دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.

دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە باس لە کێشەکانی گەلی کورد لە سوریا، رەوشی کۆتایی کوردەکان، کێشەی پەکەکە/پەیەدە، رەوشی عەشیرەتەکانی عەرەب لە ناوچەکە، چالاکیەکانی ئامادە کردنی دەستووری نوێی سوریا، دانوستان نێوان ئەنەکەسە و پەکەکە/پەیەدە و رەوشی تورکیا لە سوریا کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کوردەکانی سەربەخۆ لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا لە لایەن رێکخراوەکان و دەوڵەتەکان تووشی ستەمێکی گەورە بوونەتەوە و تەواوی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان وەکو پەیەدە/پەکەکەیی دەبینرێن و بۆیە ستەم بە تەواوی کوردەکان دەکرێت.

تەواوی لێدوانی ئەدهەم باشۆ بەم شێوەیەیە:

-ئەدهەم باشۆ کێیە؟ دەتوانن خۆتان بناسێنن؟

سوپاس. سلاو و رێزی خۆم پێشکەشی ئێوە و بینەران بەڕێز دەکەم. من دکتۆر ئەدهەم باشۆ. خەلکی کۆبانێمە. لە دەهەی ٨٠ی رابردوو تا ئێستا سەرقالی سیاسەتم. لە بەشێکی گەورەی ئەو قۆناغەدا چالاکیەکانم لەگەڵ حیزبەکانی کوردی هەبوون. ئێستا وەکو کەسێکی سەربەخۆ بەردەوامم لە چالاکیەکانم. هێشتا پەیوەندیم لەگەڵ گەلەکەم بەردەوامە. لە سوریا دەستم بە پەروەردەیی کرد و لە مۆسکۆ پەروەردەیی پزیشکیم تەواو کرد. بە کورتی، ئێستا وەکو پزیشکێکی کورد لە نێوان گەلەکەم کار دەکەم.

"پەیەدە لە ناوچەکە دژایەتی شۆڕش دەکرد"

- دەتانەوێت لە بارەی چالاکیەکانی ئامادە کردنی دەستووری نوێی سوریا و بابەتی نوێنەرایەتی کوردەکان لەو چالاکیانە چی بڵێن؟

شۆڕشی سوریا لە مانگی ئاداری ٢٠١١ دەستی پێ کرد. پێشتر سەرهەڵدانی کوردەکان لە دژی رژێم هەبوون. سەرهەڵدانی کوردستانی سوریا لە ساڵی ٢٠٠٤ لە قامشلۆ دەستی پێ کرد و گەیشتە دیمەشق. گەشەپێدانەکانی ساڵەکانی ٢٠٠٤ و ٢٠١١ بووە هۆی ترسی کوردەکان. جگە لە کوردەکان عەرەبەکانیش سەریان هەڵدا. وە لە ئەنجامدا بەهاری عەرەبی دەستی پێ کرد. پێش لە شۆڕش لە ناوچە کوردیەکان دوو هێزی گەورەی سیاسیی هەبوون. یەکێکیان ئەنەکەسە بوو، ئەوەی دیکەش پەیەدە لەگەڵ لقی سەربازی خۆی بوو. پەیوەندی ئەنەکەسە لەگەڵ ئەو کەسانەی لە دەرعا، حەلەب، حەما، حومس و ناوچەکانی دیکە بەژداری شۆڕش بوون هەبوو. هەروەها پەیوەندیەکانی نێودەوڵەتیی هەبوو. بەڵام، ئەو هێزەی دیکە واتە پەیەدە، پەیوەندیی لەگەڵ رژێم هەبوو و پشتگری لە رژێم دەکرد. لە سوریا باوەڕی ئۆپۆزسیۆنەکان بە هەنێک کوردەکان هەبوو و بە هەنێکیان نەبوو. باوەڕیان بە ئەنەکەسە هەبوو چونکە لەگەڵیان بوو. لە کاتی رێپێوانەکان لە ناوچە کوردیەکان ئەنەکەسە پشتگری لەوان دەکرد. بەڵام ئەو هێزەی دیکە واتە پەیەدە، لە ناوچەکە دژایەتی شۆڕش دەکرد.

