گردبوونەوەی "ژیان بە نوێژ جوانە" لە دیاربەکر بەڕێوەچوو کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان ئامادە کرابوو.
دوای بەردەوام بوونی بەرنامەکانی فێرکردنی نوێژ، دەستنوێژ، دوعا و حەدیس بۆ ماوەی مانگێک لە ئەنجامدا لە پێش مزگەوتی حەزرەتی سلێمان لە ناوچەی سووری دیاربەکر گردبوونەوەیەک بە بەشداری منداڵەکان بەڕێوەچوو.
گردبوونەوەکە لە لایەن پلاتفرۆمی نەوەی قورئان ئامادە کرابوو.
گردبوونەوەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن فورقان ئاکگۆنول دەستی پێ کرد.
"دەبێت هانبدرێت کە منداڵەکان نوێژ بکەن"
دوای خوێندنی قورئانی پیرۆز منداڵەکان نوێژیان کرد و دواتر موتەلیب گونگەن بەڕێوبەری پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە پارێزگای دیاربەکر وتاری بەخێرهاتن پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "پێغەمبەرەکەمان فەرموویەتی لە هەفت ساڵیوە فێری منداڵەکانتان بکەن کە نوێژ بکەن. ئەم فەرمدوویەی پێغەمبەر بە فەرمان قبول دەکەین. ئەم ئەرکە تەنها هی مامۆستای مزگەوتەکان نییە و ئەرکی دایک و باوکەکانیشە."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت هانبدرێت کە منداڵەکان نوێژ بکەن و دواتر وتی، "دەبێت بۆ منداڵەکان شوێنی نوێژ کردن لە خانوو دروست بکەین. بۆیان جێنوێژ ئامادە بکەین و ئەگەر پێویست بێت بۆ هەر نوێژێک دیاری بە منداڵەکان بدەین و بەم شێوەیە هانبدەین کە منداڵەکان نوێژ بکەن و بەردەوام ببەن لەو پەروەردەیە."
دواتر سروودێکی ئایینی بە ناوی "من مسوڵمانم" پێشکەش کرا و بەرنامەکە بە پێشکەش کردنی وتار لە لایەن مامۆستا داوود یازگیل بەردەوام بوو.
"پەروەردە کردنی منداڵ لە ٣ ساڵیوە دەستپێدەکات"
داوود یازگیل لە وتارەکەی باس لەو ئەسحابانە کرد کە لە مزگەوتی حەزرەتی سلێمان بە خاک سپێردراون و دواتر وتی، "ئێوە بۆ هێنانی ئیسلام بەو خاکانە هاتنە ئێرە. ئەو منداڵانە بۆ بەردەوام بوونی دۆزی ئێوە هاتوونەتە ئێرە."
ناوبراو لە بەردەوامی سەبارەت بەو مامۆستایەی نوێژ فێری منداڵەکان دەکات وتی، "پەیوەندیی ئێوە لەگەڵ منداڵەکان لە پەیوەندیی مامۆستاکانی زانکۆ لەگەڵ قوتابیەکان باشترە. هۆکاری ئەو رەوشە نوێژە، ئیسلامە، قورئانی پیرۆزە."
یازگیل لە بەردەوامی بانگێشتی دایک و باوکەکان کرد و وتی، "منداڵەکان هەرچی ببینن ئەو شتە ئەنجام دەدەن. بە تایبەتی لە دوای ٣ ساڵ هەرچی لە ناو ماڵ ببینن ئەو شتە ئەنجام دەدەن. بە پێی زانست، پەروەردە کردنی منداڵ لە تەمەنی ٣ ساڵیوە دەستپێدەکات. واتە، کاتێک منداڵەکانتان ببێتە ٣ ساڵان، هەرچی بخوازن دەتوانن فێری بکەن. لە تەمەنی ٣ ساڵیدا دەتوانن تورکی، کوردی، عەرەبی و زازاکی فێری منداڵەکانتان بکەن، شایەد دواژریش بێت. بەڵام بە پێی وتەی پێغەمبەر تەواوی منداڵەکان لە سەر فیترەتی ئیسلام لە دایک دەبن. بۆیە فێر کردنی نوێژ ئاسان دەبێت. چونکە شتێکی گونجانی فیترەتەکەی فێری دەکرێت."
"دەبێت لایەنی کەم منداڵەکان رۆژانە جارێک لەگەڵ باوکیان لە مزگەوت نوێژ بکەن"
داوود یازگیل لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک منداڵەکان دەست بە نوێژ دەکەن دەبێت پیرۆزبایی لێیان بکرێت و وەکو چەند ئامۆژگاری بە دایک و باوکەکان وتی، "کاتێک منداڵێک یەکێک لە دروشمەکانی ئیسلامی ئەنجام بدات و دیاری پێی بدرێت زۆر گرنگە. ئەو شتە لە بیریدا دەمینێت. دەبێت لایەنی کەم منداڵەکان رۆژانە جارێک لەگەڵ باوکیان لە مزگەوت نوێژ بکەن و دەبێت دایکەکان گرنگی بەو شتە بدەن. هەروەها دەبێت منداڵەکان نوێژەکانیان لە ماڵ بە جەماعەت ئەنجام بدەن."
دوای وتاری داوود یازگیل، منداڵەکان ئایەت و حەدیسەکانی کە لەبەریان کردبوو خوێندەوە.
بەرنامەکە بە وتنی سروودەکانی ئایینی و خوێندنی دوعا کۆتایی هات.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.