سێیەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی صلاح الدین ایوبی بەڕێوەچوو کە لە لایەن ئینیستتیۆتی صلاح الدین ایوبی ئامادە کراوە.
خالد مەشعەل سەرۆکی پێشووی ئۆفیسی سیاسیی حەماس و بەرپرسی ئێستای حەماس بۆ دەرەوەی وڵات، دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان و ژمارەیەکی زۆر زانای دیکە بەشداری کۆڕبەندەکە بوون.
دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهانی لە میانەی بەشداری لە گردبوونەوەی صلاح الدین ایوبی وتارێکی پێشکەش کرد.
تەواوی دەقی وتارەکەی دکتۆر عەلی قەرەداغی:
دەمەوێت بەو قسانەی صلاح الدین دەستی بە وتارەکەم بکەم کە دوای ئازاد کردنی قودس لە ژێر داگیرکەریی خاچپەرستەکان لە وتاری نوێژی هەینی وتبوو، "حەمد و سەنا بۆ خودای کە بە هاڕیکارەیەکەی ئیسلامی عەزیر دەکات، بە قەهرەکەی شیرک زەلیل دەکات، بە فەرمانەکەی رووداوەکان دەگۆڕێت، بە لوتفەکەی نیعمەتەکان زیاد دەکات، بە کەمینەکانی کە ئامادە کردوە کەمینی کافرەکان تێکدەبات."
وصلاة وسلام على مبعوث رحمة للعالمين وعلى آله وصحبه ومن تبع هداهم إلى يوم الدين.
أصحاب السعادة والسماحة والفضلة، إخوة الكرام، أخوات الكريمات، أحيكم جميعا بتحية طيبة مباركة فسلام الله عليكم ورحمته وبركاته.
بەهۆی بەشداربوون بە بەرنامەیەکی بەم شێوەیە زۆر خۆشحالم. ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە جیهاد و سەرکەوتنەکانی فەلەستین تەنها بە قسە نییە کە بە لوتفی خودا ئەنجام دەدرێت. پێش لە من براکانم خالد و زیاد باسیان لەو بابەتە کردبوو.
ئەمڕۆ بە ئیزنی خودا ئێمە هێشتا لە سەرەتای رێگاکەدایین. بۆیە پێویستیمان بە سوود وەرگرتن لە کەسانێکی دیکە هەیە. هەروەها دەبێت سوود لە ئەزمۆن و تەجروبەی ئەو رابەرانە وەربگرین کە خودا رێگای راست نیشانی داون. خودا لە قورئانی پیرۆز فەرمان دەکات، "فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ." خودا سەرکەوتن و جێنشینی بە وشەی 'توارث' بە کار دێنێت. دەفەروێ، "ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا." هەروەها دەفەرموێ، "وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ."
وشەی أرض لێرە بە دوو شێوە تەفسیر دەکرێت. یەکێکیان خاکەکانی پیرۆزە کە ئیتر جووەکان مافێکیان لەو خاکانەی پیرۆز نەماوە. چونکە ئەوە دۆزێکی دینییە. لە ئایەت باس لەوە دەکرێت کە بەندەکانی ساڵح دەبنە وارسی ئەو خاکانە. بەو ئایەتە مافی جووەکان کۆتایی هاتووە. دەتورێت کە بوونەتە وارس ناوترێت کە ئەوێیان وەرگرت. وارس بوون بە واتای کۆ کردنە. پێش لە من براکانم خالد و زیاد باسیان لەو بابەتە کرد. "وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ الْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِيَ الصَّالِحُونَ. إِنَّ فِي هَٰذَا لَبَلَاغًا لِقَوْمٍ عَابِدِينَ."
پێش لەوەی دەستی بە وتارەکەم بکەم دەمەوێت سوپاسگوزاری ئینستتیۆتی صلاح الدین ایوبی و هودا پار بکەم بەهۆی ئامادە کردنی ئەم بەرنامەیە. هەروەها سوپاسگوزاری مامۆستا سەعد دەکەم کە بەرنامەکە پێشکەش دەکات. خودا خێریان بنووسێت.
