شەهید نەسیم دەمیرتاش ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی ١٩٩٤ بەهۆی چالاکیەکانی ئیسلامیی خۆی لە ئەنجامی هێرشێکی خاینانەی پەکەکەدا شەهید بوو.
شەهید نەسیم لە ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی خنسی شارۆچکەی سلۆپیی پارێزگای شرنەخ لە دایک بوو. شەهید نەسیم کە خاوەن ئەخلاقێکی جوان بوو لە ٢٥ی شوباتی ١٩٩٤ لە لایەن پەکەکەی رێکخراوی مورتەد شەهید بوو.
موعاز برای شەهید نەسیم و سالح گۆک هاوڕێی شەهید نەسیم لە ٢٧مین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی شەهید نەسیم لێداونێکیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
"دوای ناسینی دۆزی ئیسلام ژیانەکەی بە گشتی گۆڕی"
موعاز دەمیرتاش برای شەهید نەسیم سەبارەت بە شەهید نەسیم وتی، "شەهید نەسیم هەموو کاتێک ژیانی پێغەمبەر و یارانی پێغەمبەر دەخواند. ئەخلاقەکەی زۆر جوان بوو. لە بەرامبەر گەورەکانی خۆی زۆر رێزدار بوو. دوای ناسینی دۆزی ئیسلام ژیانەکەی بە گشتی گۆڕی. ئیتر هیچ حەزی لە ماڵی دونیا نەبوو. کاتێک دوکاندار بوو لەگەڵ دوکانداری چالاکیەکانی ئیسلامیش ئەنجام دەدا. پیاوێکی عەگید بوو. بۆ دۆزی خودا هەرچی لە دەستی دەهات ئەنجام دەدا. پێم وایە شەهادەت مافی بوو. براکەم لە مانگی رەمەزان شەهید کرا. دوای بەربانگ قورئان دەخواند. گروپێکی پەکەکەیی هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و ئەویان شەهید کرد."
"شەهید نەسیم لە ناو چالاکیەکانی ئیسلامیدا بوو"
سالح گۆک هاوڕێ و هاودۆزی شەهید نەسیم سەبارەت بە شەهید بوونی هاوڕێکەی وتی، "پەکەکەییەکان بەهۆی چالاکیەکانی ئیسلامیی شەهید نەسیم زۆر ناڕاحەت دەبوون. پەکەکە لە سەرەتا هەوڵی دا لە ناوچەکە بە پرۆپانگەدەی خراپ مسوڵمانەکان پیس نیشان بدەن. بەڵام دوای ماوەیەک پەکەکە چەکی هەڵگرت و دەستی بە هێرش سەر مسوڵمانەکان کرد. شەهید نەسیم کە گیان و ماڵەکەی لە رێگای ئیسلامدا فیدا کردبوو بە دەستی پەکەکە شەهید بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."