دکتۆر ئەدهەم باشۆ کە یەکێکە لە کوردەکانی سوریا باسی لەوە کرد، پەکەکە/پەیەدە بە پشتگری ڕژێم لە ناوچەکە بە جێ بوو و ئەو شتەی ڕژێم نەیتوانی لە ماوەی ٥٠-٦٠ ساڵ ئەنجام بدات ئەنجام دا و کوردەکان لە ناوچەکە دەرکرد.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ کە یەکێکە لە کوردەکانی سوریا لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دا و باسی لەوە کرد، پەکەکە/پەیەدە بە پشتگریی ڕژێم لە ناوچەکە بە جێ بوو و ئەو شتەی ڕژێم نەیتوانی لە ماوەی ٥٠-٦٠ ساڵ ئەنجام بدات ئەنجام دا و کوردەکان لە ناوچەکە دەرکرد.
-لە سەرەتا ئێوە بناسین
زۆر سوپاس. من دکتۆر ئەدهەم باشۆ. خەلکی کۆبانێم. لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٤ کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ ئێمە نزیکەی ٣٦٠-٤٠٠ گوند و گەلی کۆبانێ رامان کرد و هاتینە تورکیا. لە تورکیا هاتینە ناو گەلی خۆمان. گەلی پرسووس و تورکیا گەلی ئێمەیە. لەگەڵ ئەوەی ئەو سنوورەی لە ساڵەکانی ١٩٠٠ دامەزران بووە هۆکار کە بەشێکمان لەو لا و بەشێکی تر لەو لا بمینێت بەڵام ئێمە یەکین. واتە هیچ کات هەستمان نەکرد کە لە دەروەی وڵاتەکەمانین. ئێمە لە ناو خەلک و نەتەوەیەکەمان دەژین. لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا لێرە، لەو شارە دەژیم.
"لێرە ڕژێم پشتگری لە پەکەکە کرد"
-دەمەوێت سەبارەت بە سوریا، سەبارەت بەو ڕەوشەی لە نێوان پەکەکە و تورکیا ڕووی دەدات قسە بکەین. یەکەم؛ پەکەکە چۆن و کام کات کەوتە ناو کوردستانی سوریا؟ تیروانینی گەلی سوریا و کوردەکانی سوریا سەبارەت بەوان چییە؟
بەلێ، دەزانین، دامەزراندنی پەکەکەش ڕاست نەبوو. لە ساڵەکانی ١٩٧٥-٧٦ کاتێک دامەزرا دروست دانەمەزرا. ئەوان لە دژی پارتەکانی کوردی لە کوردستانی باکوور دامەزران. لە تورکیا دامەزران. لە نێوان پەکەکە و پارتەکانی کوردی وێ کوشتن دروست بوو. ئەوە بەهۆی سیاسەتەکانی هەڵەی پەکەکە بوو کە لە خزمەتی کوردەکاندا نەبوو. ئەوان لە سەرەتا وتیان چوار پارچەی کوردستان دەکەنە یەک. کاتێک دەرباز بوو و وتیان ئازادی و سەربەخۆ بوونیان بە دەست هێناوە. وتیان ئێمە لە کوردستانی تورکیا ڕێکخراوێک وەکو ڕێکخراوێک کە لە لوبانە دامانمەزراندوە. دەهاتنە لای ئێمە و قسە پرۆپاگەندەکانی بەم شێوەیەیان دەیوت. لە ساڵی ١٩٨٠ کاتێک کەنعان ئەڤرەن بە هێزێکی سەربازی بووە دەستهەڵاتدار ڕایان کرد و هاتنە سوریا. ئەو کات ئێمەش وەکو ئەو برایەتیەی گەلی تورکیا نیشانی ئێمە دەدەن ئێمەش بەوان نیشان دا. ئەو کات ڕژێمی حافظ ئەسەد ڕێگە بە پارتەکانی کوردی نەدەدا کە سیاسەت بکەن. ئەو کەسانەی سیاسەتیان ئەنجام دەدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و زیندان دەبوون. واتە، دەرفەتی ئەنجام دانی سیاسەت بە کوردەکانی سوریا نەدرا. بەڵام کاتێک ئەوان هاتن ئەو دەرفەتەیان بە دەست هێنا. لە ساڵی ١٩٨٢ لە سوریا جەماعەتی إخوان المسلمین دەیانویست بە شۆڕەشێکی حافظ ئەسەد لا ببەن. ئەندامانی ئیخوان کە لە سوریا ڕایانکردبوو بۆ تورکیا، تورکیا پشتگری لێیان دەکرد و ئەو سیاسیانەی لە تورکیا ڕایانکردبوو و هاتبوونە سوریا، سوریا پشتگری لێیان دەکرد. لێرە ڕژێم پشتگری لە پەکەکە کرد. لە سوریا و لوبانان بۆیان کەمپ دروست کرا. ئەو کەسانەی لەوێ پەروەردە دەبوون دەیاننارد تورکیا. پەکەکە بەم شێوەیە لە ناو گەل پیسی ئەنجام دەدا و دەیانکوشت و لە ناو خەلکدا نیفاق دروست دەکرد.
"لە بەڕێوبەرایەتی پەکەکەدا عەلەویەکان زۆرترە"
لەگەڵ ئەوەی کوردەکانی سوننی لە ناو پەکەکەدا هەبوون بەڵام زۆربەیان کوردەکانی عەلەوی بوون. لە ماوەی زەماندا عەلەویەکان بەڕێوبەرایەتی ٢١ کەسیان بە دەست گرت. کوردەکانی عەلەوی کە لە سوریا و تورکیا بوون. کاتێک عەلەویەکان بەڕێوبەرایەتی پەکەکەیان بە دەست گرت خەتی کوردی و نیشتیمانی و نەتەوەیی پەکەکە لە ناو چوو. گەشتە شونێکی عەلەوی-شیعی. لە ئەنجامدا پەیوەندیان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد و حزب الله-ی لوبنان و ئێران دروست بوو.
ئەگەر باس لە قۆناغی جوڵانەوەی شۆڕەشی ساڵی ٢٠١١ بکەین، پێش لەوێ پەکەکە لە کوردەکانی سوریا دەدا و دەیانکوشت و لووت و زمانیان دەبڕی... پەکەکە ئەو شتانە بە پشتگریی ڕژێمی سوریا بە سەر کوردەکانی سوریا ئەنجام دەدا. بەم شێوەیە زۆر ستەمیان بە ئەندازیاران و دکتۆرەکان و مرۆڤەکان زانا دەکرد.
"ڕێگەیان نەدەدا لە دژی ڕژێم قسە بکرێت"
-بۆچی ئەو شتانەیان ئەنجام دەدا؟
هۆکار ئەوەیە؛ کاتێک بە پەکەکە دەوترا، ئەتۆ چ کارێت لە کوردستانی سوریا هەیە. دەبێت ئەتۆ بگەڕێیەوە تورکیا. ئەتۆ ئەمڕۆ لێرە پشتگری لە ڕژێم، لە خانەوادەی ئەسەد دەکەی. نابێت ئەو شتە بکەی. دەبێت ئێمە کوردەکانی سوریا لە ناو یەکێتیدا بین. ئێمە دژی ڕژێم، پارتی بەعسین. ئەوانە ئەو قسانەیان قبول نەدەکرد. ڕێگەیان نەدەدا ڕاستی ڕوون بێت و باس لە ڕاستیەکان بکرێت. ئەوانە دەسهەڵاتداری خۆیان بە سەر تەواوی گەلەکانی کوردستانی سوریا دەسپاند. ئەو ناتەحومولیە تەنها لە بەرامبەر کوردستانی سوریا نەبوو لە پارچەکانی تریش بوو.
