ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی هاتنی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و چەند ئامۆژگاریێک دایەوە و باس لە پرسی کورد و مزگەوتی ئەقسا کرد.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
بسم الله الرحمان الرحیم
"بڵێ: بێ گومان نوێژەکەم، قوربانەکەم، ژیانم و مردنم بۆ الله-ی پەروەردگاری جیهانییە." (الأنعام: ١٦٢)
حەمد و سەنا بۆ پەروەردگارمان بێت کە خەلق دەکات، دەژینێت و نیعمەتی ناسین بە ئێمەی داوە و سەلات و سەلام بۆ پێغەمبەرەکەی کە بۆ جیهان رەحمەتە و بە سەر ئال، ئەسحاب و تەواوی ئەو کەسانە بێت کە تا رۆژی قیامەت شوێنکەتووی دەبن.
بە لوتف و کەرەمی خودا ئەمساڵیش گەشتینە جەژنی قوربان. بەم وەسیلەیە داوای رەحمەت بۆ شەهیدەکان دەکەین و سلاو بە دایک، باوک، هاوسەر و منداڵی شەهیدەکان و برا مەحکوومەکان و بەندکراوەکان و دایک و باوک و خێزانیان دەکەین و جەژنی قوربانیان پیرۆز دەکەین. دەزانین ئەو جەژنە زیاتر لە هەموو کەسێک مافی ئێوەیە. بۆ دۆزی پیرۆزی ئیسلام بە بەهاترین شتەکانتان فیدا کرد و دەیان ساڵ لەوان دوور مانەتەوە و بە تەسلیمیەتێک وەکو هی حەزرەتی ئیبراهیم و حەزرەتی ئیسماعیل رازی بوون بە ئەو شتەی تەقدیر کراوە. پیرۆبازیی جەژنی قوربانی تەواوی خوشک و براکان دەکەم کە بۆ دۆزەکەمان شەو و رۆژ کار دەکەن و بۆ ئیحیای کۆمەڵگا موجادەلە دەکەن و تەواوی ئەندامانی ئوممەتی ئیسلام کە لە دڵیاندا ئیمان هەیە و دڵیان بە خودا و پێغەمبەرەکەی داون.
"براکانم! بە تەواوی هەبوونتان خزمەت بە ئیسلام بکەن"
دەمەوێت لەو جەژنەدا بە تایبەتی لەگەڵ خوشک و براکانی گەنج قسە بکەم.
براکانم! بە تەواوی هەبوونتان خزمەت بە ئیسلام بکەن. لەبیر نەکەن ئەو کەسانەی دەیانەوێت خزمەت بە ئیسلام بکەن دەبێت لە سەرەتا ئیسلام بزانن. خزمەت کردن بە ئیسلام بە نەزانی کەمە و دەبێتە هۆی دروست بوونی هەڵەکان. بەو بیرە قورئان بخوێنن، سونەت بخوێنن، سیەر بخوێنن. بەرهەمەکانی ئەو زانایانە بخوێنن کە بە عیلمەکەی عەمەل دەکەن، بە پێی سونەت بژین و دەردی مسوڵمانەکان بخوێنن. قوتابخانەکەتان ئیهمال نەکەن، هەروەها خوێندنەکەتان ئیهمال نەکەن، خێزانەکەتان ئیهمال نەکەن بەڵام بخوێنن، بە حەقەکەی سەرقاڵی دەوروبەرتان بن بەڵام بخوێنن، بخوێنن، بخوێنن.
کەسانێک ئەو عیلمەی فەرزە فێر دەبن، کەسانێک لە بابەتێک یان چەند بابەت شارەزا دەبن یانیش دەگەنە پلەی ئیختیساس بەڵام دەخوێنن و دەزانن. بە خوێندن خۆتان دەناسن، دۆزەکەتان دەناسن، دەوروبەرەکەتان دەناسن و کۆمەڵگاکەتان دەناسن، شەیتان و دۆستەکانی دەناسن. تا کاتێک شەیتان و دۆستەکانی نەناسن و فێل و پلانی شەیتان و دۆستەکانی نەزانن تێکۆشانمان لە بەرامبەریان ناقس دەمینێت.
