ئەو كەسایەتیەی لە خەونیش سەهیۆنیەكان لێی دەترسان شێخ ئەحمەد یاسین ساڵیادی شەهید بونی كرایەوە.

شێخ ئەحمەد یاسین دیاری ترین سەركردەی ئیسلامی بو لە فەلەستین ١٥ مین ساڵیادی شەهید كردنی بەرز ڕاگیرا.

لەگەڵ ئەوی نەخۆشی ئفلیجی هەبو شێخ ئەحمەد یاسین دامەزرێنەری بزوتنەوی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بو بەردەوام بو لە بەرگریكردنی فەلەستین وە بەرەنگار بونەوەی سەهیۆنی داگیركەر، ١٥ ساڵ تێپەری بە سەر شەهید كردنی ڕێبەرو تێكۆشەری ئیسلام.

ڕێبەری هۆشیاری و ئارام كەرەوەی گەڵ شێخ ئەحمەد یاسین لە دوای نوێژی بەیانی هەلی كۆپتەرەكانی سەهیۆنەكان شەهیدیان كرد، لەلایەن خۆشەویستانی ساڵیادی شەهید بونی بەرز ڕاگیرا.

شێخ یاسین لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جورەی سەر بە شاری عسقلانی وڵاتی فەلەستن چاوی بە دونیا هەڵێنا، لە تەمەنی ٣ ساڵیدا باوكی كۆچی دوای كرد.

كاتێك لە ساڵی ١٩٤٨ سەهیۆنیەكان بەشێكی گەورەیان لە فەڵەستین داگیر كرد خانەوادەی شێخ یاسین كۆچیان كرد بۆ شاری غەزە، لە ساڵی 1952 قۆناغی خۆێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی ئیمامی شافعی لە غەزە تەواو كرد. هەروەها لە ساڵی ١٩٥٨ قۆناغی ئامادەی لە فەڵەستین تەواو كرد، لە سەردەمی ئەحمەد یاسن چەندین ڕوداوی گەورە ڕویانداوە هەمو ئەو ڕوداو كارەساتانە كاریگەری گەورەیان لە سەر ئەحمەد یاسین كردوە.    

ئەحمەد یاسین، لە هاوینی ساڵی ١٩٥٢ لە كاتی مەلەوانی كردن سەری بەر بەردێك كەوت لەو كات سەری شكا بەهۆیەوە تەواوی لاشەی توشی ئیفلیجی بو.

كاتێك لە ساڵی ١٩٦٧ سەهیۆنیەكان تەواوی فەلەستینیان داگیر كرد شێخ ئەحمەد یاسین دەورێكی زۆر كاری گەری هەبو لە هۆشیار كردنەوەی خەلك. ناوەندێكی ئیسلامی لە شاری غەزە دامەزراند تا وای لێهات لە تەواوی فەلەستین ناوی دەركرد ئاشنابو لای هاوڵاتیان. هەر سەبارەت بەمە داگیركەر زۆرترین ئازاریان داوە. چەندین جار لە بنكەی پۆلیس بانگ كراوە.

بەندینخانەو خۆڕاگری

ئەحمەد یاسین و كۆمەڵێك لە هاوڕێكانی لە ساڵی ١٩٨٤ لێ پێچینەوەیان لەگەڵ كرا بەهۆكاری ئەوەی" دەوڵەتی ئیسڕائیل بڕوخێنن دەوڵەتێكی ئیسلامی دامەزرێنن" دادگای سەهیۆنیەكان سزای ١٣ ساڵ زیندانی بەسەر سەپاندن. بەڵام دوای ١١ مانگ ئیسڕائیل لەگەڵ فەلەستین یەك بەندكارویان گۆڕیەوە لەو كات ئەحمەد یاسین ئازاد كرا. سەهیۆنیەكان لە ١٨ی ئایاری ساڵی ١٩٨٩ جارێكی تر دەست بەسەریان كرد. هەروەها چەندین كەسیان گرتن كە ڵەگەڵ ئەحمەد یاسین چالاكی ئیسلامیان هەبو.

شێخ ئەحمەد یاسین ١٥ تومەتی درابونە پاڵ بە خۆڕاگریێكی بەرز بە دادگای وتبو" ئەو دادگایە هیچ پێوەرێكی یاسای و خاوەن بڕیار نیە. چونكە ئەو دادگایە داگیر كەرەكان دایان مەزراندوە. بۆیە بڕیارەكانیش هیچ بنەمایەكی یاسای نیە." ئەو هەڵوێستەی شیخ ئەحمەد یاسین شایەنی ستایش كردن بو.

