لە ئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای دیاربەکر دوژمنی لە نێوان ٢ بنەماڵە کۆتایی هات.
گەورەکانی دوو بنەماڵەی یڵماز و باغران بۆ کۆتایی هێنان بە دوژمنیی نێوان خۆیان سەردانیان بە ئەنجومەنی ئاشتی هودا پار لە پارێزگای دیاربەکر کرد.
لە ئەنجامی هەوڵەکانی ئەندامانی ئەنجومەنەکە هەردوو بنەماڵە سەبارەت بە ئاشتی رێککەوتن. دوای بڕیارەکە لە بارەگای هودا پار لە شارۆچکەی کایاپناری دیاربەکر مەراسیمی ئاشتی بەڕێوە چوو.
لایەنەکان لە پێش شاهێدەکان و قورئانی پیرۆز بەڵێنیان دا کە ئاشتی قبول دەکەن.
لە کاتی مەراسیمەکە مەلا محەمەد سەکان بەرپرسی هودا پار لە شارۆچکەی پاسووری دیاربەکر وتارێکی پێشکەش کرد.
سەکان لە وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد، دروست کردنی فیتنە و بەلا تاوانەکانی گەورەن و بۆ ئاشتی، ئارامی، سەعادەت و چاکی هەرکی هەرچی لە دەستی دێت دەبێت ئەنجام بدات.
مەراسیمی ئاشتی بە دوعا کۆتایی هات.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."