لە نێوان ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا کوردەکانیش هەبوون. واتە، ئەوانیش بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن بوون. کوردەکانیش لە ژێر ناوی ئەنەکەسە و ناوەکانی سەربەخۆ بوونەتە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن. کوردەکانیش لەگەڵ ئەوان بەژداری کۆبوونەوەکانی نێودەوڵەتی وەکو کۆبوونەوەی جینەف دەبوون. هەروەها رۆلێکی چالاکیان هەبوو. بۆ چالاکیەکانی ئامادە کردنی دەستووری نوێی سوریا لە ناو ئۆپۆزسیۆن ١٥٠ کەس هەڵبژێردران. هەروەها لە نێوان لیجنەکە ٥٠ نوێنەری دەوڵەت، ٥٠ نوێنەری ئۆپۆزسیۆن و ٥٠ نوێنەری نێودەوڵەتی هەبوون. دواتر ئەو ژمارەیە دابەزی بۆ ٤٥. بڕیار بوو ئەوان سەبارەت بە ئامادە کردنی دەستووری نوێ دانوستان بکەن کە هەنێکیان کورد بوون. دواتر ژمارەیە دابەزی بۆ ١٥. هەروەها کوردەکانیش لە ژێر ناوی ئەنەکەسە لە ناو ئەنجومەنەکەدا بوون. ئەنەکەسە داوای مافی کوردەکان لە بڕیارەکان دەکرد. ئەگەر مافی کوردەکان پێیان نەدرێت سوریا بەرەو پێشەوە ناچێت و رەوشەکە باش نابێت.

"کێشەی سەرەکیی سوریا دەستووری نوێ نییە"

چالاکیەکان لە سوریا بە دوو شێوە بوون. یەکێکیان لە رێگاکانی ئاشتەوایی و ئەوی دیکە لە رێگای شەڕ، چەک و کوشتن. شێوەی چەک و شەڕ تەنها لە ئیدلب رووی دا. لە ناوچەکانی دیکە ئێستا چالاکیەکان لە رێگاکانی سیاسی بەردەوامن. لە سوریا دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی خاوەن بڕیار بەڕێوە دەچێت. تورکیا، سعوودیە، ئوردن و میسڕ یەکێکن لەو وڵاتانە. هەروەها ئەمریکا و هەنێک وڵاتانی ئەوڕووپی وەکو رووسیا و فەڕەنسا هەن. ئەوڕووپا و ئەمریکا دەیانەوێت حکوومەتێکی کاتەیی هەبێت کە لە ژێر کۆنترۆلی بەشار ئەسەددا نەبێت. واتە، داوای ڕۆشتنی بەشار ئەسەد دەکەن. بەڵام کەسانێکی وەکو ئێران و روسیا ئەو شتەیان ناوێ. ئەو وڵاتانە پشتگری لە رژێمی بەشار دەکەن. کەسانێک داوای هەڵبژاردن دەکەن و کەسانێک داوای ڕۆشتنی بەشار. لێرە لە نێوان ئۆپزسیۆنەکانی سوریا و ئەمریکا و روسیا و ئێران جیاوازی هەیە.

"پێش لە شۆڕش عەشیرەتەکانی عەرەب هاڕیکایان بە کوردەکان دەکرد"

