٦ـەمین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان) ئامادە دەکرێت لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەڕێوەچوو.
إتحاد العلماء کە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا هەموو ساڵێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە دیاربەکر بەرنامەی دیداری زانایان ئامادە دەکات ئەمساڵیش لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەرنامەکە ئامادە کرد.
بەرنامەکە لە سەر بەرنامەی ZOOM بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان، تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان و ئوردن بەڕێوە چوو.
سعود ئەبو مەحفوز یەکێک لە زانایانی ئوردن و پەرلەمانتاری پێشووی ئوردنی لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
تەواوی دەقی وتاری ئەبو مەحفوز:
برا و زاناکانی بەڕێزی کورد!
کوردەکان گەڵێکی بە شەرەفن کە لە قۆناغەکانی سەرەتایی ئیسلامیان هەڵبژاردوە. وازیان لە ئاگرپەرستی هێنا و کەوتنە ناو ریزەکانی ئیسلام. ئیسلامیان کردە تاجی سەر. دواتر عەرەبەکان و کوردەکان سوودیان لە جوگرافیا، مێژوو و ئایینی هاوبەشیان وەرگرت. کوردەکان وەکو گەلەکانی دیکە برای عەرەبەکانن. حەتا ئێمە دووانەیین. کوردەکان نزیکترین گەلی مسوڵمانن بە عەرەبەکان. کوردەکان گەلێکن کە حەزیان لە جیهاد، شەهادەت، هاڕیکاری و نیزام هەیە.
کوردەکان بەشداری شەڕی مەلازگرد بوون و مێژوویان گۆڕی. بەم شەڕە ئیسلام لە ئەنادۆڵ و رۆژهەڵاتی تورکیا بەهێز بوو. بەم شێوەیە مسوڵمانەکانی سوننی بە هێز بوون. هەروەها کوردەکان روویان کردە بە ئەوڕووپا و رووبەڕووی ٣٨ قەوم بوون. صلاح الدین بە شمشێرەکەی لە بەرامبەر خاچپەرستەکان رانەوەستا بەلکو بە ئەسالەتەکەی لە بەرامبەریان راوەستا. کۆتایی بە بوونی فرنگەکان و فەڕەنسیەکان لە فەلەستین هێنا. صلاح الدین دەنگی بە هێزی ئیسلام، فەرماندەی موعجیزەوی و شمشێری ئیسلام بوو.
من و قەبیلەکەم پەنابەری ئوردنین کە بە رەچەڵە خەلکی فەلەستینین. پێشتر لە فاتیمییەکانی شیعە بووین کە قودسیان رادەستی خاچپەرستەکان کرد. دواتر کوردەکان هاتن و دیموگرافیا و مەزهەبەکەمان گۆڕی. ئێستا هەموومان وەکو کوردەکان سوننی و شافعیین. باپیرەکانتان زاناکانی باپیرەکانی ئێمە بوون. پێشەواکانتان گەورەکانی ئێمە بوون. بۆ بەرز کردنی کەلیمەی ئیلاهی ٤٧ شەڕیان ئەنجام دا کە یەکێکیان شەڕی حیتین بوو. صلاح الدین ایوبی الکردی سێیەمین فاتحی گەورەی مێژووی ئیسلامە. صلاح الدین لە دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا مەدرەسەکانی شافعیی کردۆتەوە. نزیکەی ٨ سەدەیە زاناکانی گەورەی شافعی لەوێ پەروەردە دەبن. لێرە فێری کەلتوور، زانست و تەربیە بوون. یەکێک لە زاناکانی گەورەی ئەو ناوچەیە خەلکی هەکاری بوو. ئێستا لە شاری الخلیلی فەلەستین کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی فەلەستین ژمارەیەکی زۆر کورد هەن. لێرە ١ لە ٣ی گەلی شار واتا ٢٢ عەشیرەت کوردن. لە الخلیل لە هەر ماڵێک پیاو یان ئافرەتێکی کورد هەیە.
هەروەها شاری نابلوس لە لایەن حسام الدین لاچین خوارزای صلاح الدین فەتح کرا. شاری سەفەد لە لایەن کوردەکان فەتح کرا. مێژووناس و سەیاح ئەولیا چەلەبی دەڵێت، "لە ساڵی ١٦٧١ کاتێک سەردانی شاری سەفەدم کرد زۆربەی گەل کورد بوون." هەروەها لە شاری لود، بەشێک لە شاری حەیفا و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین ژمارەیەکی زۆر کورد هەن. هەروەها گەورەترین عەشیرەتی فەلەستین عەشیرەتی "ئەبو حەیجا"یە. ئەوان نەوەکانی ئەحمەد حەسەن ئەبو حەیجان. ئەو کات صلاح الدین لە شاری عەکا ٥٠٠ هەزار دیناری پێی دابوو کە لە خاچپەرستەکان ستاندبوو.
