رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.

رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.

ناوبراو لە لێدوانەکەی دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە بەردەوامە لە ستەم کردن بە گەلی کورد لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلیدایە و خزمەت بە سوودەکانی هێزەکانی رۆژئاوایی دەکات.

تەواوی لێدوانی رەدیف مستەفا بەم شێوەیەیە:

١- مستەفا رەدیف کێیە، خۆتان بناسێنن؟

سوپاس، من مستەفا رەدیف، پارێزەرم و خەلکی کۆبانێمە. خێزاندارم. لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی پێندری کۆبانێ لە دایک بووم و وەکو خێزان لە ناو سیاسەتدا بووین. لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی مەدەنی کارم کرد. تا کاتی دەست پێ کردنی شۆڕشی سوریا لەگەڵ هاوڕێکان بەردەوام بووین لەم جۆرە چالاکیانە. لەبەر ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بووین لە سەرەتای شۆڕش هێرش کرایە سەر خانووکەمان و کوڕەکەم ڕۆدی بریندار بوو. هەروەها چەند جارێک هەواڵگریی سوریا هێرشیان کردە سەر ماڵەکەمان. بەهۆی هەڕەشەکان و هێرشەکان ناچار مام کە خۆم حەشار بدەم. ئەو رووداوانە لە ساڵی ٢٠١١ رووی دا. بەم شێوەیە بەردەوام بووم تا کاتێک بڕیاری دامەزراندنی ئەنجومەنی شۆڕشی نیشتیمانیی سوریام دایەوە. ئەم قۆناغە بە بڕیاری کۆبوونەوە لە ئیستانبوول دەستی پێ کرد و لە ئەنجامدا هاتمە تورکیا. لە ئەنجامدا لە مانگی ٩ی ٢٠١١ لەگەڵ خانەوادەکەم هاتینە تورکیا و لە رحا نیشتەجێ بووم. هۆکاری سەرەکی کۆچی من بۆ ئێرە هەواڵگری سوریا و رژێم بوو. هەروەها هۆکارێکی دیکەش پەکەکە بوو. لە سەرەتای دەست پێ کردنی قۆناغی شۆڕش لە ناوماندا کێشە هەبوو. پەکەکە و رژێم لەو قۆناغەدا رێککەوتبوون. پەکەکە چەندین جار نامەی هەڕەشە دەنارد و دەست نیشانی دەکرد، "دەبێت لەگەڵ ئێمە کار بکەی، یاش ئێرە بەجێ بهێڵی." دوای رێککەوتنی پەکەکە لەگەڵ رژێم لە ناوچە کوردییەکان ژمارەیەکی زۆر سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی رژێمی وەکو میشێل تەمۆ کوژران. لەو قۆناغەدا من و هاوڕێکانم هاتینە تورکیا و ئەنجومەنی شۆڕشی نیشتیمانی سوریامان دامەزراند.

٢- رەوشی کۆتایی لە ناوچە کوردییەکانی کە لە ژێر کۆنترۆلی پەکەکەدایە چۆنە؟ ئایا ئەو کورد و عەرەبانەی بەهۆی رژێم و پەکەکە ناوچەکەیان بەجێ هشتوون دەگەڕێنەوە؟

دەمەوێت بۆ جوان تێگەشتن لە سەرەتا باس لە چۆنیەت دەست پێ کردنی قۆناغەکە بکەم. لە سەرەتای شۆڕش گەل بەهۆی رووداوەکان سەریان هەڵدا و داوای مافەکانیان دەکرد. بۆیە شۆڕشەکە وەکو "شۆڕشی ئازادی و سەرفرازی" دانرا. لەو قۆناغەدا ئەگەر جارێک ناحەقی بە سوریایی دەکرا بە کوردەکان دوو جار دەکرا. بۆیە کوردەکان بەژداری شۆڕشەکە بوون. بەڵام پەکەکە لە سەرەتای شۆڕشەکە هەموو کاتێک لەگەڵ رژێم حەرەکەت دەکرد و لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دژی شۆڕشن رێککەوت. تاکە ئامانجی شۆڕش ڕۆشتنی بەشار ئەسەد و دامەزراندنی حکوومەتێک بوو کە جیاوازی لە نێوان کورد و عەرەب دانەدانرا. بەڵام پەکەکە لە رۆژی یەکەمەوە دژایەتی شۆڕش کرد. بە تایبەتی دژایەتی ئەو کوردانە کرد کە لە ناو شۆڕشدا بوون. لە سەرەتای شۆڕش پەکەکە نەبوو، پەیەدە هەبوو. بەڵام دەمانبیست کە ئەندامانی پەکەکە لە قەندیلەوە دێن و دەربازی سوریا دەبن و ئامادەکاری بۆ پلانێکی پیس دەکرێت. هەروەها دەمانزانی کە پەکەکە پلانەکانی پیسی بۆ شۆڕشی سوریا بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان هەیە.

تەنها هەڕەشەی رژێم بە سەر شۆڕشدا نەبوو بەلکو هەڕەشەی پەکەکەش هەبوو. لەو قۆناغەدا رژێم تەواوی ناوچە کوردییەکان رادەستی پەکەکە کرد. هەروەها دامەزراوەکانی وەکو ئاسایش و هەواڵگریش رادەستی پەکەکە کران. هێشتا هاوکاری لە نێوان پەکەکە و رژێم لە ناوچە کوردییەکان بەردەوامە. هەنێک لە ناوچە کوردییەکانیش بە گشتی لە ژێر دەستی پەکەکەدایە. پەکەکە بەهۆی ئەو پشتگرییە بە گشتی دژایەتی شۆڕش و ئەو کوردانە دەکرد کە بەژداری شۆڕش دەبوون. پەکەکە گەنجەکان کردە ئامانج و کەسایەتییەکانی سیاسیی لە ناو برد. هەروەها پەکەکە هەنێک کەسایەتی سیاسیی رفاند و کوشت. بۆ نموونە؛ میشێل تەمۆ، بەهزاد دوورسوون. هەروەها لە عەفرین خانەوادەی شێخ حەنان بە کۆمەڵ کوژران. تەواوی ئەوانە بەژداری شۆڕشی سوریا بوبوون. هەروەها لە ئامودێ کۆمەڵکوژیێک ئەنجام درا و تاکە هۆکاری ئەو کۆمەڵکوژییە بەژداربوونیان بە قۆناغی شۆڕش بوو. بەهۆی چەند هۆکارێک لە نێوان رژێمی ئەسەد و ئاپۆجیەکان رێککەوتن دروست بوو. یەکەمیان، رژێم لە ژێر خەتەردا بوو، لە سەدا هەفتای سوریا لە ژێر کۆنترۆلی رژێم دەرچووبوو. رووسیا و ئێران پشتگریان لە رژێم دەکرد. ئەرکی پەکەکە لەو قۆناغەدا دوور خستنی کوردەکان لە شۆڕش بوو. بە واتایەکی دیکە، دەبوا رێگری لە بەژدار بوونی کوردەکان بۆ ناو شۆڕش بکات. دووەم؛ رێگای چارەسەری ئێشی کوردەکان لە سوریا، لە تورکیا، ئێران و عێراق نییە. کێشە و ناکۆکیان لەگەڵ رژێمی شام هەیە. ئاپۆجیەکان بە کوردەکان دەیانوت، "بەشار ئەسەد دوژمنی ئێمە نییە تەنها ئەردۆغان دوژمنی ئێمەیە." بە داخەوە لەم قسەیانەیان سەرکەوتن و گەشتنە ئامانجەکەیان. پەکەکە بە کوشتن، ئەشکەنجە و رفاندن کوردەکان لە شۆڕش دوور خست.

لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەی پەکەکە ئیتر کوردەکان دەیانوت، "تورکەکانمان ناوێ و تورکەکان دوژمنی کوردەکانن." کاتێک تەماشای مێژوو دەکەین دەبینین کە بەشار ئەسەد و باوکەکەی ناسنامەش بە کوردەکان نەدەدا و ئەوان نەدەناسی. بە پێی بەشار ئەسەد، پەکەکە هاوڕێی کوردەکانە و ئەردۆغان دوژمنی ئەوان. بەم شێوە گەلیان فریو دا. بە کورتی، پەکەکە لە رۆژی یەکەمەوە دەستی بە جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکەی پێ درابوو کرد لە ناوچە کوردییەکان. لەو ناوچەیانەی لە ژێر دەستی پەکەکەدایە رەوش باش نییە. لەو ناوچەیانە پێشکەوتنێک لەبارەی ئاسایش، تەندروستی و بابەتەکانی دیکە نییە. تەنها لە بارەی سەربازی، شەڕ لە دژی داعش پێشکەوتنێک هەبوو و دەزانین کە لەم بارەیە کێ هاوکاریان دەکرد.

لە قۆناغی دووەمدا، ئەمریکا و پەکەکە لە کۆبانێ بۆ خۆیان چیرۆکێک ئامادە کرد. هەروەها هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ و موداخەلەی هێزەکانی نێودەوڵەتی و بابەتەکانی دیکە بابەتی چیرۆکێکی دیکەن. پەکەکە سوودی لەو رەوشە وەرگرت. سندۆقەکەی پڕ لە پارە کرد. بۆ نموونە، پەکەکە کۆبانێی رزگار کرد و داعش چوو. بەڵام هێشتا نیوەی گەلی کۆبانێ ناگەڕنەوە. چونکە ئیتر گەنج نەماوە هۆکاری ئەوەش پەکەکەیە. بە هاتنی پەکەکە کێشەکان چارەسەر نەبوون بەلکو قوڵتر بوون.

لە مێژدا لە نێوان کوردەکان و عەرەبەکان پەیوەندیێکی باش هەبوو. هۆکاری کێشەکان رژێمی سوریا بوو. بەڵام ئێستا چیرۆکێکی جیاواز ئامادە کراوە. پەکەکە لە هەنێک ناوچە عەرەبیەکان چەند گوندێکی تارومار کرد و ستەم بە مرۆڤەکان کرد. بەم شێوەیە لە نێوان عەرەبەکان و کوردەکان کێشە دروست بوو. بۆیە عەرەبەکان دەڵێن، "پەکەکە کوردە." بۆیە عەرەبەکان بە چاوێکی خراپ تەماشای کوردەکان دەکەن. هەرچەند دەڵێین کە پەکەکە نوێنەری کوردەکان نییە بەڵام ئەو رەوشە نەگۆڕیوە. بە داخەوە عەرەبەکان دەڵێن، "ئەوان لە سەر ناوی کوردەکان ستەم بە ئێمە دەکەن." بەم شێوەیە کێشەکە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت. هەروەها داعشیش هاوبەشی ئەو کێشەیەیە. بە هەمان شێوەیەی پەکەکە دەڵێت، تەواوی عەرەبەکان داعشین، داعشیش دەیوت تەواوی کوردەکان بێ دینن. وەکو ئەوە کێشەکانی سوریا بەس نییە ئەمجار کێشە لە نێوان گەل دروست بوو. بەهۆی کردەوەکانی پەکەکە گەلی عەرەب دەڵێن کوردەکان خیانەتیان بە ئێمە کردوە. بەڵام ئەوە راستیێکە، تەواوی کوردەکان بەم شێوەیە حەرەکەتیان نەکرد. لەو قۆناغەدا چەند رووداوێک رووی دا. بۆ نموونە، لە رەقە ئەگەر داعش کە بە زۆر لەوێ بوو دەیبینی کەسێکی کورد گوێبیستی گۆڕانیی کوردی دەکات ئەوی دەکوشت. گەلەکەمان و سیاسیەکان دەڵێن، "داعشیەکان جلی ڕەش لەبەر دەکەن و پەکەکە جلی زەرد." واتە هیچ جیاوازیێک لە ناویاندا نییە. بە کورتی، رەوش لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی پەکەکەدانە باش نییە. بۆ نموونە، ئێستا لەو شارەی من دەژیم ژمارەی مردووکان لە زیندووکان زیاترە. لە منبج و چەند ناوچەیەکی دیکە دەیان مرۆڤ بەهۆی پارە لە لایەن پەکەکە کوژران.

٣- پێتان وایە لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتەکانی دیکە پەیوەندیێکی چۆن هەیە؟

بە پێی تیروانینی من، پەکەکە و تەواوی لقەکانی رێکخراوی تیرۆرین. لە ئێرە و لە ناوچە کوردییەکانی دیکە پەکەکە هەموو کاتێک لە دژی کوردەکان و سوودەکانی ئەوان شەڕ کردوە. بە پێی ئەزمۆنی ژیان ئەو شتە دەڵێم. ئێمە شوێنکەوتتووی رووداوەکانی کوردستانی عێراق و تورکیایین. عبدالله ئۆجالان کاتێک سەبارەت بە حکوومەتی کوردستانی عێراق دەیوت، "گەشەپێدانەکانی کوردستانی عێراق و ئەزمۆنی کوردەکان وەکو خەنەجەرێکی ژەهراویە لە پشت گەلی عەرەب دراوە." عبدالله ئۆجالان سەبارەت بە قازانجەکانی کوردەکان ئەو شتەی دەیوت. ئەوە قسەیەکی مەشهووری ئۆجالانە. ئەوان لە رۆژی سەرەتاوە دژایەتی قازانجەکانی کوردستانی عێراق و حکوومەتی کوردستانی عیراق و کوردەکان کردوە و لە رۆژی یەکەمەوە ئامانجەکە لە ناو بردنی ئەو قازانجانەیە.

