موحەمەد عەلی تۆکدەمیر زۆر حەزی لە خوێندن بوو، لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا لە گوندی گێرا جەعفەر بۆتە ئامانجی پەکەکە و هاوکات بچوکترین شەهیدی گوندی گێرا جەعفەرە.
هاوڵاتیانی گوندی گێرا جەعفەر کە لە ساڵەکان ٩٠ کەوتنە بەر ستەمی و زۆرداری پەکەکە بوونە شاهێد حالی کۆمەڵکوژی پەکەکە و هێشتا باس لەو ڕۆژە دەکەن.
هەنێک جار بە تەلە و هەنێک جار بە مین هاوڵاتیانی بێ تاوان لە لایەن پەکەکە کوژران. هەنێک جار ئافرەت و منداڵ بوونە ئامانجی پەکەکە. ئەو ڕۆژانە هیچ کات لە بیر ناچێت.
موحەمەد عەلی تۆکدەمیر لە تەمەنی ١٥ ساڵی بووە ئامانجی پەکەکە. حاجی عبدالرحمان باوکی موحەمەد عەلی سەبارەت بەو ساڵانە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دا.
موحەمەد عەلی تۆکدەیر لە تەمەنی ١٥ ساڵی خۆی تەرخانی خوێندن و زانست کردبوو. زۆربەی کاتەکەی لە مزگەوت بەسەر دەبرد. هەروها هەنێک جار لە مزگەوت دەخەوت. مزگەوت ماڵی بوو، هەموو جارێک دەیویست شتەکانی نوێ فێر بێت. هەموو جارێک دەیوێست بخوێنێت و ببێتە زانا و ڕێگای حەق و ڕاستی نیشانی مرۆڤەکان بدات.
موحەمەد عەلی لە ساڵی ١٩٩٥ نەخۆش بوو، دەیانویست بیگوازنەوە نەخۆشخانە. لەو کاتەنەدا لە شارۆچکە تەنها چەند تراکتۆرێک هەبوو. کەسێک چوو و تراکتۆرێک هێنا. کاتێک پەکەکە سەبارەت بەو ڕەوشە ئاگادار دەبێت چەند خاین دەست بە کار دەبن. تراکتۆر چووە گوند و موحەمەد عەلییان هێنا. بەڵام پەکەکەکان لە سەر ڕێگای گوند مینیان دانابوو. لە ئەنجامی تەقینەوەی مین موحەمەد عەلیی تەمەن ١٥ ساڵە و بەشیر ئولاش و سەلیم ئۆرهان شەهید بوون.
"پەکەکە ڕێکخراوێکە لە مرۆڤایەتی بێ بەش ماوە"
حاجی عبدالرحمان سەبارەت بەو ڕۆژانە باس لەوە دەکات: کوڕەکەم قوتابیی مزگەوت بوو. زۆر حەزی لە خوێندنی زانست هەبوو. ئەوەندە حەزی لێ هەبوو هەنێک جار لە مزگەوت دەخەوت. کاتێک لەگەڵ دایکی قسە دەکرد هەموو جارێک باس لە شەهید بوون دەکرد. کوڕەکەم نەخۆش بوو. بۆ چارەسەری دەبوو بیبەین بۆ شارۆچکەی کەربۆران. کەوتینە ڕێگا. یەکێک لە هاوڕیکانم منی بینی و وت "کوڕەکەت نەخۆشە ناتوانێت بە ڕێگا بڕوا. ڕاوەستە دەچم تراکتۆر دەێنم." دوای هێنانی تراکتۆر چووینە شارۆچکە. کاتێک پەکەکە زانی دەچینە شارۆچکە لە سەر ڕێگای گوند مینیان دانا. کاتی دەرباز بوونی تراکتۆر مین تەقیوە. لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا کوڕەکەم و هاوڕێکەم و شوفێر شەهید بوون، منیش کەمئەندام بووم. کاورێکانی تریش بریندار بوون. پەکەکە ڕێکخراوێکە لە مرۆڤایەتی بێ بەش ماوە. منداڵ و ئافرەت و پیرەکان دەکوژێت.
