لە دیاربەکر کەسێکی عەقل ناتەواو بە ناوی ر.ب. دوای ٦٠ جار هێرش سەر ئۆتۆمبێلی فڕیاکەوتن گواسترایەوە نەخۆشخانەی تەندروستی دەروونی.

لە ١ی تەمووز ئەو کەسە کە تەمەنی ٢٨ ساڵە دووبارە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی فڕیاکەوتن کە موداخەلەی بریندارێک دەکرد.

دوای ئاگادار کردن تیمەکانی پۆلیس گواسترانەوە ناوچەکە و ئەو کەسە لە شوێنی رووداوەکە هەڵات. تیمەکانی تەندروستی لەبارەی ئەو کەسە سکاڵایان تۆماڕ کرد و بریندارەکە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە گواسترایەوە نەخۆشخانە.

دەست نیشان کرا، ئەو کەسە لە لایەن پۆلیس دەستگیر کراوە و گواسترایەوە خانووکەی. ر.ب. بەم هێرشە بووە ٦٠ جار کە هێرش دەکاتە سەر ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاکەوتن.

دوای زیادبوونی سکاڵاکانی تیمەکانی تەندروستی و هاوڵاتیان ر.ب گواسترایەوە نەخۆشخانەی تەندروستی دەروونی لە ئیلازغ.

ر.ب. لە لایەن تیمەکانی پۆلیس لە خانووکەی دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە نەخۆشخانەکە لە پارێزگای ئیلازغ.

(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