پەکەکە ئامانجیە، ئەو شتانەی لە کوردستانی عێراق ئەنجام دەدات لە کوردستانی سوریاش ئەنجام بدات. پەکەکە کاتێک هاتە کوردستانی سوریا تەواوی دامەزراوەکانی کوردی کردە ئامانج و هەوڵی دا کە بخاتە ژێر دەستی خۆی. هەروەها دەیانویست کە هەموو کەس پەیڕەوی لە عبدالله ئۆجالان بکەن. نابێت پەکەکە بە هیچ شێوەیەک چالاکیی سەربازی و چالاکیەکانی دیکەی لە کوردستانی سوریا، عێراق و ئێران هەبێت. مەیدانی تێکۆشانی ئەوان کوردستانی تورکیایە. بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی کوردستانی سوریا دەبێت کۆتایی بە شەڕی چەکداری بهێنرێت و دەست بە چالاکیەکانی سیاسی بکرێت. هەروەها جگە لە وڵاتانی ناوچەکە، فەڕەنسا و ئەلمانیاش چەند جار دەست نیشانیان کردوە پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریە. بەڵام سەبارەت بەو پەکەکەییانەی لە سوریان (پەیەدە) دەڵێن، "ئەوان پەکەکە نین، ئەوان هیچ پەیوەندیێکیان لەگەڵ پەکەکە نییە." ئێستا پەیوەندی ئەو وڵاتانە لەگەڵ پەکەکە هەیە. ئەو پەیوەندیە بەهۆی سوودەکانی سیاسی و ئابووریە. ئەوان پارەیان بە پەکەکە داوە و ئێستا بۆ سوودەکانی خۆی بە کار دێنن. بۆ نموونە، ئەو وڵاتانە پەکەکەیان لە شەڕی دژی داعش بە کار هێنا.

بە کورتی، پەکەکەییەکان بۆ کوردەکان و مافی کوردەکان هیچ چالاکیێکیان نییە. پەیوەندیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لەگەڵ پەکەکە بە پێی سوودی کوردەکان نییە. سەرکەوتن و شکەستی کوردەکان بۆ پەکەکە گرنگ نییە. ئەوان هەنێک جار بۆ پلان و پرۆژەکانی دیکە کار دەکەن. هەروەها ئێستا باس لە ناوی پەکەکەش ناکرێت و باس لە ناوەکانی وەکو کۆنفیدیڕالی دیموکراتیک و کەجەکە دەکرێت. پەکەکە کاتێک دەیوت کە چوار پارچەی کوردستان ئازاد دەکات. بەڵام ئیتر واز لەو قسەیە هێناوە. هەروەها کاتێک تەماشای راگەیەندراوەکانی جەمیل بایق، سەبری ئۆق، موراد قەرەیلان و کەسانێکی دیکە دەکەین دەبینین کە لە سەر ناوی کەسانێکی دیکە بڕیار دەدەن و راگەیەندراو بڵاو دەکەن. بوونی ئەوان لە کوردستانی عێراق، ئێران، سوریا و تورکیا زیانی بۆ گەلی کورد هەیە. بۆ نموونە چەند رۆژ پێشتر رێگری لە هێرشی تیرۆری کرا کە هەوڵ دەدرا لە کوردستانی عێراق ئەنجام بدرێت. پەکەکە چ کێشەیەکی لەگەڵ ناوچە کوردییەکان هەیە؟ هەروەها هەمان پەکەکەیە، ئێستا بۆ سوودەکانی رژێمی سوریا دەستی بە سەر کوردستانی سوریا داگرتوە و رژێم بۆ سوودەکانی خۆی پەکەکە کۆنترۆل دەکات. پەکەکە بەو رەفتارەکەی جگە لە کوردەکان خزمەتگوزاری هەموو کەس دەکات. ئەگەر بە راستی پەکەکە ئامانجەکەی گەلی کورد بووایە لەگەڵ رژێم رێکنەدەکەوت و پشتگری لێ نەدەکرد. ئەو رژێمە ٥٠ ساڵە کوردەکان ناناسێت و ناسمانە بە کوردەکان نادات. پەکەکە پشتگری لە رژێم دەکات و لەگەڵ رژێمێک رێکدەکەوێت کە ناسمانە بە کوردەکان نادات و بە ئاژاڵەکان دەدات.

لە قۆناغی شۆڕشدا ئاڵای کوردستان لە دەرعا و حومس هەڵکرا. هەموو هەفتەیەک رۆژەکانی هەینی خۆپیشاندان ئەنجام دەدرا. ئەو هەینیە وەکو هەینیی ئازادی و هەینی میشێل تەمۆ ناو دەدرا. بەم شێوەیە لە سوریا جووڵانەوەیەکی نوێ دەستی پێ کرد و بەو جووڵانەوەیە دەبوا کوردەکان بناسرێن و مافەکانیان پێیان بدرێت. پەکەکە لە کوردستانی سوریا لەگەڵ رژێم رێککەوت و دژایەتی ئەو رەوشە کرد. ئەو شتانەی پەکەکە لە دژی کوردەکان ئەنجام داوە تەنها ئەوان نین. دەتوانم چەند نموونەیەکی دیکە بدەم. هەروەها پێشتر پەکەکە لە ناو باوشی دیکتاتۆری گەورە سەدام حوسێنیش دانیشتبوو.

بە کورتی، پەکەکە پرۆژەیەکە و هەنێک وڵاتانی بێگانە دەیانەوێت پەکەکەی لە دژی تورکیا بە کار بهێنێت. دیار نییە پەکەکە کام کات و چۆن لە ناو دەچێت بەڵام رۆژێک پەکەکەش وەکو داعش و نوسرە لە ناو دەچێت. بەڵام رێککەوتنی پەکەکە لەگەڵ رژێم دەبێتە هۆی ناڕاحەتی ئێمە، چونکە پەکەکە بەم شێوەیە زیانی بە کوردەکان و گەلی سوریا دایەوە. ئێمە لە رۆژی یەکەمەوە بە پەکەکەمان وت، ئێوە حیزبێکن لە تورکیا دامەزراون. مەیدانی چالاکیەکانتان تورکیایە. ئێمە دەڵێین کە ئیتر کێشەکانی کە لە تورکیا هەن بە چەک چارەسەر نابن، دەبێت ئەو کێشەیانە بە سیاسەت و یاسا چارەسەر بکرێن. هەروەها بە پەکەکە دەڵێین، واز لە کوردەکانی عێراق، ئێران و سوریا بێنن، ئێوە هیچ پەیوەندیێکتان لەگەڵ ئێمە نییە. مەیدانی چالاکیەکانتان کوردستانی توریایە.

