هاوڕێکانی مەلا سەعید ڤارۆل لە سێیەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا سەعید ڤارۆل باسیان لە خزمەتەکانی ئیسلامیی مەلا سەعید کرد.
٣ ساڵ بە سەر کۆچی دوای مەلا سەعید ڤارۆل کە یەکێک لە کەسایەتیەکانی ناوداری جەماعەتی حزب الله بوو تێپەڕی. مەلا سەعید ڤارۆل کە بەهۆی ناسنامەی ئیسلامیەکەی چەندین ساڵ زیندانی کرا نزیکەی ٧ ساڵی کۆتایی تەمەنەکەی لە هیجرەت تێپەڕاند. مەلا سەعید کاتێک موهاجر بوو لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا کۆچی دوای کرد.
مەلا مونیر شانلی یەکێک لە هاودۆزانی مەلا سەعید ڤارۆل ئاماژەی بەوە کرد کە کاتی قوتابیی مەدەرسە بوون یەکتریان بینیوە بەڵام ناسینیان لە زیندان دەستی پێ کردوە و دواتر وتی، "لە زیندان دەرسی بە ئێمە دەوت. خاوەنی ئەخلاقێکی جوان، حلم و جەسارەت بوو. کاتێک کێشەیەک هەبوو یارانی پێغەمبەر دەچوونە لای پێغەمبەر و هاوڕێکانی ئێمەش کاتێک کێشەیەک هەبوو دەچوونە لای ئەو و بە سەمیمیەت و ئیخلاسەکەی ئارام دەبوون."
مەلا مونیر شانلی
"هیچ کات باس لە چالاکیەکانی کە بۆ دۆزی ئیسلام کردوە نەدەکرد"
شانلی لە بەردەوامی وتی، "هەنێک جار کاتێک سزا بە سەر هەنێک هاوڕێکان دەسپێنرا و سەیدا دەیبینی کە زۆر غەمگین بوونەتەوە دەیوت، تاوانەکان بخنە ئەستۆی من و من لە شوێنی ئەوان لە زینداندا دەمێنم."
مەلا مونیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، کەسێکی زانا و خاوەن ئیخلاس بوو و دواتر وتی، "بە راستی دەمانویست سوود لە تەجروبەکانی وەربگرین بەڵام هیچ کات باس لە تێکۆشان، چالاکی و کارەکانی کە بۆ دۆزی ئیسلام کردوە نەدەکرد. یەکێک لە هاوڕێکان باسی لەوە دەکرد کە بووە شاهێد مەلا سەعید ٧ مانگ خێزانەکەی نەبینوە. لەبەر ئەوەی سەرقاڵی کێشەکانی ئوممەت دەبوو نەیدەتوانی منداڵەکانی خۆی ببینێت."
"ئەو کەسانەی لەگەڵی لە زیندان لە ژوورێکدا دەمان هیچ کات لێیان ناڕاحەت نەدەبوو"
مەلا مونیر شانلی لە بەردەوامی وتی، "کاتێک یارانی پێغەمبەر بە شانازی باسیان لە کەسێک دەکرد، پێغەمبەری خودا لەبارەی بازرگانی و هاوڕێتی لەگەڵ ئەو کەسە پرسیار دەکرد. ئەو کەسانەی لە زیندان لەگەڵ مەلا سەعید بوون هیچ کات لێیان ناڕاحەت نەدەبوو. منیش بە خۆم ١٠ رۆژ لەگەڵی لە ژوورێکدا بووم، تەواوی خواردنەکان ئەو ئامادە دەکرد. هەروەها ئەگەر رێگەمان بدا قاپەکانیش دەشورد.
یەکێک لە هاوڕێکانمان کێشەی لەگەڵ پاسەوانی زیندان هەبوو. پاسەوانەکان داوای هاوڕێکەمان بەجێ نەدەهێنا. کاتێک هاوڕێکانمان باسی لەوە کرد کە مەلا سەعید لەبارەی کێشەکە ئاگادار دەکات پاسەوانەکان هەنگاویان بەرەو پاشەوەدا نا و داواکەیان بەجێ هێنا. ئەو کات تێگەشتین کە بەڕێوبەرایەتی زیندانیش رێزیان لە سەیدا هەیە. لە راستی سەیدا بە ئەخلاقی جوانی خۆی دڵەکانیان فەتح کردبوو."