دەمەوێت باس لە ٢ دروشمی صلاح الدین بکەم. ئەو دوو دروشمە هێشتا دروشمەکانی شەڕن. ئەو دروشەمانەی لە لایەن محەمەد ئەمین ئەنساری بە صلاح الدین وتراوە. بەوی وتووە کە دەبێت گرنگی بەو دوو دروشمە بدرێت.
لە تەوحید بەرەو تەحریر، لە جیهاد بەرەو ئیجتیهاد...
ئەو دوو دروشەمەم بە شێوەیە کورت کرد؛ لە تەوحید بەرەو تەحریر و لە جیهاد بەرەو ئیجتیهاد. لێرە تەوحید بە واتای ناسینی خودایە. ئەنجامی ئەوەش یەکێتیی ئوممەتە. بە ناسینی خودا مرۆڤ دەتوانێت ببێتە بەندەیەکی سەمیمی. وشەی تەوحید لە قورئانی پیرۆز چەندین واتای هەیە. بە واتاکانی راوەستان لە بەرامبەر موستەکبیر و زاڵم و نەزم نەکردنی سەر لە بەرامبەریان، یەک کردنی قسە، سابیتەکان، پلانەکان و ئوممەت بۆ بەندایەتی کردن بە کار هێنراوە. هەروەها ئامانجی صلاح الدین لە رزگاری، ئازاد کردنی قودس بوو. دواتر رزگار کردنی مرۆڤەکان لە بەندایەتی کەسانێکی دیکە بۆ بەندایەتیی خودا و راوەستان بە شێوەیەکی بە عیزەت و شەرەف و دوور راوەستان لە زیللەت و نەرێنییەکان.
"بۆ رزگار کردنی مزگەوتی ئەقسا دەبێت پەیوەندیی مرۆڤ لەگەڵ خودا بە هێز بێت"
صلاح الدین لە خوتەبەیەک باسی لەوە دەکات، رزگار کردنی مزگەوتی ئەقسا بۆی گەورەترین شەرەفە و لەبەر ئەوەی خودا ئەو شەرەفەی بە من داوە تا رۆژی قیامەت سەرەکەم لە سەجدە بەرز نەکەمیش ناتوانم حەقەکەی ئەدا بکەم. بۆچی وا دەڵێت؟ چونکە بۆ رزگار کردنی مزگەوتی ئەقسا دەبێت پەیوەندیی مرۆڤ لەگەڵ خودا بە هێز بێت. پێش لە من خالد مەشعەل بە جوانی باس لەو بابەتە کرد.
"صلاح الدین تەنها بە قسە فەرماندە و موجاهد نەبوو"
بۆیە ئەو کەسەی دەڵێت 'رزگار دەکەین' ئەو کەسانەن کە مزگەوتی ئەقسایان رزگار کردوە. پێم وایە قسەی ئەو کەسانەی دەڵێن کە "مزگەوتی ئەقسا ئازاد دەکەین" دەبێت بە ئاوی زێر بنووسرێت. هەنێک لە دەوڵەتەکان لەگەڵ ئەوەی پارە و چەکیان هەیە زیللەت قبول دەکەن. بەڵام ئەو زیللەتە هیچ کەس ناتوانێت قبول بکات. ئەوان بۆ ماڵ و مەقام و بە دەست هێنانی پلە ئەو زیللەتە قبول دەکەن. بۆیە ئەو کەسانەی دەیانەوێت مزگەوتی ئەقسا رزگار بکەن دەبێت پەیوەندیان لەگەڵ خودا بە هێز بێت. صلاح الدین تەنها بە قسە فەرماندە و موجاهد نەبوو.