- پەیوەندی نێوان عەشیرەتەکانی عەرەبی سوریا و کوردەکان چۆنە؟

پێش لە شۆڕش عەشیرەتەکانی عەرەب هاڕیکاریان بە کوردەکان دەکرد. لەبیرمە، پێش لە شۆڕش کاتێک سەرۆک مەسعود بارزانی هاتبوو هادی دەهام یەکێک لە شێخەکانی عەشیرەتی شەمەر ٦٠ مەڕ سەربڕیبوو. هەروەها لە کاتی شۆڕشی ئەیلوولی هەرێمی کوردستان ئەو عەشیرەتە هاوکاری لەگەڵ بارزانی کردبوو. عەرەبەکان لە مێژدا پەیوەندیان لەگەڵ کوردەکان هەبوو. بەڵام دەتوانین بڵێین ئێستا عەرەبەکان بوونەتە دوو بەش یان سێ بەش. کەسانێک لە قامشلۆ پەیوەندیان لەگەڵ پەیەدە هەیە و کەسێکی عەرەب ئێستا بەڕێوبەرایەتی وێ دەکات. هەروەها کەسێکی ئەندامی عەشیرەتی شەمەر بە ناوی ئەحمەد جەربا لەگەڵ ئەنەکەسە هێزێکی سیاسی دامەزراندوە. لە ناوچەی دێرێ هەنێک عەرەبەکان پشتگری لە رژێم دەکەن. هەروەها سعوودیەش هاڕیکاری پارەیی بە هەنێک عەرەبەکان دەکات. بە کورتی رەوشی عەرەبەکان ئەوەیە، نە پشتگری لە رژێم دەکەن نەش لە کوردەکان بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەم کەس بە چەکەکانیان لەگەڵ کوردەکان شەڕ دەکەن.

"ئەمریکا و ئەوڕووپا بە پێی سوودی کوردەکان کار ناکەن"

- رەوشی کۆتایی دانوستانەکانی نێوان ئەنەکەسە و پەکەکە/پەیەدە چیە؟ هەروەها تا ئێستا بۆ چی رێککەوتنێک لە نێوان لایەکانەکان دروست نەبووە؟

پێشتریش باسمان کرد، پەیەدە هێزی چەکداری هەیە و لە دەرەوە پشتگریی لێ دەکرێت. هەروەها ئێران و رژێمی سوریاش پشتگری لێ دەکەن و هەروەها کاتی حکوومەتی مالکی لە عێراق ئەویش پێشتگری لەوان و رژێم دەکرد. پەیەدە یەپەگە بێت یان ئەنەکەسە، دەبێت لە ناو ئاشتیدا بین. چوکە لە قۆناغەدا ئەو کەسەی زیان بەری دەکەوێت ئەو گەلەی ڕەبەنە. ساڵێک دوای شۆڕش لە هەولێر لە نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە رێککەوتنێک واژۆ کرا. ئەو رێککەوتنە بە ناوبژوانی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەنجام درا. پێش لە وشک بوونی مورەکەبی رێککەوتنەکە رایانگەیاند بەهۆی چەند بابەتێک رێککەوتنەکە هەڵوەشاوە. جاری دووەم دووبارە لە هەولێر دانوستان ئەنجام درا و بێ ئەنجام ماوەیە. جاری سێیەم لە دهۆک ئەنجام درا و دووبارە بێ سەرئەنجام مایەوە. دوای ماوەیەک ئەم جار دیدارەکە لە دەرەوەی سوریا و کوردستان ئەنجام درا. دیدارەکە لە فەڕەنسا بەڕێوە چوو و ٦ مانگ بەردەوام بوو. نوێنەرانی ئەنەکەسە و پەیەدە بەژداری دانوستانەکان دەبوون و دەیانویست کە دانوستانەکە بە نهێنی بەڕێوە بچێت. ئەویش ئەنجامێکی نەبوو. ئەمریکا و بەریتانیاش پشتگریان لێ دەکرد. بەڵام دڵنیا بن کە ئەمریکا و ئەوڕووپا بۆ سوودی کوردەکان کار ناکەن.

