عبدالصمد یالچن نوێنەری هودا پار لە هەولێر چەند هەڵسەنگاندنێک سەبارەت بە کێشەکانی کە بەهۆی ئینکار کردنی کوردی دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا دروست بووە ئەنجام دا و وتی، هێشتا زمانی کوردی نەبوو هەژمار دەکرێت.

عبدالصمد یالچن نوێنەری هودا پار لە هەولێر بەهۆی ساڵوەگەری هەڵوەشاندانی یاسای ژمارە ٢٩٣٢ "قەدەغە بوونی قسە کردن بە کوردی و وتنی گۆرانی بە زمانی کوردی" چەند هەڵسەنگاندنێکی ئەنجام دا.

یالچن لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، بەرپرسان باس لەوە دەکەن "کێشەیەکمان لەگەڵ کوردەکان نییە" بەڵام رەفتارەکەیان بە پێچەوانەی ئەوەیە و لە پەڕلەمان زمانی کوردی وەکو "X" تۆماڕ دەکرێت و چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەر کردنی بابەتی کورد پێشکەش کردەوە.

عبدالصمد یالچن وتی، "یەکێک لەو بنەمایانە دەویسترا کۆماریەت لە سەر دامەزرێنرێت نەتەوەپەرستیە. ئەو کات نەتەوەپەرستی مۆدا بوو. لە ئەوڕووپا دەرکرابوو بەڵام تازە دەهاتە تورکیا. دوای هەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانیەکان بۆ پاراستنی دەوڵەت چەندین فکری جیاواز دروست بوون. یەکێک لەوانیش تورکپەرستی بوو. کاتێک تورکپەرستی وەکو "رێبازێکی بیری" دەرکەوتە پێش ئەو بیرانە لە لایەن هەنێک کوردەکانیش دەرکەوتە پێش. رێکخراوەکانی وەکو جەمعیەتی کوردەکان دامەزرا. کاتێک کۆماری تورکیا دامەزرا بە مەنتیقی "تەواوی ئەو کەسانەی لە ناو سنوورەکانی تورکیا دەژین هاوڵاتیانی تورکن و هەموو کەس کوردن" حەرەکەت کرا. هەروەها ئەو مادەیانە کەوتە ناو یاساکان. هەروەها کوردی قەدەغە کرا. زمانی ئەو کەسانەی بە کوردی قسە دەکەن وەکو "زمانی نەناسراو" قبول کرا. دواتر ناوی نێشتەجێگاکان و گوندەکان و شارۆچکەکان و پارێزگاکان گۆڕا. بە داخەوە هێشتا ئەو شتانە رووی دەدەن."

"نەتەوەپەرستی بە تایبەتی بۆ ئومەتی ئیسلام نەخۆشیێکە"

عبدالصمد یالچن لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، نەتەوەپەرستی نەخۆشیێکە، وتی، "هەر گەلێک بە خاوەنداری کردن لە نەتەوەی خۆی دەڵێت "نەتەوەپەرستی." بەڵام لە راستیدا نەتەوەپەرستی یەکسانە لەگەڵ نەژادپەرستی و فاشیستیەت و دەتوانین بڵێین یەکسانە لەگەڵ سەهیۆنیزم. چونکە ئەو کەسانەی هەستی نەتەوەپەرستی پەروەردە دەکەن و ئەو شتە پیرۆز دەکەن و خاوەنداری ئەو شتە دەکەن؛ لە راستیدا نەتەوەیەکی دیکە بەرزتر لە نەتەوەی خۆی قبول ناکات. بۆیە نەتەوەپەرستی نەخۆشیێکە. بە تایبەتی بۆ ئومەتی ئیسلام نەخۆشیێکە. دەوڵەتانی ئەوڕووپی نەتەوەپەرستیان بە جێ هشتوە. نەتەوەپەرستی بۆیان بیری سەرەکە و گرنگیێک کە خاوەنداری بکرێت نییە. لە ئەنجامدا ئەوان نێوان خۆیان یەکێتیێکیان دروست کردوە. هەروەها لە هەنێک وڵاتانی ئەوڕووپا زیاتر لە یەک زمان "زمانی فەرمی"ن. واتە لە دەوڵەتێک بوونی چەند زمانی فەرمی ئیفلاس کردنی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستیە. بەڵام بەداخەوە ئەو ئاگرە لە ناو جیهانی ئیسلام هیچ نەکوژرا و نەیانویست بکوژرێت. دەیانویست هەموو جارێک زیندوو بێت. ئەو شتەیان وەکو ئامێر بۆ دروست کردنی شەڕ لە نێوان نەژادەکان و عونسورەکانی جیهانی ئیسلامیان بە کار هێنا. لە راستی ئەو کەسانەی دەبێت دژایەتی رێبازی نەتەوەپەرستی بکەن مسوڵمانەکانن. رسول الله (صلی الله علیه و سلم) لە ژیانەکەی ئەو شتە بە ئاشکرایی نیشان داوە. ئەو کات سەحابیەکان لە نەژاد و قەومەکانی جیاواز هەبوون."