بەڵام بە داخەوە، لە ئەنجامی سوود و یارییەکانی ناوچەکە، پەکەکە رۆژێک لێرە و رۆژێک لە شوێنێکی دیکە دژایەتی قازانجی کوردەکان دەکات. بۆ نموونە؛ پەکەکە لە رۆژێک کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە دژایەتی قازانجی کوردەکان دەکات و سەبارەت بەم بابەتە تێدەکۆشێت. کەسانێک دەتوانن بڵێن کە لەبەر ئەوەی ئەتۆ کەسێکی سیاسیی ئەو شتانە دەڵێی. بەڵام بچن و لە کەسێکی دیکە پرسیار بکەن ئەویش هەمان شتانە دڵێت و باس لەوە دەکات کە پەکەکە هەموو کاتێک دژایەتی کوردەکان کردوە.

٤- سەرئەنجامی ئەندامانی ئەنەکەسە و سیاسەتمەدارانی دیکەی کورد کە لە لایەن پەیەدە/پەکەکە رفێندران چێیە؟ ئەندامانی ئەنەکەسە و سیاسەتمەدارانی دیکەی کورد بۆ چی لە ئامانجی پەکەکەدانە؟

پێم وایە، لەو رۆژەی پەکەکە دامەزراوە -خودا تەمەنەکی کورت بکات- لەو ناوچەیانەی کورد دەژین واتە، کوردستانی تورکیا، کوردستانی ئێران و کوردستانی عێراق هەموو کاتێک ئەو سیاسیانە کردوە ئامانج کە نوێنەرایەتی کوردەکان دەکەن و هێرش کردوە سەریان. هەوڵ داوە ئەوان بکاتە شوێنکەوتووی خۆی یان ئەوان لە ناو ببات. ئامانجی پەکەکە لە هێرشەکان ئەوەیە. لە کوردستانی عێراق چەندین جار ئەو شتەیان ئەنجام دا بەڵام سەرنەکەوتن بەڵام لە کوردستانی تورکیا کەمێکێش بێت توانی بگاتە ئامانجەکەی. تەواوی حیزبەکانی کوردیی سیاسی لە ناو برد. هەوڵیان دا لە سوریاش ئەو شتە بکەن. ئێمە وەکو کۆمبەندی کوردەکانی سەربەخۆ لە کوردستانی سوریا لە لایەن پەکەکە وەکو تیرۆرست ناو دەدرێین و ئەگەر لە لایەن ئەوان دەست بە سەر بکرێین دەکوژرین. پێشتر باسم لە کوشتنی کەسانێکی وەکو میشێل تەمۆ لە ئاموودێ و شوێنەکانی دیکەم کردبوو. پەکەکە لە کوردستانی سوریا ژمارەیەکی زۆر نوێنەری سیاسیی ئۆپۆزسیۆن رفاندوە، کوشتوە و بەشێکی گەورەیان رادەستی رژێمی سوریا کردوە.

لە کوردستانی سوریا پەکەکە وەکو رژێمی سوریا لە بەرامبەر کوردەکان رەفتار دەکات. هەروەها هەنێک جار لە رژێم خراپتر دەبێت. زۆرداری و ناحەقی پەکەکە لە دژی کوردەکان هێشتا بەردەوامە. بۆ نموونە، پەکەکە لە کوردستانی سوریا ژمارەیەکی زۆر بارەگای ئەنەکەسەی داخست، نوێنەرەکانی رفاند و زیندانی کرد. دەمەوێت باس لە شتێکی گرنگتر بکەم. پەکەکە لەو ناوچەیانەی دەسەڵاتە ستەم بە گەل دەکات. دوای ماوەیەک رادەوەستێت. ئەو کارەش وەکو یاریێکی سیاسی ئەنجام دەدات. بۆ ئەوەی بتوانێت وەکو نوێنەر بەژداری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و دیدارەکانی جینەف بێت ئەو شتە ئەنجام دەدات. ئێمە وەکو ئۆپۆزسیۆنی سوریا دژایەتی ئەو شتەمان کردوە و وتمان؛ پەکەکە هیچ پەیوەندیێکی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا نییە و پەیوەندیی لەگەڵ رژێم هەیە. ئەگەر دەیەوێت بەژداری دانوستانەکان بێت دەبێت لەگەڵ رژێم بەژدار بێت. هەمان پەکەکە کاتێک گیری دەخوات دەست بە لای ئەنەکەسە دەکات کە پێشتر سەرپێچی لە مافەکانی کردوە و بەم شێوەیە نیشان دەدات کە خاوەنداری لە کوردەکان دەکات. وەکو ئەوەی هەوڵ دەدات تاوانەکانی کە ئەنجام داوە داپۆشێت. بەڵام دوای ماوەیەک دووبارە واز لە درێژ کردنی دەست بە لای ئەنەکەسە دێنیت و دەڵێت، "ئەنەکەسە خاینە، پەیوەندیی لەگەڵ میت هەیە."

ئەنەکەسە پەیوەندیی لەگەڵ بارزانی هەیە، بە تایبەتی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە. بۆیە ئاپۆجیەکان دەڵێن، ئەگەر لێرە زۆر فشار بە سەریان بسپێنین و ستەم بەوان بکەین، دەبێت کە ئەوانیش لە کوردستانی عێراق فشار بە سەر ئێمە بسپێنن. هەمان پەکەکە دووبارە کاتێک گیری دەخوات بانگێشتی بەرامبەرەکەی دەکات و دەڵێت، "وەرە پێکەوە دانوستان بکەین." بۆ نموونە دەڵێت، "با ئەنەکەسە بهێت و سەبارەت بە کێشەکان دانوستان بکەین." بەڵام هەمووی ئەوانە درۆن. تا ئەمڕۆ ٣ جار لە نێوان پەکەکە و ئەنەکەسە دانوستان ئەنجام درا و ماوەیەک پێشتر دانوستانی چوارەم ئەنجام درا. بەڵام تا ئێستا سەرئەنجامێکی ئەرێنیی نەبووە.

٥- ئەنەکەسە و پەکەکە/پەیەدە سەبارەت بە چی دانوستان دەکەن؟ پێتان وایە، سەرئەنجامێکی دەبێت؟

رێککەوتن لە نێوان دۆستەکان دەبێت. ئەوان یەکتر وەکو دوژمن دەبینن. ئەنەکەسە پەکەکەی وەکو هێزێکی تیرۆری دەبینێت. پەیەدە لە ژێر کۆنترۆلی پەکەکەدایە. پەیەدەش ئەنەکەسەی لەگەڵ نوسرە، داعش، ئەردۆغان و ئۆپۆزسیۆنەکانی ئیسلامی دەبینێت. ئەوانە چۆن دەتوانن رێکبکەون. پەیوەندی پەیەدە لەگەڵ رژێم هێشتا بەردەوامە. ئەنەکەسەش ئۆپزسیۆنی رژێمە. پێم وایە لە دەرەوە موداخەلە دەکرێت. ئەمریکا دەیویست وەکو ئامێرێکی سیاسی پێش لە هەڵبژاردن بە کار بێنێت. دەبێت ئەوەش بزانین کە رێگاکانی سیاسی لە پێش پەیەدە داخراون. پەیەدە لەبارەی سیاسی لە رەوشێکی باشدا نییە. لەو دیدارانەی سەبارەت بە دەهاتووی سوریا ئەنجام دەنرێن پەیەدە لەگەڵ رژێمی سوریا کار دەکات. ئەوان لەگەڵ ئۆپزسیۆن نین.