ئەگەر نەخوێن و تێنەگەن کەم دەبێت و هەڵە دەبێت. ئەگەر کەم بێت و هەڵە هەبێت لە کارەکانتان سەرناکەون. ئەگەر سەرکەوتوو نەبن تووشی بێ هیوایی -خودا بپارێزە- تووشی یەئس دەبن و لەبارەی عەقیدەوی رووبەڕووی کێشەکان دەبن. ئەو شتەی ئێوەی بپارێزە زانست و عیلمە کە بە ئیخلاس پارێزاوە و لە کیبر خاوێن کراوە.
"سست بوون بە واتای قبول کردنی ستەم، فسق و فجور، بێ ئەخلاقی، حەرام و گوناهەکانی کە ئەنجام دەدرێنە"
لە بەرامبەر پڕ بوونی سەرزەوی لە ستەم، فەساد، بێ ئەخلاقی سەرمان نزم ناکەین، سست نابین و بێ دەنگ نابین. دەبێت مرۆڤەکانمان، گەلەکەمان بە قسە و کردەوە ئەو شتە ببێنن. فیتنە تەنها لە کۆلان نییە. تەنها لە خانووشدا نییە. کەوتووە ناو گیرفانی مرۆڤەکان و بە کڵیلەیەک حەرەکەت دەکات. ئەو شتانەی شایەد نەوەکانی پێشتر لە تەواوی ژیانیاندا نەیانبینیوە یان نەیبیستوە و فێر نەبووە ئێوە لە تەمەنی گەنجایەتی دەبنە شاهێدی.
بە ئاشکرایی سووکایەتی بە ئیسلام، مسوڵمان و پیرۆزیەکان دەکرێت. بۆ پاراستن لە بەرامبەر ئەو شتانە و زۆر شتی دیکە و رێگری کردن لێیان دەبێت بخوێنن، تێبگەن، باس بکەن، بژین، بە هەموو کەس بگێنن. جگە لەوانەی بە ئاشکرایی دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام و مسوڵمانەکان دەکەن دەبێت بەرگری لە ئاستی خۆمان بکەین و لە یچوارچێوەی ئیسلام لەگەڵ دانیشن و هەستین. دەبێت بۆ مرۆڤەکان ببنە پێشەوا، رێگا نیشان بدەن و رێبەرایەتی بکەن.
سست بوون بە واتای قبول کردنی ستەم، فسق و فجور، بێ ئەخلاقی، حەرام و گوناهەکانی کە ئەنجام دەدرێنە. لەبەر ئەوەی پێویستیێکی ئیمانمانە دەبێت وەکو کەس، خێزان و کۆمەڵگا تا کاتێک بکەوینە رێگای ئیسلاح دەبێت کار بکەین و ناچارین کار بکەین.
"بارەکەمان قورسە. هەڵگرتنی ئەو بارە بێ هاوکاری دژوارە"
خوشک و براکان! دەبێت یەکتر تەسەلی بکەین، هەوڵ بدەین کە ببەینە هاوبەشی کێشە و دەردەکانی یەکتر. ناچارین ئەو شتە ئەنجام بدەین. بۆ پاراستنی یەکتر لە شەڕی شەیتانەکانی ئینسی و جینی هاڕیکاری یەکتر بکەین. بۆ سەداقەت لە نێوان دڵەکانمان و زیاد بوونی خۆشەویستی و برایەتی ناومان دەبێت بە قسە و کردەوە دوعا بکەین. بارەکەمان قورسە. هەڵگرتنی ئەو بارە بێ هاوکاری دژوارە. برایەتی و هاوکاری دەبێت بێ قسور بێت. نابێت کەسێک بیر بکات کە ئەوەی دیکە لە بەرامبەری هەڵە ئەنجام دەدات و بکەوێتە ناو فکرەکانی جیاواز. دەبێت هەموو کەسێک بە شێوەیەکی دوور لە سوئی زەن بۆ رزای خودا ئامانجەکەی ئەنجام دانی چاکە بە براکەی بێت. دەبێت ئەو هاوکاری و هاڕیکاری نێوان خۆمان وەکو رابردوو ئەمڕۆ ئیحا بکەین. بەرپرسیارەتیمان ئەو شتە پێویست دەکات. بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی حیساب بە پەروەردگارمان بدەین دەبێت ئەو شتە ئەنجام بدەین. بۆ مەمنون کردنی مومینەکان و تۆڕە کردنی شەیتان و دۆستەکانی دەبێت ئەو شتە ئەنجام بدەین. وەکو ژمارەیەکی زۆر بابەت دەبێت لەو بابەتەشدا ببینە بە نموونە.