لە ساڵی ٢٠١٧ هەوڵی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ لە رێگای ریفراندۆم درا. ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کۆتایی بە پشتگریی خۆی بە کوردستانی باشوور هێنا. حەشدی شەعبی تا نزیکەی شنگال و کەرکووک هات. ئێستا چاوەڕوانین کە دانوستانەکانی کە لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچن ئەنجامێکی ئەرێنیی هەبێت. بەڵام وەکو پێشتر باسم کرد، پێم وایە ئەنجامێکی نابێت. لە دانوستانەکاندا، لەبارەی سیاسی؛ تیروانین بە وڵاتانی دراوسێ، رژێم و ئۆپۆزسیۆنەکان رێککەوتن ئەنجام درا. بەڵام بابەتەکانی گرنگیان بە دوا خست. یەکێکیان بابەتی ئابووری و ئەوەی دیکە بابەتی هێزی سەربازی بوو. ئێستا هێزی چەکداری ئەنەکەسە بە ناوی پێشمەرگەی رۆژ لە باشووری کوردستان هەیە. کەسانێک قبول ناکەن کە پێشمەرگە وەکو گروپ بەژداری ناو پەیەدە بێت و کەسانێک دەڵێن کە 'دەبێت ئەوان یەک بە یەک بەژداری پەیەدە بن.' بە کورتی نایانەوێت هەردوو هێز ببنە یەک.

"پەیەدە گەنجەکانی تەمەن ١٤ ساڵیش دەباتە سەربازی"

لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی پەیەدەدایە؛ فەلسەفەی عبدالله ئۆجالان وەکو دەرس لە قۆتابخانەکان دەوترێت. ئێستا لە قامشلۆ دوو جۆرەی قوتابخانە هەن. یەکێکیان هی رژێمە و ئەوەی دیکە فەلسەفەی عبدالله ئۆجالانە. لە ناوچەکانی دیکەش هاوڵاتیان منداڵەکانی خۆیان دەنێرن قوتابخانەکان رژێم. دەنێرن حەلەب و لازقیە. کەسێک لە کۆبانێ نەماوە. کەسانێک لەوێ قوتابخانە تەواو دەکەن لە قادی نێودەوڵەتی ناناسرێت. بابەتێکی دیکە، پەیەدە گەنجەکانی ١٤ ساڵە دەباتە سەربازی. ئەنەکەسە دەیەوێت کۆتایی بەو شتە بهێنرێت.

هەروەها پەیەدە پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە هەیە. بەڵێ، رێزمان بە کوردەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، ئەوان برای ئێمەن. دەبێت پەیوەندی لە نێوانماندا هەبێت. دەبێت لە چوارچێوەی رێز دانوستان لەگەڵ یەکتر بکەین. بەڵام قبول ناکەم کە داواکانی خۆی بە سەر من بسپێنی. ئەنەکەسە داوای کۆتایی هاتنی پەیوەندیی نێوان پەیەدە و پەکەکە دەکات. بەڵام ئەو شتەیان نەکردوە. بۆیە پێم وایە دانوستانەکان بێ سەرئەنجام دەبن. ئەمریکاش چەند بەهانەیەک وەکو هەڵبژاردن پێشکەش کرد و بانگێشتی نوێنەری تابیەتی خۆی بۆ دانوستان کرد. ئێوەش دەزانن ئەمریکا پلانەکانی درێژ ماوەی هەیە. پێم وایە سەبارەت بەو بابەتانەی گرنگ رێککەوتنێک نابێت.

"پەیەدە دەستی بە ئازاد کردنی داعشیەکان کردوە، بەڵام ئەو کوردانەی رفاندوە رادەستی رژێم دەکات و ئەوانەی لە دەستیدایە ئازاد ناکات"

- ئەندامانی ئەنەکەسە و سیاسەتمەدارانی دیکەی کورد کە لە لایەن پەکەکە/پەیەدە رفێندراون لە چی رەوشێکدانە، پەکەکە/پەیەدە بۆ چی سیاسەتمەدارانی کورد ئازاد ناکات؟