پەکەکە هەنێک بنەماکانی هەیە و واز لەو شتانە ناهینێت. ئەوان دەیانەوێت هێزی سەربازی لە ژێر دەستی ئەواندا  بێت و بوونی پەکەکە قبول ناکەن. بابەتێکی دیکە، ئەگەر بیەوی پەکەکە و پەیەدە لە یەکتر جیاواز بکەی وەکو ئەوەی یەکێک لە دوو سەری لاشەیەک لە یەکتر جیاواز دەکەی. لە ئەنجامدا هەردووکیان دەمرن. ئێمە لە سەرەتا باس لە دژایەتی خۆمان لە بەرامبەر دانوستانەکە کردبوو. هەروەها دەست نیشانمان کردبوو، ئەگەر دانوستان هەبێت دەبێت ئەو دوو مەرجە جێبەجێ بکرێن. یەکەم؛ پەیەدە راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو بکات و رابگینێت کە کۆتایی بە پەیوەندیەکەی لەگەڵ پەکەکە هێناوە. هەروەها تەواوی ئەو کەسانەی دەست بە سەر کردوە ئازاد بکات، کورد بن یان عەرەب. هەروەها بەهۆی کۆمەڵکوژیەکانی کە ئەنجام داوە داوای لێبوردن بکات. دواتر دانوستان ئەنجام بدرێت. ئەنەکەسە لە قۆناغی سێیەم دەست نیشانی کرد، دەبیت پەکەکە و پەیەدە لە یەکتر جیا بن. مەزلووم عەبدی وتی، "ئەو بابەتە لە ئاستی مندا نییە." ئالدار خەلیل وتی، ناتوانێت ئەو شتە قبول بکات. سەبری ئۆق وتی، "هیچ کات ئەو شتە قبول ناکەین، ئێمە ئەو کارەمان کردوە، خوێنمان ڕژتوە، ئەوە بابەتی ئێمەیە." بە کورتی پەکەکە دەیەوێت ئەو شتە بڵێت، "پەیەدە کێیە؟" ئێمە ئەو شتانەمان پێشتر دەزانی.  

لە کاتەکەیدا بە ئەنەکەسەش وتین. بەڵام بە داخەوە، بە هەمان شێوەیەی پەیەدە بڕیارەکانی سیاسی خۆی لە قەندیل وەردەگرێت، ئەنەکەسەش لە بارزانی وەردەگرێت. بۆیە بڕیارەکانی ئەنەکەسە بڕیارەکانی کوردی سوریا نییە. دەبێت هەنێک جار بیری ئەوە بکەین، ئەگەر جەبانی بارزانی دەیتوانی بەرگری بکات بەرگری لە کەرکووک دەکرد. کەرکووک بۆ بارزانی لە کۆبانێ گرنگترە. لە کوردەکانی سوریا گرنگترە. دەبێت ئەو شتە باش بزانین. ئەتۆ وەکو هاوڵاتیێکی دیاربەکر دەبێت کە حەز لە کۆبانێ و قامشلۆ بکەی. بەڵام هیچ کات زیاتر لە دیاربەکر حەز لەوێ ناکەی. منیش دەتوانم حەز لە رحا و شارێکی دیکە بکەم. بەڵام ئەوەندەی کۆبانێ نە. دەبێت ئەو راستیە زۆر جوان بزانین. ئەو رەوشە چەندین سەدەیە هەیە. ئەو وڵاتانە سنوورێکیان هەیە، من کوردم بەڵام لە ئەنجامدا سوریاییمە. کوردەکانی عێراق دەتوانن ئەوەندەی نزیکی عێراقیەکان بن نزیکی ئێمە نەبن.

بە داخەوە، بە هەمان شێوەیەی دەست نیشانم کرد، کاتێک بڕیار لە شوێنێکی دیکە بدرێت سوودەکان دەمێنن بۆ بەشی دووەم. ماوەیەک پێشتر دەست نیشانیان کرد، دەیانەوێت لە سوریا سەبارەت بە بابەتی شنگال دانوستان ئەنجام بدەن. مافی پەکەکە نییە لە شنگال بێت. بەڕێوبەرایەتی شنگال دەبێت بە حکوومەتی کوردستان و کوردەکان بدرێت. نابێت سەربازەکانی پەکەکە یان پەیەدە لەوێ بن. هەروەها منیش وەکو کوردێکی سوریا نامەوێت پەکەکە لە سەر سەری من باڵادەست بێت. هیچ پەیوەندیێکم لەگەڵ پەکەکە نییە. پەکەکە لە رۆژێک دامەزراوە نەهاتوە ئێرە و بۆستێکیش خاک رزگار نەکردوە و ٤٠٠ گوند ناچاری چۆڵکردن کردوە و هەوڵی حوکم کردن دەدات. من هیچ کات ئەو شتە قبول ناکەم. دەبێت تەواوی کوردەکان ئەو شتە بڵێن. کوردەکانی عێراق ناتوانن بڵێن، "نابێت پەکەکە لێرە بێت بەڵام بوونیان لە سوریا کێشە نییە." ئەگەر ئێوە کورد بن ئێمەش کوردین. ئەگەر ئێوە ستەم و زۆرداری قبول ناکەن ئێمەش قبول ناکەین. ئەگەر ئێوە دەتانەوێت ببنە نوێنەری سیاسیی گەلی خۆتان ئێمەش دەمانەوێت. ئێمە نوقسان و کەم عەقل نین. پێویست نییە لە دەرەوە بێن و رێکخراوەکانمان لە ناو ببەن و خۆتان لە شوێنیان دانێنن.

وەکو وتم، کێشەیەکی سەرەکی هەیە. نوسرە هات و وتی، "ئێمە لەگەڵ شۆڕشین." بەڵام نوسرە و قاعیدە دوای ئێمە بەژداری شۆڕش بوونەتەوە و وەکو خەنجەرێکە لە دڵمان دراون. لە سوریا پێویستیمان بە پیاو نییە. ئێمە پێویستیمان لە پشتگری و هاڕیکاری هەیە. سوریایی کە چەک بە دەست بگرن زۆرن. پێویست نییە لە وڵاتێکی دیکە بهێی و چەک بە دەست بگری. ئەوانەی هاتن و چوون ئەزیەتیان بە ئێمە کرد.

