مەلا محەمەد شەنلیک ئەندامی إتحاد العلماء سەبارەت بە هاتنی جەژنی قوربان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە جەژنەکان دەرفەتێکن بۆ بەجێ هێنانی سلەی رەحم.
مەلا محەمەد شەلیک لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، ساڵی رابردوو بەهۆی زیادبوونی کاریگەری نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانرا سەردانی کەسوکارەکان بکرێت و بۆ جەژنە پیرۆزە مرۆڤەکان بچنە سەردانی یەکتر.
"ئامۆژگاری بە تەواوی مسوڵمانەکان دەکەین، کاتێک جەژن هات وەکو عەسری سەعادەت لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانیاندا بکنەوە"
شەنلیک لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، بە گشتی ٢ جەژنی مسوڵمانەکان هەن و جەژنی قوربانیش یەکێکە لەو دوو جەژنە و دواتر وتی، "لەو رۆژانەدا مسوڵمانەکان خۆشحال و شاد دەبن. هەروەها لەو رۆژانەدا مسوڵمانەکان سەردانی یەکتر دەکەن و کۆتایی بە ناخۆشیەکانی لە نێوان یەکتر دێنن. بۆیە جەژنەکان بۆ ژمارەیەکی زۆر شت وەسیلەن. ئامۆژگاری بە تەواوی مسوڵمانەکان دەکەین، کاتێک جەژن هات وەکو عەسری سەعادەت لاپەڕەیەکی نوێ بکنەوە."
"تا کاتێک کەسوکارەکانمان زیندوون دەبێت داوای گەرەدەن ئازایی لە یەکتر بکەین"
شەنلیک لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، جەژن دەرفەتێکە بۆ سلەی رەحم و دواتر وتی، "ئامۆژگاری بەو کەسانە دەکەین کە سەردانی کەسوکارەکانیان ناکەن تاکو سەردانی کەسوکارەکانیان بکەن. جەژن وەسیلەیەکە بۆ ئەو شتە. دەبێت کۆتایی بە ناڕاحەتی و نەخۆشی لە نێوان یەکتر بێنن. تا کاتیک کەسوکارەکانمان زیندوون دەبێت داوای گەردەن ئازایی لە یەکتر بکەین. دەبێت مسوڵمانەکان یەکتر باوش بکەن. کاتێک ئەو شتە لە ناو کۆمەڵگا نابینین غەمگین دەبین."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.