"ئینکار کردنی کوردی؛ لە ناو تورکیا کردیان کێشەیەکی گەورە"

یالچن لە بەردەوامی سەبارەت  بەو کێشانەی دوای قەدەغە کردنی کوردی لە کاتی دامەزراندنی کۆماری تورکیا وتی، "ئینکار کردنی زمانی کوردی دوای راگەیاندنی کۆماری؛ لە ناو تورکیا کردیان کێشەیەکی گەورە. لە هەرێم ئەو مرۆڤانەی بە کوردی قسەیان دەکرد نەیانتوانی باس لە خۆیان بکەن. لەو کاتەدا تا ئێستا کاتێک دەچنە دەمودەزگاکانی حوکمی سووکایەتی پێیان دەکرێت. ئەوان ناچاری قسە کردن بە تورکی و فێر بوونی تورکی دەکەن. ئێمە ئەو رەوشە لە گەورەکانمان دەزانین. ئەو رەوشە لە سەربازی و نەخۆشخانەکان و لە قوتابخانەکانی سەرەتایی و دەزگاکانی جیاواز بوبوو کێشەیەکی گەورە. لەگەڵ ئەوە شتێک بە ناوی "کێشەی کورد" دروست کرا. بیرێک دروست کرا کە کوردەکان کێشەن. لە راستیدا شتێکی بەم شێوەیە نییە. ئەگەر کەلتوور و زمانی هاوڵاتیێک کە بە کوردی قسە دەکات نەبوو هەژمار نەکەن و زمان و کەلتووری ئەوان وەکو زمان و کەلتووری خۆیان هەژمار بکەن کێشەیەک نامینێت. کوردەکان قەومێک نین کە دەولەت دابەش بکەن و لە دەوڵەت جیاواز بن و ئەوان قبول نەکەن و قەوم و نەژادی نەتەوەیی خۆیان لە پێشەوە بگرن. ئەو شتەی ئەوان دەیانوێت ئەوە کە ئەو شتانەی بۆ تورکەکان هەیە بۆ کوردەکانیش هەبێت."

یالچن لە بەردەوامی وتی، "لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی دەچنە وێ تووشی کێشە نەبن بە زمانەکانی جۆراجۆر خزمەت دەکرێت. بەڵام لە ناو ئەو زمانانە کوردی نییە. هەنێک لە چالاکیەکانی وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان بەم شێوەیە هەیە. ئەو شتەی کوردەکان دەیانەوێت شتێک جیاواز لەوە نییە. لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول خزمەتگوزاری بە هەنێک زمانەکان دەکرێت کە دەبێت کە ساڵانە جارێک کەسێک سەردانی نەکات بەڵام بێ گومان رۆژانە کوردێک یان زۆرتر کەس سەردانی دەکەن. ئێستا ئێوە بەو شتە چی دەڵێن؟ واتە بۆ ئەوەی کەسانێک کە کوردەکان و تورکەکان ناوی زمانەکەیان نەبیستیوە تووشی کێشە نەبن خزمەتگوزاری دەکەن بەڵام زمانی ئەو نەژادەی ژمارەیان لە ناو ئێوەدا بە ملیۆنان کەسن لەوێ دانانێن. ئەوی نەبوونی هەژمار دەکەی و هیچ هەژمار ناکەی."

"مەرجعی چارەسەر کردنی بابەتی کورد دەوڵەتە"

یالچن لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، بەرپرسان باس لەوە دەکەن "کێشەیەکمان لەگەڵ کوردەکان نییە" بەڵام رەفتارەکەیان بە پێچەوانەی ئەوەیە و لە پەڕلەمان زمانی کوردی وەکو "X" تۆماڕ دەکرێت، وتی، "ئەو شتە بەو واتایەیە. 'من نەژادپەرستی دەکەم. کوردەکان کە جیاواز لە منن و لەگەڵ منن نەبوو هەژمار دەکەم. بەردەوام دەبم لە نەبوو هەژمار کردنی زمانی ئەوان. من کێشە دروست دەکەم. من لایەنگری چارەسەری نیم. من لایەنگری برایەتی نیم.' بە داخەوە ئەو شتەی لە سەرەتا دێتە بیری مرۆڤ ئەوەیە. لە لایەنێک دەڵێن کە "کێشەیەکمان لەگەڵ کوردەکان نییە. ئێمە پارێزوانی کوردەکانین،" لە لای دیکە بەردەوام دەبی لە هەژمار کردنی زمانی کوردەکان وەکو 'زمانێکی نەناسراو.' لە پەڕلەمان کاتێک بە کوردی قسە دەکرێت وەکو 'X' تۆماڕ دەکەی. چەند رۆژ پێشتر جەنابی عبدالحمید گول وەزیری داد وتی، 'ئێوە چۆن دەتوانن زمانێک نەبوو هەژمار بکەن کە هەزار ساڵە قسەی پێ دەکرێت؟' ئەوانە نیشان دەدەن کە کێشە کوردەکان نین، کێشە لەو کەسانەدایە کە دەسهەڵات و دەوڵەت لە دەستیاندایە. نابێت مەرجعەکان چارەسەری لە شوێنێکی دیکە بە دوای چارەسەری بن. مەرجعی چارەسەر کردنی بابەتی کورد دەوڵەتە."