"بە مەرجی فێر کردنی عیلم بە کەسانێکی دیکە ئیجازەت بە ئێمە دەدا"
مەلا مونیر وتی، "لە زیندان لە وەرزی زستان لەگەڵ ئەوەی هەوا سارد بوو هەوڵ دەدا بەردەوام بێت لە وتنی دەرس بە ئێمە. دوای ماوەیەک دەستی بە پێ دانی ئیجازەت بە ئێمە کرد. بە مەرجی فێر کردنی عیلم بە کەسانێکی دیکە ئیجازەت بە ئێمە دەدا. واتە، هەموو کاتێک ئیسلام لە بیریدا بوو، دەردەکەی ئیسلام بوو.
کاتێک تەماشا دەکەین دەبینین کە کەسێک بوو بە عیلمەکەی عەمەل دەکرد، وەکو حەزرەتی عومەر لە جەسارەت و وێرەکی پێشەوایی دەکرد، لە بارەی ئەخلاق و حەیا وەکو حەزرەتی عوسمان بوو. لە زیندان مرۆڤەکان زۆرتر یەکتر دەناسن. تەواوی کێشەکانی کەسەکان تەحەمول دەکرد. واتا، تەواوی تایبەتیەکانی کە لە دۆزڤانێکدا هەبوو لە ئەویشدا هەبوو.
کەسێکی زۆر موتەوازع بوو. هەموو کاتێک داوای دوعا دەکرد و دوعا فێری ئێمە دەکرد. لە رۆژەی ئەو دوعایەی لەوی فێر بوومەتەوە دووبارە دەکەم. خودا رەحمی پێ بکات."
حاجی عەلی بیلمەز
"بە عیلم، ئەدەب، تەجروبە و فەراستەکەی خاوەنی تەواوی وەسفەکانی رێبەرێک بوو"
لە بەردەوامی حاجی عەلی بیلمەز دەست لە شارۆچکەی بسملی پارێزگای دیابەکر یەکتریان ناسیوە و دواتر وتی، "لە ساڵی ١٩٩١ یەکترمان ناسی. ئەو کات زۆر گەنج بوو، تەمەنەکەی لە من بچووکتر بوو. بەڵام بە عیلم، ئەدەب، تەجروبە و فەراستەکەی خاوەنی تەواوی وەسفەکانی رێبەرێک بوو.
دەتوانین بە ئاسانی ئەو شتە بڵێین؛ بە خێری ئەو دۆزی ئیسلاممان ناسی. کاتێک دۆزی ئیسلاممان ناسی قۆناغێکی کێشەدار بوو. ژمارەیەکی زۆر کەس موهاجیر و بێ خانوو بوون. کاتێک لە ماڵی ئەو بووم، دەتوانم بڵێم کە خواردن بە منداڵەکانی نەدەدا و بە ئێمە دەدا. لەو قۆناغەی لەگەڵ یەکتر بووین زۆر شت لێمان فێڕ بووی. إن شاء الله بەردەوام دەبین لە رێگاکەی."
"هیچ کات شیکایەتی نەدەکرد و هەموو کاتێک ئامۆژگاری بە سەبر دەکرد"
حاجی عەلی بیلمەز لە بەردەوامی وتی، "٧.٥ ساڵ لە زیندان بوو. سەیدا زیاتر مایەوە. پێش لە من دەستگیر کرابوو و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ژێر چاودێریدا بەند کرابوو. ئێمە ٧٠ رۆژ لە ژێر چاودێریدا بەند کرابووین. کاتێک لە بینگۆل هێنرا ئیفلیج بوبوو. لەگەڵ ئەو رەوشە هیچ کات شێکایەتی نەدەکرد و هەموو کاتێک ئامۆژگاری بە سەبڕ دەکرد. دوای ئازاد بوون تەنها جارێک یەکترمان بینی.
ئەگەر لەو قۆناغەدا شایەد دۆزی ئیسلاممان نەدەناسی ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵکوژی، تالانکاری، وێرانکاری و بێ ئەخلاقیمان ئەنجام دەدا. بەڵام بە خێری ئەو وەکو عەسری سەعادەت ژیایین. وەکو قسەی ئوستاد بدیع الزمان 'ئیمان مرۆڤ دەکات مرۆڤ، بەلکو دەکاتە سوڵتان.' شایەد بە بەرەکەتی کەسانێکی وەکو مەلا سەعید لە دەهاتوودا خودا کەسایەتیەکانی ئەو دۆزە بکاتە سوڵتان. چونکە بە تەربیەی ئیسلام ئێمە بووینە مرۆڤ و بە ماڵ و گیان بەردەوام دەبین لەو رێگایەی مەلا سەعید نیشانمان دا."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.