٦ـەمین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان) ئامادە دەکرێت ئەمڕۆ لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەڕێوەچوو.
إتحاد العلماء کە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا هەموو ساڵێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە دیاربەکر بەرنامەی دیداری زانایان ئامادە دەکات ئەمساڵیش لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەرنامەکە ئامادە کرد.
بەرنامەکە لە سەر بەرنامەی ZOOM بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان، تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان و ئوردن بەڕێوەچوو.
دوای کۆتایی هاتنی وتارەکان بەرنامەکە بە خوێندنی راگەیەندراوی کۆتایی بە زمانی عەرەبی لە لایەن مەلا رەمزی ئووچار و بە زمانی کوردی لە لایەن مەلا مەهدی یالچن کۆتایی هات.
تەواوی دەقی راگەیەندراوی کۆتایی:
"بە هاڕیکاری و یارمەتیی پەروەردگارمان ٦ـەمین دیداری یەکێتی زانایان بەڕێوە چوو. لە ئەنجامی وتارەکان، هەڵسەنگانەکان و ئیستیشارەکان بەشداربووانی بەڕێز سەبارەت بەم بابەتانە رێککەوتن.
پێویست ناکات باس لەوە بکرێت کە دروست کردنی یەکێتی لە نێوان مسوڵمانەکان ئامانجێکی ئاسان نییە. بۆیە دەزانین کە کاتێک باس لە یەکێتی و ئیتیحادی مسوڵمانەکان دەکەین لەو ئامانجە بە خێرایی سەرناکەوین. بەڵام ئەو رەوشە دەبێت نەبێتە هۆکار کە واز لە هاویشتنی هەنگاو بێنین. چونکە هەر هەنگاوێک و تێپەڕاندنی ئاستێک دەبێتە هۆی نزیکتر بوون بە ئامانجەکە. لە ئەنجامدا، حەز کردنی تەواوی مسوڵمانەکان لە دڵەوە یەکەم هەنگاوە، هەروەها مەرجەکان هەرچی بن دەبێت تەواوی مسوڵمان، لە هەموو لایێک بڕیارێکی هاوبەش لەبارەی تەقە نەکردن بە سەر یەکتر بدەن، ئەوەش هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت.
خۆڕاگری لە دژی ئاسایی بوون لەگەڵ ئیسرائیل، دوژمنی لە بەرامبەر ئیسرائیل تا کاتێک تەواوی خاکەکانی پیرۆز کە داگیری کردوە بەجێ بهێڵێت ئەرکی تەواوی ئوممەتە. ئەو خۆڕاگریە خاوەن هێزە لە سەر گرنگیی قودس و مزگەوتی ئەقسا یەکێتی لە نێوان مسوڵمانەکان دروست بکات. بێ گومان هۆشیار کردنی ئوممەت لەمبارەیە ئەرکی زانایانە کە لە هەموو کەس زیاتر ئاگاداری بابەتەکەن.
جیهانی رۆژئاوا دەزانێت کە تاکە مەدەنیەتێک کە دەبێتە رێگر لە بەرامبەر ئامانجەکەیان بۆ ئەوەی لە سەر دونیا تەنها مەدەنیەتێک بمینێت، مەدەنیەتی ئیسلامە. بۆیە بە تەواوی دەرفەتەکانیان هێرشە دەکەنە سەر ئیسلام و مسوڵمانەکان. گرنگترین ئەرکمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە؛ دەبێت ئەو هێرشانە نیشانی دونیا بدەین و دواتر بە پرۆپاگەندەکانی بەهێز گەورەیی مەدەنیەتی ئیسلام نیشانی تەواوی دونیا بدەین.
کاریگەری پەتای کۆڤید-١٩ بە هەمان شێوەیەی بە سەر تەواوی دونیا هەیە بە سەر ئێمە و کۆمەڵگاکەی ئێمەشدا هەیە. وا دەبینرێت کە ئەو رەوشە چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت و شایەد نەخۆشخانیەکانی نوێ دەربکەون و رەوشەکە بەردەوام بێت. بۆیە دەبێت فێر بین کە لەگەڵ ئەو جۆرە نەخۆشیانە بژین و رێگە نەدەین کە ئەو جۆرە نەخۆشیانە ببنە رێگر لە بەرامبەر بەرپرسیاریەتیەکانمان لەبارەی عیبادەت، عیلم، تەدریس و کۆمەڵایەتی.
بێ باس کردن لە صلاح الدین ایوبی ناتوانرێت مێژوویی قودس بنووسرێت، بە هەمان شێوەیەش، بێ باس کردن لە کوردەکان ناتوانرێت مێژووی قودس بنووسرێت. کوردەکان لە هەموو قۆناغێکدا ئاگاداری ئەو بەرپرسیارییەتە بوونەتەوە و بۆ ئەم ئەرکە کاریان کردوە. هەروەها ئەمڕۆش ئاگاداری ئەو ئەرکەن.
لە کتێبەکانی عەقیدە کە پێشتر نووسراون زۆر جوان وڵامی هێرشەکانی قۆناغی خۆیان بۆ سەر ئیسلام و باوەڕی ئیسلام دراوە. ئەمڕۆ هێرشەکان بۆ سەر ئیسلام بە شێوەیەکی دیکە ئەنجام دەدرێن. بەو کتێبانە ناتوانرێت وڵامی هێرشەکانی رۆژگاری ئێمە بدرێت. بۆیە دەبێت بە هەمان شێوەیەی لە تەواوی دونیا هەیە، لە جوگرافیای کوردەکانیش لە دژی ئەو هێرشانەی بۆ سەر باوەڕی ئیسلام ئەنجام دەدرێن کار بکرێت و وڵامی هێرەشەکان بە دەلیلەکانی مەنتقی و قانعکەر بدرێن.
پاراستنی مافی تەواوی خاوەنمافەکان ئەرکێکی دینیە. ئەمڕۆ کوردەکان لە ژمارەیەکی زۆر مافیان بێ بەش ماون. بەرگری کردن لەو مافانە، کار کردن بۆ پێدانی ئەو مافانە ئەرک و وەجیبەیەکی دینی و مرۆییە.
پارچەبوون و تەفریقە دەرگای تەواوی پیسیەکان دەکاتەوە، هەروەها یەکێتی و یەکڕیزی دەرگای خێرەکانی گەورە دەکاتەوە. بۆیە بۆ گەشتنی کوردەکان بە ئاستێک کە ئیختیلافەکانی نێوان خۆیان بە قسە کردن چارەسەر بکەن ئەرک و ڕۆڵی زانایان گەورەیە. بێ گومان، بۆ ئەوەی زانایانیش بتوانن ئەو ڕۆڵ و ئەرکەی خۆیان بەجێ بێنن بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی سەرۆک و رابەراندا هەیە.
کوردەکان، وەکو ئەندامێکی گرنگی ئوممەتی ئیسلام هەموو کاتێک سوودیان بۆ ئیسلام و کەلتووری ئیسلام هەبووە. ژمارەیەکی زۆر زانا وەکو ئیبن سەلاح (ابن الصلاح)، ئیبن ئەسیر (ابن الأثير)، ئامدی (الآمدی)، ئیبن تەیمیە (ابن تيمية)، لە رۆژگاری ئێمەدا ئەحمەد نەعیم بابانزادە و ئوستاد سەعیدی نوورسی ئاڵای عیلم و زانستان هەڵگرتووە و ئەمڕۆش زانایان بەردەوام دەبن لە هەڵگرتنی ئەو ئاڵایە إن شاء الله. "
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.