وەقفی خێرخوازیی هاڕیکاری بە یەتیمەکان لە پارێزگای دیاربەکر بەهۆی هاتنی وەرزی زستان هاڕیکاری جلوبەرگی زستان و خۆراک بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازیی هاڕیکاری و پشتگری بە یەتیمەکان ناسراو بە وەقفی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە پارێزگای دیاربەکرە و لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات و جیهان چالاکیی خێرخوازیی هەیە بەهۆی هاتنی وەرزی زستان دەستی بە چالاکیەکانی دابەش کردنی جلوبەگی زستانانە بە سەر یەتیمەکان کرد.
لە ئەنجامی چالاکیەکاندا وەقفەکە لە شارۆچکەی چێرمووگی پارێزگای دیاربەکر هاڕیکاری جلوبەرگی زستان و خۆراک و گۆشت بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
فکری ئاققلچ نوێنەری وەقفی یەتیمەکان لە شارۆچکەی چێرمووگ سەبارەت بە چالاکیەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە چالاکیەکان.
هەروەها وتی، "لە ئەنجامی چالاکیەکانماندا هاڕیکاریمان بە سەر ٥٠ یەتیم دابەش کرد."
ناوبراو لە کۆتاییدا سوپاسگوزاریی خێرخوازەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ بەردەوام بوونی چالاکیەکانیان چاوەڕوانی پشتگریی خێرخوازەکانن.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."