاتێک شەڕ بەردەوام بوو پەکەکەکان ئاگریان بەردایە دەوری گوند. هاوڕێکانم سەڵاوات و تەکبیریان دەوت. کاتێک یەکێک لە پەکەکەکان ئەو شتە دەبیستێت دەڵێت "با خودای ئێوە بێت و ڕزگارتان بکات. ئەمڕۆ دەبێت یا خۆتان ڕادەست بکەن یانیش دەتانکوژین." ژیانی ئێمە بە تێکۆشان لە بەرامبەر پەکەکە تێپەڕی. ئەو کەسانەی لەو ڕێگایە شەهید بوون بۆ دۆزی خودا و پێغەمبەرەکەی شەهید بوون. خودا نەسیبی ئێمە بکات لە ڕێگاکەی بەردەوام بین. خودا لە شەهیدەکانمان ڕازی بێت.
"پەکەکە لە ڕاستیدا لە بەرامبەر ئیسلام شەڕ دەکرد"
یەکێک لە هاوڵاتیانی گوندی گێرا جەعفەر بە ناوی حاجی ڕزوان چیچەک سەبارەت بە ستەمی پەکەکە باسی لەوە کرد: من لەو گوندە لە دایک بوون و لەوێ گەورە بووم. ئێمە هاوڵاتیانی گوندی گێرا جەعفەر مسوڵمانین. ئەو زاڵمانە ستەمیان بە سەر ئێمە دەسپاند. داوای باجیان لە ئێمە دەکرد و دەیانویست کچ و کوڕەکانمان بنێرین سەر چیاکان. پەکەکە بە ئێمەی دەوت "لەو ناوچەیە تەنها دۆزی ئێمە هەیە و دۆزێکی تر نییە. ئەگەر خاوەنداری دۆزی ئیسلام بکەن دۆزی ئێمە لە ناو دەچێت." کاتێک ئەو داوانەیان جێبەجێمان نەکرد دەستیان بە هێرش بە سەر ئێمە کرد. چەندین کەس شەهید بوون. لە بەر ئەوەی ئەو کەسانە شایستەی ئەو شتە بوون خودا شەهید بوونی نەسیبیان کرد. هیوادارین خودا پەلی شەهید بوونی بە قسمەتی ئێمەش بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.