٦- رەوشی کۆتایی لە عەفرین، باب، سەرێکانی، جرابلوس و گرێسپی کە لایەن تورکیا و سوپای ئازادی سوریا کۆتنرۆل کراون چۆنە؟ بەرتەکی گەل لە بەرامبەر سوپای ئازادی سوریا چۆنە؟

ئێمە وەکو کوردەکانی سوریا لە رۆژی یەکەمەوە بە ئەرێنی تەماشای ئەوە دەکەین. چونکە ئێمە بیرمان کرد و چارەسەریێک بۆ کێشەی پەکەکەمان نەدۆزی. پێش لەوەی تورکیا بچێتە ناو عەفرین بەوان وتین، تورکیا هێزێکی گەورەیە و لەوێ بکشێننەوە. عەفرین رادەستی گەل یان ئەنەکەسە بکەن. ئەو کاتە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیش ئەو شتەم وت. پەکەکە ئەو شتەی قبول نەکرد و دەست نیشانی کرد، ئەنقەرە بە سەریاندا خراپ دەکەن. دەزانن پەکەکە و ئەو جۆرە قسەیانە زۆر دەکات. هاتن و چوون، ئێمەش وتمان ئەوە دەبێتە تەجروبەیەک. گومانمان دەکرد کە بەم شێوەیە لە ناوچەکانی دیکە گەل لە پەکەکە جیا دەکەین. بەڵام بە داخەوە نەبوو. لەگەڵ تورکەکان ژمارەیەکی زۆر دیداری فەرمیمان ئەنجام دا. هەروەها سەرۆک کۆمار ئەردۆغان وتی، "ئێمە دژی کوردەکان نین دژی پەکەکەیین، ئەو ناوچەیانە رادەستی خاوەنەکانی راستیی دەکەین." بەڵام بە داخەوە عەفرین هێشتا رادەستی خاوەنەکانی راستیی نەکراون.

بە داخەوە سوپای ئازادی سوریا سیستەمێک یان گروپێک نییە؛ لە چەندین گروپ پێک هاتوە. هەروەها هەنێکیان هیچ پەیوەندیان لەگەڵ ئازادی نییە. زۆر جار مافی مرۆڤ پێشڵ دەکەن. لە ناوچەکە دزی، تالان و رووداوەکانی بەم شێوەیە زۆر رووی دەدەن. بۆ نموونە لە عەفرین کەسێک دەستی بە سەر خانوویێک داگرتوە و خاوەنەکەی ناتوانێت بگەڕێتەوە. هەموو رۆژێک سەبارەت بەم بابەتانە لەگەڵ تورکەکان و لایەنەکانی دیکە دانوستان و موناقەشەمان دەبێت. لە عەفرین لە دژی ئەو توندڕەوی و پێشڵکاریانە لیجنەیەک ئامادە کرا. لەو ناوچەیانە رووداوەکان ئەوەندەی باس دەکرێت گەورە نین بەڵام بەو شێوەیەی دەخوازرێتیش نییە.

لەو ناوچەیانە دامەزراو و بەڕێوبەرایەتیێک کە لەبارەی سیاسی، ئابووری و ئاسایش بۆ کۆبانێ و ناوچە کوردییەکانی دیکە ببێتە نموونە دروست نەبوو. دەبینن، لە عەفرین چەند رۆژ جارێک هێرشێکی تیرۆری ئەنجام دەدرێت. گەل لە ناو ئالۆزی و تێکەڵیدایە. هەموو ساڵێک لە کاتی وەربەرهێنان دزی دەبێت. ئەمساڵیش کاتی وەبەرهێنانی زەیتوون هاتوە بەڵام وەکو ساڵەکانی پێشتریش نەبێت دووبارە دزی دەستی پێ کردوە. زۆر جار ئەو گروپانەی دەبێت بەرگری لە گەل و شۆڕش بکەن ئەو شتە ئەنجام دەدەن. زۆربەیان ئیتر باوەڕیان بە شۆڕش نەماوە. وەکو کارێک تەماشای ئەو شتە دەکەن. هاڕیکاریەکانی نێودەوڵەتی و مانگیانە کەمن. ئەوانیش بە دزی چارەسەر دەکەن. ئەگەر لە ناوچەیەک توندڕەوی بکەی و دزی بکەی گەلیش تۆیان ناوێ. تەنها لە عەفرین نە، لە باب، ئەعزاز، جرابلوو، گرێسپی، سەرێکانیش رەوشی وەکو دەخوازرێت نییە.

ئەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندانە ئەوەندە باش نین کە لە بارەی سیاسی، ئابووری، ئاسایش، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی ببنە نموونە. بە داخەوە کاریگەری ئەو رەوشە بە سەر ئێمەدا هەیە. هەنێک جار پرسیار لە هێزەکانی بیانی وەکو ئەمریکا دەکەین، رەقە و قامشلۆ لە ژێر کۆنترۆلی ئێوە و پەکەکەدایە و رەوش زۆر جیاواز لە ناوچەکانی دیکە نییە. ئەوانیش دەڵێن، ئێوە بۆچی رەوشی ئەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی خۆتانە چارەسەر ناکەن. لەو جۆرە رەوشانەدا هەموو کاتێک زیان بۆ گەلی مەدەنی هەیە. واتە، ئێمە ئەو شتە قبول ناکەین. ماوەیەک پێشتر لە عەفرین بووین و هەنێک چالاکیمان هەبوو. پەکەکە وەکو دوژمن و ئەنەکەسە وەکو داگیرکەر دەبینرێت. لە ماڵیان دانیشتوون و تەنها راگەیەندراو بڵاو دەکەن. شوێنکەوتووی رووداوەکانین. ئێمە پشتگری لە گەل دەکەین. بە کورتی، رەوش بەو شێوەیەی دەمانەوێت نییە.

