پەکەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەم ١٩٩٣ لە گوندی شکارمی شارۆچکەی هاوێلی پارێزگای سێرت کۆمەڵکوژیێک ئەنجام دا کە لە ئەنجامی ٢٢ کەس کوژران.
لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیەکە لە سەر گۆڕەکە مەراسیمی یادکردن بەڕێوەچوو
پەكەكە لە ٢١ تشرینی یەکەم ساڵی ١٩٩٣ لە ناو حەوشەی قوتابخانە لە گوندی شکارم (دەرینجە)ی سەر بە شارۆچكەی هاوێل (بایکان)ی پارێزگای سێرت ٢٢ كەسیان كوشت لە ناویاندا ١٣ منداڵ بوون. هەروەها گروپێكی پەكەكە كە دەستیان بە سەر گوند داگرت بوو، لە خانەوادەی ئەردەن منداڵێكی ٣ مانگی لەگەڵ ئافرەتێكی دووگیانیان كوشتن.
"تەنها کافرەکان دەتوانن ئەو کۆمەڵکوژیە بکەن"
لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی یاد کردن زەمان ئەردەم لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە گروپێکی ٣٠٠ کەسی پەکەکە هێرشی کردوە سەر گوندەکەیان و دواتر باسی لەوە کرد، "تەنها کافرەکان دەتوانن ئەو کۆمەڵکوژیە بکەن. تاوانی منداڵەکان چی بوو؟ لە کاتی شەڕیش منداڵەکان ناکوژرێن. شایەد دەوڵەتی نهێنیش پەیوەندیی لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژیە هەبێت. لە کاتەکانی ئاساییدا سەربازەکان لە ماوەی ١٥ خوڵەکدا دەهاتە ناو گوند. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ٣.٥ کاتژمێر شەڕمان کرد کەسێک نەهات."
زەمان ئەردەم شاهێدحاڵی ڕووداوە كە بوو بەم شێوەیە باسی لە كۆمەڵكوژی كرد، "لەو كۆمەڵكوژیەی پەكەكە ئەنجامی دا هاوسەرم، ٣ منداڵم، دایكم، برا و برازام كوژران."
"منیش کوردم، خێزانەکەم و منداڵێکی ٣ مانگەم گوژرا"
هەروەها وتی، "بە مووشەک هێرشیان کردە سەر گوندەکە. لەگەڵیان دەستمان بە شەڕ کرد. نەماندەزانی کە هاتوونە ناو گوند. چەند کاتژمێر شەڕمان کرد بەڵام کەسێک بۆ هاڕیکاری نەهات. تەواوی هاوڵاتیان لە ناو حەوشی قوتابخانە کۆ کران و کۆمەڵکوژێک ئەنجام درا کە پێشتر نەمبینیبوو. کوردەکانی راستی ئێمەیین. ئەوان ئەرمەنی، جوو و فلەن. هەنێک لە کوردەکان ئەو شتە دەزانن بەڵام هێشتا شوێنکەوتووی ئەوان دەبن. منیش کورم بۆ چی خێزانەکەمانیان کوشت؟ کوشتنی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵە کوێ نووسراوە."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وەکو هەمو ساڵێک ئەمساڵیش لە باتمان بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردەوە و بەرنامەکە بە ژماریەکی زۆر پەیامی گرنگ کۆتایی هات.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب راگەیاند، "نابێت تورکیا تەنها لەبارەی چەند کاڵایەک بڕیاری سنووردارکردنی هەناردە کردنی بە رژێمی داگیرکەر بدات و دەبێت بێ شەرت و مەرج جێبەجێ بکرێت."