لێکۆلینەر-نووسەر مەلا مەحموود قلنچ سەبارەت بە ٧٤مین ساڵوەگەری دامەزراندنی کۆماری کوردی مەهاباد وتی، بابەتی کورد، گرنگترین بابەتی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریایە.
٧٤ ساڵ بە سەر دامەزراندنی کۆماری کوردی مەهاباد لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن قازی محەمەد دامەزرا و لە ساڵی ١٩٤٧ هەڵوەشێنرا تێپەڕ بوو. لێکۆلینەر-نووسەر مەلا مەحموود قلنچ سەبارەت بە کۆماری مەهاباد کە لەگەڵ ئەوەی تەمەنەکەی کەم بوون بەڵام لە ناو مێژووی جیهاندا لە شوێنێکی گرنگدایە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) دا.
تەواوی دەقی لێدوانەکە لەگەڵ لێکۆلینەر-نووسەر مەلا مەحموود قلنچ بەم شێوەیەیە...
"گەلی کورد بۆ تورکەکان و عەرەبەکان و فارسەکان ئیمتیحانێکن"
مەلا مەحموود قلنچ لە لێدوانەکەی ئاماژەی بەوە کرد، جوگرافیای کوردستان هەرێمێکە لە نێوان خاکەکانی ئاناتۆلی و فارسەکان و عەرەبستاندایە و نزیکەی ٤٥٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و لە مێژوودا هەموو جارێک کوردەکان لەگەڵ تورکەکان و عەرەبەکان و فارسەکان پێکەوە ژیاون و باوەڕیان بە یەک ئایین هەبووە و لە زۆر بابەت قەدەرێکی هاوبەشیان هەبووە.
مەلا مەحموود قلنچ وتی، "کوردەکان بۆ تەواوی ئوممەت و بە تایبەتی بۆ تورکەکان و عەرەبەکان و فارسەکان کە بەشێک لە ئوممەتن ئیمتیحانە. ئەو گەلەی مەزلووم ئیمتیحانی دادپەروەری و ستەم، برایەتی و دوژمنایەتی، راستی و هەڵە، ئینکار و ژیانی برایەتی و یەکسانی و جیاوازکاریە. لە مێژوودا پەیوەندی ئەو گەلانەی برا بە دوو شێوەی ئایینی و سیاسی تا رۆژگاری ئێمە هاتوە. بوونی وڵاتانی یەکێتی ئەوڕووپا لە ناو خۆشی و ئاشتی لەم ٧٠-٨٠ ساڵی کۆتایدا بەهۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی نەتەوەیی و کەمینەکان لە رێگای دادپەروەریوە مومکین بووە. لە رۆژگاری ئێمە لەگەڵ ئەوەی دەبێت وڵاتانی ئیسلام بە پێی ئەو بیرە حەرەکەت بکەن بەڵام بە پێچەوانە وشەکانی نەتەوە و نەتەوەپەرستی لە ناو وڵاتانی مسوڵمان بووە وەکو ئایین."
"هێزەکانی ئیمپریالیست بە پێی سوودەکانی خۆیان تەماشای بابەتی کورد دەکەن"
مەلا مەحموود لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە چارەسەر کردنی بابەتی کورد بوونی هێزەکانی ئیپریالیست نییە، وتی، "هەموو جارێک بابەتی کورد بە دوو شێوە لە رۆژەڤ بووە. ئەوانە ئەوەن کە هێزەکانی ئیپمریالیست دەیانەوێت بابەتەکە بە پێی سوودەکانی نەتەوەیی و ناوچەی و جیهانی خۆیان دیار بکەن. لە مێژدا هێزەکانی ئیمپریالیست بە پێی سوودەکانی خۆیان تەماشای کوردەکان و بابەتی کوردیان کردوە. هەروەها وڵاتانی نەتەوەیی کە دەیانەوێت سیستەمی خۆیان لە سەر پێیەکان بهێڵن بە پێی ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و ئینکار تەماشای بابەتەکە دەکەن."
