خالد مەشعەل یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی دامەزراندی شاندی بەرگری لە پێغەمبەر وتارێکی پێش کرد.
لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی رۆژئاوایی بە تایبەتی لە فەڕەنسا دەستی بە سووکایەتی و هێرش بۆ سەر پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) کراوە. ساڵی رابردوو بۆ راوەستان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و بەرگری کردن لە پێغەمبەری خودا دکتۆر شێخ محەمەد سەغیر لە میسڕ دەستی بە چالاکیی بەرگری لە پێغەمبەری خودا کرد. لە ساڵوەگەڕی دەستی پێ کردنی ئەو چالاکیەکان بە بەشداری ٥٠ زانا و کەسایەتی ناوداری جیهانی ئیسلامی شاندێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە پێغەمبەری خودا دامەزرا تاکو لە بەرامبەر ئەو جۆرە هێرشانە دەنگیان بەرز بکەن.
نزیکەی ٥٠ زانا وەکو مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان (فارقینی) سەرۆکی گشتیی یەکێتی زانایان و قوتابیە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة)، عبدالوهاب ئەکینجی سەرۆکی دەزگای هاوکاری لە نێوان زانایانی مسوڵمان، پرۆفسیۆر دکتۆر یاسین ئاکتای، شێخ محەمەد حەسەن دەدۆ یەکێک لە زانایانی مۆریتانیا، دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان وەکو ئەندام بەشداری بەرنامەکە بوون.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا وەکو مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان (فارقینی) سەرۆکی گشتیی یەکێتی زانایان و قوتابیە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة)، عبدالوهاب ئەکینجی سەرۆکی دەزگای هاوکاری لە نێوان زانایانی مسوڵمان، پرۆفسیۆر دکتۆر یاسین ئاکتای، شێخ محەمەد حەسەن دەدۆ یەکێک لە زانایانی مۆریتانیا، دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان، پرۆفسیۆر دکتۆر محەمەد گۆرمەز سەرۆکی ئینیستتیۆتی بیری ئیسلامی، ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ناوچەی مەڕمەڕەی تورکیا لە ئیستانبوول بەڕێوە چوو.
خالد مەشعەل یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی دامەزراندی شاندی بەرگری لە پێغەمبەر وتارێکی پێش کرد.
"چۆن دەبێت بەرگری لە پێغەمبەرەکەمان نەکەین کە دینی خودا فێری کردین"
خالد مەشعەل وتی، "شەرەفێکی گەورەیە بۆ بەرگری لە پێغەمبەری بەرێزمان هاتینە ئێرە. چۆن دەبێت بەرگری لە پێغەمبەرەکەمان نەکەین کە دینی خودا فێری کردین. ئەو خودای بە ئێمە ناساندوە، بووە وەسیلەی خۆشەویستیمان بە خودا. ئەگەر پێغەمبەرمان نەبووایە تەنها ئەو شتەی فترەمان نیشان دەدا دەمانزانی لەبارەی خودا. ئەو قورئان لە دەستماندایە ئەو بە ئێمە داوە، چۆن دەبێت بەرگری لێ نەکەین. چۆن بەرگری لە پێغەمبەر نەکەین کە پشتمان بەو بەستووە. ئێمە ئوممەتی پێغەمبەرین. چۆن دەبێت کە ئوممەتێک بەرگری لە پێغەمبەرەکەی نەکات! پێغەمبەرەکەمان گەورە و مەزنی تەواوی مرۆڤەکانە بۆ چی بەرگری لێ نەکەین. چۆن دەبێت بەرگری لە بەرێزترین و بە خێرترینی مرۆڤەکان نەکەین. ئەوە ئەرکێکە لە ئەستۆمان."
"دەبێت لە دژی کافرەکان توند و لە بەرامبەر مسوڵمانەکان بە ڕەحم بین"
مەشعەل لە بەردەوامی سەبارەت بەوەی دەبێت چۆن بەرگری لە پێغەمبەر بکەین وتی، "بە پەیڕەوی کردن لە سوننەت و شوێکەوتووبوون دەتوانین پشتگری لە پێغەمبەر بکەین. چونکە خودا لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێ، '(ئەی موحەممەد) بڵێ: ئەگەر ئێوە خوداتان خۆش دەوێت کەواتە دوای من بکەون تا خوداش ئێوەی خۆش بوێت.' دەبێت ئێمەش پێی فەرمانی قورئانی پیرۆز پشتگری لە پێغەمبەر بکەین. بەم شێوەیە نابینە هۆکار کە پێغەمبەرەکەمان لە رۆژی قیامەت بڵێت کە 'پەروەردگاری من ئەوان وازیان لە قورئان هێنا.' دەبێت لە دژی کافرەکان توند و لە بەرامبەر مسوڵمانەکان بە ڕەحم بین. ئەو کات پشتگری لە پێغەمبەر دەکەین."