"ئەگەر نەتوانین زانایان ئازاد بکەین ئەو کات ناتوانین هیچ شتێک ئەنجام بدەین"
ئیمام سیوتی باسی لەوە دەکات، رۆژێک نورالدین زەنگی بە صلاح الدین دەڵێت، 'ئەگەر ئێمە نەتوانین زانایان ئازاد بکەین ئەو کات ناتوانین هیچ شتێک ئەنجام بدەین. صلاح الدینیش دەڵێت، 'ئێمە چۆن دەتوانین ئەوان ئازاد بکەین. ئەوان ئازادن.' ئەو کات نورالدین دەڵێت، 'ئەگەر زانایێک دەیەوێت بژیت یا فەقیر دەبێت -فەقیر وەکو قسەی قازیی مالکی کاتێک بەغداد بەجێ دەهێڵێت دەڵێت 'ئەگەر دەمزانی کە لەو رەوشەدا دەبم و تەنها لەگەڵ خێزانەکەم دەخۆم بەغدادم بەجێ نەدەهشت- یانیش لەگەڵ سوڵتان و وەزیر و خەلیفەکان دەبێت. بە پێچەوانە فەقیر دەمینێت.'
دواتر صلاح الدین دەڵێت، 'ئەو کات دەبێت ماڵی دەوڵەت بکەین بە ماڵی وەقف. بەڵام چۆن دەتوانین ئەو شتە ئەنجام بدەین؟ ماڵی دەوڵەت ماڵی ئوممەتە.' نورالدین زەنگی زانایەکی مەزهەبی حەنەفی بوو. بە پێی مەزهەبی حەنەفی بۆ ئەوەی شتێک بتوانرێت وەقف بکرێت دەبێت مولکی تامی هەبێت. بۆیە نورالدین زەنگی ئەو شتەی قبول نەدەکرد. بە نورالدین وترا کە تاکە کەسێک کە بتوانێت ئەو بابەتە چارەسەر بکات ابن عسودە.
ابن عسود باسی لەوە کرد، قانع کردنی نورالدین و دۆزینەوەی چارەسەری کێشە نییە. ئەم بابەتە بە "ارصاء" چارەسەر دەکەین. بۆ ئەوەی شتێک وەقف بکرێت دەبێت مولک تایبەت بێت. بەڵام ارصاء گونجانی تەواوی مولکەکانە. دواتر ابن عەسود زانایانی حەنەفی، مالکی، شافعی و حەنبەلی کۆ دەکات و لە سەر ئەم قسەکە رێک دەکەون. 'سوڵتانی عادل نوێنەرایەتی ئوممەت دەکات. خاکەکانی دەوڵەت خاکەکانی ئوممەتن. بۆیە دەتوانێت ماڵەکان تەخسیس بکات و وەقف بکات. بەڵام ناتوانێت وەکو ماڵی خۆی وەقف بکات.' بۆیە جواترین شوێن وەقفی قوتابخانەکان کرد. هەروەها ماڵەکان وەکو وەقف بە زانایان دایەوە و بەم شێوەیە ماڵی تایبەتی زانایان دروست بوو. بەم شێوەیە ئیتر پێویست نەبوو کە زاناکان لە لای سوڵتانێک بمینن.
"صلاح الدین خاوەن بیر و بەدەنێکی بەهێز و قەوی بوو"
صلاح الدین سەبارەت بەم بابەتە چەندین هەنگاوی گرنگ دانا. هەروەها خاوەن بیر و بەدەنێکی بە هێز و قەوی بوو. لە هەموویان گرنگتر ئامانجەکانی دیار بوون. هەوڵی دەدا سوپا و کارەکانی بۆ ئەم ئامانجە بە کار بهێنێت. هەوڵی بۆ عەقیدە، ئیمان بە خودا، ئازاد کردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا، بەرگری کردن لە ئوممەت و یەکێتیی ئوممەت دەدا. لەبارەی سەربازی سەرکەوتوو بوو. دەبێت قەڵای عەلجون ببینن. بە شێوەیەکی زۆر غەریب دروست کراوە. بە شێوەیەک دروست کراوە کە ١٢٣ کەس بۆ ماوەی ٦ مانگ دەتوانێت بەرگری لێ بکات. دەبێت بچن و ببینن.
