دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان وتی، "دەتوانین بە میدیا ئیسلام و پێغەمبەرەکەمان بە دونیا بناسینێن."
لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی رۆژئاوایی بە تایبەتی لە فەڕەنسا دەستی بە سووکایەتی و هێرش بۆ سەر پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) کراوە. ساڵی رابردوو بۆ راوەستان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و بەرگری کردن لە پێغەمبەری خودا دکتۆر شێخ محەمەد سەغیر لە میسڕ دەستی بە چالاکیی بەرگری لە پێغەمبەری خودا کرد. لە ساڵوەگەڕی دەستی پێ کردنی ئەو چالاکیەکان بە بەشداری ٥٠ زانا و کەسایەتی ناوداری جیهانی ئیسلامی شاندێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە پێغەمبەری خودا دامەزرا تاکو لە بەرامبەر ئەو جۆرە هێرشانە دەنگیان بەرز بکەن.
نزیکەی ٥٠ زانا وەکو مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان (فارقینی) سەرۆکی گشتیی یەکێتی زانایان و قوتابیە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة)، عبدالوهاب ئەکینجی سەرۆکی دەزگای هاوکاری لە نێوان زانایانی مسوڵمان، پرۆفسیۆر دکتۆر یاسین ئاکتای، شێخ محەمەد حەسەن دەدۆ یەکێک لە زانایانی مۆریتانیا، دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان وەکو ئەندام بەشداری بەرنامەکە بوون.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا وەکو مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان (فارقینی) سەرۆکی گشتیی یەکێتی زانایان و قوتابیە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء و المدارس الإسلامیة)، عبدالوهاب ئەکینجی سەرۆکی دەزگای هاوکاری لە نێوان زانایانی مسوڵمان، پرۆفسیۆر دکتۆر یاسین ئاکتای، شێخ محەمەد حەسەن دەدۆ یەکێک لە زانایانی مۆریتانیا، دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان، پرۆفسیۆر دکتۆر محەمەد گۆرمەز سەرۆکی ئینیستتیۆتی بیری ئیسلامی، ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ناوچەی مەڕمەڕەی تورکیا لە ئیستانبوول بەڕێوە چوو.
دکتۆر عەلی قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی دامەزراندی شاندی بەرگری لە پێغەمبەر وتارێکی پێش کرد.
قەرەداغی وتی، "ئێمە لێرە لەبارەی کەسایەتیێکی گەورە وەکو رسول الله (صلی الله علیه و سلم) قسە دەکەین. کەسایەتێکی ئەوەندە گەورە کە خودا لە قورئانی پیرۆز بە چەند جۆرە وەسفی کردووە. لە ئایەتێک وەکو رەحمەت وەسفی دەکات و دەفەرموێت، 'وە (ئەی موحەممەد) تۆمان تەنها بۆ ئەوە ناردووە کە ڕەحەمەت بی بۆ جیهانیان.' هەروەها باس لە ئەخلاقی پێغەمبەر دەکات و دەفەرومێ، 'وە بە ڕاستی تۆ لە سەر ڕەوشت و خویەکی ئێجگار بەرز و گەورەیت.' خودا لە ژمارەیەکی زۆر ئایەت بەم شێوەیە باس لە پێغەمبەر کردووە. هەموو رۆژێک لە بانگی پیرۆز ناوەکەی دەوترێت."
"سوێند بە خودا بەردەوام دەبین لە رێگاکەت"
قەرەداغی لە بەردەوامی وتی، "ئە پێغمەبەری خودا! نازانم چۆن باس لە تۆ بکەم؟ بە ڕاستی دڵەکەم دەهەژێت. کاتێک داوا دەکرێت بەرگری لە تۆ بکەم و سەبارەت بە تۆ قسە بکەم تەنها شتێک دەتوانم بڵێم، رووح و گیانم فیدای تۆ بێت. سوێند بە خودا بەردەوام دەبین لە رێگاکەت. هەموو کات باس لە حەق دەکەین و لە شەرمەزارکەر ناترسین. خودای گەورە دەفەرموێ، 'سوێند بێت بێ گومان خوا چاکە و منەتی نا بە سەر بڕواداراندا کاتێ کە ڕەوانەی کرد لە ناویاندا پێغەمبەر و نێردراوێک لە خۆیان کە دەیخوێنێتەوە بە سەریاندا بەڵگە و نیشانەکانی خودا و پاک و خوێنیان دەکاتەوە و قورئان فەرموودەیان پێ دەکات ئەگەر چی ئەوان لە پێشدا لە گومرایییەکی روون ئاشکرادا بوون.' کاتێک ئەو ئایەتە دەخوێنم دڵەکەم دەهەژێت. ئەی رەسولی خودا بە تۆ یەکێتی لە ناوماندا دروست بوو. بە تۆ رێگای راستمان بینی. ئێمە لە نێوان ئیمپراتۆریەتەکانی فارس و رۆمانی دابەش بوبووین، تووشی ستەم دەبووین. بە هاتنی تۆ مرۆڤەکانی بە خێر لە ناوماندا دەرکەوتن. ئەی پێغەمبەری خودا! ئەوەندەی شاهێدم، ئێمە وەکو ئوممەت حەز لە تۆ دەکەین. داوا لە خودا دەکەین کە لەگەڵ تۆ، پێغەمبەرەکانی دیکە، شەهیدەکان، سدیقەکان حەشر بین."
