عبدالرحیم ئایدەمیر باسی لەوە کرد، لە قۆناغی سەرەتایی دامەزراندنی کۆماری تورکیا بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ قورئانی پیرۆز و بەرهەمەکانی عەرەبی قەدەغە کران.
عبدالرحیم دەست نیشانی کرد، "قەدەغەی قورئان" لە ساڵی ١٩٢٤ پەسەند کرا و ئەو قەدەغەیە بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ بەردەوام بوو، لەو قۆناغەدا مرۆڤەکان قورئانەکانی پیرۆز و بەرهەمەکانی عەرەبی لە ناو ئەشکەوتەکان حەشار دەدان.
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد ئەو قەدەغەیە لە ژێر ناوی تەوحیدی تەدریسات و بە یاسای ژمارەی ٤٣٠ درابوو. قورئانەکانی پیرۆز و بەرهەمەکانی عەرەبی لە لایەن دەوڵەت کۆ دەکران و هەموویان دەسووتێنران. لەو قۆناغە زۆر زوڵم و ستەم بە هاوڵاتیان کرا. بەڵام لەگەڵ تەواوی زوڵم و ستەمە مرۆڤەکان لە ناو ئەشکەوت و لە سەر شاخەکان بەردەوام بوون لە خوێندنی قورئانی پیرۆز.
یەکێک لەو گوندانەی رووبەڕووی ئەو ستەمە بوو گوندی ساغوونی شارۆچکەی پالۆیی پارێزگای ئیلازغ بوو. گوندەکە لەبەر ئەوەی پشتگری سەرهەڵدانی شێخ سەعیدی پیران کردبوو و بەهۆی قەدەغە بوونی قورئانی پیرۆز تووشی زۆر زەحمەتی و ستەم بوون. بۆیە ناچار بوون کە بەرهەمەکانی عەرەبی لە ئەشکەوتەکانی نزیکەی گوند حەشار بدەن.
عبدالرحیم ئایدەمیر یەکێک لە دانیشتوانی گوندی ساغوون کە پێشتر موختاری گوند بوو ئاماژەی بەوە کرد، دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا و شۆڕشی شێخ سەعید زۆر زوڵم و ستەم بە گوندەکە کرا و لەبەر ئەوەی سەربازەکان دەهاتنە گوند ناچار بوون کە قورئانەکان لە ناو ئەشکەوتەکان حەشار بدەن.
هەروەها وتی، "لەگەڵ تەواوی زەحمەتیەکان هاوڵاتیان وازیان لە پەروەردەیی و فێربوونی قورئانی پیرۆز نەهێنان. بەردەوام بوون لە خوێندنی قورئان. دواتر شۆڕشی شێخ سەعید دەستی پێ کرد. چەند شەڕڤانمان هەبوو. یەکێکیان باوکم ئیبراهیم بوو. ئەویش بریندار بوو."
عبدالرحیم ئایدەمیر لە بەردەوامی باسی لەوەی کرد کە باپیرەکەی دەیوت، "لە کاتی شۆڕشی شێخ سەعید دەستمان بە شەڕ کرد. کاتێک هاتینە ئێرە قەدەغەی قورئان دەستی پێ کرد. سەربازەکان هێرشیان دەکردە سەر گوند. بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ گوندەکەمان بەجێ هشت و بووینە پەنابەر. سەربازەکان گوندەکەیان سووتاند. لێرە زیارەتگایەک هەبوو. ئەویشیان سووتاند. فەرماندەیەک بە ناوی عەلی حەیدەر هەبوو. یەکێک لە فەرماندەکانی سەردەمی ئاتاتورک بوو. زۆر ستەمی بە گەلی گوند کرد. کاتێک سەربازەکان دەهاتن هاوڵاتیان قورئانەکان لە ناو ئەو ئەشکەوتە حەشار دەدان. دوای ڕۆشتنی سەربازەکان بەردەوام دەبوون لە خوێندنی دەرسەکانی عەرەبی. کاتێک سەربازەکان کتێبەکانیان دەبینی هەموویان دەسووتاند. سەربازەکان بە پێڵاوەکانیان دەچوونە ناو مزگەوت. گوندەکەمان بۆ ماوەی ٣ رۆژ بۆش کرا و هاوڵاتیان چوونە ناوچەی دەشتی بۆتان."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، ئەو بە خۆی لە ناو ئەشکەوتەکە کتێبەکانی عەرەبی و قورئانی پیرۆز دۆزیوە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."