پەیەدە دەست نیشان دەکات، کەسێکی ئەنەکەسەیی دەست بە سەر نەکردوە. هەنێک لە بەڕێوبەرانی ئەنەکەسە بێ سەروشوێنن و سەرئەنجامەکەیان دیار نییە. هەنێک لە ئەندامانی یەکێتی کوردی سوریا کە یەکێکە لەو حیزبانەی لەگەڵ ئەنەکەسە کار دەکات لە لایەن پەیەدە دەست بە سەر کراون. پێم وایە پەیەدە نایەوێت ئەو شتە دەرکەوێت. کوردەکانی کە رفێندراون یان دەست بە سەر کراون مەدەنین، لە دژی پەیەدە/یەپەگە و رژێمی بەشار چەکیان هەڵنەگرتوە و لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا بێ سەروشوێنن و هەواڵێک سەبارەتیان نییە. لەو قۆناغەدا داعش هێرشی کردە سەر کوردەکانیش، سەر پەیەدەش. ئێستا دەبینین کە پەیەدە گروپ بە گروپ دەستی بە ئازاد کردنی داعشیەکان کردوە. شایەد پەیەدە لە ئەنجامی سیاسەتەکەی دەیەوێت کەمپی هۆل بۆش بکات. شایەد دەیەوێت بە ئەمریکا، ئەوڕووپا و تورکیا بڵێت کە داعش دووبارە خۆی رێکدەخات. شایەد ئەمریکا و ئەوڕووپا داوای ئازاد کردنی ئەوان دەکات. بە پێی زانیاریەکان، کەسێک هاڕیکاری بە کەمپی هۆل ناکات. پێویستی ئەو کەمپە بە پارە، خۆراک، پزیشک و هاڕیکاریەکانی بەم شێوەیە هەیە. بەڵام کەسێک هاڕیکاری ناکات. بەڵام ئەگەر بگەڕینەوە سەر بابەتەی خۆمان، پەیەدە نایەوێت دەربکەوێت کە کوردەکان لە لایەن ئەوان دەست بە سەر کراون.

" داهاتی نەوت هیچ سوودێکی بۆ کوردەکان نییە"

- نەوتی ئەو بیرانەی لە ژێر کۆنترۆلی پەکەکەدانە بە کوێ دەفڕۆشرێت و دەهاتی ئەو نەوتە دەچێتە کوێ و بۆ کێ خەرج دەکرێت؟

جگە لە ناوچە کوردیەکان، لە هەنێک ناوچە عەرەبیەکان وەکو رەقە و دێرێ بیرەکانی نەوت هەن کە لە ژێر کۆنترۆلی ئەواندایە. تەواوی ئەو بیرانە لە ژێر کۆنترۆلی هەسەدە و پەیەدەدایە. سوودێکی داهاتی ئەو نەوتە بۆ کوردەکان نییە، تەنها سوودی بۆ پەیەدە هەیە. ئەو ناوچەیانە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا لە ژێر کۆنترۆلی پەیەدەدایە و کەسێک نازانێت ئەو نەوتە و پارەیە دەچێتە کوێ. لە ناوچە کوردیەکان بەهۆی نەبوونی نەوت هاوڵاتیان زستان هەوڵ دەدەن بە سووتاندنی دار خۆیان گەرم بکەن. هەروەها تا کاتێک ئەمریکا قەدەغەی نەکردبوو چەندین تانکێر نەوت دەچوونە ئەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی رژێمدانە. ئەمریکا تەنها لەو ناوچەیانەیە کە بیری نەوت تێدایە. ئابووری سوریا لە پشتی رۆژهەلاتی فورات، واتە ناوچەی جزیرە. نەوت، جۆ، گەنم و پەنبە هەموویان لەوێیە. شایەد ئەو نەوتانە لە سەر هەرێمی کوردستان دەگوازرێنەوە تورکیا و ئەوڕووپا. سوودی ئەو شتانە تەنها بۆ پەیەدە هەیە و هیچ سوودێکی بۆ گەلی کورد نییە.

"تەواوی هاوڵاتیان پەکەکە/پەیەدەیی یان داعشی نین، ستەم بە کوردەکان دەکرێت"

- رەوشی کۆتایی لەو ناوچەیانەی لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی "رملی زەیتوون، کانی ئاشتی و قەڵغانی فورات" لە لایەن تورکیا کۆنترۆل کران چۆنە؟ ئایا هاوڵاتیان رازین؟

