لە دوای بەش لە باسی ستەمی پەكەكە بوینە میوانی خانەوادەی حاجی موحەمەد ئوگورتای كە لە 28ی گولانی 2014 بە دەستی پەكەكە شەهید كران.
هەر وەكو دیارە لە ساڵانی 90 پەكەكە لە گوندو شارەكان و تەواوی ناوچەكە چەندین كۆمەڵ كوژی ئەنجام داوە، لە بەشەكانی پێشتر بە شێوەیەكی گشتی باسمان لە ڕاستی ڕوداوەكانی كۆمەڵ كوژی و نەهامەتیەكانی پەكەكە كرد كە لە گوندی گێرا جەعفەر ئەنجامی داون.
لەو بەشە باسی ژیانی حاجی موحەمەد دەكەین كە تەمەنێكی زۆری لە خزمەتی ئیسلام بە ڕێ كرد، چەندین ساڵ دژی ستەم زۆرداری تێكۆشا، دوای دەیان ساڵ لە 28ی گولان لە شارۆچكەی كەربۆران لە بەردەم قوتابخانە لە ناو ئۆتۆمبێل وەستابو تاكو قوتابەكان بگوازێتەوە لە هەمان كات پەكەكە هێرشیان كردە سەر و شەهیدیان كرد هاوسەری بە چاوی پڕ لە فرمێسك لەگەڵ 16 یەتیم لە دوا بە جێ مان.
خێزان و كوڕی شەهید حاجی موحەمەد بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی ئیلكه باسیان لە ستەمی پەكەكە كرد كە كارەساتی چەندە گەورەی دروست كردوە.
"پێنج نوێژی فەرزی لە كاتی خۆ دەكرد"
ئەحمەد ئوغورتای كوڕی شەهید حاجی موحەمەد باسی باوكی دەكرد، "باوكم بەردەوام هاتوچۆی مزگەوتی دەكرد 5 نوێژی فەرزی هەر لە مزگەوت دەكرد هەوڵی دەدا ئێمەش لەگەڵ خۆی ببات بۆ مزگەوت، لەبەر ئەوەی هەمو خەڵك خۆشیان دەویست لە گوند بە موختار دیاری كرابو. هەمو كات هەوڵی چارەسەری كێشەكانی گوندی دەدا، 17 ساڵ كاری موختاری كرد، لە ساڵی 1989 كاری نەفەر گواتسنەوەی دەكرد بە ئۆتۆمبێل، كەس گازاندەی لێ نەكردوە."
هاوكاری ئەو قوتابیانەی دەكرد كە لەگوند دەیان خوێند، بەردەوام هاوكاری ئەو فەقێیانەی دەكرد كە لەگوند هەوڵی فێربونی زانستەكانی ئیسلامیان دەدا.
"پەكەكە نایەویست فەقێ لە گوند بخوێنن بەڵكو زۆریش دڵ تەنگ بون بە هەبونیان"
ئەحمەد لەبەردەوامی باسی باوكی وتی،" هەر لەو كاتەی باوكم بوە موختاری گوند پەكەكە ناڕحەت بون، هەروەها نایان ویست قوتابی زانستەكانی شەرعی لە گوند هەبن، بەردەوام هەڕەشەیان لە باوكم دەكرد لە هەمان كات بە باوكمیان دەوت بە فەقێكان بڵێ پارەمان بۆ كۆبكەنەوە و پشتیوانی ئێمە بكەن، بەڵام باوكم ئەوەی قبول نەكرد و هەروەها پێی دەوتن من قبول ناكەم شتێك لە فەقێكان بكەن بەڵكو من هەمو هەوڵی خۆم دەەم بیان پارێزم.