"ئەی براکان! ئێمە زۆر ئیهمالکارین"
قەرەداغی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، بۆ بەرگری لە پێغەمبەر هەرچی لە دەستمان دێت دەبێت ئەنجام بدەین و دواتر وتی، "ئەی پێغەمبەری خودا! ئەوەندی پێویستە ناتوانین باس لە ئەخلاق و خوی و رەوشتی جوانت ناکەین بۆ مرۆڤەکان. کاتێک سەردانی مزگەوتی پێغەمبەرم کرد ئەو سێناریستەی هۆڵەندی بە ناوی Arnoud Van Doornم بینی کە پێشتر سووکایەتی بە پێغەمبەر دەکرد و دواتر بووە مسوڵمان. بینیم کە لە پێش مەزاری پێغەمبەر دەگیرێت. منیش دەستم بە گریان کرد. ئەوانەی دەوروبەرم بوون پرسیاریان کرد کە بۆ چی ئەوەندە دەگریم؟ منیش وتم، 'لەبەر دەگریم کە ناتوانین ئەوەندەی پێویست تەبلیغ، بانگەوازی و ئامۆژگاری بکەین. ئەو کەسە پێشتر سووکایەتی بە پێغەمبەر دەکرد بەڵام کاتێک پێغەمبەرەکەمان ناسی بووە مسوڵمان.' ئەی براکان بە ڕاستی ئێمە زۆر ئیهمالکارین. لە کۆتاییدا دەمەوێت باس لەو شتانەی دەبێت ئەنجام بدەین بکەم. یەکەم؛ تا کاتێک ئەم دامەزراوە هەبێت لەگەڵی بین. تا کاتێک هێزم هەبێت پشتگری لێیان دەکەم. دووەم؛ حەز کردنی پێغەمبەر ئەنجام دانی ئەو شتانەی ئەنجامی داوە. بۆ کردەوەکانمان پلانێک ئامادە بکەین و بە پێی ستراتێژیا رەفتار بکەین. دەبێت کاتێک شتێک ئەنجام دەدەین بتوانین نوێنەرایەتی پێغەمبەر بکەین و کاتیک مرۆڤەکان ئێمەیان دەبینن ئەخلاقی پێغەمبەر ببینن. ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر کەس ئێمەیان وەکو تیرۆرست، پاشماوە، ئەو کەسانەی بڵێنەکانیان بجێ ناهێنن ناو دێنێن. دەبێت خاوەن ئەخلاقی پێغەمبەر بین."
"دەتوانین بە میدیا ئیسلام و پێغەمبەرەکەمان بە دونیا بناسینێن"
دکتۆر عەلی قەرەداغی لە کۆتاییدا وتی، "میدیا دەتوانێت کردەوەکانمان نیشانی دونیا بدات. خودا میدیای وەکو جیهاد ناو بردوە. زۆربەی ئەو پلانەی لە فەلەستین جێبەجێ دەکرێت لە قورئان باس کراون. خودا لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێ، 'ئەگەر ئێوە چاکە بکەن ئەوا چاکە بۆ خۆتان دەکەن و ئەگەر خراپەش بکەن ئەوا هەر بۆ خۆتانە. جا کاتێ بەڵێنی دووەم هات بۆ ئەوەی پەژارە و خەفەت بەڕوخسارتانەوە دەرکەوێت و بۆ ئەوەی بچنەوە ناو مزگەوتی ئەقساوە. هەرچۆنێک لە جاری یەکەمدا چوونە ناویەوە. وە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن بە وێران کردنێکی گەورە.' لەو ئایەتە موخاتەب سەهیۆنیەکانە. بە میدیا دەتوانین ئەوان ڕووڕەش بکەین. کۆمەڵگای رۆژئاوا ئەمڕۆ سەهیۆنیەکان وەکو رووڕەش نابینن. بۆ ئەو شتە پێویستی بە میدیا هەیە. هەروەها بۆ رووسپی کردنی مسوڵمانەکانیش پێویست بە میدیا هەیە. سێیەم؛ دەبێت بەرگری لە پێغەمبەر بکەین و پشتگری لێ بکەین. نە من نەش کەسێکی دیکە ناتوانێت بە کردەوەکانی حەقی ئەو شتە بدات. بەڵام ئەو شتەی لە دەستمان دێت دەبێت ئەنجام بدەین. خودا ئێمەش لەگەڵ ئەو بخاتە ناو بەهشتەکەی."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر وەکو هەمو ساڵێک ئەمساڵیش لە باتمان بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر ئامادە کردەوە و بەرنامەکە بە ژماریەکی زۆر پەیامی گرنگ کۆتایی هات.