لە ناوچەی عەفرین سوپای ئازادی سوریا تەنها بە ناو هەیە، بڕیار و کۆنترۆل لە ژێر دەستی تورکیادایە. لە عەفرین، گرێسپی و سەرێکانیی سوپای ئازادی سوریا هەیە بەڵام بڕیاری کۆتایی هی دەوڵەتی تورکیایە. سەرباز و هەواڵگری تورکیا لەوێ هەیە. پێم وایە، سوپای ئازادی سوریا بێ ئیستیشارە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا ناتوانێت شتێک بکات. بۆ نموونە، لە ناوچەی عەفرین پارێزگاری هەتای خاوەن بڕیارە. ئەو گەلەی لەوێ دەژین لە رەوشەکە رازی نین. کەسێک لە ناوچەیەک دێت و دارەکانی زەیتوون دەبڕێت، کەسێکی دیکە دێت دەست بە سەر خاکی هاوڵاتیێکی وێ دادەنێت. هیچ کەس ئەو شتە قبول ناکات. هەروەها لەو ناوچەیانەی سوپای ئازادی سوریا هەن، ئەگەر بزانن کەسێک دەوڵەمەندە و پارەی هەیە ئەوی دەست بە سەر دەکەن و داوای پارە دەکەن. گەلی عەفرین لە رەوشەکە رازی نین. ئەگەر کەسێک پەکەکە/یەپەگەیی بێت، تیرۆرست بێت با حکوومەتی تورکیا ئەوی دەست بە سەر بکات بەڵام نابێت کەسێک بهێت دەست بە سەر خاک و داری ئەو کەسانەی لەوێن دابگرێت. لەو سێ ناوچەیە، لە رۆژهەڵاتی فورات و ناوچەکانی دیکە، تەواوی هاوڵاتیان پەکەکە/پەیەدەیی یان داعشی نین. هاوڵاتیان بە پێی ئەو کەسانەی ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆلیاندایە حەرەکەت دەکەن. لە کۆبانێ و قامشلۆ کەسێک بێ مۆڵەتی پەیەدە ناتوانێت شتێک بکات. کەسێک بێ مۆڵەتی ئەوان ناتوانێت لە ناوچەکە بازرگانی بکات. واتە، کڵیلەی تەواوی کارەکان لە دەستی ئەواندایە. هەروەها شتێکی مەعقول نییە کە تەواوی هاوڵاتیان پەیەدە و پەکەکەیی بن. بەڵام لەبەر ئەوەی بە چاوی هەموو کەس پەیەدە و پەکەکەیین تەماشای ئەوان دەکرێت ستەم بە کوردەکان دەکرێت. هاوڵاتیانیش بەهۆی ئەو رەوشە ناڕازی و ناڕاحەتن.

"ئەو کەسانەی پارە و دەرفەتیان هەبێت رادەکەن تورکیا و ئەوڕووپا"

- لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی پەیەدەدایە هەزران کورد چۆڵیان کردوە و بوونەتە پەنابەر. لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی پەیەدەدانە ئاسایش و ئارامی چۆنە؟ ئایا ئەو کوردانەی بەهۆی پەیەدە/پەکەکە کۆچیان کردوە دەگەڕێنەوە؟

تەواوی ئەو ناوچەیانە لە ژێر کۆنترۆلی پەیەدەدایە. پێش لەوەی دانوستان لەگەڵ ئەنەکەسە دەستی پێ بکات، تەواوی بارەگاکانی ئەنەکەسە داخران و خاپوور کران. لە ئاموودێ و درباسیێ ئەندامانی ئەنەکەسە کوژران. بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا و یەکێتی کوردەکانی سوریا سووتێنران. ئەمڕۆ لەو ناوچەیانە تەواوی کۆنترۆل لە ژێر دەستی یەپەگە-پەیەدەدایە. بە پێی ئەوان دەبێت ناوچەکە بەجێ بهێڵی و کۆچی ناوچەیەکی دیکە بکەین و یانیش شوێکەوتووی ئەوان بی. گەلیش ناچارن و شوێنێک نییە پەنا ببەن. خەلک ناتوانن بچنە لای رژێم. لەبەر ئەوەی کوردن ناتوانن بچنە ناوچە عەرەبیەکان، هەروەها لە بەر ئەوەی سنوور داخراون ناتوانن بچنە کوردستانی باشوور. ناتوانن بچنە باکووریش. هەروەها هەنێک لە پیرەکان دەڵێن، 'ئەگەر رۆژێک بمرین گەنجێکی کورد نییە کە ئێمە بە خاک بسپێرن.' ئەو کەسانەی پارە و دەرفەتیان هەیە کۆچی تورکیا و ئەوڕووپا دەکەن. کەسانێک لە رێگاکانی قاچاغ دێنە تورکیا. بەڵام مالیەتی رێگاکانی قاچاغ زۆرە. ئەگەر کەسێک باس لە ناڕەزایەتی خۆی لە بەرامبەر ئەو رەوشە بکات دەست بە سەر دەکرێت. بۆیە کەسێک ناتوانێت دەنگەکەی بەرز بکات.