ئەگەر چی پەكەكە زۆر هەوڵیان لەگەڵ باوكم دەدا تاكو بە خەڵكی گوند بڵێت هاوكاریان بكەن بەڵام باوكم قبولی نەكرد تەنانەت داوایان لە باوكم كردبو تاكو ڕێگە بدرێت ئافەرەتان لەگەڵ خۆیان بەرن بۆ سەر چیاكان بەڵام باوكم زۆر دڵ گران بو بۆیە زیاتر ناكۆكی كەوتە نێوان پەكەكەو باوكم، باكوم دەی وت پەكەكە ئاماجنی دورخستەوەی خەلكە لە ئاین بە ناوی كوردایەتی كاری خراپ دەكات بۆ فكرە خراپ و نەخوازراوەكەی."
"یان تۆ وەكو ئێمە بكە یان ئێمە تۆ دەكوژین"
ئەحمەد باسی لە گفتوگۆی باوكی كرد لەگەڵ پەكەكە،" جارێكیان شەو بو كۆمەڵە كەسێكی پەكەكە لەگەڵ چەند هاوڵاتیێكی گوند سەردانی ماڵی ئێمەیان كرد قسەیان لەگەڵ باوكم دەكرد بۆ ئەوەی قەناعەت بێنێت گوندەكە بە تەواوی ڕادەستی ئەوان بكات بەڵام باوكم ڕازی نەدەبو، داوای ئەوەیان كرد ڕێگە بدات بە گەنجان بچن بۆ چیاكان بۆ ڕیزی پەكەكە هەروەها داوایان لە باوكم كرد، كە دەبێت ڕێگە بە ئافرەتان بدات بچنە ڕیزی پەكەكە بۆ سەر چیاكان لەو داوایەش باوكم زۆر توڕە بو بە دەنگی بەرز ناڕەزایەتی دەربڕی تەنانەت دەری كردن لە ماڵەوە، دوای 10 ڕۆژ جارێكی تر سەردانی ماڵی ئێمەیان كرد بە هەڕەشە كرد.
وتیان بە باوكم یان دەبێت هاوكارمان كەیت یان دەبێت گوند چۆل بكەیت یانیش دەت كوژین ئەو جارەش نەگەشتنە هیچ ئامانجێك دوای چەند ڕۆژێكی تر سەردانی ماڵێكی تریان كرد بانگی باوكی منیان كرد لەگەڵ چەند ڕیش سپیێك لەو كات دەمە قالێ دروست ببو من لەو كات تەمەنم 12 ساڵ بو لە نزیك ئەو ماڵەی كۆبونەوەیان تیا دەكرد بیستم شەڕ دروست بو تەنانەت بە قۆنداغی تفەنگ سەری باوكم شكا هەر ئەو كات خاوەن ماڵەكە نەی هێشت شەڕەكە زۆر تەشەنە بكات، بەڵام هەڕەشەكانی پەكەكە بۆ سەر گوندیەكان و باوكم بەردەوام بون."
"خێزانی مەلا عبدالرحمن تاكو بەیانی لەلای تەرمی پیاوەكەی بو"
ئەحمەد باسی لە شەهدی كردین مەلا عبدالرحمن كرد،" پێشتر زۆر زەختیان لە مەلا عبدالرحمن كردبو تاكو لە كاتی وتاری هەینی بانگەشە بۆ پەكەكە بكات پڕوپاگەندەیان بۆ بكات، بەڵام ئەو شتانەی قبول نەكردبو بە هیچ شێوەیەك، تەنانەت چەندین جار هێرشیان كربوە سەر ماڵی بەڵام لە ماڵ نەبو، تاكو دوا جار لە شەوێك هەڵیان كوتایە سەر ماڵەكەی و بە شێوەیەكی زۆر خراپ پەنجەكانیان بڕین و مەغزەنێكی گولەیان لێ بەتاڵ كردبو تاكو بەیانی كەس لە گوند بە هانای نەچبو كەچی مامۆستای ئاین گوندیش بو خێزانی مەلا عبدالرحمن تاكو بەیانی لەلای تەرمی پیاوەكەی بو دواتر تەرمەكەیان بە خاك سپارد."