"هیچ کات سەرمان لە بەرامبەر پەکەکە نزم نەکرد"
حاجی عبدالرحمان لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: ڕێکخراوی مورتەد هەوڵی دەدا ئێمەی بکاتە لایەنگری خۆی و مندڵەکانمان بباتە سەر چیاکان. ئێمەش وتین، ئێمە مسوڵمانین و ئەو داواکەتان دژ بە ئیسلامە. بەو شێوەیە ڕەدمان کرد. هیچ کات ماڵ و گیانمان لە ڕێگای ئەو کەسانە فیدا نەکرد و تا ئێستا بەردەوامین لە تۆکۆشانەکەمان. دوای ئەو ڕووداوە پەکەکەکان دەستیان بە هێرش کرد. چەندین هاوڕێ و دۆست و برادەر و کەسوکار لەو ڕێگایەدا شەهید بوون. خودا ئێمە لەو کەسانە و لە فکریان بپارێزێت. ئەگەر چاک دەبن خودا چاکیان بکات بەڵام ئەگەر چاکەیان ناوێت خودا ڕیسوا و پەرێشانیان بکات.
لە ساڵی ١٩٩٦ لە سەر ڕێگای گوند مینیان دانا و ٥ کەسی بێ تاوان شەهید بوون
لە ساڵی ١٩٩٦ پەکەکە پیلانێکیان ئامادە دەکەن و بە چەک هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیانی گوند. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بەشیر تۆکدەمیر و مەحمود کایا و حەسەن ئۆرهان و حوسێن ئۆرهان و ڕەمەزان ئۆرهان شەهید بوون.
"باوکم، من و براکەمی بۆ فێر بوونی زانست نارد بۆ مەدرەسە"
حاجی موحەمەد لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: لەو ڕۆژەی باوکم دەناسم دەزانم کە کەسێکی دیندارە. کاتێک کێشەیەک لە نێوان هاوڵاتیانی گوند دروست دەبوو بە خێرایی دەبوو نێوانگیر بۆ چارەسەری کێشەکە. باوکم، من و براکەمی بۆ فێر بوونی زانست نارد بۆ مەدرەسە. زۆر جار لە مزگەوت سەرقالی گەنجەکان بوو. کاتێک باوکم چوو بۆ گوندی سوسا لەوێ دوعای کردبوو کە شەهید بێت. ماوەیەکی کەم بە سەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕی و دوعاکەی قبول بوو، باوکم شەهید بوو.
"دەیانویست سەرانە لە هاوڵاتیانی گوند وەربگرن"
حاجی موحەمەد لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٠ هەڕەشەی لە موختار کردوە و داوای کردوە سەرانە لە هاوڵاتیانی گوند وەربگرێت، وتی: پەکەکەکان لە ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر هاتنە گوند و دوبارە داوایان لە موختار کرد، باج کۆ بکاتەوە. موختاریش وتبووی ڕەوشی ئابووری هاوڵاتیان خراپە و بۆیە لە شارەکانی تر کار دەکەن. بەم شێوەیە داوایان ڕەد کرد. دوای ١٥ ڕۆژ جارێکی تر هاتن و سەبارەت بە باج پرسیاریان کرد. ئەویش وتی "جاری یەکەم کە هاتن وڵامەکەتان دامەوە." کاتێک ئەو شتە دەڵێت ئەو پەکەکانە لێی دەدەن و برینداری دەکەن. موختاریش وڵامی دانەوە و موناقەشە دروست بوو. لەو کاتە مەلا عبدالرحمان هات وتی بۆ چی ستەم و زۆرداری دەکەن. یەکێک لەو کەسانە دەڵێت مەلا عبدالرحمان ئەتۆیی؟ ئەویش وڵامی دایەە. یەکێک لە پەکەکەکان بە ئەوانەی تری وت، ئەو کەسە لەگەڵمان ببەین یان نا؟ ئەو کات موختاریش موداخەلە دەکات و ڕێگە نادێت ئەوی لەگەڵ خۆیان ببەن.
