٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی یوکسەل تان ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا تێپەڕ دەبێت کە لە دەهەی ٩٠ی رابردوو لە لایەن پەکەکە شەهید کرا.
٢٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی یوکسەل تان تیپەڕ دەبێت کە لە ئەنجامی هێرشی ئەندامانی پەکەکە بۆ سەر مینیپاسێک لە گوندی قوبکی ناوچەی قەرەژداغی شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر شەهید بوو.
لە ٧ی ئابی ١٩٩٣ی مینیپاسی گوندەکە کاتێک بەرەو شاری دیاربەکر دەچوو لە پردی گوندی تیلوەر رووبەڕووی داخستنی رێگا لە لایەن پەکەکە بوو. ئەندامانی پەکەکە هەوڵیان دا کە ئەو کەسانەی لە ناو پاسەکەدانە بکوژن و لە سەرەتا تەقەیان کردە سەر ئۆتۆمبێڵەکە و دواتر مینیپاسەکەیان سووتاند. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ساڵوەگەری شەهادەتی یوکسەل تان گەلی گوندی قوبک سەبارەت بە ئەخلاقی جوانی شەهید لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
"پەکەکە لەگەڵ سووتاندنی مینیپاسەکە ٥-٦ کەسیان کوشتبوو"
عبدالرحمان تان مامی شەهید یوکسەل باسی لەوە کرد کە کاتێک شەهید یوکسەل شەهید بوو تەمەنەکەی ٢٣ ساڵ بوو و کەسێکی حەلیم و خۆشئەخلاق بوو و خاوەنداری لە خوشک و براکانی دەکرد.
هەروەها باسی لەوە کرد کە شەهید کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەکرد و هەروەها زۆر جار ئەو پاسەی سووتێندرا بە خۆی بە کاری دەهێنا.
ناوبراو سەبارەت بە رۆژی کۆمەڵکوژیەکە وتی، "کاتی دروێنەی زەویەکان بوو. دوای نوێژی عەسر کاتێک لە مزگەوتەوە دەچووین دەرەوە دەنگی تەقینەوە هات و بینیمان کە دووکەڵێکی ڕەش بەرز بووە. ئەو کات لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێڵ نەبوو بە تراکتۆر و بارهەڵگر چووینە شوێنی رووداوەکە. پەکەکە هێرشی کردبوو، مینیپاسەکەی سووتاندبوو و ٥-٦ کەسی کوشتبوو. یەکێک لەو گروپەی هێرشکار تەقەی کردبوو و گولڵە لە یوکسەل کەوتبوو و برازاکەم لە شوێنی رووداوەکە شەهید بوبوو."
"کاکەکەم وێرەک، فیداکار بوو، بۆ دۆزی ئیسلام موجادەلەی دەکرد"
لۆقمان تان برای شەهید یوکسەل سەبارەت بە شەهید یوکسەل وتی، "شەهید لە ساڵی ١٩٨٩ دۆزی ئیسلامی ناسیبوو. لە ساڵی ١٩٩١ پەکەکە فشارەکانی لە ناوچەکە زیاد کردبوو. لەو قۆناغەدا براکەم یوکسەل چوبوو سەربازی بە ئیجبار. ٣ رۆژ دوای هاتنی براکەم ئەمجار من چوومە سەربازی بە ئیجبار. بەهۆیەوە ٣ ساڵ من و کاکەکەم نەمانتوانی یەکتر ببینین. رۆژێک کە سەربازیم تەواو بوو پەکەکە هێرشی کردبوو سەر مینیپاسەکە و براکەمیان شەهید کردبوو.
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "کاکەکەم کەسێکی وێرەک و فیداکار بوو، بۆ دۆزی ئیسلام زۆر موجادەلەی کرد. کەسێکی زۆر خۆشئەخلاق بوو. پەیوەندی لەگەڵ دایک و باوک و کەسوکارەکانی زۆر باش بوو."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."