دروێنەی برنجی قەرەژداغ لە ناوچەی چیای قەرەژداغی پارێزگای دیاربەکر دەستی پێ کردوە بەڵام ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونی ئاو نرخی برنجەکە ٢ ئەوەندە زیاد بووە.
برنجی قەرەژداغ بە تام و رەنگ و کەمبوونی شەکرەکەی و زۆربوونی ڤیتامینەکەی لە ناوچەکە زۆر ناودارە و تەنها لە ناوچەی قەرەژداغ کشتوکاڵی ئەم برنجە دەکرێت.
بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کەمبوونی باران و وشکەساڵی ژمارەیەکی زۆر جووتیار ئەمساڵ کشتوکاڵی برنجیان ئەنجام نەداوە. ئەو روەشەش بووە هۆکار کە نرخی برنجەکە بەرز بێت.
جووتیارانی گوندی قوبکی شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر کە دەستیان بە دروێنەی برنجەکە کردوە لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
"پارساڵ نرخی ٢٥ کیلۆ برنج ١٣٥ لیرە بوو بەڵام ئەمساڵ ٣٤٠-٣٥٠ لیرەی تورکیە"
جووتیار مستەفا ئاکباش سەبارەت بەم بابەتە باسی لەوە کرد، پارساڵ ٢٥ کیلۆ برنج ١٣٥ لیرەی تورکی بوو بەڵام ئەمساڵ نرخەکە دوو ئەوەندە بەرز بووە و ٢٥ کیلۆ برنج ٣٤٠-٣٥٠ لیرەیە. هەروەها وتی، "هەموو ساڵێک کشتوکاڵی برنجی قەرەژداغ ئەنجام دەدرێت. بەڵام تا ئێستا ناساندنی برنجەکە زۆر باش ئەنجام نەدراوە. برنجی قەرەژداغ هەنێک جیاوازیی لەگەڵ برنجەکانی دیکە هەیە، خوێیەکەی کەمە. ڤیتانیمەکانی لە ڤیتامینی برنجەکانی دیکە زۆرترە. ناوچەی قەرەژداغ بە برنجەکەی ناودارە. ئەمساڵ کارگەکان دەستیان بە ناساندنی برنجەکە کردوە."
"لە سەدا ٨٠ی قازانجەکەمان دەدەینە بە کارەبا"
ئاکباش لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵی ئاوی بەنداوەکان کەم بوونەتەوە و دواتر وتی، "بەهۆی کەم بوونی بەرهەم نرخەکەی زیاد دەبێت. کاتێک دەستمان بە دروێنەی برنجەکە کرد نرخەکەی ٣٠٠ لیرە بوو بەڵام ئێستا بووە ٣٤٠-٣٥٠ لیرەی تورکی و وا دیارە نرخەکەی بەرزتریش دەبێت. نرخی هەموو شتێک بەرز بووە و ئەو رەوشە کاریگەری بە سەر نرخی برنجیش هەیە. ئەمساڵ نرخی دروێنە کردنی دۆنمێک زەوی ١٠٠ لیرەی تورکیە و پارساڵ نرخی کارەبا ١٠٠ هەزار لیرە بوو بەڵام ئەمساڵ بووە ١٣٧ هەزار لیرەی تورکی. لە سەدا ٨٠ی قازانجەکەمان دەدەینە بە کارەبا. لەبەر ئەوەی مەسرەفەکان زۆرن نرخیش بەرز دەبێت. دەمەوێت بانگێشتی بەرپرسان بکەم؛ هاڕیکاریی جووتیاران بکەن."
جووتارێکی دیکە بە ناوی وەلی قلنج باسی لەوە کرد، "جووتیاران جگە لە وشکەساڵی بەهۆی نرخی کارەبا، سووتەمەنی تووشی کێشە دەبن. داوا دەکەین کە دەوڵەت هاڕیکاریمان بکات."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."