"پەکەکە/پەیەدە لەگەڵ ڕژێم هاوکاری کرد و ڕێگری لە بەژدار بوونی کوردەکان لە ناو جوڵانەوەی شۆڕەش کرد"
لە ١٥ی ئازاری ٢٠١١ کاتێک شۆڕەش دەستی پێ کرد بە شێوەیەکی ئاشتەوایی و بێ چەک بوو. گەل دەیانوت، دەبێت بەشار ئەسەد لا بدرێت و کوردەکان و عەرەبەکان برای یەکترن و ئەو شۆڕەشە بۆ شەرەف و نامووسە؛ بەڵام بە پێچەوانە ئەوە کار دەکرد و هەوڵی دەدا ڕێگری بکات. ڕێگەیان نەدەدا گەل بەژداری خۆپیشاندانەکان بن. لێرە بانگێشتیان دەکرد کە 'بۆ ئۆجەلان ئازادی.' ئەوان ڕێگریان لە کوردەکانی سوریا کرد کە بەژداری شۆڕەوش بن. لە سێ ناوچەی گەورە، عەفەرین، کۆبانێ و دێرک ڕێگریان لە گەل کرد. جگە لەوان شوێنەکانی عەرەبی نزیکی کوردەکان هەبوو. بۆ نمونە لە ڕۆژئاوای کۆبانێ لە سەر چەمی فورات عەرەبەکان هەنە. چەندین ساڵ لەگەڵ ئەو عەرەبانە بازرگانیمان کردوە. چەندین ساڵە لەگەڵ ئەوانە دراوسێین. کچمان داوە و گرتوە. هەنێک عەرەبەکان هەنە کە دەناسم، ئەگەر لەگەڵیان عەرەبی قسە بکەی ئەوان لەگەڵ تۆ کوردی قسە دەکەن.
لە لای خانەوادەیەکی عەرەب ٧ کچی کورد هەبوو. واتە، خاڵ و خوارزا بوون. لە ساڵی ٢٠١٣ پەکەکە پارتەکەی بە ناوی پەیەدە دامەزراند. چوون و لەگەڵ ئەو خانەوادەیە شەڕیان کرد. کەسانێک لەو خانەوادەیان کوشت و دەست بە سەریان کرد. لە بەشی ڕۆژهەڵات لە گرێسپی عەرەبەکان هەنە. دەستوەردای ئەو شوێنەش بوون. ئەو شتانەی خراپیان ئەنجام دا. واتە، پشتگریان لە ڕژێم، لە ئەسەد کرد. تا ئەمڕۆ نوێنەرانی پارتەکانی کوردی سوریا لە دەستیاندا بەندکراو بوون. بۆ نمونە یەکێک لەوان عبدالرحمان ئاپۆیە کە زیاتر لە ساڵێک لە دەستیاندا بەند کرابوو. کاتێک پەیەدە لە عەفرین چووە دەرەوە عبدالرحمان ئاپۆتان لەگەڵ خۆ بردە قامشلۆ. ئەو کەسانە ڕزگار بکە؟ ئەوانە دوژمنایەتی تۆ ناکەن. پەیەدە ئەو شتانە ئەنجام دا. لە ڕاستی پەیەدە ئەو شتانە ئەنجام نەدەدا، بەلکو پەکەکە ئەنجام دەدا. کاتێک کوردێک دەچوو ناوچەکانی عەرەب کاتێک دەچوو لای سوپای ئازادی سوریا و کەسانێکی تر ئەگەر دەیانزانی ئەو کەسە نزیکەی سیاسەتی پەیەدەیە دەست بە سەریان دەکرد. ئەگەر بیانزانی کە ئەو کوردە لە پەیەدە نییە، والله زۆر ڕێزیان لێ دەگرت. چونکە دەیانزانی ئەو کوردەش وەکو ئەوان زۆر لە دەستی ڕژێم ستەمی بینیوە. ئەو کەسە نزیکەی خۆیان هەست دەکرد.
ئەگەر عەرەبەکان لە لایێک ستەمیان بینیوە، کوردەکان لە دوو لا بینیوە. کوردەکان لەبەر ئەوەی کوردیش بوون ستەمیان بینیوە. عەرەبەکان تەنها لەبەر ئەوەی ڕژێمێکی دیموکرات تەتبیق نەدەکرا ستەمیان دەبینی. ئەو شتانەی پەیەدە ئەنجام دەدا کوردەکان لە شۆڕەشی سوریا دوور دەکرد. پێم وایە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی شۆڕەش ئەوە بوو.
"لە شوێنەکانی بێ عەلاقە شەڕیان بە کوردەکان کرد"
-ئایا بۆیە ڕژێم ئاسایش داوە دەستی پەکەکە؟
وەکو پێشتریشم وت، بڕیارەکانی پەکەکە زۆرتر لە دەستی عەلەویەکاندایە. ڕژێمی بەشار ئەسەدیش عەلەویە. هاوکاری یەکتریان کرد. قەندیلیش نزیکەی ئێرانە. لەوێش ئێران کاریگەرە. ئەوانیش خۆیان ڕادەستی ئێران کردبوو. بۆیە لە شۆڕەشی سوریا دوور کران. پەکەکە لەگەڵ ڕژێم بوو، حزب الله-ی لوبنان لەگەڵ ڕژێم بوو، ابوالعباس لایەنگرانی ئەوان لە عێراقیش لەبەر ئەوەی شیعە بوون هاوکاریان کرد. کوردەکانی ئێمەی سوریا، پارتەکانی کوردی سوریا هیچ کات ڕژێمی دیمەشقیان نەیویست. مافی نەتەوەی کوردی خۆیان دەیویست. دەبێت لە سوریا ئەو مافانە بە جێ بهێنرێن. واتە، ئێمە لە سوریا دووەمین نەتەوەی گەورەیین. بە زمانی دایکیی خۆمان داوای پەروەردەیی دەکەین. دەمانەوێت بوونمان لە سوریا قبول بکرێت و لە پەڕلەمان نوێنەرانمان هەبێت. داوای وەزارەت دەکەین. واتە ئەو مافەکانی کوردی. دەڵێین ئەوەندە ساڵە لە سەر خاکەکەمان دەژین. مافەکەمان بە ئێمە بدەن. بڵێن، بەڵێ ئەوانە نەتەوەیی کوردن و لە سەر خاکی خۆیان دەژین. کوردەکانی سووریا ئەو داوایان هەیە. داوامان نەکرد کە بچینە دیمەشق و لەوێ کورسی بە دەست بێنین. کوردەکانی سوریا ئەوەیان ناوێ. تا ئەمڕۆش کوردەکانی سوریا لەگەڵ براکانی عەرەب بازرگانی دەکەن. قبول بکەن کە لە سوریا دوای عەرەبەکان ئێمە هێزی دووەمین. من لە سەر خاکی خۆم دەژیم. لە نیشتیمانی خۆم دەژیم. مافەکانی منیش هەنە. بەڵام پەکەکە هات و بە پێچەوانەی ئەوە کار کرد. تا کو ئەوانەش لەگەڵ ڕژێم و مۆسکۆ و ئەوانەی لە شوێنەکانی تر هاتن هێزێکیان دروست کرد. خۆزکە کارەکانیان لە خزمەتی کوردەواریدا بووایە. شتانێک بۆ خزمەت بە گەلەکەمان بووایە. ڕاستیەکە قبولمان دەکرد. لە شوێنەکانی کە هیچ عەلاقەی لەگەڵ کوردەکان نییە، ئەوانیان دەبردە شەڕ. بۆ نمونە لە منبج هەزار و ٤٠٠ کەس کوژران. ئەو شوێنە ناوچەی کوردەکان نییە. لە ڕەققەش بە هەمان شێوەیە، ئەویش ناوچەی کوردەکان نییە. داراش بە هەمان شێوە.
