ئامادەکاریەکان بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەر خودا لە هەولێر تەواو بووە.
لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان وەکو هەموو ساڵێک ئەمساڵیش چالاکیەکان تەواو بوونەتەوە و مەراسیمی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری خودا بەڕێوە دەچێت.
مەراسیمی یاد کردن لە پێش قەڵای هەولێر بەڕێوە دەچێت و هاوڵاتیان باسیان لە خۆشحالیی خۆیان کرد بەهۆی ئەم پیرۆزباییە.
مەراسیمی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەر یەکەم جار لە سەرەدەمی موزەفەرەدین کۆکبری دەستی پێ کردوە و تا ئێستا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەس لە کوردستان و تەواوی وڵاتانی ئیسلام بەڕێوە دەچێت.
مەراسیمەکە لە کوردستان وەکو جەژن پیرۆز دەکرێت و پیرۆزبایی لە دایک بوونی پێغەمبەر دەکەن.
هاوڵاتیان باس لەوە دەکەن کە هیوادارن کە ئەو رۆژە ببێتە وەسیلەی یەکێتیی مسوڵمانەکان.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.