چەندین سەدەیە ئیعتیبار و مەزیەتێکی گەورەی کوردەکان لە سەر خاکەکانی پیرۆز هەیە. ئایا تێکۆشان و فەریادی ئوم کاملی کوردی لە گەڕەکی شێخ جەراحتان بیستووە؟ ئایا مونا و محەمەد کوردیتان بیستووە کە ٤٩ ساڵە بە وێنەکان کردووەکانی جووەکان لە خاکەکانی داگیرکراو نیشانی دونیا دەدەن؟ مونا و محەمەدی کورد بەشێکن لە کۆمەڵگا، دیموگرافیای گەلی فەلەستین. گەلی کوردی فەلەستین نەوەکانی ئەو موجاهیدانەن کە لەگەڵ صلاح الدین هاتوونە فەلەستین. بنەماڵەکانی بەستامی و قەیمەری یەکێک لەو بنەماڵەن کە لە قودس دەژین.
هەروەها گۆڕی هەنێک رابەرانی کورد لەوێ هەن کە لە قەڵای قەیمەر لە نێوان چیاکانی موسڵ و خەلات هاتوونەتە وێ. ئەی نەتەوەی ئەسیل کە مێژوویان گۆڕی و بۆ رزگاریی قودس لە دەریای ناوەڕاست هاتن، بەهۆی تێکۆشان، جیهاد و فیداکاریتان سوپاسگوزاری ئێوە دەکەین. کوردەکان بۆ رێکخستنی مسوڵمانەکانی ئاسیایی و نیشان دانی رێگا هاتنە قودس. لە رۆژێک کە هاتوون تا ئێستا عەشیرەتەکانیان لەو خاکانەن و بەردەوامن لە ئەرکەکانیان.
گەلی کوردەکان، چاوەڕوانی هاتینی ئێوەیین. گوێکانمان دەخوازێت دەنگەکەتان ببیزێت. دوای تێپەڕاندنی دژواریەکان چاوەڕوانی هاتنتان بە خاکەکانی پیرۆزین. هەوڵ دەدرێت لێرە دەوڵەتێکی جووڵەکە بە پایتەختیی قودس دروست بکرێت. لە وڵاتی خۆتان ژمارەیەکی زۆر بەدەلتان دا... پارچە بوون... بوونەتە گەورەترین کەمینەی دونیا... رابەرەکانتان تووشی دژواریەکانی زۆر بوون... بوونە بە گەورەترین نەژاد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام دەوڵەتتان نییە... راستە؛ بەڵام خاوەن گەلێکی ئەسیل و ئیمانێکی بەهێزن. هەروەها خاوەن تەجروبەن لە خاکەکانی پیرۆز. ئێستا دووبارە بۆ رزگار کردنی ئەم خاکانە بانگێشتی ئوممەت دەکرێت. ئێوەش بەشێکن لەو ئوممەتە و دەتوانن ببنە لەو تائیفەیەی رسول الله (صلی الله علیه و سلم) فەرموویەتی ئەو شارانەی پیرۆز فەتح دەکەن.
براکانی کورد، هێشتا بینا و شەقامەکانی ١٥ عەشیرەتی کورد لە قودس هەن. بێ گومان ناتوانن گەلی کورد لە عەرەبەکان جیاواز بکەن. هەروەها ناتوانن تورکەکانیش جیاواز بکەن. کوردەکان و تورکەکان قوبەی ئیسلامن کە لە دژی ئەو دوژمنە راوەستان. چاوەڕوانی ئێوە کوردەکان، رووحی صلاح الدین کوردی شافعیین. صلاح الدین قارەمانێکی گەورە بوو... سلاو لێتان بێت.
لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١١٨٧ تا ٧ی تشرینی یەکەم ئافرەتەکان لە دیاربەکر هاتنە مزگەوتی ئەقسا و قبة الصخرةیان بە گوڵاو شورد. خاچپەرستەکان مزگەوتی ئەقسایان وەکو شوێنی خێو کردنی ئاژەڵ بە کار دەهێنا. ئەوە مەدەنیەتی ئەوڕووپایە. دوای خاوێن کردن قازی ئیبن زەکی خوتبە دەدات. بەم شێوەیە قازی فاضل و صلاح الدین ایوبی ئەو شارەی پیرۆزیان رزگار کرد.
گەلی کوردی کوردستانی ئێران، کوردستانی عێراق، کوردستانی تورکیا، کوردستای ئەرمینیا و کوردستانی سوریا! بەهۆی قارەمانی، فیداکاریتان سوپاسگوزاری ئێوە دەکەم."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."