لە لای تر، گەلی هەژار و فەقیر و بەلەنگاز بێ چارەن. کار نییە، بچێتە کام لا. ئەگەر بڕۆی شوێنێک و کار بکەی دەبێت لە سەر ڕێگای ئەوان دەرباز ببەی. دەبێت داوای مۆڵەت لەوان بکەی. دەوروبەرەکەی داخراوە، لە لایەنێک تورکیا هەیە، لە لای تر ڕژێم و لە لایێک داعش. گەل بە ناچاری دەچێتە لای ئەوان. خۆیان ڕادەستی ئەوان دەکات.
"پەکەکە/پەیەدە بەو شتەی ڕژێم نەیتوانی ئەنجام بدات ئەنجام دا و کوردەکان لە ناوچەکە دەرکرد"
-لەگەڵ ئەوەی ئەو ناوچەیانە لە دەستی پەکەکە/پەیەدەیە کە دەڵێ کوردە بەڵام بۆچی بە سەدان هەزار کورد ناگەڕێنەوە؟
براکەم، دەمەوێت باس لە مێژووی ئەو شتە بکەم. کاتێک ڕژێمی بەعس هاتە سوریا، حافظ ئەسەد بڕیارنامەیەک ئامادە کرد. پلان ئەوە بوو کە لە دێرک تا کۆبانێ لە سنووری تورکیا تا ١٥ کیلومەتر کوردەکان دەربکات و عەرەبەکان لەوێ بجێ بکات. وە پلانە جێبەجێ کرد. تەقریبەن ساڵەکانی ١٩٦٢ بوو. بەوە دەوترا "حزام العرب." لە ساڵی ١٩٧٢-٧٣ لەبەر ئەوەی لە سەر ڕووباری فورات بڕیار بوو کە بەنداوێک دروست بکرێت عەرەبەکان لە ناوچەی کوردەکان نیشتەجێ کران. ئەو شتە لە سنووری کۆبانێیان ئەنجام دا. لە نێوان گرێسپی و کۆبانێ گوندێک بە ناوی باغدک هەیە، تا ئەو شوێنە هاتن.
لەو گوندە کەسێک بە ناوی جمۆیێ عەلەمک هەبوو. لەبەر ئەوەی فکرەکەی بە هێز بوو لە بەرامبەر ئەو پلانە بە عەقلانە ڕاوەستا. بە شێوەیەی ئەو عەرەبانەی لە لایەن حافظ ئەسەد لە سەر زەویەکانی نیشتەجێ کرابوون دەردەکرد. دەچوو لە سنووری تورکیا مین دەهێنا و لە ناو زەویەکەی بە جێ دەکرد. شەو بە ڕووتی دەچوو ناو زەویەکان و عەرەبەکان دەترساند تاکو بچنە. حکومەت هەرچی کرد نەیتوانی شتێک بکات. ئەو شتە بۆ نمونە دەڵێم.
ئەو کات حافظ ئەسەد بەو شتەی بە ناوی "تغیر الدمغرافی منطقة" دەیویست دیموگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت. بە هێنانی عەرەبەکان و دەرکردنی کوردەکان دەیویست دیومگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت. بە کورتی دەمەوێت ئەوە بڵێم، ئەو شتەی ڕژێم نەیتوانی لە ماوەی ٥٠-٦٠ ساڵ ئەنجام بدات پەیەدە ئەنجام دا و ناوچەکە بۆش کرد.
"چەک بە منداڵەکانی ١٤-١٥ ساڵە دەدا و ئەوانی دەکردە سەرباز"
ئەو شتە چۆن ئەنجام دا؟ بە پێدانی چەک بە منداڵەکانی ١٤-١٥ ساڵە، بە منداڵەکانی کە هێشتا بۆ خۆراک دەگریان چەک دەدا و ئەو شتەی ئەنجام دا. ئەو گەلە ئیتر لەوێ نامینێت. ڕا دەکات، دەچێتە ئەوڕووپا و تورکیا و کوردستانی عێراق و لوبنان. ئەوانە منداڵەکانی خۆیان بۆ مەرگ دەبردە دەرەوەی خاکیان. بۆ منبج، بۆ ڕەققە، بۆ دێرەزۆر، واتە بۆ ناوچەکانی عەرەب دەچوونە مەرگ. بۆیە گەل ڕایان کرد. لە دەستیاندا گەنجەکان نەمان. کێ ما؟ پیرەکان. باس لەوە دەکرێت، لە گوندێکی کۆبانێ پیرەکان کاتێک قسەیان دەکرد، یەکێکیان وتوە "ئەگەر ئێستا بمرین کەسێک نییە گۆڕ بۆمان حەفر بکات."
لە سەدا ٩٧ی عەفرین کورد بوون. تەنها ٣ گوندی عەرەبەکان هەبوو. کاتێک ئەو شوێنە کەوتە دەست پەیەدە ژمارەی کوردەکان دابەزی بۆ لە سەدا ٥٣. کە ئەو ناوچەیەش ناوچەیەکی زۆر جوانە. گەشتیاران بە تایبەتی لە حەلەب دەهاتنە ئەو شوێنە. کۆبانێ بە هەمان شێوەیە. قامشلۆ بە هەمان شێوەیە. گەلی قامشلۆ بە خۆیان دەڵێن. کاتێک دەچی بازار ژمارەی کوردەکان زۆر کەمە. هەموویان بوونە عەرەب. هاوڵاتیان لە ترس ڕایان کرد، چونکە دەکوژن، بە فشار چەکداریان دەکەن. بە زۆر منداڵەکان دەبنە شەڕ. وەکو دەوڵەتێک، گەنجەکان بۆ ماوەی ساڵێک یان ٦ مانگ دەربردە سەربازی.
ئایا دەبێت کە کچ و کوڕەکانی ١٤-١٥ ساڵە پێکەوە ببنە سەربازی؟
لە بیر ناکەم، کاتێک منداڵ بووین، کاتێک دەچووینە شاری کۆبانێ سەردانی مام و خالەکەمان لە پێش دەرگا ئەوەندەی ژمارەی ئافرەتەکان "عەبا" هەبوو. کاتێک دەچوونە دەرەوە لەبەریان دەکرد. تەواوی لاشیان دەپۆشاند تەنها چاویان دەما. ئێمە لە مەراسمێکی پرسە بووین. مامۆستایەکی خەلکی جەزیرە، کۆبانێ دەیوت؛ بە نامووسی ناوچەی بەرازان سوێند دەخۆم. "ناوچەی بەرازان" ناوچەی کۆبانێ و گرێسپیە. من بە گوێی خۆم بیست. ئەو مامۆستایە دەژی، لە کۆبانێیە. ناوی "مەلا مستەفا"یە. واتە لە لای کوردەکان نامووس زۆر گرنگە. نامووس لە لایێک و هەموو شتەکانی تر لە لای ترە. ئایا دەبێت کە کچ و کوڕەکانی ١٤-١٥ ساڵە پێکەوە ببنە سەربازی؟
ئەو کچانەی دەبنە سەر چیا گۆرانی سەبارەت بە شۆڕەش دەڵێن و لە تەلەڤیزیۆن نیشان دەدەن. ئەوانە گومان دەکەن بۆ سەیر و گەشت چوونە چیا و دوای چەند ڕۆژ دەگەڕنەوە. بەڵام کەسێک دەچێتە ئیتر ناگەڕێتەوە. لە تەلەڤیزیۆنەکان وەکو شوێنیکی کەیف کە کچ و کوڕ تێکەڵن نیشان دەدەن. ئەوان نامووسیان لاواز کرد.