هیچ کارێک تەنها بە قسە و داخوازێکی سەمیمانە چارەسەر نابێت. دەبێت پێویستی سنة الله بەجێ بێنین. خودای مەزن حەزرەتی ئیبراهیمی لە ناو ئاگردا نەسووتاند. ئەگەر بیەوێت ئێمەش ناسووتین بەڵام بە پێی سنة الله 'ئاگر دەسووتێنێت.' بۆیە دەبێت لە ئاگر دوور بوەستین و دەست نەخەینە ناو ئاگر. دوای بەجێ هێنانی ئەسبابەکەمان بۆ ئەو کارەی دەمانەوێت بە پێی دەرفەتەکەمان، داوا لە پەروەردگارمان بکەین کە سەرئەنجامەکەی بە خێر و جوان بێت.
"نابێت هیچ رەفتارتان هەبێت کە لە لایەن کۆمەڵگا و هاڕێکانتان بە ناخۆشی پێشوازی لێ دەکرێت"
دەبێت بە ئیرادە و عەزم و پێداگری بەردەوام بین لە کارەکانمان. دەبێت هێزی عەزم، سەبڕ و حەرەکەت کردن بە تەمکین هەبێت. دەبێت تەحەمول کردنی دژواریەکان، جەسارەت، ئیحتیات، کار کردن بە بەرنامە، جوان بە کار هێنانی کات هەبێت. دوای تەواوی ئەوانە إن شاء الله یارمەتیی پەروەردگارمان دێت.
دەبێت بە تەواوی لایەنەکەتان هێمنی بە دەوروبەرتان و هاوڕێکانتان بدەن، کاملانە رەفتار بکەن، بە شەفقەت نزیک ببەن. نابێت هیچ رەفتارتان هەبێت کە لە لایەن کۆمەڵگا و هاڕێکانتان بە ناخۆشی پێشوازی لێ دەکرێت. هەمووتان وەکو حەزرەتی مووسا (علیه سلام) وەکو شەهید عەتا، شەهید عبدالسلام، شەهید ئایتاج، شەهید یاسین و هاوڕێکانی... تەواوی شەهیدەکانی کە ناتوانین ناوەکانیان بنووسین دەبن.
فیداکاری ئەنجام دەدەن. دەبێت دەوروبەرتان -بە تایبەتی هاوڕێکانتان- ببینن کە خۆدکام و خۆدخواز نین و ئەو شتە باوەڕ بکەن. دەبێت لە هەموو ئاستێکدا ببینرێت و بزانرێت کە هاوڕێکەتان تەرجیحی خۆتان دەکەن.
"دەبێت لەو گەنجانە بین کە پەوەردگارمان، رسول الله صلی الله علیه و سلم و مرۆڤەکانی ساڵح حەزییان لێیە و بە شانازی باسیان کردوە و بە کردەوەکانمان ئەو شتە نیشان بدەین"
زۆر جار لەبارەی رەحاوەتی مسوڵمانەکان و دونیاپەرستیان سکاڵا هەیە و بە داخەوە راستیشە. دەبێت ئەو شتە تێکبشکێنن. بە ژیانتان نیشانی گەورە و بچووکەکان بدەن کە وا نییە. ئەوەندە زیندوو و بە حەرەکەت بن کە کاتی رەحاوەت و ئیستیراحەت نەبێت. بە کردەوەکەتان کۆتایی بە دونیاپەرستی بێنن. ئەو کات دەبینن کە داواکانتان بۆ دونیا دەگۆڕێتە بە قازانج بۆ ئاخیرەت. نامەوێت زۆر نموونە لە رابردوو بدەم. لە رۆژگاری ئێمەدا دەبینین کە زۆر گەنج ئەو شتە ئەنجام دەدەن و وا دەبێت. ژمارەی ئەو کەسانە ئەوەندە زیاد بکەین کە کاریگەری بە سەر کۆمەڵگا هەبێت.