"کوردەکان لە نێوان ٣ دەوڵەت دابەش کران"
مەلا مەحموود قلنچ لە بەردەوای وتی، "دوای جەنگی جیهانیی یەکەم (کە شەڕی رۆژئاوا لەگەڵ ئیسلام بوو) کوردەکانی ئێران بە گشتی بێ خاوەن مانەوە و دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانیەکان لە لایەن وڵاتانی سەرکەوتوو دابەش کرا کوردەکانی کە لە ناو سنوورەکانی عوسمانیەکاندا دەژیان لە نێوان ٣ دەوڵەت دابەش کران. هەروەها کوردەکانی ئێرانیش وەکو کوردەکانی پارچەکانی دیکە بۆ ماوەیەکی درێژ لە ژێر فشاری حکومەتی ناوەندی بوونەکەیان بەردەوام کرد. لە ساڵی ١٩٣٠ ئیسماعیل ئاغای سمکۆ لە کوردستسانی ئێران دەستی بە سەرهەڵدانێکی گەورە کرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. هەروەها لە ساڵەکانی دواتردا هەرچەند کوردەکانی تورکیا و عێراق سەرهەڵدانیان ئەنجام دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. بەڵام دوای جەنگی جیهانیی دووەم (کە شەڕی رۆژئاوا لەگەڵ رۆژئاوا بوو) لە ئێران گۆڕانکاریەکانی زۆر گرنگ ئەنجام دران. لە دژی هەڕەشەی شاه رزا لە ناوچەکە کە لە لایەن نازی پشتگری لێ دەکرا، سۆڤیەت و ئینگلزەکان کە لە ناو گروپەکانی هاوبەیماندا بوون لە ساڵی ١٩٤١ لە باکوور و باشوور کەوتنە ناو ئێران. ئینگلیزەکان لە کاتی جەنگی جیهانیی یەکەم عێراقیان داگیر کردبوو و ئەو جار لە باشوور روویان کردە بە ئێران. ئینگلیزەکان شاه رزایان لە سەر تەخت لا برد و کوڕەکەی موحەممەد رزا شاه کە لێیان پشتگری دەکرد لە سەر تەخت دانان. ساڵی تر ئینگلتەرا و سۆڤیەت لەگەڵ ئێران پەیمانێکیان واژۆ کرد. بە پێی رێککەوتنەکە لە ئەگەری هێرشێکی ئالمانیادا ئینگلیزەکان و سۆڤیەت بەرگری لە ئێران دەکەن. دواتر ئەمریکاش بووە بەشێک لە رێککەوتنەکە. هەروەها بە پێی رێککەوتنەکە مەرج هەبوو کە دوای کۆتای هاتنی شەڕ دەبێت سەربازەکانی وڵاتانی بێگانە لە ماوەی ٦ مانگدا لە ئێران بکشێنەوە."
"بۆ ئەوەی کۆماری کوردستان بکنە بابەتی مامەڵە دایانمەزراند"
قلنچ لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، لە ساڵی ١٩٤٤ دەوڵەتەکانی "پارێزگەر" فشارەکانیان بە سەر حکومەتی ئێران زیاد کرد و بە تایبەتی لە داوا کردنی بەش لە نەوت پێداگر بوون.
مەلا مەحموود وتی، "لە راستیدا وڵاتانی گەورە بۆ زیاتر وەرگرتنی ئیمتیاز لە نەوت و کۆماری کوردستان بکنە بابەتی مامەڵە دایانمەزراند. کاتێک شەڕ تەواو بوو هێشتا خاکەکانی ئێران لە ژێر داگیرکەریدا بوو و سەرئەنجامی نەوتی ئێران نا دیار بوو. هەروەها تیروانینی ئەمریکا و ئینگلیزەکان بە سۆڤیەت دەگۆڕا. دوای ئەوەی فرانکلین رووسەڤەلت لە ١٢ی نیسانی ١٩٤٥ مرد و یاریدەدەرەکەی هەری ترومان هاتە شوێنەکەی باسی لەوە دەکرد کە نابێت باوەڕی بە سۆڤیەتەکان هەبێت. بە پێی ترومان دەبوا لە دژی سۆڤیەتەکان رەفتارێکی توند هەڵبژێردرێت. لە بەرواری ٢ی ئازاری ١٩٤٦ کە کۆتاترین رۆژی کشانەوە بوو، دەبینرا کە سۆڤیەتەکان نایانەوێت لە ئێران بکشێنەوە و قەیرانەکە گەورەتر بوو. شاه موحەممەد رزا لە نووسینەکانی دەڵێت 'شوێنی دەستی پێ کردنی جەنگی سارد ئێرانە' و بەو قسەیانە ئاماژە بەو کاتە دەکات."