"کوردەکان لەبەر ئەوەی دەترسن ناگەڕێنەوە"
-کوردەکانی کە لە دەرەوەی سوریا موهاجیرن ناگەڕنەوە، یانیش نایانەوێت بگەڕنەوە. هۆکاری ئەوە چیە؟
هۆکاری ئەوەمان وت. ئەو کەسەی بگەڕێتەوە دەبێت بۆ پەیەدە سەربازی بکات. گەڕانەوەی ئەو کەسانەی تەمەنیان گەورەیە و بیری سیاسیان دیارە و دەنگیان هەیە و ڕاستیان وتوە خەتەرناکە. ئەوانەی تەمەنیان گەورە لە دەست بە سەر بوون دەترسن. ئەوانەی گەنجیش دەترسن کە ئەگەر بگەڕنەوە سەربازی ئەنجام بدەن. ئەگەر لە دیمەشق ڕژێم بڕیارنامەیەک دروست بکات، ئەوانەش بە شێوەیەکی تر هەمان شتە ئەنجام دەدەن. بۆ نمونە کاتێک ڕژێم سەربازی لە ٢ ساڵ دابەزاند بۆ ساڵێک و نیو ئەوانیش هەمان شتەیان ئەنجام دا.
"پەیەدە ناتوانێت سەربەخۆ لە قەندیل بڕیار بدات"
پارتی کوردەکانی سوریا پارتەکانی بچوک نین. پارتەکانی بە هێزن. چۆن بوو ئەوانە بە یەکجار لە ناو چوون؟
یەکەم حافظ ئەسەد و ڕژێم پشتگری لەوان کرد. ئەگەر لە گوندێک ١٠ گەنج پەیوەندیان لەگەڵ سیاسەت هەبوایە، ٨یان بە پێی سیاسەتی پەکەکە کاریان دەکرد ٢ی تریش ئەگەر پشتگری لە پارتێک بکات لە لایەن ڕژێم دەست بە سەر دەکرا و زیندانی دەکرا. دووەمیش، هەنێک پارتەکانی کوردی سوریا نزیکەی شۆڕەشی کوردی بارزانی و خانەوادەکەی بوون. هەنێکیانیش نزیکەی جەلال تالەبانی بوون. جەلال و پەکەکە نزیکی یەکتر بوون. پارتەکانی کە لایەنگری بارزانی بوون داوای شەڕی برایەتیان نەکرد. بارزانیش بەم شێوەیە بیر دەکرد. چونکە لە کوردستانی عێراق بە هەزاران کەس لە ئەنجامی شەڕی براکوژی کورژان. نەیانویست ئەو شتە لە سوریاش دووبارە بێت. لە سوریا دوو هێزی سیاسی دروست بوو. یەکێکیان پەیەدە بوو کە ناوی تەڤ-دەم یان دانا. هەنێک لە پارتەکانی بچووکی سوریایان کۆ کرد. ئەوەی تریش "ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا" ئەنەکەسە بوو. ئەنەکەسە دەچێتە هەولێر و دێت، لەگەڵ ئەوەی لەگەڵیان پەیوەندیان هەیە بەڵام بڕیارەکانیان سەربەخۆ دەدەن. بەڵام تەڤ-دەم بڕیارێکیش سەربەخۆ لە قەندیل ناتوانێت بدات. بۆیە بارزانیەکان ڕێگەیان نەدا ئەنەکەسە چەک بە دەست بگرن. تا ئەمڕۆ دەیانوت تەڤ-دەم براکانی ئێمەن. لەگەڵ ئەوەی سیاسەتمان یەک نەبێتیش ئەویش برایەکی منی کوردە. ئەگەر پشتگری لە ڕژێم و ئێران و عێراقیش بکەن نەیانویست کوشتن هەبێت.
"پەکەکە/پەیەدە تەواوی پەیمانەکان هەڵوەشاند"
بارزانیەکان بانگێشیت هەردوو لایەنی ئەنەکەسە و تەڤ-دەم کرد و لە هەولێر کۆیان کرد. چونکە کێشەی لە ناویاندا تا کوشتن چووبوو. ژمارەیەکی زۆر سیاسەتمەدار دەست بە سەر کران و هەنێک لە نوێنەرانی سیاسی لەو شوێنانەی لە دەستی پەیەدەدا بوو کوژران. ئەوە لە بەرپرسایەتی پەیەدەدا بوو. چونکە ئەوان دەسهەڵاتدار بوون. بۆ نمونە میشێل تەمۆ کوژرا. تەواوی کوشتنەکان و ڕەفاندنەکان و دەست بە سەر کردنەکان لەو شوێنانەی لە کۆترۆلی ئەواندا بوو ئەنجام دا. زۆر لە شتەکان لە لایەن ئەوان ئەنجام درا. ئەگەر ئەمن بچمە کۆبانێ لە سەدا سەد منیان دەست بە سەر دەکەن. بە ئاشکرایی وتیان، یان قسە ناکەین یانیش ناتوانی بگەڕێوە شارەکەت. لە ساڵی ٢٠١٥ چوومە کۆبانێ. چوومە کوردستان هەوڵێر. کاتێک دەمویست لە سنوور دەرباز بم، ڕێگەیان نەدا لە دەروازەی کۆبانێ دەرباز بم. بۆیە هاتمە تورکیا. ئەگەر ئەمڕۆ بمەوێت بگەڕێمە ڕێگە نادەن هەنگاوەکێش دانێم. بانگێشتی ئەوان بۆ هەوڵێر بۆ ئەوە بوو کە کوشتن و تالان کردن نەبێت. بۆ ئەو شتەی ئەمڕۆ ڕووی نەدات ئەنجام نەدرێت. هەوڵیر وتی، پێکەوە ناوچەکەتان بەڕێوە ببەن. کاتێک لە هەولێر گەڕانەوە، لە دەروازەی سێمالکا کەسێک بە ناوی ئادار خەلیل لە سەر ناوی تەڤ-دەم باسی لەوە کرد، پەیڕەوی لەو شتە ناکەن. چەندین جار ئەو پەیمانانەی لە هەولێر و دهۆک ئەنجام دران لە لایەن پەیەدە، تەڤ-دەم سەرپێچی لێ کرا. بەڵام پەیەدە، تەڤ-دەم تەواوی بڕیارەکانیان لە قەندیل وەردەگرت. کاتێک قەندیل و هەولێر دژی یەکتر بن شتێک کە تەڤ-دەم بکات نییە.