"بۆ تورکەکان کام مافەکان هەبن دەبێت هەمان مافەکان بۆ کوردەکانیش هەبن"

یالچن لە بەردەوامی بۆ چارەسەری بابەتی کورد پێشنیازی کرد، "زمانەکان یەکێکن لە ئایەتەکانی خودای گەورە. خودا ئەو شتە لە کاتی لە دایک بوون بە مرۆڤ داوە. بۆ ئەوە هەر کەسێک بە زمانی نەژادی خۆی قسە بکات خودا ئەوی لەو نەژادە و زمانە و قەومە دروست کردوە. نەبوو هەژمار کردنی قەومەکان و نەتەوەکان نامرۆیی و نائیسالامین. لە راستی سەرچاوەی کێشەکە هێزی دەسهەڵاتدارە. چارەسەریش ئەوەیە، ئەو هێزەی دەسهەلاتدار ئەو مافەی بۆ خۆی دەناسیت بۆ نەژادی دیکەش بناسێت. ئەو شتەی بۆ خۆی دەیەوێت بۆ کەسانی دیکەش بیەوێت. ئەگەر داوای ئەو شتە نەکات بە خۆی دەبێتە سەرچاوەی کێشەکە و بە خۆی کێشەکە دروست دەکات. ئێمە وەکو هودا پار دەڵێین: بە پێی یاسا بۆ تورکەکان کام مافەکان هەبن دەبێت هەمان مافەکان بۆ کوردەکانیش هەبن. هەروەها دەڵێین، کوردی ببێتە زمانی فەرمیی دووەم لە پەروەردەیی. هەروەها دەبێت عەرەبی و زمانەکانی دیکەش ببێتە زمانی فەرمی –ئەگەر ئەوان بە خۆیان دەیەوێن ببێتە زمانی فەرمی.-"

لە پەڕلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەڕلەمانتەرانی ئەندامی نەژادی و ئایینەکانی جیاواز هەنە

عبدالصمد یالچن لە بەردەوامی سەبارەت بە بوونی پەڕلەمانتەرانی جیاواز لە پەڕلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان وتی، "ئێستا عێراق بە فعل بووە دوو بەش. حکومەتێکی ئۆتۆنۆمی هەیە. لە عێراق حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. لە حکومەتی ناوەندی بە زمانی عەرەبی قسە دەکرێت. لە پەڕلەمانی عێراق بە شێوەیەکی ئاشکرا نوێنەرایەتی ئایین و زمانەکانی جگە لە عەرەبی دەکرێت. هەر وەکو خاوەنداری حقوقی عەرەبەکان و مسوڵمانەکان دەکرێت خاوەنداری زمان و ئایینەکانی دیکەش دەکرێت. لە پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان کە زۆرینەیان کوردن پەڕلەمانتەرانی ئێزیدیەکان و تورکمانەکان و عەرەبەکان هەنە. هەر یەکێکیان خاوەنی مافی قسە کردن بە زمانی خۆیانن. هەروەها نوێنەری باوەڕیەکانی جیاواز لە پەڕلەمان هەنە. هەروەها لە ناو حکومەتدا ئەرکیان هەنە. بۆ نموونە وەزارەت بە تورکمانەکان و ئێزیدیەکان و عەرەبەکان دەدرێت. لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە یەکێتی دروست بووە کێشەیەک لەبارەی زمان و باوەڕی دروست نابێت."

"بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە حقوقی کوردەکان دەبێت هودا پار وەکو موخاتەب قبول بکرێت"

عبدالصمد یالچن لە کۆتایی وتی، "دەبێت دەوڵەتی کۆماری تورکیا ناوێکی راست بە بابەتی کورد دانێت کە پێی دەڵێت 'کێشەی کورد.' بابەتی کورد تەنها بابەتی 'تیرۆر نییە.' دەبێت ئەو مافانەی بۆ تورکەکان قبول دەکەن بۆ کوردەکانیش قبول بکەن و هەرچی بۆ خۆیان دەوێن بۆ کوردەکان و نەژادەکانی دیکە قبول بکەن. دەبێت بۆ چارەسەر کردنی بابەتی کورد هەنگاو دانێن. کاتێک هەنگاو دادەنێن دەبێت لەگەڵ موخاتەبێکی راست لە شوێنێکی راست سەبارەت بە بابەتەکە گفتوگۆ بکرێت. کاتێک سەبارەت بە حقوقی کوردەکان دانوستان دەکرێت نابێت گروپەکانی چەکدار وەکو موخاتەب قبول بکرێن و دەبێت هودا پار و رێخراوەکانی بەم شێوەیە کە کوردەکان بۆ خۆیان خاوەن قبول دەکەن وەکو موخاتەب قبول بکرێن و بەم شێوەیە هەنگاو دانرێت."(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