پەكەكە دەیان ویست موحەمەد بڕفێنن بۆ سەر چیاكان
ئەحمەد باسی لە پیلانی پەكەكە كرد كە چۆن هەوڵیان دەدا باوكم بڕفێنن،" كاتێك مەلا عبدالرحمن بە دەستی پەكەكە شەهید بو تازیە دانرا خەلك دەهات بۆ سەرەخۆشی باوكم بەژداری كرد لە پرسەكەی لە هەمان كات پەكەكە هەوڵیان دا بی ڕفێنن بۆ سەر چیاكان ئەوە بو بە فێڵ بردیان بۆ دەروە باوكم وتی دەبێت چەند كەسێكی گوندیش بهێنن، كاتێك چوین بردیان بۆ دەرەوەی گوند كە بەرپرسی پەكەكە فرمانی كرد بی ڕفێنن باوكم لە فێلەكەیان گەشت ئەو كەسەی دەستی باوكمی گرتبو نەی توانی بو باوكم گۆنتڕۆڵ بكات بۆیە لەدەستی هەڵات هەر بۆیە دەست و ملی باوكم بریندار بو."
" لە تەقینەوەی مین منداڵێكی 11 ساڵی شەهید بو"
"پەكەكە گەماڕۆی خستبوە سەر گوندەكەمان بۆ ماوەی 7 ساڵ بەردەوام بو باوكم بە ئۆتۆمبێل خۆڕاكی بۆ گوند دەهێنا جارێكیان بەهۆی مین ڕێژ كردنی ڕێگای گون منداڵێكی تەمەن 11 ساڵە شەهید بو، بۆسەیان دانابو 5 كەسیان شەهید كردن، لە دژی ئەو ستەمە باوكم و هاوڕێكانی بەردەوام ڕووبەڕووی پەكەكە دەبونەوە، ئەگەر چی زۆر كەس شەهید بون بریندار هەبون بەڵام نەیان هێشت پەكەكە دەست بەسەر ناوچەكەو بە تایبەت گوندەكەمان دابگرێت."
"هەموو شت بۆ ڕزامەندی خودا بوو"
مەنیجە ئوغورتای هاوسەری یەکەمی حاجی موحەمەد باسی لەوە کرد: بە ڕۆشتنی هاوسەرەکەم تەنها ماینەوە. بەڵام هەموو شت بۆ ڕزامەندی خودا بوو. ئەو هاوڕێکانی تووشی ئازارێکی زۆر بوون. لە بەر ئەوەی دەیوت "خودا هەیە و ئێمە لە ڕێگاکەی بەردەوام دەبین" شەهید کرا. دەیان وت ئەگەر تەنها ڕۆژێک لە تەمەنمان مابێت واز لە دۆزی ئیسلام ناهێنین. بەهۆی ئەو شتە لە لایەن مورتەدان کوژران. هیچ هۆکارێکی دیکەی نییە. ئەوان بۆ ئیسلام خۆیان بۆ هەموو شت ئامادە کردبوو. لەو ڕێگایەدا گیانیان فیدا کرد. ئێمەش لەگەڵ منداڵەکانمان لەو ڕێگایە بەردەوام دەبین.
"تەواوی هاوڕێکانی شەهید بوو بەڵام ئەو بەردەوام بوو لە تێکۆشان"
مەنیجە ئوغورتای لە بەردەوامی باسی لەوە کرد: شەهیدەکەمان لەو ڕێگایەدا هەموو هاوڕێکانی لە دەست دا. بەڵام هیچ کات وازی لە ڕێگاکەی نەهێنا. لەگەڵ تەواوی هۆشداری و هەڕەشەکان بەردەوام بوو لەو ڕێگایەی دەی زانی ڕاستە. دوژمنەکەی تەنها پەکەکە بوو. هیچ دوژمنێکی تری نەبوو. لە ئەنجامدا لە لایەن پەکەکە شەهید بوو. لە بەرامبەر خانەوادەکەی زۆر میهربان بوو. هیچ کات لە ئێمە تۆڕە نەبوو. هەموو منداڵەکەی بە ئیسلام پەروەردە کرد. خودا تۆڵەی بکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.