کاروانی ئومێد بە دروشمی "ئومێد بۆ سبەینێ" هەڵمەتێکی دەستپێکرد بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی کەلوپەلی نووسینی خوێندکاران لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ کە لە مانگی ئەیلولەوە دەست پێدەکات.
کاروانی ئومێد کە لە زۆر بواردا یارمەتی دەگەیەنێتە کەمدەرامەتان، لە پەروەردەوە تا خۆراک، لە یارمەتیی کاشەوە تا یارمەتی تەندروستی، لە دەیان وڵاتی وڵات و دەرەوەی وڵات، داوای خێرخوازان دەکات پشتگری وەقفەکەیان بکەن.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتیی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بەو هەڵمەتەی دەستی پێ کردووە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "ساڵانە بە بەردەوامی لە ژێر ناوی 'پاکێتی پشتگیری پەروەردە' یارمەتی شتومەکی نووسین پێشکەش بە خوێندکارەکانمان دەکەین. لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە تایبەت لە ڕۆژانی دوایی کە کێشە ئابوورییەکان زیادیان کردووە، بەم مانایە ئێمە وەک کاروانی ئومێد، بە دروشمی ئومێد بۆ سبەینێ' بانگەوازێکمان ئاراستەی خێرخوازانمان کرد بۆ ئەوەی پشتگری بکەن و بارگرانی پەروەردەیان کەم بکەینەوە. ئێمە یارمەتی نووسین پێشکەش دەکەین بۆ قوتابیانی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی. هەرچەندە کارەکانمان لەسەر ئەم پرسە هەموو تورکیا دەگرێتەوە، بەڵام هاوکات إن شاء الله هاوکاریی کەلوپەلی نووسین پێشکەش بە براکانمان دەکەین لە یەمەن و فەلەستین و ئەفغانستان و هەندێک لە وڵاتانی ئەفریقا. لێرەوە بانگێشتی تەواوی خێرخوازەکان دەکەین. پشتگری لە قوتابیەکانمان بکەن. ئێمە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بە ئومێدوە داهاتوویان بنیات بنێن، بە کەرەستەی تەواوەوە بچنە قوتابخانەکانیان و خوێندن وەربگرن. هەوڵ دەدەین پێش لە دەستپێ کردنی قوتابخانە لە مانگی ئەیلوول یارمەتیەکان دابەش بکەین."
(İLKHA)
video
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ هەڵبژاردن سەردانی سەمسوور کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."