"ئەگەر پەیەدە کوردەکان دەرنەدەکرد تورکیا نەدەچوو ناو سوریا"
٥-٦ مانگ پێشتر هەردوو لا، ئەنەکەسە و تەڤ-دەم بانگێشتی فەڕەنسا کران. لە پاریس داوا لە هەردوو لایەن کرا لە ناو ئاشتیدا ناوچەی خۆتان پێکەوە بەڕێوە ببەن. ئەو شتە بە سیاسەت ئەنجام بدەن. ئێستا ڕێگە بە دەرباز بوونی پێشمەرگەکانی سوریا نادەن. دەبێت کە لە دەهاتوودا لەبارەی سەربازی ڕێک بکەون بەڵام ئێستا لەبارەی سیاسی ڕێک بکەون. ئەو شتەیان نەکرد. تا کاتێک ئەو شتە ئەمڕۆ دەرکەوت. پێم وایە، ئەگەر ئەنەکەسە و تەڤ-دەم پێکەوە بەڕێوبەریێکی سیاسیان ئەنجام دابوایە ئەمڕۆ تورکیا نەدەچو ناو سوریا. لەوێ شەڕ دروست نەدەبوو. عەفرین وا نەدەبوو. پێم وایە فەڕەنسیەکان بە ڕاستی ئەو شتەیان دەویست. چونکە فەڕەنسیەکان دەیانزانی ئەگەر وا نەبێت سەرئەنجامی ڕەوشەکە ئەوە دەبێت. هەروەها دەیانزانی کە ئەمریکا بە ڕاستی پشتگری لە کوردەکان ناکات. دووبارە دەمەوێت بڵێم. ئێمە لەگەڵ تورکیا ٦٥٠ کیلۆمەتر سنوورمان هەیە. سنووری ئێمە لەگەڵ کوردستانی عێراق زۆر نییە. من ئەگەر لێرە حەزم لە ماڵەکەم دەبێت دەتوانم بچمە شارێکی تر. بەڵام خاکەکان و سنوورەکان وا نین. بۆیە سنوورەکەمان لەگەڵ تورکیایە. بۆیە تا کاتێک دونیا بسوورێت دەبێت لەگەڵ تورکیا لە ناو ئاشتیدا بم. هەروەها مەیدانی سەرەکی تێکۆشانی پەکەکە کوردستانی سوریا نییە. نابێت شەڕەکەی لە سوریا بێت. ئەوان شەڕەکانی شوێنەکانی تر هێنایان ناو کوردەکانی سوریا. با کەسێک بە هەڵەیی تێنەگات. والله من ناماوێت لە کوردستانی تورکیاش شەڕێک هەبێت. من دەمەوێت لە نێوان کوردەکان و تورکەکانیش ئاشتی هەبێت. بەڵام حەقت نییە ئەو شەڕەی لە تورکیا ئەنجام دەدەی بهێنی سوریا. ناوچەی کوردی سوریاش ناوچەی چیایی نییە. هێڵینەمان لە سەر زەویە. ئەگەر لە سەر زەوی دووربینێک بە دەست بگری تا ١٠٠ کم دەتوانی بمینی. ئێمە دەڵێین دەبێت لە سەر ئەو ناوچەیە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانەی لێرە دەژین لە ناویاندا ئاشتی دروست بکەین.
"ئەمریکا لەگەڵ پەکەکە/یەپەگە پەیوەندی سیاسی دروست نەکرد، سەربازی بوو"
-ئەمریکای کە بە هەزاران بارهەڵگر چەک بە پەکەکە/پەیەدە دا لە جارێکدا ئەوان بە جێ هشت. ئێستا دووبارە لەگەڵ ڕژێم و ڕووسیا دەبینرێن. ئەو شتە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک داعش چووە ناو کۆبانێ چەند کاتژمێر مابوو کە کۆبانێ لە دەست بچێت. لە بیرمە، ڕۆژی سێشەممە مەسعود بارزانی پەڕلەمانی کۆ کرد و پێشنیازی کرد کە پێشمەرگە هاوکاری بکات. ڕۆژی چوارشەممە بڕیار درا و پێنجشەممە لەگەڵ ئەمریکا بابەتی ناردنی هاوکاری گفتوگۆ کرا. پەکەکە/پەیەدە لە سەرەتا دژایەتی کرد. بەڵام کاتێک چارەیەکی تریان نەما قبولیان کرد.
بە پێی دیدارەکە، ئەمریکا و پەکەکە لە ناو پەیمانێکی دوور و درێژی ستراتێژیدا نەبوون. ئەو ڕێکەوتنە لەگەڵ داعش سنووردار بوو، دواتر دەست بە یەکتر نەدەدان. پەیوەندیێکی سیاسی لە ناویاندا نییە. ئەوە پەیوەندیێکی سەربازیە. بەرپرسانی بالای پەیەدە نەچوونە ئەمریکا. ئەمریکا بەوان ڤیزە نەدا. تەنها لە بارەی سەربازیدا ئەوانی قبول کردوە و لەبارەی سیاسەتدا نییە. ئەمڕۆش وایە. چوونی ئیلهام ئەحمەد بۆ ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ ئەوە نییە. ئەگەر چی کەسانێک دەڵێن کە ئەو نوێنەری پەیەدەیە لە ئەمریکا بەڵام ڕاست نییە. ئەمریکیەکان بە پەیەدە وتیان کە لە سنووری تورکیا تا ٢٠-٣٠ کیلۆمەتر بۆش بکەن. بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهۆی داعش پەیوەندی لە نێوان پەیەدە و داعش هەبوو. بەڵام تورکیا ئەندامی ناتۆیە و زیاتر لە ٧٠-٨٠ ساڵە پەیوەندیان هەیە. خاوەنی دووەمین سوپای گەورەی ناتۆیە. جوگرافیای تورکیا گەورەیە. بۆیە ئەمریکا بەردەوام نەبوو لە پشتگری کردن لە پەیەدە.
"پەیوەندی نێوان پەکەکە/پەیەدە لەمێژدا هەیە"
پەیوەندی نێوان پەکەکە/پەیەدە لەمێژدا هەیە. ئەوان بۆ ئەوەی تورکیا نەچێتە ناو ناوچەکانی کوردەکان داوای هاوکاری لە ڕژێمیان کرد. بەم شێوەیە دووبارە ئێمە کوردەکانیان هێنا سەرەتا. پێشتر ڕژێم لە ناوچەی کوردەکان بوو. بەڵام ئێمە داوامان دەکرد کە ڕژێمی پەڕلەمانی دیموکرات هەبێت. دەمانویست سیاسەتی عەرەبپەرستی لە ناومان بچێت. بەڵام بەو تێکۆشانە تەواوی ئەو شتانەی بە دەست هاتبوو هێنانە سەرەتا.
"ئەمریکا نایەوێت ئاسایشی ئیسرائیل لە ناو خەتەردا بێت"
ئەمریکا ئەمڕۆ هاتە ناوچەی کوردەکان، ئەو ناوچەیەی نێوان کوردەکان و عەرەبەکان پڕ لە نەوتە. ئەو شتە ئەمڕۆ گرنگە نەویش نییە. چونکە ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر نەوتی عەرەبەکان تەواویش بێت نەوتی من تەواو نابێت. مادەیەک بە ناوی سلیکۆن هەیە. ئەمڕۆ لە جیهان ئەو مادەیە لە پزشکی تا زۆر شوێن بە کار دێت. لە سەدا ٦٥ی ئەو ناوچەیەی سلیکۆن تێدا بە دەست دێت ناوچەی نێوان کوردەکان و عەرەبەکانە. ئەمریکیەکان دەستیان بە سەر ئەو شوێنەش داناوە. لە ناوچەی دەرا تا حەسەکە ئەو مادەیە هەیە. ئەوانە هۆکارەکانی ئابوورینە. وەکو دەزانین ترامپ بازرگانە. لە لای تر ناوچەیەک بە ناوی تەنەف هەیە. ناوچەیەک لە سنووری عێراق. لەو ناوچەیە خەتێک دەرباز دەبێت، ئەو خەتە لە ئێران و حەشدی شەعبی و حزب الله و ئەسەد پێکهاتوە. واتە ئەمریکا دوو هۆکاری هەیە، یەکێکیان ئابووری و ئەوەی تریش کاریگەری ئێران و ئاسایشی ئیسرائیل. چونکە لەو ناوچەیە شیعەکان هەنە. ئەمریکا لە سەر کوردەکان جار بە جار لەگەڵ ئەوانە شەڕ دەکرد. واتە ئەمریکا نایەوێت ئاسایشی ئیسرائیل لە ناو خەتەردا بێت.
