لە هەرێمی کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦٣٤ حالەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە هەرێم لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ هەزار و ٧٣٢ پشکنین ئەنجام دراوە و ئەنجامی ٦٣٤یان پۆزەتیڤ دەرچووە.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە هەولێر ٥١، لە سلێمانی ٧٩، لە دهۆک ٤٧٢، لە هەڵەبجە ٠، لە گەرمیان ٠ و لە ڕاپەڕین ٣٢ حالەتی تووشبوون تۆمار کراوە.
لە هەرێم لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤١٢ کەس چاکبوونەتەوە و ١٣ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
لە هەرێم بە کۆی گشتی تا ئێستا ٣١٧ هەزار و ٥٦٧ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ٢٨٣ هەزار و ٨٧٤یان چاکبوونەتەوە و ٥٦٩٥یان گیانیان لە دەست داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.