لە هەموو قۆناغ و دەورێکدا هۆکار و رێگاکان هەن کە دەبێتە هۆی ئیغفالی گەنجەکان و ژیانیان لە ناو عیسیاندا. نابێت لەو گەنجانە بین کە کەسانێک تەعریف دەکەن و دەخوازن، دەبێت لەو گەنجانە بین کە پەوەردگارمان، رسول الله صلی الله علیه و سلم و مرۆڤەکانی ساڵح حەزییان لێیە و بە شانازی باسیان کردوە و بە کردەوەکانمان ئەو شتە نیشان بدەین.
"مسوڵمانەکان دەبێت بە هەمان شێوەیەی لە کەعبە هەیە مزگەوتەکان و شوێنەکانی خزمەت پڕ بکەن"
خوشک و براکان! إن شاء الله بەم شێوەیە گەورە دەبین، زیندوو دەبین و رەهەکانمان دەگاتە تەواوی لایەنەکان. نیشان دەدەین و ئیسبات دەکەین کە لە نێوان ئەوەندە شتدا خۆشیی دونیا و ئاخیرەت لە ئیسلامدایە. ئێوە دەتوانن ئەو شتە بکەن. إن شاء الله بە عەزم، سەبر و غەیرەت دەتوانن ئامانجەکەتان بۆ إعلای کلیمة الله بەجێ بێنن.
شتێکی دیکەش هەیە لە بیر نەکەن. زۆرینەتان منداڵی شەهید، مەحکووم، موهاجیر یان کەسێکن کە پێشتر مەحکووم و موهاجیر بوون. دەبێت لەبارەی بوون بە نموونە و بەردەوام کردنی رێگاکەیان هەستیار بن. نابێت بەهۆی رەفتار و کردەوەکانی نەرێنیتان لە ناو کۆمەڵگا بگوترێت کە "منداڵ و نەوەی ئەو کەسانەی بۆ ئیسلام، مسوڵمانەکان، قورئان، ئایین، نامووس گیانیان فیدا کرد، مەحکووم بوون و موهاجیر بوون کەوتوونەتە چ رەوشێک؟"
ئەمساڵ دووبارە لە ناو غەمگینیی تەنها مانەوەی کەعبە، عەرەفات، سەفا و مەروەیین کە هەموو ساڵێک بە هاتنی ژمارەیەکی زۆر کەس پڕ دەبوو. داوا لە خودا دەکەین کە سەواب حەج بە تەواوی ئەو کەسانە بدات کە دەیانویست بچن و نەیانتوانی. مسوڵمانەکان دەبێت بە هەمان شێوەیەی لە کەعبە هەیە مزگەوتەکان و شوێنەکانی خزمەت پڕ بکەن. بۆ لە ناو چوونی کاریگەری ئەو ڤایرۆسەی بووە هۆی ئەو رەوشە دوعا دەکەین و بانگێشتی ئێوەش دەکەین کە دوعا بکەن.
"إن شاء الله ئەو کەسانەی ئومەتی خەوتووی ئیسلام هۆشیار بکەن ئێوە دەبن"
یەکێک دیکە لە شوێنەکانی پیرۆز کە چەندین ساڵە خوێن دەگیڕێت مزگەوتی ئەقسایە. بەرگری و خۆڕاگری براکانی موجاهیدمان لە بیر نەکردوە کە لە مانگی رەمەزان لە بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر برا فەلەستینیەکان و هەوڵ بۆ دەرکردنیان لە خانووکانیان راوەستان رێگە نادەین کە لە بیر بکرێت. پیرۆزبایی جەژنی تەواوی برا فەلەستینیەکان، موجاهیدەکان، مەحکوومەکانی فەلەستینی دەکەین کە لە سەر ناوی تەواوی ئێمە تووشی ئەو ئەزیەتە دەبن بە تایبەتی دایک، باوک و کەسوکاری ئەو برا فەلەستینیانەی لەو رێگایەدا شەهید بوونەتەوە. دەمەوێت بە تایبەتی ئێوە برا گەنجان پیرۆزی و گرنگی ئەو دۆزە و موجادەلەیە بزانن و حیساب بکەن کە دەتوانن چی بکەن. بە دوعا، هاوکاری مالی، بایکۆت، ئینفاق، دەعوەت و چالاکیەکانی عیلمی ببنە قارەمانەکانی نەبینراوی ئەو تێکۆشانە. بە هەمان شێوەیەی مووشەکێک لە سەهیۆنەکان دەکەوێت و خۆشحال دەبین کاتێک ئێوە هەوڵ بۆ دووبارە فەتح کردنی قودس دەدەن خۆشحال دەبین. بخوێنن، بزانن و رابگێنن کە هیچ کات واز ناهێنرێت لەو شەڕەی بۆ گرنگی و مێژوی مزگەوتی ئەقسا کە شوێنی میعراجی پێغەمبەر و یەکەم قیبلەی مسوڵمانەکانە دەدرێت. بە ئیزنی خودا ئەو کەسانەی رێگە نادەن ئەم بابەتە لە بچێتە دەرەوەی رۆژەڤی دونیا ئێوەن. هەروەها إن شاء الله ئەو کەسانەی ئومەتی خەوتووی ئیسلام هۆشیار بکەن ئێوە دەبن. ئێمەش بەم وەسیلەیە بانگێشتی رێکخراو و رابەرەکانی مسوڵمانەکان دەکەین کە یەکێتیێک لە ناو خۆیاندا دروست بکەن و ئیستیشارە بکەن و هەرچی لە دەستیان دێت ئەنجام بدەن.