"دەبێت لە تەواوی ژیانمان پەیڕەوی لە سوننەتی ئیستیشارە بکەین کە پێغەمبەرەکەمان زۆر گرنگیی پێ داوە"
خالد مەشعەل لە بەردەوامی وتی، "پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێت، 'ئەو شتەی بۆ خۆت دەیخوازی تا کاتێک بۆ براکەت نەخوازی ئیمانت نەهێناوە.' نابێت لە بەرامبەر یەکتر بە هێز و لە بەرامبەر دوژمنەکان لاواز بین. وەکو پێغەمبەرەکەمان دەفەرموێ، 'ئەو کەسەی دەستی بە سەلام دەکات بە خێترینیانە.' دەبێت ئەخلاقی نەرم، بە رەحم و نەزاکەتی پێغەمبەر بۆ خۆمان بکەین بە نمونە. خودا دەفەروێ، 'سوێند بە خوا بە ڕاستی بۆتان هاتووە پێغەمبەرێک لە خۆتان. قورس و گرانە بە لایەوە ناڕەحەتی و ناوخۆشی ئێوە زۆر سوورە لە سەر (باوەڕهێنان)تان. بۆ مومنەکان زۆر دڵسۆز و میهرەبانە.' دەبێت خاوەن بیرێکی بەڕێوەبەرایەتی بەم شێوەیە بین. بە ئیقامە کردنی ئەو ئایەتە لە ناو ژیانمان دەبێت بەرگری لە پێغەمبەر بکەین. دەبێت لە ژیان، وڵات، رێکخراو، بزووتنەوەکانی ئیسلامیمان، ئەو شتە بکەین ئەگەر ئەندامانمان وەکو ئێمە فکریش نەکەن. خودا لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێ، 'بەهۆی بەزەیی خواوەیە بۆ ئەوان نەرم و نیانی بوێت ئەگەر تۆ بەدخوو قسە ڕەق و دڵ ڕەق بوویتایە ئەوە هەموو بڵاوەیان دەکرد. لە دەورت کەواتە لێ یان ببورە و داوای لێ بوردونیان بۆ بکە لە خودا و ڕاوێژیان پێ بکە لە کاروباردا. جا کاتێک بڕیارت دا ئەوە پشت بە خودا ببەستە.' پێغەمبەری خودا هەموو کاتێک گرنگی بە ئیستیشارە و راوێژکاری داوە. لە کاتی شەڕی ئوحد لەگەڵ ئەوەی تەواوی یارانی موخالەفەتیان کردوە گرنگی بە راوێژکاری داوە و ئەو شتەی پێویستە ئەنجام داوە. دەبێت لە تەواوی ژیانمان پەیڕەوی لە سوننەتی ئیستیشارە بکەین کە پێغەمبەرەکەمان زۆر گرنگی پێ داوە."
"ئەگەر مسوڵمانەکان بە هێز بن دەوتوانن بەرگری لە پیرۆزیەکانیان بکەن"
خالد مەشعەل لە بەردەوامی وتارەکەیدا وتی، "دەبێت ئێمە مومینەکان بە هێز و قووەت بین. پێغەمبەرەکەمان فەرموویەتی، 'مومنی بە هێز لە لای خودا لە مومنی لاواز خۆشەویسترە.' ئەگەر ئێمە بە هێز بین ئەو کات دەسەڵات و سوڵتەمان دەبێت. خودا فەرمان دەکات، 'ئامادەی بکەن بۆیان ئەوەی لە تاوانتاندا هەیە لە هێز.' بەم شێوەیە دوژمنەکانی خودا بترسێنین، رێگری لە وێرەک بوونیان لە هێرش سەر پیرۆزیەکانمان بکەین. گرنگترین ئەرکمان بۆ بەرگری لە پێغەمبەر بە هێز بوونە. بەم شێوەیە دەتوانین خاکەکەمان، نیشتمانەکەمان و پیرۆزیەکانمان رزگار بکەین. گرنگترین ئەرکمان بۆ بەرگری لە پێغەمبەر رزگار کردنی ئەو خاکانەی پیرۆزە کە پێغەمبەرەکەمان لەوێوە چووە ئیسرا و میعراج. کاتێک سێیەم مزگەوتی گەورەی مسوڵمانەکان و خاکەکانی دەوروبەری داگیرکراون لە ناو خۆشیدا بین. بۆ رزگاری ئەو خاکانە دەبێت هەوڵ بدەین. بە ئیزنی خودا پاسەوانەکانی ئافرەت و پیاوی مزگەوتی ئەقسا ئەو خاکانە رزگار دەکەن."
"دەبێت بەرگری لە رێگا و بنەماکانمان بکەین"
خالد مەشعەل لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت ئێمە وەکو ئوممەتێک بەرگری لە پێغەمبەر بکەین و دواتر وتی، "دەبێت ئاڵای جیهاد و شەهادەت بەرز بکەین و بە عیززەت بین. دەبێت دەسەڵاتمان لە سەر تەواوی دونیا هەبێت. بە ئیزنی خودا ئوممەتەکەمان لە رێگای خێردا بەرەو پێشەوە دەچێت. بە ئیزنی خودا بە شێوەیەکی دژوار ئەو کەسانە شکەست دەدەین کە هێرش دەکەنە سەر پێغەمبەرەکەمان و پیرۆزیەکانمان. گومان نەکەن کە ئەو شتانەی رووی دەدەن شەڕن. چونکە ئەوە بۆتان بە خێرە. بوونەتە هۆکار کە ئیمان، فەخر و خۆڕاگریمان هۆشیار بێت. بە ئیزنی خودا ئەو رەوشەی لە ناویدایین کۆتایی دێت. ئوممەتی ئیسلام ئەو رەوشە بە خێر تێدەپەڕێنێت. هەروەها ئەو خاکانەی ئێستا لێین، دەوڵەتی تورکیاش دەستپێکی دووبارە هەستانەوەی ئوممەتە. ئێمە دەمانەوێت تەواوی ئوممەتی ئیسلام بە ئیزنی خودا بە هێز بێت. بەرگری لە بنەما و پیرۆزیەکانمان بکەین. بەڵام واز لە رەحمەت نەهێنین. بە ئیزنی خودا ئەو کات سەردەکەوین. بەم شێوەیە دەتوانین ببەینە وارسی میراسی پێغەمبەر. ئەسحاب و تابعین کە لەو رێگایە بەردەوام بوون توانیان مزگەوتی ئەقسا رزگار بکەن."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.