٦ ساڵ بە سەر شەهید بوونی ئایتاچ باران ئەندامی هودا پار بە دەستی پەکەکە تێپەڕ دەبێت.
لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئایتاچ باران سەرۆکی دەزگای ئیحیا-دەری نوێ و ئەندامی هودا پار تووشی هێرشێکی پەکەکە بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ئایتاچ باران شەهید بوو.
پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە ساڵوەگەڕی شەهید بوونی ئایتاچ باران دوای نوێژی عەسر مەراسیمێکی یاد کردن لە سەر گۆڕکەکەی لە گۆڕستانی یەنیکۆیی دیاربەکر ئامادە کرد.
مەراسیمی یاد کردن بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن محەمەد ئەمین یلماز دەستی پێ کرد.
بەرنامەکە بە پێشکەشوانیی ئیبراهیم ئەردۆغان بەڕێوەچوو و دواتر عومەر چەلیک سەرۆکی پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان وتارێک لەبارەی شەهید و گرنگیی شەهادەت بۆ دۆزی ئیسلام پێشکەش کرد.
عومەر چەلیک وتی، "لە مێژوودا؛ هەر کاتێک مسوڵمانان روویان کردوە بە دونیا و دۆزەکەیان لە پشتەوە هشتوە و ئامانجەکەیان بووە دونیا نەک ئاخیرەت، خودا لە ناو جەماعەت و گروپەکانی کە خۆش دەوی شەهیدەکان هەڵبژاردوە، وەکو ئەوەی رێگایەکی راست نیشانیان بدات. ئەو شتە هەموو کاتێک وابووە."
"ئەگەر لە ناو دۆزێکدا شەهید بوون راوەستێت بەو واتایەیە کە خودا هاوکاریەکەی بەو دۆزە راگرتوە"
ناوبراو دواتر وتی، "وەکو ئێوەش دەزانن لە شەڕی ئوحد زیانێکی گەورە دروست بوو. پێغەمبەرەکەمان بریندار بوو، ئەسحاب شەهید بوون. بۆیە مسوڵمانەکان لە ئوحد غەمگین بوون. بەڵام خودا ئەوانیان بەخشی و تەسەلیان کرد. خودا فەرمانی کرد، 'غەمگین نەبن، ئەگەر ئێوە ئەهلی ئیمان بن ئەو کەسانەی سەردەکەون ئەونن.' دۆز بە شەهیدەکان لە سەر پێیەکانە. ئەوان سووتەمەنیی دۆزن. ئەگەر لە ناو دۆزیکدا شەهید بوون راوەستێت بەو واتایەیە خودا هاوکاریەکەی بەو دۆزە راگرتووە. بەڵام ئەگەر شەهیدی بەردەوام بێت بەو واتای بەردەوام بوونی هاوکاریی خودایە."
"لە دیاربەکر براگەورەی گەنجەکان ئایتاچ باران بوو"
دواتر مەلا رەجائی گولەر ئەندامی إتحاد العلماء وتارێکی پێشکەش کردەوە و وتی، "ئێمە ناتوانین بڵێین، 'ئایتاچ بارانەکان هاتن و چوون.' مامۆستا ئایتاچ لە ساڵی ٢٠٠٠ لە زیندان ئازاد بوو و دەستی بە سەرقاڵ بوون بە گەنجەکان کرد. مامۆستا ئایتاچ براگەورەی ئێمە بوو. لە دیاربەکر براگەورەی گەنجەکان ئایتاچ باران بوو. ئەو کەسەی شەهیدەکانی ٦-٧ی تشرینی یەکەم پەروەردە کرد، ئەو کەسەی بیرێکی ئیسلامی فێریان کرد مامۆستا ئایتاچ بوو.
کارەکانی مامۆستا ئایتاچ لە کاتەکەی زۆرتر بوون. نەیدەزانی شەو چییە رۆژ چییە. مامۆستا ئایتاچ لە هەر شوێنێک بووایە ئەو شتە دەبوو گوڵستانی ئیسلام. بە هەمان شێوەیەی خودا فەرموویەتی، هەنێک لەوان پابەندنی بەڵێنەکەیانن کە بە خودا داون و تا کاتێک شەهید دەبن بەردەوام دەبن لەو سەداقەتەیان. مامۆستا ئایتاچ پابەندی بەڵێنەکەی بوو و لەو رێگایەدا رووحەکەی راستی خودا کرد."
"کەسانێک وەکو مامۆستا شەهید ئایتاچ هەن کە چاوەڕوانی رادەست کردنی رووحەکەیانن بە خودا"
رەجائی گولەر لە بەردەوامی وتی، "زۆر شت هەن کە دەبێت لە ژیانی مامۆستا ئایتاچ فێر بین. چونکە تا رادەست کردنی رووحەکە واز لە سەداقەت نەهێنا. هەروەها کەسانێک وەکو مامۆستا ئایتاچ هەن کە چاوەڕوانی رادەست کردنی رووحەکەیانن بە خودا. خودا دەفەرموێت، ئەو کەسانە واز لە بەڵێنەکەیان ناهێنن. دەبێت ئێمەش خۆمان بخەینە ژێر سێبەری دۆزەکە. چونکە لە رابردووشدا، مرۆڤەکانی پیرۆز رووحەکەیان بۆ دۆزی خودا فیدا کردوە.
لە رۆژی قیامەت، ئایا ئێمەش دەتوانین وەکو مامۆستا ئایتاچ و ئەوانەی دیکە سەرفراز بین و بڵێین کە بۆ دۆزەکەمان تێکۆشاین؟ بۆ ئەوەی بڵێین، 'ئێوە شەو و رۆژ بۆ دۆزی خودا موجادەلەتان کرد و ئێمەش تا کاتی رادەست کردنی رووحەکەمان بەردەوام بووین لە تێکۆشان.' دبێت زۆر کار بکەین. بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە رێگای شەهیدەکان دەبێت زۆر کار بکەین. دەبێت بزانین بۆ چی تێدەکۆشین و موجادەلە دەکەین."
بەرنامەکە بە ئەنجام دانی دوعا بۆ شەهیدەکان کۆتایی هات.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.