"پەکەکە/پەیەدە ئەگەر لەگەڵ کوردەکانی تر ڕێکبکەوتبایە ئەو ئۆپڕاسیۆنە نەدەبوو"
-پەکەکە/پەیەدە پرۆپاگەندە ئەنجام دەدات کە ئەوە شەڕێکی کورد-تورکە، پێتان وایە ئایا ئەوە شەڕێکی کورد-تورکە؟
ئەگەر ئامانجی سیاسەتی تورک ئەوە بێت کە بچیتە ناو سوریا و کوردەکان لە ناو ببات، هەنگاوەکانی کە پێشتر بتوانێت ڕێگری لەو شتە بکات هەیە. کاتێک تورکیا دەیوت ئەوانە هەڕەشە لە سنوورەکانی ئێمە دەکەن دەبوا ئەتۆ ئەو بەهانەی لە دەست تورکەکان بگرتبایە. گوێبیستی بانگێشتەکانی هەولێر-١، هەولێر-٢ و دهۆکتان نەکرد. هەروەها گوێبیستی بانگێشتی فەڕەساش نەکرد. ئیلگتەرا بانگێشتی کرد کە کوردەکان لە ناو خۆیان ڕێکبکەون. ئەگەر بەهانەی تورکەکان پەیەدەیە ئەو کات دەبوا ڕێکبکەون و بەڕێوبەرایەتی ڕادەستی ئەنەکەسە بکەن. لە لای تریش دەبوا قەندیل ڕایبگێنێت لە سوریا کشایەوە. پەیەدە دەتوانی ڕایبگێنێت هیچ پەیوەندیان لەگەڵ قەندیل نییە. بۆیە ئەمریکیەکان وتیان پەکەکە لە داعش خراپترە. ئەگەر بەم شێوەیە تەماشەی پەکەکە دەکەی و ئەو کات من هاوڕێی پەکەکە نیم. بە دەرکردنی بەڕێوبەرانی ئەوان لە ناو خۆم ئەوە دێکلارە دەکەم. ئەمڕۆ من و تۆ نازانین چەند بەڕێوبەری پەکەکە لە سوریایە. بەڵام تورکیا و ئەمریکا دەزانێت. ئەوە بابەتێکی گرنگە بەڵام ئەو شتەیان نەکرد.
تورکیا بەهۆی پەکەکە هاتە ناوچەکە بەهۆی کوردەکان نییە
ئایا دەوڵەتی تورک بۆ کوردەکان دەچێتە ناوچەکە یان بۆ پەکەکە؟ پێم وایە بۆ پەکەکەیە. بۆ کوردەکان نییە. ئەگەر بۆ کوردەکان بوایە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کوردی خۆی هەیە. ٥٨ پەڕلەمانتاری ئاکپارتی کوردە. ٦٨ پەڕلەمانتاری هەدەپە کوردە. هەروەها لە ناو مەهەپە و جەهەپەش هەنە. من نازانم بەڵام کەسانێک دەڵێن هاکان فیدان کوردە. ئەگەر بیەوێت کوردەکان بکوژێت کوردەکانی خۆی دەکوشت. بۆچی کوردەکانی دەرەوە بکوژێت.
بە پێی وتەی سیاسەتی تورکیا، بە پێی قبول کردنی دەوڵەتەکانی تر، پەکەکە هەڕەشەی لە سنوورەکانی تورکیا دەکات. ئەگەر قەندیل لە ناو چووبوایە و ڕایانگەیاندبوایە کە هیچ پەیوەندیێکیان لەگەڵ پەکەکە نەماوە، دونیاش دڵنیا کردبوایە و ئەنەکەسە و تەڤ-دەم ڕێکەوتنیان قبول کردبوایە، بۆ وڵاتانی جیهان نامەیان ناردبوایە، من کوردم و تورکیا هێرشی سەر من دەکات و دەیەوێت بەڕێوبەرایەتی کوردەکان لە ناو ببات ئەو کات مافدار دەبوو. ئەو شتە ناکات. لە هەموویان خراپتر کوردەکانی خۆی قبول ناکات. قەسەدە ئەمڕۆ عەرەبەکان قبول دەکات و کوردەکان قبول ناکات. لە ناو قەسەدە ژمارەیەکی زۆر عەرەب هەیە. لە کارگەی چیمەنتۆی چەلەبی شەڕ دروست بوو. شوێنێک لە سنوور دوورە. شوێنە لەگەڵ عەرەبەکان و قەسەدیە. لەبەر ئەوەی ئەوان لە ناوچەکە شەڕ دەکەن بۆیان بووە بە کێشە. عەرەبەکانی ناوچەکە قبول دەکات و لەگەڵیان هاوکاری دروست دەکات بەڵام کوردەکان قبول ناکات و هاوکاری ناکات. ڕژێم قبول دەکات و کوردەکان قبول ناکات و کوردەکان دەگەڕێتەوە شوێنی سیفڕ.
"ئەگەر تورکیا بە تەنها چووبوایە ناوچەکە باشتر دەبوو"
-گۆڕانی ناوی سوپای ئازادی سوریا بە سوپای میللی سوریا لە لای سوریا چۆن بینرا؟
قسەیەکی کوردی هەیە "ژ شیر دەڤ شەوتی پف دکە دەو." پێم وایە بەهۆی ئەو شتانەی لە عەفرین ڕووی دا گەل دەترسن. چونکە لەو شوێنە زەوی هاوڵاتیان لێیان ستێنرا، باغەکانی زەیتونیان لێیان ستێنرا، دزی ئەنجام درا... ئەمن وا بیر دەکەم. هاتنی تورکیا بە تەنهایی بۆ ناو سوریا شتێکی ترە. هاتیان لەگەڵ ئەو چەتەیانە شتێکی ترە. ئەوانە چەتەن، چونکە بۆ کوشتن و تالان و دزی دەچنە وێ. ئەو شتە بە کوردەکان و عەرەبەکانی لەوێش دەکەن. لە عەفرین ئەو شتەیان کرد. ئێستا لە گرێسپیش ئەو شتە دەکەن. ئەوانە دزی دەکەن، هەنێکیان بۆ دزی و کوشتن و بێنامووسی چوونە وێ. ئەگەر سەربازەکانی تورک بێ بوونی ئەو چەتانە چووبوایە کوردەکان و عەرەبەکانی سوریا دەبواکە قبول بکەن. ئەو شوێنانەی لە سەرەتا تورکیا کەوتە ناوی شوێنی عەرەبەکان بوو. گرێسپی و سەرێکانی. ئەوان لە سەرەتا ناوچەی کوردەکانیان هەڵنەبژارت. چونکە کوردەکان ڕاستەخۆ ئەوە قبول ناکەن. واتە، بەو شێوەیەی وتم، ئەگەر سەربازی تورک تەنها چووبوایە ڕەوشەکە زیاتر قابلی قبول دەبوو.