بۆ دەستگیر کردنی سیخوڕەکان گروپێکی تایبەت لە گەنجەکان پێک هێنابوو
هەروەها خاوەن بیر و تێروانینێکی کوور بوو. لە شام گروپێک کە لە گەنجەکان پێک هاتبوو دروست کردبوو. ئەوان بەرگریان لە سنوورەکان دەکرد. کاتێک سیخوڕێک هەوڵ دەدا سنوور دەرباز بکات و بچێتە لای خاچپەرستەکان ئەویان دەستگیر دەکرد و دەبردە دیمەشق لای صلاح الدین. لە لای ئەو سیخوڕانە چەندین نامە هەبوون کە هەنێکیان هی ئەمیرەکانی ژێر فەرمانی صلاح الدین بوون. کاتێک نورالدین زەنگی تۆڕە بوو کە بۆ چی فەتحی قودس ئەوەندە دوا دەخات صلاح الدین ئەو نامەیانە لەگەڵ مامەکەی ناردە لای نورالدین. کاتێک نورالدین ئەو نامەیانەی ئەمیرەکانی حەلەب، عێراق، و ناوچەکانی دیکە بینی زۆر سەرسام بوو.
هەروەها بۆ ناردنی پەیامەکان کۆترەکان بەکار دەهێنا. هەروەها بە ئاگر و شەکلەکانی دیکە ئیشارەت دەدا. بەم شێوەیە صلاح الدین لە مایەی چەند کاتژمێردا ئاگاداری هەموو شتێک دەبوو.
صلاح الدین دەیخواست کە لە شوێنی بە کار هێنانی وشەی شەڕ لە بەرامبەر "خاچپەرستەکان" وشەی شەڕ لە بەرامبەر "فرنگەکان" بە کار بهێنرێت
هەنێک زانایان باسیان لەوە دەکرد کە لە دژی خاچپەرستەکان شەڕ دەکەن. بەڵام صلاح الدین دەیخواست کە لە شوێنی بە کار هێنانی وشەی شەڕ لە بەرامبەر "خاچپەرستەکان" وشەی شەڕ لە بەرامبەر "فرنگەکان" بە کار بهێنرێت. باسی لەوە دەکرد، ئەگەر وا بڵێین ئەو کات رێزمان لە بەرامبەریان دەبێت. ئەو کات قبول دەکەین کە ئەوان بۆ دین و باوەڕی خۆیان شەڕ دەکەن. بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەوان بۆ سوودەکانی سیاسی، ئابووری و سوودەکانی دیکە شەڕ دەکەن.
"ئوممەتی جاهل ئەگەر غالبیش بێت ناتوانێت سەرکەوتن بە دەست بهێنێت"
دروشمی دووەمیش لە جیهاد بەرەو ئیجتیهادە... ئوممەتی جاهل ئەگەر غالبیش بێت ناتوانێت سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. بۆیە مێژوونووسەکان باس لەوە دەکەن کە صلاح الدین بۆ ئاگادار کردنی منداڵەکان و گەنجەکان چالاکیی هەبوو. لە نێوان گەنجەکان پێشبرکێی ئەنجام دەدا و ئەو کەسانەی سەردەکەوتن دەیانتوانی بەشداری سوپای صلاح الدین بن. ئەو پێشبرکێیانە لە دیمەشق، بەغداد، دیاربەکر و ناوچەکانی دیکە ئەنجام دەدرا.
بۆیە دەبێت لە ژیانی صلاح الدین پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و ژیانەکەی وەکو دەرس بوترێت.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب راگەیاند، "نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت."
١٦مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب ئەمساڵ بە دروشمی، "بخوێنەوە... زیرەکیت دەستکرد نییە" بەردەوامە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.