٧- ئایا تورکیا رێگری لە تالان، دزی و رفاندن و رووداوەکانی بەم شێوەیە دەکات لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلیدایە؟

من بەوە ناڵێم کۆنترۆل تەنها دەڵێم هاوکاری. بە هەمان شێوەیەی ژمارەیەکی زۆر شت لە ژێر دەستی تورکەکاندایە لە ژێر دەستی سوریاییەکانیشدایە. پێم وایە، ئەو شتە لە ژێر دەستی حیزبەکانی سیاسیی تورکیا و حکوومەتی تورکیادایە. هەروەها لە ژێر دەستی کەسانێکی سوریاییدایە. دەبێت سەبارەت بەم بابەتانە دەستی بە دانوستان بکەین و کێشەکان چارەسەر بکەین. ئەوە بە بڕیاری سیاسی و سەربازی چارەسەر نابێت. لە تەواوی دونیا لەو ناوچەیانەی سەرباز هەن ئالۆزیش هەیە. هەروەها ئەگەر بۆ ماوەی ٦ مانگ سەربازەکان بچنە ناو پاریس، پاریسیش وەکو پێشتر نابێت. بەڵام چەند بابەتێکی گرنگ هەن. کاتێک لە لای تورکیا باس لە کێشەکان دەکەین تەنها ناڕەزایەتی دەردەبڕێت. بەڵام قسە و ناڕەزایەتی بەس نییە. دەبێت لە دژی ئەو ستەمە چارەیەک بدۆزرێت. دەبێت تەواوی حیزبەکانی سیاسیی تورکیا و سوریا سەبارەت بەم بابەتە بیر بکەن. چونکە بۆ من گرنگە کە ئەو ناوچەیانەی تێدا دەژیم جوان بن. هەروەها بوونی ئاسایش و سەقامگیری لەوێ بۆ تورکیاش گرنگە. ئەوڕووپا دەڵێت تورکیا لەوێ ستەم دەکات. دەبێت تورکیا ئاسایش لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلیدایە جێبەجێ بکات و رێگە بەو قسەیانە نەدات. بەهۆی ئەو رەوشە ناوی تورکیا بە خراپی دەردەچێت. لە ئەنجامدا لە ژێر کۆنترۆلی تورکیادایە. لەوێ لەگەڵ تورکیا هاوکارین. بۆ نموونە لەوێ قایمقامی تورکیا هەیە. ئەوە بۆ تورکیا و هێزەکانی سیاسیی تورکیاش گرنگە. پێم وایە دەبێت دانوستانێکی فراوان ئەنجام بدرێت و کێشەکان یەک بە یەک دەست نیشان بکرێن و دەستی بە چارەسەری کێشەکان بکرێت.

٨- دەیانەوێت سەبارەت بە چالاکیەکانی ئامادە کردنی دەستووری نوێی سوریا و نوێنەرایەتی عەشیرەتەکانی عەرەب و کورد لەو چالاکیانە چی بڵێن؟

سەرچاوەی کێشەکانی سوریا بە گشتی دەستوور نییە. هێزەکانی نێودەوڵەتی وەکو رێگایەکی چارەسەری دەستیان بە چالاکیەکانی ئامادە کردنی دەستوورێکی نوێ کرد و ئەو شتە بۆ رانەوەستانی دیدارەکان و بەردەوام بوونی ئەنجام درا. هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی سوریا دەستوور نییە بەلکو رژێم خۆیەتی. پێشتریش لە لایەن رژێم چەند چالاکیێک سەبارەت بە دەستوور ئەنجام درابوو. بەڵام ئەو شتانە تەنها بە پێی سوودەکانی خۆی ئەنجام دەدا. چالاکیەکان بە سوودی گەلی سوریا نەبوون. بۆیە سوریا هەر سوریای پێشترە. لەوێ شتێک بە ناوی یاسا نییە، سوریا دەوڵەتێکی بێ یاسایە و دەوڵەتێکە دەستووری نییە. بە کورتی، سەرچاوەی کێشەکان دەستوور نییە و رژێم خۆیەتی. ئێستا دەڵێن، با حکوومەتێک بهێت و تەواوی ئەرکەکان لە دەستیدا بێت و دەستی بە چالاکیەکانی ئامادە کردنی دەستوورێکی نوێ بکات کە لە ئەنجامی هەڵبژاردن دامەزراوە.

لەو قۆناغەدا رووسیا لەگەڵ رژێم رێککەوت و دەستی بە یارێک کرد و دەست نیشانیان کرد بۆ چارەسەری لە دەستوور دەستی پێ بکەین. ٣ ساڵە سەبارەت بەم بابەتە دانوستان ئەنجام دەدرێت و سەرئەنجامێکی نەبووە. رژێم هەموو جارێک بابەتەکە بە لایێکی دیکە دەکشێنێت و دانوستانەکان درێژ دەکات. کوردەکان و عەرەبەکان لە چالاکیەکانی دەستووردانە و نوێنەرانیان هەیە. ئێمە ناومانەوێت تووشی جیاوازی فیکری بین وەکو عێراق و لوبنان. چونکە ئەو پرۆژەیەی بۆ ئەو وڵاتانە ئامادە کرا سەر نەکەوت. ئێمە دەمانەوێت تەواوی مافەکانی سوریاییەکان بپارێزرێن. هەروەها کاتێک ئەو شتە ئەنجام دەدرێت نابێت جیاوازیێکی فکری ئەنجام بدرێت. نابێت جیاوازێکی وەکو ئەوە کوردە، ئەوە عەرەبە هەبێت. هەروەها دەبێت مافی سیاسیی هەموو کەس هەبێت.

ئێستا کاتێک تەماشای قۆناغەکە دەکەین دەبینین کە ئیدلب لە ژێر دەستی نوسرەدایە، ناوچە کوردییەکان لە ژێر دەستی پەکەکەدایە، بە کورتی سوریا پارچە پارچە بووە. هیچ شتێک نەگۆڕیوە. ئەو ستەمەی پێشتر هەبوو هێشتا بەردەوامە. چەند رۆژ پێشتر گێیر ئۆ پەدەرسن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا و سەرۆکی ئەنجومەنی دەستووری سوریا دەست نیشانی کرد، "رووسیا و رژێم رێگری لە چالاکیەکان دەکات." چەند رۆژ پێشتر رووسیا دووبارە لەگەڵ رژێم دیدارێکی ئەنجام دایەوە و سەبارەت بەم بابەتە سەرئەنجامێکی نەبوو. ئامانجیان لەو دیدارە تا دەتوانن بابەتەکە درێژ بکەن. دەبێت ئەوە بزانرێت، رووسیا و رژێمی سوریا چارەسەری سیاسی قبول ناکەن. بە پێی ئەوان کێشەکان لە رێگاکانی سەربازی چارەسەر دەبێت. هەروەها لەم رێگایە چەند شوێنێکیان بە دەست خست. لەو قۆناغەدا پەیەدە و پەکەکە لەگەڵ ئەوان کار دەکەن. ئێستا لە سوریا، ئیدلب، ناوچەکانی ئۆپڕاسیۆنی کانی ئاشتی، قەڵغانی فورات و رملی زەیتوون لە ژێر کۆنترۆلی رژێمدا نییە؛ تەواوی ناوچەکانی دیکە لە ژێر کۆنترۆلی رژێمدایە. رژێم هەوڵ دەدات کە لە رێگاکانی سەربازی ئەو ناوچەیانە بە دەست بخات. ئیتر رژێم تێگەشتوە کە لە سوریا شوێنێک بۆی نییە. چونکە دەزانرێت کە ژمارەیەکی زۆر کەس کە ژمارەیان دیار نییە، لە زیندانەکان و هێرشەکان کوژران. بۆیە چارەسەری سیاسی هەڵنابژێرێت و چارەسەری سەربازی هەڵدەبژێرێت.

