مەڕاسیمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوە چوو.
له ڕێوڕهسمهكهدا مهسروور بارزانى وتارێكى پێشكهش كرد و رایگەیاند، "زاخۆ ناوچەیەکی گەشتیارییە، بەڵام بەداخەوە بوونی پەکەکە بووەتە سەرئێشە و زۆربەی گوندەکان چۆڵبوون و رێگە نادرێت هاونیشتمانیانمان بگەڕێنەوە گوندەکانیان."
دهقى وتارهكهى مهسروور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان:
"بە ناوی خوای گەورە و دلۆڤان. بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. پێشمەرگە قارەمانەكان. ئامادەبوانی هێژا!
من زۆر خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم كە ئەمڕۆ لەگەڵتان لێرە ئامادەم، بەڵام ئەمجارە هاتوومەتە ئێرە تاوەكوو دڵی جەنابی سەرۆك خۆش بكەم. پێش ئێستا جەنابی سەرۆك بەڵێنی ئەوەی پێتان دابوو كە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رابگەیەندرێت، ئەمڕۆ لێرەین پەیمان و بەڵێنی جەنابی سەرۆك بێنینە جێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سەرپەرشتیارەكەی رابگەیەنین.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئێوە هەمووتان پیرۆز بێت و هیوادارم ئیدارەیەكی خزمەتگوزار بۆ بنەماڵەی شەهید و پێشمەرگە و هەموو خەڵكی ئەم دەڤەرە، دەستپێك و قۆناغێكی نوێ دەست پێ بكات تاوەكوو زیاتر خزمەتی ئێوەی خۆشەویست بكەین.
باوەڕ بكەن كاتێك من دێمە زاخۆ، هەست بەوە دەكەم كە من دێمە نێو كەسوكاری خۆم، هەست بەوە دەكەم كە پشتمان زۆر بە ئێوەوە بەهێزە و ئیشەڵا خوا دەتانپارێزێت و سەركەوتوو بن، خوا دەرفەتیش بە ئێمە بدات تاوەكوو بتوانین زیاتر خزمەتی ئێوە بكەین.
زۆر قارەمان ئەمڕۆ لێرە دانیشتوون چەندین داستانیان لە هەموو كوردستان تۆمار كردووە. شەهیدانی زاخۆ لە هەموو خاكی كوردستان خوێنیان ڕژاوە بۆ پارێزگاریكردن لە كوردستان و ڕزگاركردنی كوردستان و پاراستنی ئەم ئەزموونەش، بۆیە ئێمە هەموو قەرزاری زاخۆین و ئەم ئیدارە سەربەخۆیەی زاخۆ وەك وەفایەكە بۆ زەحمەت و ماندووبوون و خوێنی شەهیدان و زەحمەتیی ئێوە هەموان.
لە هەموو ئێوە پیرۆز بێت و هیوادارم ئەم ئیدارەیە كە دروست دەكرێت، لە ئاستی خزمەتكردنی ئێوەدا بێت.
ڕەنگە بۆ زۆر ناحیە لە لایەنی خزمەتگوزارییەوە ئاسانكاریی ئیدارەیەكی سەربەخۆ باشتر بكرێت، چونكە زاخۆ دەڤەرێكی بەرفرەیە و بۆ ڕاییكردنی كاروباری ئیداری هەموو كات بگەڕێنەوە دهۆك، ڕەنگە هەندێك زەحمەت بێت. شۆڕكردنەوەی دەسەڵات و راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ ئەوەیە ئاسانكاری بۆ خزمەتكردنی ئەم دەڤەرە بكرێت.
زاخۆ دەڤەرێكی مێژووییە و خەڵكی خەباتكەر و تێكۆشەری لێیە، یەكێكە لە دەروازە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان.
پار كاتێك هاتمە ئێرە و هاتمە خزمەتتان، چەند پڕۆژەتان داواكرد، دیاربوو زۆر كەموكوڕی هەبوو لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زاخۆ، ئێمە رەزامەندیمان لەسەر هەموو ئەو پرۆژانە دا كە ئێوە داواتان كرد، من زۆر دڵخۆشم كە بیستم زۆر لەو پرۆژانە جێبەجێ كران و هی دیكەش جێبەجێ دەكرێن.
پێویستە مافی خەڵكی زاخۆ بۆ خەڵكی زاخۆ بگەڕێتەوە، داهاتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی یەكسان بەسەر هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
بێگومان وەكوو دیارە، مافی خەڵكی زاخۆ وەك خۆی نەدراوە، بۆیە بڕیاری ئێمە ئەوەیە كە ئەوەی پێمان دەكرێ بیكەین تا مافی خەڵكەكەمان ون نەبێ و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ دەڤەرەكەتان بكرێت، داواش لە ئیدارەی نوێی زاخۆ دەكەم، بە هەموو جۆرێك خزمەتی خەڵكی خۆ بكەن.
بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە و ئەو كەسەی دەبێتە بەرپرس بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز نییە، بۆ خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە، ئێمە هەموو پێویستە خزمەتكاری خەڵكی خۆمان بین، چونكە ئەمانەتێكە كەوتۆتە ئەستۆمان و ئێوە پێتان داوین.
زاخۆ ناوچەیەکی گەشتیارییە، بەڵام بەداخەوە بوونی پەکەکە بووەتە سەرئێشە و زۆربەی گوندەکان چۆڵبوون و رێگە نادرێت هاونیشتمانیانمان بگەڕێنەوە گوندەکانیان.
ئەم وڵاتە بە خوێن رزگارکراوە و سەختییەکی زۆری بینیوە. نابێت هیچ کەسێک ئەو مافە بداتە خۆی کە دەستدرێژی بکاتە سەر ئەو خاکە و بۆ خەڵکی ئێمە بارقورسی دروستبکات. بەهیچ شێوەیەک ئێمە لێی قبووڵ ناکەین. داوایان لێدەکەین بگەڕێنەوە و ئەو سەر ئێشەیە بەس بکەن، خەڵکی ئێمە بگەڕێنەوە سەر خاک و ئاوی خۆیان تاوەکو ئێمەیش وەکو حکومەت بتوانین خزمەتگوزاریی بگەیێنینە ئەو گوندانەی تاوەکو ئێستا ئاوەدان نەکراونەتەوە."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وەکو هەمو ساڵێک ئەمساڵیش لە باتمان بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردەوە و بەرنامەکە بە ژماریەکی زۆر پەیامی گرنگ کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب راگەیاند، "نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت."
١٦مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب ئەمساڵ بە دروشمی، "بخوێنەوە... زیرەکیت دەستکرد نییە" بەردەوامە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."