دكتۆر.عبدالله ئیسماعیل سەرۆكی وەقفی فەلەستین وتی، دۆنالد ترامپ سەرۆكی ئەمركیا دەیەوێت پەیماننامەی سەدە جێ بەجێ بكات، ئێمە بڕیارەكانی ئەو ناناسین بەڵكو فەلەستین هەردەم بۆ مسوڵمانەكانە.
دكتۆر.عبدالله ئیسماعیل سەرۆكی وەقفی فەلەستین قوتابی شەهید ئەحمەد یاسین بوە هەروەها یاردەدەری وەزیری پێشوی وەقفی فەلەستین بو، لە میانەی چاوپێكەوتێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەكانی ئیلكه باسی لە چەن شتێك كرد.
ناو براو ئێستا لە شاری ماردینی وڵاتی توركیا دەژیت و ئاماژەی بەوە كرد زۆر خۆشحاڵم لەو شارەو لەو وڵاتە دەژیم، هەروەها وتی قودس بە تەنها بابەتی خەلكی فەلەستین نیە، بەڵكو بابەتی هەمو ئومەتە، ئەگەر بێت و بەو پەڕی گرنگی كار لەسەر قودس نەكەین ئەوە لە دەست دەڕوات.
"قودس لەژێر داگیر كاریە"
"لە مێژوو هەرگیز قودسمان بەو شێوەیە نەبینیوە، كە لەژێر دەستی داگیركەر دایە. ڕژێمی داگیر كەر بەبێ ناسینی هیچ سنوێرك بەردەوامە لە ستەم و تاوانكاری، ئازادی ئێمە بە قودس پەیوەستە هەروەها عیزەت و ئازایەتی ئێمە لە ئازاد كردنی مزگەوتی ئەقسایە."
لە بەشێكی تری قسەكانی عبدالله باسی لەوە كرد، ئێمە وەكو مسوڵمان هەرگیز تەسلیم نەبوینە، كەرتی غەززە بەو بچوكیە 3 شەڕی گەوەری ئەنجام داوە لە بەرامبەر سەهیۆنیەكان خۆڕاگر بوە ئەگەرچی دەوڵەتە زلهێزەكان هاوكاری دوژمنیان دەكرد، ئێمە شانازی بەو خۆڕاگریە دەكەین.
"بڕیارەكانی تڕامپ ناناسین"
"دۆنالد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت پەیماننامەی سەدە جێ بەجێ بكات لە دژی فەلەستین، ئێمە بڕاریەكانی ئەو ناناسین بەڵكو فەلەستین هەردەم بۆ مسوڵمانەكانە. فەلەستین هەردەم بە فەلەستینی دەمێنێتەوە، بڕیارەكانی تڕامپ هیچ گرینگیان نیە بۆ ئێمە بۆ هەتاهەتای قودس هی مسوڵمانەكانە.
"هەر وەكو سەردەمی خەلافەت خۆتان بە خاوەنی خاكی خۆتان بزانن"
لە كۆتای قسەكانی عبدالله ئیسماعیل باسی لەوە كرد،" من دەمەوێت بە هەمو تاكێكی مسوڵمان بڵێم، هەر وەكو سەردەمی خەلافەت خۆتان بە خاوەنی خاكی خۆتان بزانن، سوپاس بۆ خودا تاكی مسوڵمان هۆشیارە، لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش توركیا هەڵوێستی زۆر باشی هەبوە دەربارەی پرسی قودس، خودا هاوكاری ئێمە بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.