هەروەها یەکێک لە سیاسەتەکانی پەیەدە، بۆش کردنی ناوچەکە لە بوونی کوردە. پێش لە شۆڕش لە سەدا ٩٦ی عەفرین کورد بوون. لە سەدا ٤یش چەند گوندێکی عەرەب بوون. دوای شۆڕش کاتێک ناوچەکە کەوتە ژێر کۆنترۆلی پەیەدە ژمارەی کوردەکان دابەزی لە سەدا ٥٤. ئێستا تەنها لە سەدا ٥٠ی گەلی کوردن و ئەوانەی دیکە عەرەبن. پەیەدە دەیەوێت ناوچە کوردیەکان بۆش بکات. ئەگەر من وەکو هاوڵاتیێکی کۆبانێ بچمە وێ، زۆربەی خەلک ناناسم. زۆربەی ئەو کەسانەی لەوێن لە ناوچەکانی دیکە هاتوون نیشتەجێ بوونەتەوە. هەروەها قامشلۆ بە هەمان شێوەیە. لەبەر ئەوەی کوردەکان لەوان خۆشنوود نین ناوچەکە بەجێ دەهێڵن و کۆچ دەکەن.

"بە هەمان شێوەیەی گومان دەکرێت ئەمریکا بەرگری لە کوردەکان ناکات، لە ناوچەکە تەنها بەرگری لە سوودەکانی خۆی دەکات"

- لەم ساڵەی کۆتاییدا لە کوردستانی سوریا چی گۆڕا؟

پەیەدە و ئەنەکەسە دەستیان بە دانوستان کرد. لە ئەنجامدا رێگە درا لە ناوچە کوردییەکان بارەگاکانی ئەنەکەسە بکرێنەوە. بەندکراوەکان هێشتا لە دەستیاندایە و ئازاد نەکراون. منداڵەکانمان هێشتا دەچنە قوتابخانە و فێری فەلسەفەی عبدالله ئۆجالان دەبن. لەبەر ئەوەی رووسیا و ئێران بە تودنی بەرگری لە بەشار ئەسەد دەکەن ئەو ناوچەیانەی پێشتر لە ژێر کۆنترۆلی سوپای ئازادی سوریادا بوون ئێستا کەوتوە ژێر کۆنترۆلی رژێم. پێش لە شەڕ نزیکەی ١٢٠ وڵات خۆیان وەکو دۆستی دەوڵەتی سوریا ناودەبرد، بەڵام کاتێک شەڕ دەستی پێ کرد کۆتاییان بە پشتگری بە گەلی سوریا هێنا. ئەو وڵاتانە پێشتر کۆنسۆڵخانەکانیان لە سوریا داخستبوو بەڵام دووبارە دەستیان بە کردنەوەی کۆنسۆڵخانە کرد. ئیتر هەنێک لە سوریاییەکان نایانەوێت ناوی شۆڕشیش ببیزن. بەهۆی ئەو رەوشە هەنێک تا تورکیا و ئەوڕووپا چوونەتەوە.