ئەگەر لە سوریا کێشەکە بە رێگاکانی سەربازی چارەسەر بکرێن هەزاران کەس کە وەکو من ناگەڕنەوە. چونکە ئەگەر بگەڕینەوە گیانمان لە ناو خەتەردا دەبێت، پێشتریش ئەو شتە بە سەرماندا هات. رژێم چەندین جار هەوڵی کوشتمان دا. بۆیە هەزاران کەس لە دەست رژێم رایانکردوە و لە ئێستا وڵاتانی جیاواز بڵاو بوونەتەوە. بەهۆی هەڕەشە و خەتەری رژێم کەسێک ناگەڕێتەوە. سەبارەت بە چالاکیەکانی ئامادە کردنی دەستوور هیچ پێشکەوتنێک نەبووە. پێشبینی دەکرا، دانوستنەکانی جینەف، سۆچی و ئاستانا سەرئەنجامێکی هەبێت بەڵام نەبوو. جارێکی دیکە دەڵێم، رووسیا و رژێم لە دوای چارەسەری سەربازین نەک سیاسی. لەبەر ئەوەی سەرچاوەی کێشەکانی سوریا دەستوور نییە و رژێمە دەبێت رژێم بگۆڕێت. باوەڕی بە رژێم نابێت. بۆ نموونە؛ لە دەرعا گروپێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ رژێم کۆبوویەوە. رژێمی سوریا هەزاران کەس لەو گروپەی کوشت. بۆیە باوەڕی بەو رژێمە نابێت کە گەلەکەی بە چەکی کیمیایی دەکوژێت.

٩- ئایا پەیامێکتان بۆ کوردەکان هەیە کە فریوی هێزەکانی بیانی نەخۆن؟

دەمەوێت لە سەرەتا بانگێشتی گەلەکانی دراوسێی کوردەکان بکەم. ئێمە یان وەکو برا پێکەوە دەژین یانیش وەکو ئەحمەقەکان یەکتر دەکوژین. ئەگەر ئێمە عەرەب، تورک، فارس و کورد وەکو برا پێکەوە بژین ئەو کات کام وڵاتی بیانی، کام وڵاتی ئەوڕووپا و هێز موداخەلەی کێشەکانمان دەکات؟ کام دەوڵەت دەیتوانی کە موداخەلە بکات؟ ئەگەر کێشەکان لە نێوان خۆمان چارەسەر کردبووایە کەسێک شتێک نەدەکرد. دەبێت عەرەب، کورد، فارس و تورکەکان یەکتر تەحەمول بکەن و فێری پێکەوە ژیان ببەن. دەبێت بەرگری لە مافی یەکتر بکەن و خاوەنداری لە مافی یەکتر بکەن. تا کاتێک ئەو شتە ئەنجام نەدرێت کێشەکان چارەسەر نابن.

لە ناوچەکە هەموو کاتێک لایەنی لاواز کوردەکانن. بۆیە هەموو کاتێک هێزەکانی بیانی هەوڵ دەدەن لە رێگای کوردەکان بگەنە ئامانجەکانیان. نابێت کوردەکان باوەڕیان بە هێزەکانی بیانی و دەرەوە هەبێت. چونکە لە مێژوودا ژمارەیەکی زۆر نموونەی هەیە. بۆ نموونە؛ رووسیا خیانەتی بە قازی محەمەد کرد، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧ تەواوی ئەو وڵاتانەی پشتگریان لە ریفراندۆم دەکرد وازیان لە پشتگری هێنا. کوردستان لە ماوەی رۆژێکدا ٤٨ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە خاکەکەی لە دەست دا و ئەو کەسانەی پشتگریان لە هەێمی کوردستان دەکرد بێ دەنگ بوون. کەرکووک لە کوردستان جیا کرا. هێزەکانی بیانی هەموو کاتێک بە دوای ماف و سوودەکانی خۆن و بە پێ ئەو شتە حەرەکەت دەکەن. بۆیە نابێت کوردەکان باوەڕیان بە هێزەکانی بیانی هەبێت. هەروەها هێزەکانی بیانی عەرەبەکان لە نێوان ٢٢ دەوڵەت دابەش کرد و بە پێی سوودەکانی خۆیان بە کار دێنن. ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل بەو شێوەیەی دەیەوێت ئەوان کۆنترۆل دەکات. ئێستا دەبینین کە دوبەی چۆن پشتگری لە ئیسرائیل دەکات. سوودان هیچ سنوورێک و پەیوەندیێکی لەگەڵ ئیسرائیل نییە بەڵام پشتگری خۆی پێشکەشی ئیسرائیل دەکات. کاتێک تەماشای سوودان دەکەین دەبینین کە وڵاتێکی برسیە و ئەوەندە بێ هێزە کە پێویستی بە موداخەلەی هێزەکانی بیانی نییە. هێزەکانی بیانی ئەو جۆرە دەوڵەتانە بە پێی سوودەکانی خۆیان بە کار دێنن. مەرجەکانی پێویست بەوان واژۆ دەکات و بە پێی سوودەکانی خۆیان ئەوان بە کار دێنن. بە کورتی دەتوانین ئەو شتە بڵێین: رەوشی عەرەبەکان لە هی کوردەکان زۆر باشتر نییە. ئێستا رەوشی میسڕ زۆر دەردناکە. ئێستا میسڕ هیچ هێزێکی نییە و تەنها لایەنگری ئیسرائیل دەکات و پێشتگری لێ دەکات.

١٠- رەوشی پەتای کۆرۆنا لە کوردستانی سوریا چۆنە؟ ئایا ژمارەی تووشبووان زۆرە؟

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترسێکی گەورە لە کوردستانی سوریا دروست بووە. لە کۆبانێ و ئەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی پەکەکەدانە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بڵاو بووە. ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن بەهۆی نەبوونی دەرمان ناتوانن چارەسەر بکرێن. هەروەها لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی رژێمیشدانە ڤایرۆسەکە زۆر بڵاو بووە. ماوەیەک پێشتر لە کوردستانی سوریا حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر کەم دەبینرا. بەڵام ئێستا زۆر بووە و بۆیە دڵگرانین. بۆ هاڕیکاری بانگێشتی هێزەکانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانمان کرد. بە پێی راپۆرتێک کە ئامادە کراوە، گومانی تووشبوونی لە سەدا ٧٠ی گەلی ناوچەکە بە ڤایرۆسەکە هەیە. لە لایێک برسیەتی و لە لایێک پەتای کۆرۆنا هەیە. خودا هاڕیکاریمان بکات. نەخۆشخانە نییە، زۆربەیان لە لایەن رژێم خاپوور کران. هەروەها لەو ناوچەیانەی لە ژێر کۆنترۆلی رژێمیشدانە رەوش زۆر باش نییە.(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