"ئەو مامۆستا باس لە ڕاستی دەکرد دەیانکوشت"
حاجی موحەمەد سەبارەت بە شەهید بوونی مەلا عبدالرحمان بە دەستی پەکەکە دەڵێت: دواتر مەلا عبدالرحمان بۆ مامۆستایی دەچێتە گوندی دراوسێ. پەکەکەکان شوێن کەوتووی بوون. ڕۆژێک کاتێک مەلا بۆ نوێژی عیشا لە مزگەوت بوو، پەکەکەکان هێرشیان دەکەن سەر مالی مەلا و بە هاوسەرکەی دەڵێن "مەلا لە کوێیە". کاتێک دەڵێت چووە مزگەوت ئەوانیش دەچن مەلا بە عبدالرحمان دەڵێن "ئەتۆ هێشتا دەڵێی خودا حەقە." مەلاش دەڵیت "من مەلامە. دەبێت کە بڵێم." دوای ئەو وتەیە پەکەکەکان بە گولڵە لە سەری مەلا عبدالرحمان دەدەن و لەوێ شەهید دەبێت.
"باوکم و ٤ هاوڕێکەی شەهید بوون"
حاجی موحەمەد تۆکدەمیر سەبارەت بە شەهید بوونی باوکی دەڵیت: باوکم و ٤ هاوڕێکەی بۆ بانگەوازی چوونە گوندی مەهینا. کاتێک پەکەکەکان دەیانبیسن تەلە ئامادە دەکەن و ڕادەوەستن. لە گوندی چاوشلوو کە نزیکی گوندی مەهانایە باوکم و ٤ هاوڕێکەی شەهید بوون.
"لەبەر ئەوەی دیندار بووین لە شارۆچکە هیچ کەس خۆراک بە ئێمە نەدەدا"
موحەمەد ئەمین ئۆرهان کە ٢ براکەی بە دەستی پەکەکە شەهید بوون دەڵێت: حەسەن و حوسێن لە ئەنجامی پیلانی پەکەکەدا شەهید بوون. ئەوان چووبوون گوندێکی نزیکەی گوندی مەهینا. بە دەستی پەکەکە شەهید دەبن. ئەو مرۆڤانە زۆر باش بوون. هیچ کەس گازاندەی لێ نەبوو. هیچ کات سەریان لە بەرامبەر ستەم نزم نەکرد. خودا تۆڵەی ئێمە لە زاڵمەکان بکات. کاتێک شەهید بوون یەکێکیان تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو ئەوەی تر ٣٩ ساڵ. ئەوان لە مانگی گولان (نیسان)دا شەهید بوون. لە خانەوادەی ئێمە ٤ کەس شەهید بوون.
"تێکۆشانەکەمان بۆ دۆزی ئیسلامە"
یەکێک لە هاوڵاتیانی گوند بە ناوی ئیسماعیل تۆکدەمیر سەبارەت بە ساڵەکانی ٩٠ دەڵیت: ئەو کەسانە لەبەر ئەوەی نەبوونە دۆستی پەکەکە شەهید بوون. کاتێک ئەو ڕێکخراوە هاتە گوندەکەمان داوای باج دەکرد. دەیانویست کچ و کوڕەکانمان بنێرین سەر چیا. ئێمەش وتمان "ئەو دۆزە، دۆزی کوردەکان؟" کاتێک نەبووینە لایەنگری ئەو ڕێخکراوە دەستیان بە هێرش کرد. مەلا عبدالرحمانیان شەهید کرد. تێکۆشانەکەمان تەنها بۆ دۆزی ئیسلامە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.