دکتۆر نەواف تەکرووری سەرۆکی شاندی زانایانی فەلەستینی باسی لەوە کرد کە گەلی فەلەستین تەنها بەرگری لە خاکەکانیان ناکەن؛ هەروەها بەرگری لە عیزەتی ئوممەت دەکەن و دەبێت جیهانی ئیسلام خاوەنداری لە دۆزی فەلەستین بکات.

دکتۆر نەواف تەکرووری سەرۆکی شاندی زانایانی فەلەستینی سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٤٥ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٣٦٠ کەسیش بریندار بوون.

تەکرووری ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەموو کاتێک هێرش دەکاتە سەر کەناری غەززە و مسوڵمانەکانی غەززە ١٥ ساڵە کە تووشی گەماڕۆ بوونەتەوە.

تەکرووری لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر جگە لە غەززە هێرش دەکاتە سەر کەرتی رۆژئاوای فەلەستینیش و بە تایبەتی دەیەوێت زیان بە خۆڕاگری بگینێت کە لە کەمپی جەنین بڵاو بووە.

تەکرووری وتی، "لە هێرشەی کۆتاییدا دەیان زانا، بانگەواز و منداڵی خۆڕاگری فەلەسیتنیان دەستبەسەر کرد. دواتر راستەخۆ هێرشیان کردە سەر کەناری غەززە. بە تایبەتی رابەرانی کەتائیبی قودس کە لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامییە تیرۆر کران."

تەکرووری لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر ئێستا بە تەواوی هێزەکەی هەوڵ دەدات کە غەززە و کەرتی رۆژئاوا لە یەکتر جیا بکاتەوە و دواتر وتی، "دەیانەوێت هەردوو ناوچە بکەنە بە دوو نیشتەجێگای نایاسایی. بەڵام لەو هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نابن."

"ئاسایی بوون لەگەڵ سەهیۆنیەکان تاوانە و بە هەمان شێوەیەش حەرامە"

تەکرووری وتی، "رژێمی داگیرکەر لە قۆناغەکانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر تاوان ئەنجام داوە؛ خانووکان وێران کرد، منداڵ و ئافرەتەکان کوشت. کاتێک لە ناو گۆڕستان دانیشتبووین بینیمان کە چۆن بە مووشەکێک ٥ منداڵیان کوشتووە. ئەوانە و ژمارەیەکی زۆر شتی دیکە تاوانەکانیە کە داگیرکەران ئەنجامیان داوە. ژمارەیەکی زۆر وڵاتی عەرەبی دەستیان کرد بە ئاسایی کردنی پەیوەندی لەگەڵ سەهیۆنیەکان. بەم شێوەیە پشتگری لە تاوانەکانی داگیرکەران دەکەن و دەبنە هۆی وێرەک بوون سەهیۆنیەکان. دەبێت ئوممەت کۆتایی بە تەواوی پەیوەندیەکانی لەگەڵ داگیرکەران بهێنێت. کۆتایی هێنان بە پەیوەندی واجیبە. ئاساییبوون لەگەڵ سەهیۆنیەکان تاوانە و بە هەمان شێوەیەش حەرامە."

"خۆڕاگری و تێکۆشان تا رزگار بوونی فەلەستین و قودس بەردەوام دەبێت"

نەواف تەکرووری لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە خۆڕاگری وڵامی پێویست بە داگیرکەران داوە و دواتر وتی، "خۆڕاگری مووشەک ئاراستەی سەر تەلئەبیب، حەیفە و ژمارەیەکی زۆر خاکی دیکەی داگیرکراو کرد. داگیرکەران ناچار مان کە بچنە ناو پەناگاکان کە لە خاکەکانی داگیرکراو دروستیان کردووە. خۆڕاگری و تێکۆشان تا رزگاربوونی فەلەستین و قودس بەردەوام دەبێت. تا کاتێک ناوچەکانی نێوان دەریای و رووبار، باکوور و باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات رزگار بێت خۆڕاگری بەردەوام دەبێت. تا کاتێک سەهیۆنیەکان لەو خاکانەی پیرۆز بن موجادەلەی گەلی فەلەستین و تەواوی ئوممەت بەردەوام دەبێت."

ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "داوا لە ئوممەت و فەلەستین دەکرێت کە لەو رێگایەدا بەدەل بدات. بۆ پاراستنی بیناکان، سەقامگیری، منداڵەکان، پیرەکان، ئافرەتەکان و پیرۆزیەکان و عیزەتی ئوممەت دەبێت ئەو بەدەلە بدەن. ئەمڕۆ سەهیۆنیەکان هێرش دەکەنە سەر غەززە و جووەکانی نیشتەجێی ناوچەکە هێرش دەکەنە ناو مزگەوتی ئەقسا.

ئەو کەسانە لەوێ فیتە و فەساد دەکەن و عیبادەتەکانی تەحریفبووی خۆیان ئەنجام دەدەن. دژایەتی کردنی ئەو شتە و تێکۆشان لە بەرامبەر ئەو رەوشە قەرزێکە لە ئەستۆی تەواوی منداڵانی ئوممەت. ژمارەیەکی زۆر ئەرکی ئوممەت هەیە. دەبێت بە مادیات پشتگری لە خۆڕاگری بکەن، بە ئاگادار کردن ئەو فکرە بڵاو بکەن، دەستبەکار بن، هەروەها سوپا ئامادە بکەن و گەنجەکان ئامادە بکەن کە ببنە بناغەی جیهاد تاکو بتوانن قودس و فەلەستین لە دەست جووەکان رزگار بکەن. ئەوە ئەرکێکە، واجیبە و دوور مانەوە لە شتە جائیز نییە."

بانگیشت بە تورکیا: هەموو جۆرەی پشتگری بدەن

تەکرووری لە کۆتایی بانگێشتی گەلی تورکیا کرد و وتی، "بەرپرسیارێتی گەلی تورکیا گەورەیە. دەبێت پشتگری ماددی و مەعنەوی ئەنجام بدات و خاوەنداری لە دۆزە بکەن. دەمەوێت بانگێشتێکی دیکە بە تورکیا بکەم؛ ئێستا براکانتان لەوێ جیهاد دەکەن و سەدان کەس بریندار بوونەتەوە. ئەوان بهێننە تورکیا و پێشوازی لەوان بکەن؛ چارەسەری بۆیان بکەن و پشتگری دەرمانی بکەن، بە هەموو شێوەیەک پشتگری لێیان بکەن. دەبێت زانایانیش پشتگری لە گەلی فەلەستین و بۆ رزگاری قودس پێشەوایی بکەن. براکانی فەلەستینی تەنها بەرگری لە خاک و کەسایەتی خۆیان ناکەن؛ بەلکو بەرگری لە عیززەتی ئوممەت دەکەن. هەرکێ براکانی فەلەستینی بە تەنها بەجێ بهێڵێت خوداش ئەوان بەجێ دەهێڵێت."

(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