خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز لە ٣مین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی بە بەشداری هاودۆزەکانی و خۆشەویستانی لە شارۆچکەی کۆلکی پارێزگای سەمسوور لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
حوسێن یلماز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار، ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هودا پار، ئیبراهیم یوسف تورانلی سەرۆکی شارەوانی کۆلک، تەشکیلاتی هودا پار لە پارێزگای سەمسوور و شارۆچکەکانی، ئەندام و لایەنگرانی هودا پار، هاوڵاتیان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد یاووز بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.
بەرنامەکە دوای نوێژی عەسر بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد.
"محەمەد یاووز کەسێکی دۆزڤان بوو"
حوسێن یلماز یاردەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "بەهۆی ٣مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوای براکەمان محەمەد یاووز لێرە کۆبوونەوە. ئەم برایەمان لە تەمەنێکی گەنج لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا کۆچی دوای کرد. بەڵام زەحمەت و کارەکانی لە ٤٦ ساڵ زیاتر بوو. بووە یەکێک لەو کەسانەی لە ژیانی خۆی بەرهەمی بەجێ هشت. بۆیە ئێستا بە ملیۆنان کەس حەزیان لە محەمەد یاووزە. بە ناوی محەمەد یاووز فکر و دۆز و بیری محەمەد یاووزیان ناسی. محەمەد یاووز کەسێکی دۆزڤان بوو. بۆ پەروەردە بوونی مرۆڤ پشتگری خانەوادە و هاوسەرەکەی گرنگە. بەڵام ئەو شتەی پلەی مرۆڤ بەرز دەکات تێکۆشانەکەیە. ئەگەر دۆزی کەسێک گەورە بێت دۆزەکەی ئەویش گەورە دەکات. ئەگەر کەسێک پابەندی دۆزەکەی بێت، دۆزەکەی پلەکەی بەرز دەکات. زیندانی کرا، تووشی کێشەکان بوو، بەڵام واز لە دۆزەکەی نەهێنا و بەردەوام بوو لە تێکۆشانەکەی. ئەوانە تایبەتمەندیی مرۆڤی دۆزڤانن. مرۆڤی دۆزڤان ناڵێت بەس، نائومێد نابێت، ئومێدوارە. مامۆستا محەمەد یاووزیش وابوو، هەموو کاتێک تەماشای ئایندە دەکرد. زۆر حەزی لە گەنجەکان هەبوو، حەزی لەوە بوو کە لەگەڵیان کار بکات. بۆیە دەیخواست کاروباری لقی گەنجەکان بەڕێوە ببات. بۆیە سەرۆکی گشتیمان ئەو ئەرکەی بەوی دابوو. دەیخواست کە بە جوانترین شێوە بۆ گەنجەکان باس لە دۆزەکە بکات. ئێمە تەنها بە حیزبێک سنووردار نین... ئەو کەسانەی دۆزەکەیان حیزبەکەیان بێت ناوەکان تا ئەو کات دەبێت کە حیزبەکەیان هەبێت. کەسێک کە دۆزەکەی تەنها بە چەند کارێک سنووردار بێت دوای کۆچی دوایەکەی دۆزکەی کۆتایی دێت. بەڵام ئەو کەسەی دۆزەکەی ئیسلام و قورئان بێت دۆزەکەی تا کۆتایی زیندوو دەبێت. ئەو دەزانی کە ئەندامی حیزبی دۆزێکە و چالاکیەکانی بەم شێوەیە بەڕێوە دەبرد."
"کاتێک بۆ دۆزی ئیسلام تێکۆشانی دەکرد زیندانی کرا"
یلماز لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە تاکە ئامانجی محەمەد یاووز دۆزەکەی بوو و دواتر وتی، "کاتێک بۆ حاکمیەتی قورئانی کەریم تێدەکۆشا، قورئانی پیرۆز فێری منداڵەکان دەکرد، هەوڵ دەدا کە بە کەسایەتیێکی ئیسلامی گەورە بێت زیندانی کرا. کاتێک ئازاد کرا دووبارە بە جوانترین شێوە بەردەوام بوو لە تێکۆشانەکەی. هەروەها بۆ گەورەتر کردنی دۆزەکە لەبارەی سیاسی و گەیاندنی بە ژمارەیەکی زۆر کەس تێکۆشا. ئەو بە ئاستەنگەکانەوە گیر نەدەکەوت، دەیزانی چۆن بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بێت."