"لە تەبریز ئازەریەکانی دیموکرات لە سەرەتا ئۆتۆنۆمیان رایگەیاند و دواتر سەربەخۆبوونیان رایگەیاند"
مەلا مەحموود لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لەو کاتەدا کوردەکان دووبارە دەستیان بە رێکخراو بوون کرد، وتی، "لە ١٦ی ئابی ١٩٤٣ لە ئەنجامی هەوڵەکانی مامۆستایەک بە ناوی عبدالرحمان زەبیحی لە کوردستانی ئێران 'کۆمەڵە' کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان دامەزرا. دوای دوو ساڵ لە ٢٥ی ئابی ١٩٤٥ پەدەکەئی (پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران) بە ١٠٥ ئەندامی دامەزرێنەر دامەزرا. پەدەکەی ئێران دواتر بووە نموویەک بۆ حەرەکەتەکانی کوردەکان لە عێراق. دوای دامەزراندی پەدەکەئی بەشێکی گەورەی هۆزەکانی کورد و تەواوی ئەندامانی کۆمەڵە دەربازی پارتی بوون. ئامانجی هەردوو رێکخراو دامەزراندنی کوردستانی گەورە و سەربەخۆ بوو. لە مانگی ئەیلوولی هەمان ساڵدا ئازەریەکانی ئێران پارتی دیمۆکراتی خۆیان دامەزراند. لە ١٢ی مانگی ١ی ١٩٤٥ لە تەبریز ئازەریەکانی دیموکرات لە سەرەتا ئۆتۆنۆمیان رایگەیاند و دواتر سەربەخۆبوونیان رایگەیاند."
"بەشێکی گەورەی دامەزرێنەرانی کۆماری کوردی مەهاباد شێخەکان و زانایانی قادری و نەقشبەندی بوون"
مەلا مەحومود لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە ٢٢ی مانگی ١٩٤٦ قازی محەممەد لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد دامەزراندنی کۆماری کوردی مەهابادی رایگەیاند و سنووری کۆمارەکە لەگەڵ مەهاباد ٧ پارێزگا بوو.
دەوڵەت لە ١٣ وەزیر و ٣٠ پەڕلەمانتار پێکهاتبوو و قازی محەممەد وەکو سەرۆکی دەوڵەت هەڵبژێردرا و مەلا مستەفا بارزانی کە لەگەڵ نزیکەی ٢ هەزار شەرڤانی چەکدار چووبوو کوردستانی ئێران بووە سەرئەرکانی گشتی.
مەلا مەحموود قلچ وتی، "ئەرکەکانی گرنگی دەوڵەت وەکو وەزارەت و پەڕلەمان بە رابەری عەشیرەتەکان درا. بەشێکی گەورەی دامەزرێنەرانی کۆماری کوردی مەهاباد شێخەکان و زانایانی قادری و نەقشبەندی بوون. قازی محەممەد کە ئەندامی یەکێک لە بنەمالەکانی ناوداری زانایانی شافعی بوو دوای باوکی بوبوو قازیی شافعی لە مەهاباد. واتە کەسایەتیێکی ناودار و خۆشەویست لە هەرێم بوو. کوردستان کە لە مەیدانی چوارچرا لە ناوەندی مەهاباد راگەیەندرا ئیرادەی هاوبەشی تەواوی گروپەکانی کورد لە هەرێم بوو. سەرۆک کۆمار قازی محەممەد مانیفەستۆی کۆماری مەهاباد بەو شەش مادەیە رایگەیاند:
١- بۆ کوردەکان لە ناو ئێران بەڕێوبەرایەتیێکی ئۆتۆنۆم دروست بکرێت
٢- زمانی کوردی بکرێتە زمانی راگەیاندن و خوێندن و ئیدارە
٣- ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کوردستان بەمەبەستی چاودێری دەوڵەت و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان
٤- ھەموو بەرپرسەکان لە خەڵکی ناوچەکە ھەڵبژێردرێن
٥- یەکێتی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازەربایجان
٦- یاسایەک ھەبێت کە بە یەکچەشن مامەڵە کرێکار و کەسایەتییە باڵاکان دا بکات
"بۆ دروست کردنی سوپایەکی مونەزەم دەستی بە چالاکیەکان کرد"
مەلا مەحموود قلنچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، دامەزراندنی کۆماری مەهاباد بووە هۆکاری کەلەجانێکی گەورە لە نێوان کوردەکانی هەرێم وتی، "بەڵام ئەو کۆمارەی نوێ بە بوون وەکو مانگی دەستکردی یەکێتی سۆڤیەت تۆمەتبار کرا. کاتێک رەکابەریی عەشیرەتەکان و گروپەکانی کوردی نێوان مەهابادیش دروست بوو بەڕێوە بردنی کۆماری نوێ لە لایەن قازی محەممەد و تیمەکەی دژوار بوو. ئاڵای کە لە لایەن کۆمەڵە ئامادە کرا وەکو ئاڵای نەتەوەیی هەڵبژێردرا و لە سەر پەڕلەمان دانرا، شیعری 'ئەی رەقیب' کە لە ساڵی ١٩٣٨ لە لایەن هەڵبەسڤانی کورد دلدار لە زیندانی بەغداد نووسرابوو وەکو سرودی نیشتیمانی راگەیەندرا. کوردی بووە زمانی فەرمیی پەروەردەیی و لە قوتابخانەی سەرەتای زمانی کوردی بووە ئیجبار. بۆ گەورەکان کۆرسەکانی شەوانە ئامادە کرا. دوو رۆژنامەی کوردی کە رۆژانە چاپ دەکران دروست کران. هەروەها مەجەلەکانی هاوار و ئاگر و حەلالە کە لە لایەن ئافرەتەکان ئامادە دەکرا دەستی بە چاپ کرد. کلاسیکەکانی جیهان بە کوردی چاپ کران. ئینیستیتیۆیتی دەنگبێژەکانی گەلی کورد دامەزرا. قوتابیەکان بۆ پەروەردەیی ناردران تەبریز. بۆ دامەزراندنی سوپایەکی مونەزەم دەستی بە چالاکیەکان کرا."
"گەلی کورد لە لایەن هێزەکانی جیهانی ئەو کات قوربانی هاوسەنگیی سوودەکانی نێونەتەوەیی کرا"
مەلا مەحموود لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، بە ناوبژوانی سۆڤیەتەکان لە ٣ی مایسی ١٩٤٦ لە نێوان کۆماری مەهاباد و حکومەتی ئازەربایجان پەیمانی دۆستایەتی کوردستان-ئازەربایجان واژۆ کرا، وتی، "یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٤٦ سەبارەت بە نەوت لەگەڵ ئێران رێککەوت. دواتر سۆڤیەت لە مانگی نیسان تەواوی سەربازەکانی لە ئێران کشاندەوە. دوای کشانەوەی سۆڤیەتەکان هاوکاریەکان و پشتگری ئەمریکا بە ئێران دەستی پێ کرد. سۆڤیەتەکان بۆ زیاد نەکردنی گرژیەکان نەگەڕایەوە ئێران و دوو کۆماری گەنج کە بەڵێنی هاوکاری پێیان دابوو قوربانی سوودەکانی خۆی کرد و لەگەڵ قەدەرەکەیان بەجێ هشت. دوای کشانەوەی سۆڤیەت ئێران لە سەرەتا هێرشی کردە سەر ئازەربایجان و حکومەتەکە هەڵوەشاند. بەڕێوبەرانی کۆماری ئازەربایجان بەهۆی ئەو شتانەی بە سەر کوردەکاندا هاتبوو خۆیان رادەست نەکرد و تووشی ستەمێکی گەورە بوون. گەلی مەزلوومی کورد جارێکی دیکە لە لایەن هێزەکانی جیهانی ئەو کات قوربانی هاوسەنگیی سوودەکانی نێونەتەوەیی کرا. ئەو دووڕوویەی رۆژئاوامان لە کاتێکی نزیکدا بە تایبەتی لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆبوونی کوردستانمان بینی. کوردەکان هەموو جارێک ئەو دەرسانەی دەردناک و پڕ لە ئێش لە مێشکیاندا زیندوو دەهێڵن و لە باوەڕ کردن بەوان ئەو تەجروبانەی دەردناک دووبارە ناکەن."
