٣٠ ساڵ بە سەر شەهادەتی محەمەد نوری گیزلی ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا تێپەڕ دەبێت کە لە دەهەی ٩٠ی رابردوو بە دەستی پەکەکە شەهید بوو.

چالاکیەکانی ئیسلامیی محەمەد نوری گیزلی لە گوندی قوبکی ناوچەی قەرەژداغی شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکر دەبوو هۆی ناڕاحەتی پەکەکەی کە بوونی هێزکی دیکە جگە لە خۆی لە ناوچەکە قبول نەدەکرد. لە ئەنجامدا پەکەکە لە ٨ی ئابی ١٩٩٢ تووشی هێرشی پەکەکە بوو و بە ١٤ گولـلە شەهید بوو.

محەمەد نوری گیزلی لە ساڵی ١٩٥٢ لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٨٧ دوای ناسینی دۆزی ئیسلام دەستی بە چالاکیەکانی بانگەوازی ئیسلامی کرد و لە ناوچەی قەرەژداغ گوند بە گوند، خانوو بە خانوو دەگەڕا و بۆیان باس لە ئیسلام دەکرد. بە چالاکیەکانی کە ئەنجام دەدا بووە وەسیلەی هیدایەتی ژمارەیەکی زۆر کەس و بەهۆیەوە تووشی هەڕەشەکانی پەکەکە دەبوو.

لە ساڵوەگەڕی شەهادەتی محەمەد نوری گیزلی هاودۆزەکانی شەهید باسیان لە شەهید محەمەد نوری و زوڵم و فشاری پەکەکە لە بەرامبەر گەلی ناوچەکە کرد.

"بە فیداکاریێکی گەورە گوند بە گوند دەگەڕا و باس لە موجادەلەی ئیسلامی دەکرد"

شەهیدێک تێکۆشانەکەی بووە هۆی ناڕاحەتیی کوفر: شەهید محەمەد نوری گیزلی

مستەفا ئایدۆغدو کوڕەمامی شەهید باسی لەوە کرد کە لەگەڵ شەهید شوانیان دەکرد و دواتر وتی، "بۆ کار کردن دەچوو پارێزگاکانی رۆژئاوای تورکیا. دوای گەڕانەوە دەیگوت، 'ئایا کەسێک نییە بهێت پێکەوە بچین باس لە ئیسلام بکەین.' هەموو رۆژێک دەچوو و بۆ مرۆڤەکان باس لە ئیسلام دەکرد. خانووکەی لە قوبک بوو. لە دیاربەکریش کاری فڕۆشتنی پەنیر دەکرد. کاتێک لە دوکانەکەی دانیشتبوو و لەگەڵ هاوڕێکانی خواردن دەخوارد چەند کەسێک هاتن و لە پشتەوە تەقەیان کردە سەری. لە ئەنجامی رووداوەکەدا شەهید بوو. هاوڕێکانی پێی وتبوون کە ئیتر تۆ نەیێ شار. ئەویش وتبووی کە باشە ئیتر نایێم بەڵام ئەو رۆژەی ئەم قسەیەی کردبوو شەهید بوو."

شەهیدێک تێکۆشانەکەی بووە هۆی ناڕاحەتیی کوفر: شەهید محەمەد نوری گیزلی

محەمەد ساڵح گیزلی برای شەهید باس لە چالاکیەکانی ئیسلامیی براگەورەکەی کرد و وتی، "لە ساڵی ١٩٨٧ لە سەرەتا بۆ خانەوادەکەی و دواتر بۆ کەسوکارەکانی و دواتر بۆ گەلی گوند باس لە دۆزی ئیسلامی کرد. لە ئەنجامی چالاکیەکانی شەهید، ئەندامی عەشیرەتی شەهینان دۆزی ئیسلامیان ناسی."

ناوبراو لە بەردەوامی سەبارەت بە ئەخلاقی جوانی شەهید وتی، "کەسێکی زۆر جەسوور و بە هەمان شێوە جوانمەرد و سەخاوەتمەند بوو. شەو و رۆژ بە فیداریێکی گەورە گوند بە گوند دەگەڕا و باس لە موجادەلەی ئیسلامی دەکرد. زۆربەی ئەو کەسانەی گوێبیستی قسەکانی شەهیدیان دەکرد ئەو شتانەی دەگوترا قبول دەکرد. چونکە بە حەدیس و ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) و ئەسحاب دەلیل دەهێنا. هەموو کاتێک باسی لەوە دەکرد کە دەبێت خۆمان چاک بکەین و خزمەت بە دۆزی ئیسلام بکەین. هەروەها دوای شەهادەتی براکەم ئەو کەسانەی لە دۆزی ئیسلام دوور دەوەستان بەشداریان لە دۆزی ئیسلام کرد."

(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