یەکێتی زانایان و مەدرەسەکانی ئیسلامی (إتحاد العلماء) بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
یەکێتی زانایان و مەدرەسەکانی ئیسلامی (إتحاد العلماء) بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەست نیشانی کرد دەبێت گرنگی بە وتنی تەکبیرەکانی تەشریق بدرێت.
پەیامەکە بە ئایەتی ٢٧ی سورەتی مائیدە و قصەی کوڕەکانی حەزرەتی ئادەم دەستی پێ کرد.
لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە کرا، قوربان نزیک بوونە بە لای خودا و دواتر دەست نیشان کرا، "قوربان عیبادەتێکی کۆمەڵایەتیە کە بە دابەش کردنی گۆشتی قوربانییەکان بە سەر هەژارەکان ئەنجام دەدرێت و نیشانەی نزیک بوون بە خودا بە رێگای تەقوایە."
"بە بەردەوام کردنی تەکبیرەکانی تەشریق حەمد و سەنا بۆ خودا دەکەین"
لە بەردەوامی پەیامەکەدا دەست نیشان کرا، نابێت تەکبیرەکانی تەشریق ئیهمال بکرێن و دواتر هاتووە، "بە ئیزنی خودا سبەینێ جەژنی قوربانە. ئەمڕۆ نوێژی بەیانی دەستمان کرد بە وتنی تەکبیرەکانی تەشریق و تا نوێژی عەسری رۆژی چوارەم بەردەوام دەبین لە وتن و حەمد و سەنا بۆ خودا دەکەین."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرا، جەژنی قوربان پڕە لە حیکمەت کە لە حەزرەتی ئیبراهیمەوە بۆمان بە میراس ماوە و دواتر دەست نیشان کرا، "بە سەربڕینی ئاژەڵ لە راستیدا هەستەکانی نەفسانی کە کەوتوونەتە نێوان خودا و ئێمە لە ناو دەبەین. بە چەقۆی مەعنەوی تەواوی ئارەزۆکانی کە ئێمەی لە خودا دوور دەکات سەردەبڕین و داوا دەکەین کە زیاتر نزیکی خودا ببەین. بۆیە بانگێشتی تەواوی ئەو کەسانەی کە دەرفەتیان هەیە دەکەین تاکو قوربان سەرببڕن و ببنە وەسیلەی خۆشحالیی هەژارەکان و رزگار بوون لە بەندەکانی نەفاسنی."
"ئەوەندەی دەرفەتمان هەیە دەبێت سەردانی کەسوکارەکانمان بکەین و جەژنەکەیان پیرۆز بکەین"
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، "جەژنەکان رۆژانێکن کە ناڕاحەتی و نەخۆشیەکان کۆتایی دێن و لەگەڵ دۆست و کەسوکار و دراوسێکان خۆشحال و شاد دەبین. ئەوەندەی دەرفەتمان هەیە دەبێت سەردانی کەسوکارەکانمان بکەین و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو کەسانە ئەنجام بدەین کە دوورن و جەژنەکەیان پیرۆز بکەین. بەم وەسیلەیە پیرۆزبایی جەژنی تەواوی جیهانی ئیسلام دەکەین بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە توانیان فەریزەی حەج بەجێ بێنن و جەژنی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. داوا لە پەروەردگارمان دەکەین کە ببێتە وەسیلەی هاتنی ئارامی، شادی و تەندروستی. جەژنەکەتان پیرۆز بێت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."