وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوە کرا کە "یەکێکە لەو ٢ جەژنە کە پێغەمبەرەکەمان وەکو موژدە بە ئێمەی داوە."
عەدنان ئاکگۆنول سەرۆکی گشتیی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە سەر ناوی وەقفەکە پەیامێک بۆ جەژنە پیرۆزە بڵاو کردەوە.
پەیامەکە بە حەمد و سەلات دەستی پێ کرد و دواتر باس لەوە کرا، "جەژنی قوربان یەکێکە لەو دوو جەژنەی کە پێغەمبەری خودا بۆ دوور بوون لە عورف و عادەتەکانی جاهلییە وەکو موژدە بە ئوممەت داوە و بۆ مسوڵمانەکان سەرچاوەی شادی و خۆشحالییە."
ئاکگۆنول لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە جەژنەکان ئیکرام و لوتفێکن خودا بە بەندەکانی داوە و دواتر وتی، "جەژنەکان نیشانە و سیمبۆلەکانی خۆشحالی، هاوکاری و هاڕیکارین. جەژنەکان ژیانی خۆشحالی و شادیە لە ناو دایرەی حەلالدا کە فیترەت پێویستیی پێی هەیە. جەژنەکان ئیجرای سلەی رەحم و سەردان کردنی دۆست، خێزان و دراوسێکان و ئینشای برایەتیی ئیسلامن. جەژنەکان نیشانەی راوەستان لە دژی کوفرە لەگەڵ تەواوی ئێش و ناڕاحەتیەکان."
"حەج نیشانەی نموونەی حیجرەتێکی پیرۆزە و قوربان هیوای هەژار، مەزلووم و نەدارانە"
ئاکگۆنول لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە جەژنی قوربان نیشانەی نزیکەبوونەوەیە بە لای خودا و دواتر وتی، "حەج؛ ئیستیقامەت، خۆڕاگری و سەرهەڵدانە لە دژی ئەو بیرانەی دەیانەوێت بیت الله پڕ بکەنە لە بیرەکانی بتپەرستی. حەج لە ژیانی حەزرەتی ئیبراهیم و خێزانەکەی نیشانەی حیجرەتێکی پیرۆزە. حەج ناوی دوور بوون لە تەواوی بیرەکانی دونیەوی، نەفسانی و شەیتانیە و پەنا بردنە بە لای خودا. حەج گەڕانە بە دوای ئاوی ژیانە وەکو هاجەر بۆ ئیسماعیلەکان. حەج وەگرتنی بیری تەوحیدە وەکو تووشە لە شوێنەکانی پیرۆز."
ئاکگۆنول لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، قوربان نیشانەی خۆ ڕادەست کردن بە خودا و سەرهەڵدان لە دژی شەیتانە و دواتر وتی، "قوربان لا بردنی تەواوی ئەو چالاکیانەیە کە دەبنە هۆی دوور بوونی مومین لە پەروەردگاری. قوربان هیوای هەژار، مەزلووم و نەدارانە و ئیکرامێکی ئیلاهیە بۆیان. قوربان دابەش کردنی مەرحەمەت لە سەر زەوی و داوا کردنی نەسیب لە ئاسمانە."
ئاکگۆنول لە کۆتاییدا پیرۆزبایی جەژنی تەواوی مسوڵمانەکان کرد و وتی، "بەو هەست و بیرانە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی جیهانی ئیسلام دەکەین و هیوادارین ببنە وەسیلەی رزگاری تەواوی ئوممەت بە تایبەتی قودس و مزگەوتی ئەقسا و ببێتە وەسیلەی یەکێتی تەواوی مسوڵمانەکان لە دژی کوفر. هەروەها داوا لە خودا دەکەین کە ببێتە وەسیلەی رزگاری مرۆڤایەتی لەو نەخۆشیە و دووبارە گەشتن بە بیت الله و وەسیلەی هیدایەت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ هەڵبژاردن سەردانی سەمسوور کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."