نووسەر و لێکۆلینەر عبدالصمد یالچن ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت زمانی کوردی فێر منداڵەکان و نەوەی نوێ بکرێت.
نووسەر و لێکۆلینەر مەلا عبدالصمد یالچن ئەندامی إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) سەبارەت بە زمانی کوردی لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتر زمانی کوردی زمانی فەرمیی مەدرەسەکان بوو و پەروەردەیی بە زمانی کوردی ئەنجام دەدرا.
"کوردیی رەسەن کە زمانی مەدرەسەکان بوو لە لای هاوڵاتیان زۆر خۆشەویست بوو"
عبدالصمد یالچن وتی، "کتێبەکانی عەرەبی لە مەدرەسەکان بە زمانی کوردی دەوتران. ئەگەر مەتنی کتێبەکە عەرەبی بوو بەڵام لە کاتی دەرس تەرجەمەی کوردی دەکرا و بە کوردی شەرح دەکرا و بە کوردی دەوترا. سیستەمێکی پەروەردەیی هەبوو کە چەندین سەدە بوو بەردەوام بوو. بەم شێوەیە زمانێکی رەسەنی پەروەردەیی دروست بوبوو. بەم شێوەیە کوردیی رەسەن کە زمانی مەدرەسەکان بوو لە لای هاوڵاتیان خۆشەویستترین زمان بوو. کوردی زمانی پەروەردەیی لە مەدرەسەکان بوو. هەروەها زمانی ئەکادەمی بوو. لە مەدرەسەکان موناقەشەکان، مونازەرەکان، موزاکەرەکان، فەتواکان بە زمانی کوردی ئەکادەمیی رەسەن پێشکەش دەکران."
"بەداخەوە نەوەی نوێی مەدرەسەکان لە زمان و کەلتووری کوردی بێ بەشن"
هەروەها وتی، "لە رۆژگاری ئێمەدا لە تورکیا تورکی هەیە. پێش لە زمانی تورکیی کە ئەمڕۆ پێی قسە دەکرێت و وەکو تورکیی ئیستانبوول ناو دەدرێت تورکی عوسمانی هەبوو. زمانی عوسمانی بۆ تورکەکان چی بێت زمانیی کوردیی مەدرەسەکانیش بۆ کوردەکان هەمان شتە. بەڵام کوردی ئەوەندەی تورکیی عوسمانی کۆن نەبووە. هێشتا لە هەنێک مەدرەسەکان لە نێوان مامسۆتا و زاناکان بەو زمانە قسە دەکرێت. میراسێکی کەلتووریی کوردی هەیە. بەڵام لەم قۆناغەی کۆتاییدا لەبەر ئەوەی خانەوادەکان لەگەڵ منداڵەکانیان بە زمانی تورکی قسە دەکەن، کاتێک ئەو منداڵانە دەچنە مەدرەسە لەبەر ئەوەی کوردی نازانن مامۆستا دەرسەکان بە زمانی تورکی دەڵێت و بە زمانی کوردیی کە زمانی رەسەنی مەدرەسەیە ناڵێت. بەم شێوەیە نەوەی نوێی مەدرەسەکان لە کەلتوور و زمانی کوردی بێ بەش ماون. بەداخەوە لەو میراسەی زۆر دەوڵەمەند بێ بەش ماون."
"دەبێت زمانی کوردی فێری نەوەی نوێ بکرێت"
یالچن لە بەردەوامی وتی، "هێشتا مامۆستاکانی کە بە زمانی کوردی پەروەردەیی مەدرەسەیان وەرگرتووە و ئێستا بەردەوامن لە مامۆستایی هەن. ئەگەر کەمێش بێت بەو زمانە دەرس بە منداڵەکان دەڵێن. دەبێت زمانی کوردی فێری نەوەی نوێ بکرێت. ئەگەر لە ماڵ لەگەڵ خانەوادەکەی بە تورکی قسەش بکات دەبێت بزانێت کاتێک بچێتە مەدرەسە دەبێت ئەو زمانە بزانێت. ئەوە شتێکی دژوار نییە. بۆ نموونە کاتێک قوتابیێکی کورد دەچوو قوتابخانە و بە زمانی تورکی نەیدەزانی لە قوتابخانە فێری تورکی دەبوو. ئەگەر قوتابیی مەدرەسەکانیش ئاگاداری ئەو رەوشە بن و بزانن کە شتێکی وا هەیە کێشەیەک دروست نابێت و فێری کوردی دەبن."
"دەبێت زمانی کوردی دووبارە بکرێتە زمانی پەروەردەیی مەدرەسەکان"
عبدالصمد یالچن لە کۆتاییدا وتی، "هەنێک جار قوتابیی زازا هەبوون. کاتێک دەهاتنە مەدرەسە کوردی (کورمانجی)یان نەدەزانی. بەڵام مامۆستای مەدرەسە کورد (کورمانج) بوو و بەو زمانە دەرس دەیوت. بەو زمانە دەرس بە قوتابییانی زازا دەیگوت. قوتابییەکانی زازا کاتێک دەرسیان وەردەگرت لەگەڵ مامۆستا و لە نێوان خۆیان بە کورمانجی قسەیان دەکرد. بەڵام جگە لە دەرس بە زازاکی قسەیان دەکرد. هیچ کات کوردی (کورمانجی)یان قسە نەدەکرد. بۆیە وا باوەڕ دەکەم دەبێت ئەو کەلتوور و میراسەی هێشتا زیندووە و لە ناو نەچووە دەتوانرێت دووبارە بکرێتە زمانی پەروەردەیی لە مەدرەسەکان."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ هەڵبژاردن سەردانی سەمسوور کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."