لە دیاربەکر کەسێک بەهۆی قەرز لەگەڵ سەرکاری پێشووکەی دەمەقاڵەی دەبێت و دواتر دەیکوژێت.
رووداوەکە لە گەڕەکی فراتی ناوچەی کایاپناری شاری دیاربەکر رووی دا.
بە پێی ئیدعاکان، کەسێک بە ناوی شاکر ی. تەمەن ٣٧ ساڵە لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد سینجار تەمەن ٤٥ ساڵە دمەقاڵی دەبێت کە سەرکاری پێشووکەی بوو.
دواتر شاکر ی. چووە شوێنی کاری سینجار و هەوڵی دا کە ئۆتۆمبێلی سینجار بسووتێنێت.
بەڵام کاتێک نەیتوانی ئەم کارە بکات بە تەپانچە چووە شوێنی کاری سینجار و بە دوو گولڵە تەقەی کردە سەری.
دوای ئاگادار کردن تیمەکانی تەندروستی و پۆلیس گواسترانەوە ناوچەکە.
سینجار گواسترایەوە نەخۆشخانە بەڵام گیانی لە دەست دا.
لە ئەنجامی کۆنترۆل کردنی کامێراکانی ئاسایش شاکر ی. کە هەڵاتبوو دەستگیر کرا.
شاکر ی. گواسترایەوە بنکەی ئاسایش.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە مێرسین لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و باسی لەوە کرد کە جینۆسایدی چەتەی داگیرکەری سەهیۆنی لە دژی گەلی فەلەستین بە تەواوی وەحشیەتەکەی لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە.
ئەنجومەنی ئامادەکاریی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٢٨ی نیسان لە دیاربەکر بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکدەخات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.