"کاتێک باس لە محەمەد یاووز دەکرێت ژمارەیەکی زۆر شت بە بیرمان دێت"
دواتر ئیبراهیم یوسف تورانلی سەرۆکی شارەوانی کۆلک سەبارەت بە محەمەد یاووز وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "لە چەند گفتوگۆیەکدا محەمەد یاووزم ناسی. کاتێک براکەمان محەمەد یاووز کۆچی دوای کرد من لە حەج بووم. کاریگەری وتاری محەمەد یاووز لە کۆنگرە زۆر بە سەرم هەبوو. وەها قسەکردنێکی هەبوو کە مەحاڵ بوو کاریگەری بە سەرمان نەبێت. هەروەها پێشانی هاوڕێکانم دا، کاریگەری بە سەر ئەوانیش هەبوو. بۆ ژیاندنی ناوی براکەمان محەمەد یاووز ناوەکە لە سەر پارکێکمان دانا. ئەنجومەنی شاروانی کۆلک بە هاودەنگی ئەم بڕیارەی دایەوە. کاتێک کەسێک بچێتە ئەو پارکە لێکۆلینەوە دەکات کە محەمەد یاووز کێیە کە ناوەکەی لە سەر ئەم پارکە دانراوە؟ چونکە یەکێکە لە مرۆڤەکانی کەمیابی شارۆچکەکەمان کۆلک. کاتیک باس لە محەمەد یاووز دەکرێت ژمارەیەکی زۆر شت بە بیرمان دێت. گفتوگۆکردن لەگەڵیدا مرۆڤەکان جیاواز دەکات. ئێمە براکەمان محەمەد یاووزی بەم شێوەیە ناسیوە."
"دەبێت دۆزەکەی هەڵگرین و لەو شوێنەی کە ماوە بەردەوام بکەین"
دواتر مستەفا یەتیش بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای سەمسوور وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت دۆزی محەمەد یاووز بناسین و دواتر وتی، "جگە لە یاد کردن دەبێت لە مامۆستاکەمان تێبگەین. چونکە ژیانێکی وەهای بۆ بەجێهێشتین، شێوازێکی ژیان کە ڕەنگە پێویست بێت دۆزەکەی هەڵگرین و لەو شوێنەی کە ماوە بەردەوام بکەین. ژیانەکەی وەکو شیعر و کتێبێک بوو. وەک کتێبێک وابوو کە دووبارە و سێبارە دەیخوێنیتەوە و هەرگیز لێی بێزار نابیت."
"ژیانی محەمەد یاووز وەکو ئیمانەکەی بوو"
دواتر محەمەد جۆمەرت یەکێک لە هاودۆزەکانی محەمەد یاووز وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "ژیانی محەمەد یاووز وەکو ئیمانەکەی بوو. من لە دەهەی ٩٠ رابردوو لە کۆلک ئەویم ناسی. کەسایەتیێکی جیاوازی هەبوو. کەسایەتییە جیاوازەکان بە چاو و وشە و نیگای خەڵک بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن. ڕوونە کە ناسنامەیەکی تری هەیە جگە لە مرۆڤێکی ئاسایی. ئەو قسەکەرێکی باش بوو، بەڵام ئەوەی وای لێکرد کاریگەر بێت، قسەکانی لە دڵەوە دەوت. ئەگەر کەسێک کاریگەر نابێت لە دڵەوە قسە ناکات. مرۆڤەکان دەیانخواست جارێکی تر بیبیننەوە و گوێی لێ بگرن. بەڕاستی ئەو دڵی ئێمەی گرت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی ئێوارەخانی ئیفتاری حیزبەکەی لە ئەنقەرە باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر تەواوی تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنجام داوە.