شێخ بهاءالدین سەڤیندیک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە/هەدەپەدا لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ شەهید بوو لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
٦ ساڵ بە سەر شەهید بوونی شێخ بهاءالدین سەڤیندیک بە دەستی پەکەکە تێپەڕ دەبێت کە کاتێک لە ٤-١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرابوو لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە بە سارۆخ بۆ سەر خانووکەی شەهید بوو.
لە ساڵوەگەری شەهید بوونی شێخ بهاءالدین سەڤیندیک لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
دوای بەرنامەکە هاودۆزانی شێخ بهاءالدین لێداونیان بە ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ئەحمەد پورنەک سەبارەت بە شەهید وتی، "لەگەڵ شەهید شێخ زەکی بەشداری دەرسەکانی ئیسلامی دەبووین. کەسێکی حەلیم، بە تەقوا و بە ئەخلاق بوو. وەکو برای یەکتر بووین. ئێمە رازی بووین خوداش لێ رازی بێت. لەبارەی عیفەت و حەیا وەکو حەزرەتی عوسمان بوو. عالیمێکی خۆشئەخلاق بوو. لە قسەکانی دونیەوەی دوور دەوەستا."
"گرنگی بە نوێژ بە جەماعەت دەدا"
عبدالله کوورامی سەبارەت بە شەهید بهاءالدین سەڤیندیک وتی، "شەهید بهاءالدین سەڤیندیک زۆر گرنگی بە نوێژ بە جەماعەت دەدا و هەموو کاتێک هەوڵی دەدا بە جەماعەت نوێژ بکات. هەروەها کاتێک دەچوو شارێکی دیکەش لە رێگادا هەوڵی دەدا بە جەماعەت نوێژ بکات. لە هەموو شوێنێک گرنگی دەدا، ئەگەر پێویست بووایە بانگێشتی کەسێک دەکرد و پێکەوە نوێژیان دەکرد."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، زۆر گرنگی بە کاری خێرخوازی دەدا. کاتێک ئەو کارەی دەکرد بە پێی حەدیسی پێغەمبەرەکەمان ئەنجام دەدا. واتە، 'ئەو شتەی دەستی راست ئەنجام دەدا دەستی چەپ نەیدەزانی.' کەسێکی خێرخواز، خۆشئەخلاق بوو. کاتێک بڵێنێک دەدا بەجێ دەهێنا."
"هەموو کەس لێی رازی بوون"
حەسەن گۆزونگول کە زیاتر لە ٤٠ ساڵ هاوڕێی شەهید بهاءالدین بوون سەبارەت بە شەهید وتی، "کەسێکی خۆشئەخلاق و حەلیم بوو. لەبارەی حەیا و تەقوا وەکو حەزرەتی عوسمان بوو. هەروەها زۆر گرنگی بە هاوکاری بە هەژار و قوتابیەکانی مەدرەسەکانی ئیسلامی دەدا. زیانی بۆ هیچ کەس نەبوو. هەموو کاتێک بە جەماعەت نوێژ دەکرد. لە مالیش لەگەڵ منداڵەکانی بە جەماعەت نوێژ دەکرد. پێش لەوەی شەهید بێت نوێژەکەی بە جەماعەت ئەنجام دابوو و دوای نوێژ شەهید بوبوو. خزمی شەهید شێخ زەکی بوو. هەموو کەس لێی زاری بوون. خوداش لێ رازی بێت. شەهادەتەکی پێرۆز بێت."
شێخ بهاءالدین سەڤیندیک کێیە؟
لە ساڵی ١٩٦٥ لە شارۆچکەی کاسریکی پارێزگای شرنەخ لە دایک بوو. لە شارۆچکەی جزیر قوتابخانەی تەواو کرد. لە لای باوکی پەروەردەیی ئیسلامی و ئایینیی وەرگرت. دواتر لە گوندەکانی دەوروبەر بەردەوام بوو لە فێربوونی عیلم. لە چەندین شار و شارۆچکە چووە مەدرەسە. دوای تەواو کردنی زانکۆ لە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەیی شرنەخ و جزیر وەکو کارمەند دەست بە کار بوو.
هەروەها خزمی شەهید شێخ زەکی بوو کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە لایەن پەکەکە شەهید کرا.
شێخ بهاءالدین سەڤیندیک لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥ کاتێک لە ماڵەکەی بوو لە ئەنجامی هێرشی پەکەکە بە سارۆخ شەهید بوو.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.