"قازی محەممەد لە مەیدانی چوارچرا لە سێدارە درا کە کۆماری مەهاباد لەوێ راگەیەندرابوو"
مەلا مەحموود وتی، "لە کۆماری کوردی مەهاباد، قازی موحەممەد کە لە لایەن عەشیرەتەکانی کورد تەنها هێشترا لەبەر ئەوەی دەزانی سوپای ئێران کە بە پێشەوایی عەشیرەتەکانی شەهریکورد بۆ داگیرکەری هاتنە دەیانەوێت شارەکە تالان بکەن دەست نیشانی کرد، ئەگەر عەشیرەتەکان بگەڕێنەوە خۆیان رادەست دەکەن. دوای گەڕانەوەی عەشیرەتەکان و خۆرادست کردنی قازی مەهاباد داگیر کرا. لە ١٧ی مانگی ١ی ١٩٤٥ سوپای ئێران مەهابادی کۆنترۆل کرد. دوای ٣ مانگ دادگایی بوون قازی محەممەد لە ٣١ی ئازاری ١٩٤٧ لە مەیدانی چوارچرا لەگەڵ سەرۆک وەزیران حاجی بابا شێخ و وەزیری بەرگری حوسێن خانی سەیفی لە سێدارە درا کە کۆماری مەهاباد لەوێ راگەیەندرابوو. مەلا مستەفا دوای خۆڕاگری بۆ ماوەیەک ئەویش لە ناچار کوردستانی بەجێ هشت و لەگەڵ سەدان هاودۆزەکەی بە ناچار پەنای بۆ سۆڤیەت برد. مەلا مستەفا و هاورێکانی بۆ ماوەی ١١ ساڵ تا کاتێک لە ساڵی ١٩٥٨ لە عێراق پاشایەتی هەڵوەشێندرا و کۆماریەت راگەیەندرا لە سڤۆیەت نیشتەجێ بوو."
"رۆژئاوای دووڕوو هەموو جارێک کوردەکان وەکو ئامێری هاوسەنگی بە کار دێنێت"
مەلا مەحموود لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو دەوڵەتانەی نەتەوەیی کە لە سەرەتای سەدەی ٢٠م لە سەر جوگرافیای ئیسلام دامەزران زۆر ئێشیان بە گەلی کورد چێژاند، وتی، "لەو جوگرافیایەی پڕە لە زۆردار و نۆکەر، گەلی کوردی مسوڵمان لە ٤ پارچە ستەمی و فشاریان بینی. لەگەڵ تەواوی ئەو رەوشە دەبێت کوردەکان لە ناو ئوممەت بمینن. هەروەها وڵاتانی ئیمپریالیستی رۆژئاوای دووڕوو وەکو ئینگلتەرا و رووسیا و ئەمریکا هەموو جارێک کوردەکان وەکو ئامێری هاوسەنگییان لە دژی رەکابەرەکانیان بە کار هێناون."
دوو کێشەی سەرەکی لە جوگرافیای ئیسلام: بابەتی فەلەستین و کورد
مەحموود قلنچ لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، بابەتی کورد گرنگترین بابەتی تورکیا و دراوسێکانی، ئێران و عێراق و سوریایە، وتی، "تا کاتێک ئەو بابەتە چارەسەر نەکرێت کەسێک ناتوانێت لەو جوگرافیایە باس لە ژیانی برایەتی و یەکێتی و یەکسانی و ئاشتی و ئاسایش بکات. چونکە ئەو بابەتە دەبێتە هۆکاری دروست بوونی کین و نەفرەت و دوژمنایەتی لە نێوان کوردەکان و ئەو گەلانەی دراوسێ. هەروەها ئەو بابەتە دەبێتە هۆکاری هاتنی بەلای نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی. تا کاتێک بابەتی کورد چارەسەر نەکرێت، شەوقەکانی نەرێنی لە ناو و دەرەوە دەبینرێت. دەبێت لە ناوخۆ بە دوای چارەسەر کردنی بابەتەکە بەگەڕێت نەک لە دەرەوە. لەو جوگرافیایەی تێدا دەژین دوو کێشەی سەرەکی هەیە. یەکێکیان بابەتی فەلەستین و ئەوەی دیکە بابەتی کوردە. هەردوو کێشەکە لە ئەنجامی دابەش کردنی جوگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان هێزەکانی ئیمپریالیست دروست بووە و چەندین ساڵە چارەسەر نەکراون و بووە هۆکاری دروست بوونی کێشەکانی گەورە."