لە ناوچە عەرەبیەکان رژێم دەیویست رێگاکانی M4 و M5 کۆتنرۆل بکات و کۆنترۆلیان کرد. ئەمریکاش بە هەمان شێوەیەی گومان دەکرێت بەرگری لە کوردەکان ناکات و تەنها بەرگری لە سوودەکانی خۆی دەکات.

"لە ناوچە کوردییەکان حالەتی تووشبوون بە کۆرۆنا زۆرە و کێشەی بوونی نەخۆشخانە و دەرمان هەیە"

- ژمارەی حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستانی سوریا چۆنە؟ ئایا ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆس دەبن دەرمان دەکرێن؟

ژمارەی ئەو کەسانەی گەڕانەوە زۆر کەمن. شایەد کەسانێک بۆ سەردان چوونەتەوە بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیانتوانیوە بگەڕێن. یانیش کەسانێک دەیانەوێت بگەڕنەوە بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن بچن. ئێستا لە رۆژهەڵاتی فورات، لە ناوچە کوردیەکان حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرە. وەکو ئێوەش دەزانن لەوێ دەرمان کەمە، ئامێرەکانی پزیشکی نییە. بەڵام هەنێک پزیشەکان هەن کە هەوڵی هاڕیکاری بە گەل دەدەن و هەرچی لە دەستیان دێت ئەنجام دەدەن. لەوێ کێشەی بوونی نەخۆشخانە و دەرمان هەیە. بەڵام هەرچی لە دەستیان دێت ئەنجام دەدەن. کەسانێک کە دەرفەتیان هەبێت دەچنە ئەوڕووپا. یەکێک لە پزیشەکانی ناودار و نزیک بە بەڕێوبەرایەتی وێ بە ناوی کوردۆ چەند رۆژ پێشتر رایگەیاند، حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە زۆرە. هەنێک لە نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەن و هەنێکیان لە ماڵەکانیان. ئەگەر لە کۆبانێ ١٠٠ هەزار کەس هەبن، ٣ هەزاریان تووشی ڤایرۆسەکە بوونەتەوە. پشکنین زۆر کەمە. بۆیە داوای هاوکاری لە رێخکراوەکانی مەدەنیی ئەوڕووپا دەکەن. هەنێک لە پزیشەکەکانی ناوداری ناوچەکە هەرچی لە دەستیان دێت ئەنجام دەدەن.

"تورکیا نایەوێت پەیوەندیی لە نێوان ئەنەکەسە و پەیەدەدا هەبێت"

- رەفتاری تورکیا لە بەرامبەر دانوستانەکانی نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە چۆنە؟

لە سەرەتای دانوستانەکان تورکیا بێ دەنگ بوو. دوای ماوەیەک تورکیا دانوستانەکان قبول نەکرد. تورکیا نایەوێت ئەنەکەسە پەیوەندیی لەگەڵ پەیەدە هەبێت. چونکە تورکیا پەیەدەی وەکو لقێکی پەکەکە قبول دەکات. تا کاتێک پەیوەندیی پەیەدە لەگەڵ پەکەکە هەبێت تورکیا ئەو شتە قبول ناکات. هەنێک لە بەرپرسانی هەسەدە دەست نیشانیان کرد، دەیانەوێت پەیوەندی لەگەڵ تورکیا دروست بکەن. یەکێک لەو کەسانە ئیلهام ئەحمەد بوو. بەڵام تورکیا ئەو شتە قبول ناکات. چونکە تورکیا پەیوەندیێکی بەم شێوەیە وەکو پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەبینێت. چونکە لە نێوان پەیەدە هەنێک لە بەرپرسانی پەکەکە هەن. پێم وایە، تا کاتێک پەیەدە کۆتایی بە پەیوەندیی خۆی لەگەڵ پەکەکە نەهینێت تورکیاش وەکو ئەنەکەسە پەیوەندیی لەگەڵ پەیەدە نابێت. هەروەها ئەنەکەسەش بەشێکە لەو ئۆپۆزسیۆنەی سوریا کە لە ئیستانبوولە. ئەوانیش نایانەوێت ئەنەکەسە پەیوەندیی لەگەڵ پەیەدە هەبێت.(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