"دەبوا بەهۆی تەجروبەی عەفرین ڕێگری بکرا"
بەڵێ، گەل بەهۆی تەجروبەی عەفرین دەترسێت. ئەو شتانەی لە عەفرین ڕووی دا ئێستا لە بەشی ڕۆژهەڵاتیش ڕووی دەدات. دەبێت کە خەفیفتر بێت و دەبێتیش تەنها قسە بێت. بۆ نمونە ناوەکەیان کردوە سوپای میللی سوریا. ئەوانە هەمان کەسانەی لە ئەعزاز و عەفرینن. چونکە لەوێ کۆیان کرد و هاتن. بەڵام بە داخەوە هەنێک ڤیدیۆکان دەرکەوت کە ئەو شتانەی لە عەفرین ڕووی دەدا لەوێش ڕووی دەدات. ئەوان بە خۆیان دەڵێن. من گوێبیستی دەنگی ئەوانیان کرد. ئەو کەسانەی سەرۆکی سوپای میللی سوریا دەوت. من ئەو شتانە ناڵێم "بەهۆی ئەو شتەی ئێوە ئەنجام دەدەن من لە ئەوڕووپا شەرم دەکەم. باشە، لە عەفرین دزی و تالان و کوشتنتان ئەنجام دا. هاتونە گرێسپێ و سەرێکانی –ناوچەی عەرەبەکان-یش هەمان شتە ئەنجام دەدەن." گوێ بیستی تۆماری دەنگەکەم کرد. پێم وایە لەبەر ئەوەی تورکیا لەگەڵ ئەوانە هاوکاری دەکات کارێکی هەڵە ئەنجام دەدات. ناوچەکانی ڕۆژهەڵات ئەو ناوچەیانەیە کە عەشیرەتەکان بەهێزن. بەڵام عەفرین ناوچەیێکە عەشیرەتی تێپەڕاندوە. دەمەوێت ئەو شتە بڵێم ناوچەکانی ڕۆژهەڵات لە عەشیرەتەکان پێک هاتوە، عەشیرەتەکانیش زۆر جار لە دژی حکومەتەکان ڕاوەستاوە. پێم وایە دەبوا حکومەتی تورکیا بانگێشتی عەشیرەتەکان کردبوایە. دەبوا لەگەڵ ئەوانە ڕێکبکەوێت و تەجروبەکانی عەفرین دووبارە نەبێت. هەروەها پەیەدە بزری دوژمنایەتی لە نێوان کوردەکان و عەرەبەکان دانا. دوژمنایەتی لە نێوان کوردەکان و عەرەبەکان دروست کرد کە هیچ لایەنی سیاسی نییە. ئەو دوژمنایەتیە چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت. دەبێت کە وڵاتانی ناوچەکە ئەو دوژمنایەتیان ویستیبێت.
"پەکەکە/پەیەدەی کە بە سوپای ئازادی سوریا دەیوت دزی مرشکەکان، بەخۆی نیشتیمان دزی"
هەنێک جار سەبارەت بەوانە دەڵێن، "ئەوانە دزی مریشکن." بەڵام ئەوان بە خۆیان ئێستا مرشکێک نە بەلکو نیشتیمانیان دزی و فڕۆشت. ئەمڕۆ باس لە خاپوور کردنی شارێک و چۆڵ کردنی خانەوادەیەک دەکرێت. ئەتۆ باس لە دزیی مرشکێک و تراکتۆرێک دەکەی. نامووس لە دەست دەچێت ئەتۆ باس لە مرشک دەکەی.
"دەبێت ئاسایشی ناوچەی ئارام نێونەتەوەیی بێت"
-ئەو ناوچەی ئارام کە بڕیارە لە لایەن تورکیا دامەزرێت دەبێت بەڕێوبەرایەتیەکەی چۆن بێت؟ ئایا سەبارەت بەم بابەتە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پارتەکانی کوردی و پێشەوایانی گەل دیدارێک ئەنجام دراوە یان پێشنیازێک کراوە؟
پێم وایە دەبێت کاتێک ناوچەی ئارام دروست کرا، ئاسایشەکەی نێونەتەوەیی بێت. هەروەها لە سەرەتا دەبێت لە دەست گەلی ناوچەکە واتە سوریەکان نەبن. وەکو پێشتریشم وت، بە داخەوە لە نێوان کوردەکان و عەرەبەکان شتەکانی ناخۆش ڕووی دا. تەلافی ئەو شتەی دەبێت کە چەندین ساڵ بەردەوام بێت. ئەگەر ئەمڕۆ لە ناوچەی عەرەبەکان ئاسایشێک لە کوردەکان پێکهاتبێت هەبێت و لە ناوچەی کوردەکان ئاسایشێک لە عەرەبەکان پێکهاتبێت هەبێت ناخۆشیەکانی زۆر دژوار ڕووی دەدات. ئەگەر ئاسایش لە دەستی سیستەمێکی نێونەتەوەیی بێت زۆر باشترە. ئەگەر تورکیا بە تەنهایی هەوڵ بدات لەوێ ئاسایش جێبەجێ بکات دووبارە کێشەکانی دروست دەبێت. ئەگەر ئەوە نێونەتەوەیی بێت ئاشتەواییتر دەبێت. ئەو کەسەی لە مۆڵەتی ١٢٠ کاتژمێری سوودی وەرگرت خەلک بوو. چونکە کوشتن نەبوو. ئەگەر ڕۆژانە کەسێک بکوژرێت ئەتۆ لەم ماوەیە ژیانی پێنج کەست ڕزگار کرد. ئەگەر پەنابەران لەوێ بەجێ بکرێن ئەوە زیانی بۆ کوردەکان هەیە. چونکە زۆربەی ئەو ناوچەیانە کوردن. پێم وایە، ئەگەر ناوچەی ئارام نێونەتەوەیی بێت کێشەکان خەفیفتر دەبن. بەڵام بەهۆی ناوچەی ئارامێک کە ئاسایشی تەنها لە دەست تورکیادا بێت دڵگرانم.
"ئەگەر پەیەدە بیری گەل بکردبایە ئەو کات بۆ ناوچەی ئارام بانگێشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکرد"
ئەگەر پەیەدە کەمێک بیری سوودی گەل کردبێت، دەبوا بانگێشتی نەتەوە یەکگرتوەکان کردبوایە و داوای بکات ئێمە ئەو ناوچەیە دروست بکەن. دەیوت کە بەڕێبەرایەتی ڕادەستی ئێوە دەکەین. ئەگەر ئەوانە دیموکرات بوانە بۆ ئەوەی گەل لە ناو خەتەردا نەبێت ئەو شتەیان دەکرد.
-ئەگەر ناوچەی ئارام دروست بکرێت گەڕانەوە دەبێت؟
ئەگەر ١٠-١٥ ساڵی تریش بێت کاتێک لە سوریا ئاشتی بەرقەرار بێت من دەگەڕێمەوە. لێرە نابم. ئەو کەسانەی لە حەما، حومس و غوتە و ناوچەکانی تر پەنابەر بوون دەگەڕنەوە. بەڵام ئەگەر کەسێک لە وڵاتەکەی ماڵ و مولکی نەبێت و ئەتۆ لە ناوچەی ئارام ماڵ و خاک پێ بدەی ناگەڕێتەوە. ئەو شتە ڕووی دا. ئەو عەرەبانەی لە ساڵەکانی ٧٢-٧٣ لە ناوچەی کوردەکان نیشتەجێ کران نەیانگەڕانەوە. لەبەر ئەوەی ڕژێم پشتگری لەوان دەکرد و ناوچەی کوردەکان لە ناوچەی عەرەبەکان جوان تر و خۆشتر بوو. ڕەققە بیابانە. ئەگەر عەرەبێک هاتبێت ناوچەی ئارام نایەوێت بگەڕێتەوە. چونکە لەو بیابانەی وشک ئاو و دار کەمە. هاوینانە ئاو نییە. بۆ ئاو لە گوندێک دەچنە گوندێکی تر و بە دوای ئاو دەگەڕنەوە. بەڵام خاکەکانی جەزیرە وەکو جەگرە. وەکو جەگری مەڕ، خاکەکانی سوورە. کاتێک کەسێک لێرە نیشتەجێ بکرێت و لە لایەن حکومەت پشتگری لێ بکرێت و بێ مەسرەف ژیانەکەی تێپەڕێنێت، بۆچی بگەڕێتەوە.