"تا کاتێک ئەو دوو کێشەیە چارەسەر نەکرێن ئەو جوگرافیایە رووی خۆشی و ئارامی نابینێت"
مەلا مەحموود لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی ١٩١٦ لە ئەنجامی رێککەوتنامەی سایکس-پیکۆ جوگرافیای کوردەکان کە نزیکەی ٤٥٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو بە ٤ پارچە دابەش کرا و لە ئەنجامی بەیانیەی بالفور بڕیار درا کە فەلەستین بکرێتە 'نیشتیمانی جوڵەکەکان.'
وتی، " تا کاتێک ئەو دوو کێشەیە چارەسەر نەکرێن ئەو جوگرافیایە رووی خۆشی و ئارامی نابینێت. ئەگەر ئەو دوو کێشەیە ئەمڕۆ چارەسەر بکرێن، سبەینێ لەو جوگرافیەیە دەنگی گولڵەیەک ناهێت. بۆ ئەوەی رووی راستی رۆژئاوای زلهێز و هێزەکانی دەسهەڵاتدار ببینرێت نابێت رەفتار و سیاسەتی ئەوان لە رابردوو سەبارەت بەو دوو بابەتە لە بیر بکرێت. لەو رۆژانەی جوگرافیای ئیسلام (بە تایبەتی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا) لە ناو ئاگرێکدایە زیاتر لە کوردەکان پێوسیتی گەلەکانی دراوسێی کورد بە ڕۆڵ و پشتگریی ستراتێژی کوردەکان هەیە. چونکە لەو رۆژانەی مەنجەڵی فیتنە دەکوڵێت هیچ قازانجێکی کوردەکان نییە کە لە دەست بدەن. ئەگەر ئەمڕۆ ئەو بابەتە لە چوار پارچە چارەسەر بکرێت ئەو وڵاتانە دەتوانن لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببنە هێزێكی توانا. بە تایبەتی لەو چوار وڵاتە هیچ حیسابێک کە کوردەکان تێدا نەبن سەرکەوتوو نابێت. تەواوی رەفتارەکان و سیاسەتەکانی کە لە دژی کوردەکان وەکو لە دەستدانێکی گەورە دێتە پێشیان."
"قازانجی یەکێکیان ون کردنی ئەوە دیکەیە"
ناوبراو وتی، "لەبەر ئەوەی تا ئێستا ئەو بابەتە چارەسەر نەکراوە و لە چوار پارچە سیاسەت لە دژی کوردەکان بەڕێوە چووە شتێک جگە لە کین و جیاوازکاری و نەفرەت و تەحریق و توندوتیژی دروست نەبووە. سەرچاوەی ئەو ئێشانەی نزیکەی نیو سەدەیە لە جوگرافەیەکەمان بەردەوام دەبێت چارسەر نەکردنی ئەو بابەتەیە. ئەگەر چارەسەر نەکرێت دووبارە بەردەوام دەبێت. ئەگەر هاودینەکان و دراوسێکانی کوردەکان (تورکەکان و عەرەبەکان و فارسەکان) بیانتوانیان برا کوردەاکنی خۆیان لەگەڵ خۆیان بهێڵن ئەو رووداوانەی تراژیک لە سنووری ئەو وڵاتانە رووی نەدەدا. کێشەکان تا ئەمڕۆ هەموو جارێک بە دوا خران و کوورتر کران و لە ئەنجامدا جیاوازکاری و شەڕەکان دروست بوون."
بانگێشت بە دەوڵەتەکان: کوردەکان برای ئێوەن
مەلا مەحموود قلنچ لە کۆتای بانگێشتی دەوڵەت و بەرپرسانی حکومەتی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا کرد، وتی، "ئەی دراوسێ کوردەکان! کوردەکان برای ئێوەن. ئەو مافانەی بۆ تورکەکان و عەرەبەکان و فارسەکان هەیە دەبێت بۆ کوردەکانیش هەبێت. ئەو مافانە ئیسلامی و مرۆیین. ئەگەر ئێوە مافەکانی ئیسلامی نیشان نادەن ئەو کات مافەکانی مرۆیی نیشان بدەن. دژایەتی کوردەکان نەکەن. بە پێی دادپەروەری لەگەڵ کوردەکان مامەڵە بکەن. وەرن پێکەوە کێشەی ئەو گەلەی مەزلووم بە پێی دادپەروەری و حەق چارەسەر بکەین. ئەوە ئەرکێک و مافێکی ئیسلامی و مرۆییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.