"نابێت هیچ پارچەیەکی ئوممەت لە سەر ئەوەی دیکە خاوەن دەسەڵات بێت"
هەر پارچەیەکی ئوممەتی ئیسلام بۆمان بە قەدر و بەهایە. لە چاو ئێمەدا هیچ جیاوازیێک لە نێوان پارچەکانی ئوممەتی ئیسلام نییە و هیچ یەکێکیان لەوەی دیکە بە قەدر و بەهاتر نییە. بە پێی ئێمە نابێت هیچ پارچەیەکی ئوممەت لە سەر ئەوەی دیکە خاوەن دەسەڵات بێت و نامانەوێت لایێکی ئوممەت لەبارەی عەدالەت و ماف تووشی زەحمەتی و دژواریەکان بێت. بە داخەوە لە رۆژگاری ئێمە گەلی کورد تەواوی مافەکانی مرۆیی و ئیسلامی خۆیان بە دەست نەخستوە. بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد بە ئامانجێکی باش دەبێت دەوڵەتەکانی مسوڵمان و رابەری وڵاتانی مسوڵمان هەرچی زووە هەنگاو دانێن. دەبێت تەواوی مافەکانی ئیسلامی و مرۆیی کوردەکان پێیان بدرێت.
"دەبێت تەواوی مافەکانی ئیسلامی و مرۆیی کوردەکان پێیان بدرێت"
هەروەها بەهۆی ئەو رەوشەی هەیە و چارەسەر نەکردنی پرسی کورد گەلی کوردی مسوڵمان ناچار دەکرێت کە خۆیان بهاوێژن ناو باوشی ئەمریکا و دەوڵەتەکانی ئیمپریالیست کە ئەوەش تاوان و گوناهێکی گەورەیە. بۆ سوودەکانی شەخسی و نەتەوەیی هیچ کات مافی نییە ناحەقی بە گەلی کورد بکات و هیچ کەس ناتوانێت مافەکانی ئیسلامی و مرۆییان بنپێ بکەن. ئەو دەوڵەتانەی کوردەکان لە سنوورەکانیاندا دەژین دەبێت سەبارەت بەم بابەتە ئیستیشارە بکەن و کۆتایی بە بێ بەش بوون و مەزلوومیەت بێنن. ئەگەر ئەو شتە نەکرێت سوودی بۆ هیچ کەس نابێت و لە دەهاتوودا زیانی بۆ هەموو کەس دەبێت و دەبێتە هۆی دوژمنی و دابەشوونەکانی جدی. ئەگەر ئەو شتە رووی بدات زیانی تەنها بۆ کوردەکان نابێت و بۆ تەواوی گەلی ئەو جوگرافیەیە دەبێت.
تاکە دەرمانی ئەو ستەم، ناحەقی و بێ عەدالەتیەی ئەنجام دەدرێت ئیسلامە. بە دوعا، تەمەنی و پەند و ئامۆژگاری جەژنەکەتان پیرۆز دەکەم. خودا قوربانەکانتان قبول بکات. ئەمانەتی خودا بن.
براکەتان ئەدیب گوموش.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.