-ئایا مادەکانی ڕێکەوتنی نێوان تورکیا-ئەمریکاتان خوێند؟ لە ڕێکەوتنەکە کام لایەن سەرکەوت؟ پێتان وایە ئایا ئارامی دروست دەبێت؟ ئاسایش دروست دەبێت؟
بەڵێ خوێندم. پێم وایە ئارامی دروست دەبێت. چونکە لەوێ هێزێکی گەورە هەیە. وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ کە هێزێکی گەورەی هەیە لەوێ هەیە. کاتێک ڕێکەوتنێک دەبێت، کام لایەن بە هێزتر بێت مادەکانی ڕێکەوتنیش زۆرتر بە سوودی ئەوان دەبێت. ئەمڕۆ لە ناو ناتۆ دوای ئەمریکا هێزی دووەم تورکیایە. واتە، ئەو مادەیانە زۆرتر بە سوودی تورکیا بوون.
-ئێوە وەکو کەسێک لە ناوچەکە پەیوەندیتان لەگەڵ گەلی ناوچەکە هەیە. ئایا ڕەوشی سڤیلەکان چۆنە؟ کوشتن و کەسانێک بۆمب لە ماڵیان کەوتبێت و ئیدیعاکانی چەکی کیمیایی... ئێمە ئەو شتانە مەراق دەکەن و پێمان وایە زۆر گرنگن. ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر نسێبین و پرسووس کوژران دووبارە لایەنگرانی ئەوان بوون. بەڵام ئەو شتە ئینکار دەکەن. لەو لای سنوور لە لای سوریا ڕەوش چۆن بوو؟
ئیدیعای بە کار هێنانی چەکی کیمیایی ئێمەش لە ڤیدیۆکانمان بینی. ئەوە کاری من نییە کە تەسبیت بکەم ئایا چەکی کیمایی بە کار هاتوە یان نا. من لەگەڵ کەسوکارەکانم و دکتۆرەکان کە لەوێ بوون قسە کرد، دەیانوت بەڵێ چەکی کیمیایی بە کار هاتوە. ئەوانە بۆ ئەوەی بە دونیا بلێن تورکەکان چەکی کیمیایی بە کار دێنن ئەو شتەیان نیشان دا. بەڵام من سەربازێک کە لەوێ بێت نیم. ناتوانم تەسبیت بکەم کە ئایا ئەو شتەی ڕووی داوە یان نا. نازانم ئەو ڤیدیۆیە چۆن و لە کوێ گیران. کاتێک لە نێوان دوو کەس یان دوو لایەن شەڕ دروست بێت هەردوو لایەنیش دەڵێت ئەوەی تر دەستی پێ کردوە. بەم شێوەیە ئیدیعا دەکات کە خۆی دەپارێزێت.
"با خەلک لە ماڵیان چۆڵ نەکەن"
ئەوەی ڕاست ئەوەیە، گەلی کورد تووشی ئازار بوون و ماندوو بوون. کاتێک ڕژێم ستەمی دەکرد، دواتر داعش و دواتر پەیەدە. خەلک لەو ڕەوشەدا چی بکات. کاتێک واز لە شارەکان بێنن و بچنە گوندەکان، گوندەکانی دراوسێ عەرەبن و لەگەڵیان کێشە هەیە. بۆیە خەلک زۆر ماندوو و بێحالە. سڤیلەکان کوژران. چونکە کاتێک لە ناو سڤیلەکان مووشەک و بۆمب ئاراستە دەکرا لای تریش هێرشی دەکردە سەر ئەو شوێنە. لەبەر ئەوەی ئەو شەڕ لە ناوچەی سڤیلەکان ئەنجام درا سڤیلەکان کوژران. کاتێک لەگەڵ گەلی کۆبانێمان قسە کرد دەمانوت لە ماڵەکانتان چۆڵ نەکەن. ئەگەر ئێوە چۆڵ بکەن و هێشتا پەیەدە لەوێ بێت گەڕانەوەی ئێوە دژوار دەبێت. لە عەفرین وا بوو. ئەوانە لە ماوەیەکدا نەیانگەڕاوە لە دەرەوە مان و بۆیان لە دەوروبەری حەلەب کەمپ دروست کرا.
"ئەوە ڕاست نییە بڵێین ئەو ١٢ هەزار کەسەی دەست بە سەر کراوە هەموویان داعشن"
-مامۆستا لە کۆتای ئەگەر باس لە داعش بکەین. ئایا پەیەدە لە بەرامبەر دیندارەکان لە سوریا بۆچوونی جیاواز ئەنجام دا؟ باس لەوە دەکرێت ١٢ هەزار ئەندامی داعش دەست بە سەر کراوە. ئایا تەنها لە بەرامبەر داعش تێکۆشان کرا، یان لە بەرامبەر کەسانێکی دیندار بۆچوونێکی گشتی هەبوو؟
ئەو بۆچوونەش ڕاست نییە. ئایا تەواوی ئەو شوێنانەی لە دەست پەیەدەدایە پەیەدەیین؟ نەخێر. دەبێت ئەوانە بۆ گوزەرانی ژیان و هۆکارەکانی دژوار کەسانێک بن کە تەنها کار دەکەن. کاتێک تورکیا لە سنوور دەرباز بێت و هەموو کەسەکان دەست بە سەر بکات و بڵێی ئەوە پەیەدەییە، ئەو شتێکی هەڵە دەبێت. هەروەها ئەگەر بیر بکەین کە تەواوی ئەو ١٢ هەزار کەسەی لە دەست پەیەدەدایە داعشین ئەوەش شتێکی هەڵەیە.
-کەسانێک هەنە بە فێل و پلانەکانی جۆڕاجۆر چۆڵیان پێ کرا و ماڵیان لێ ستێنرا و بەم شێوەیە مەغدوور بوون. ئایا ئێوە شتێک بەم شێوەیە بیستوتانە؟
مێوانی شێخ و سەیدێکی دیندار هەبوو کە ئێستا لێرە موهاجیرە. کاتێک مێوانەکانی بیستیانە داعش هاتوە هەموویان ڕایان کرد. دواتر داعش دێت و لەو سۆفرەی بۆ مێوانەکان ئامادە کرابوو دەخۆن. پەیەدە پرۆپاگەندەی کرد کە ئەو کەسە بە داعش خواردن داوە. پیاوە هەر چەند باس لە ڕاستی کرد بەڵام سوودی نەبوو. ئێستا لە تەرسووس دەژی. واتە، هەر کەسێک بە پەیەدە یان داعش سلاو دابێت لەوانە، بۆچوونێکی هەڵەیە. واتە ئەوە شتێکی ئاساییە کە کەسێک پێشتر لە شوێنێک مودیر بوو و ئێستا لە سەردەمی پەیەدە بۆ گوزەرانی ژیانی خۆی بەردەوامە لە ئەرکی شتێکی ئاساییە. چونکە لەو بارەیە خاوەنی زانست و تەجروبەیە. بەو تۆمەتە بە کەسێک بڵێی ئەتۆ پەیەدەییی شتێکی هەڵەیە. چەند ڕۆژ پێشتر لە ڤیدیۆیێکم بینی کەسێک لە سەرێکانی شمشێر لە دەستیە و دەڵێ ئەگەر تورکیا قبول بکات سەری تەواوی کوردەکان دەبڕم. دقەت بکەن، ناڵێ پەیەدە یان پەکەکە دەڵێت کوردەکان. ئەوانە زیان بە ئیسلام دەدەن. چۆن پەکەکە ناوی کوردەکان خراپ کرد ئەوانیش زیان بە ناوی ئیسلام دەدەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.