"سیستەمی ڕژێمی داگیركەر قبول ناكەم"

دادوەری سەهیۆنیەكان بڕیاری سزای بەندكردنی هەتاهەتای بۆ ئەحمەد یاسین دەركرد. بۆ ئەوەی ئەحمەد یاسین ئازاد بكرێت دەبوا ڕەزامەندی لەسەر چەند مەرجێك دەر بڕێت. شێخ یاسین بەم شێوەیە ولامی دابونەوە " وتی ئەگەر من ئازاد بكرێم تەنها بەو مەرجەی شوتی نەخۆم هەر قبوڵ ناكەم. چونكە من سیتەمی ڕژێمی داگیركەر قبول ناكەم بەهەمان شێوە مەرجەكانیش قبول ناكەم."

دوای ٨ ساڵ بەند كردنی شێخ ئەحمەد یاسین هیچ شتێكی لەیاد نەكرد دادگاو بەرنامەی سەهیۆنیەكانیشی قبول نەكرد هیچ لە بۆچونەكانیشی نەگۆڕین كە لەسەری بەند كرابو.

هەوڵی كوشتنی شێخ ئەحمەد یاسین   

شێخ ئەحمەد یاسین نزیكەی هەشت ساڵ و نیو بەردەوام لە بەندینخانە بو دواتر لە ئێوارەی ٣٠ی ئەیلولی ١٩٩٧ ئازاد كرا، بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی ڕوی كردە عومانی پایتەختی ئوڕدەن. لەبەر ئەوەی سەهیۆنی داگیر كەر بەكارو چاڵاكیەكانی ناڕحەت دەبو بەردەوام چاودێریان لەسەر دەكرد. چەندین جار هەوڵی كوشتنی درا. جارێكیان سەردانی ناسراوكی دەكرد فڕۆكەی جۆری F-16 تۆپ بارانی ئەو بینایەی كرد كە سەردانی بۆ كردبو لەهەمان كات هاوڕێی خۆشەویستی ئیسماعیل هەنیەی لەگەڵ بو بەڵام بە شێوەیەكی سەرنج ڕاكێش بە سەڵامەتی دەرباز بون.

"شەهید بون لەڕێگای خودا گەورەترین ئامانجی ئێمەیە"

ئەحمەد یاسین: پەروەردی ئیخوان المسلیمین بو. هەروەها تەواوی لایەن گرو شوێن كەوتوانی ئەو دروشمەیان كردبوە ئامانجی خۆیان"شەهید بون لەڕێگای خودا گەورەترین ئامانجی ئێمەیە"

شێخ ئەحمەد بەوە ناسارو بو كە تەواوی لاشەی ئفلیج بو بە عەرەبانەی تایبەت هاتوچۆی دەكرد. لەگەڵ ئەوەش سەهیۆنیەكان توشی چەندین نەخۆشی و ئازاریان كرد، چونكە دەیان زانی كەسێكی خاوەن شەخسیەت و كاریگەربو دوای چەندین هەوڵ بۆ لەناوبردنی، دواجار لە بەرواری ٢٢ ئاداری ٢٠٠٤ دوای نوێژی بەیانی لەئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیدا شەهید كرا.

شێخ ئەحمەد یاسین بەو ئامانجە گەیشت كە پلەی شەهادەت بو لەسەر بێدەنگی ئومەت بەم شێوەیە شەكوای بۆ لای خوا دەكرد:

"ئەی خودایە! شەكوای بێدەنگی ئەو ئومەتە بۆلای تۆ دەهێنم!

من كەسێكی پیرم. دوو دەستم توانای گرتنیان نەماوە، نە ئەتوانم قەلەم بگرم نە چەكیش!

دەنگیشم لە شوێنی خۆی نیە وتار بێژنیم!

من قژم ڕوهات، تەمەنم كۆتایەتیەتی، چەندین نەخۆشیم لێ كۆبۆتەوە لەم كاتەدا كەسێكی خاون غەمم!

تاكە هیوام، ئەو كەسانەیە كە یارمەتی مسولمانەكان دەدەن چارەسەری نەخۆشیەكانیان دەكەن!

ئێوە ئەی مسولمانەكان! بێدەنگی و غەمباری، بۆتە مایەی روخان!

بەردەوام دڵەكانتان ناهەژێت، بۆ ئەو بەڵایەی هاتۆتە سەرمان؟

ئایا كەس نەماوە؟ خودا لەسەر ناموسی ئومەت توڕەدەبێت؟

بۆ پێداگری مەردانە، بەرامبەر ئەوانەی بە كوشتنی ئێمە دەڵێن تیرۆرست!

ئەو ئومەتە شەرم ناكات، ئاوا لە ئابوڕویان دەكرێت؟

سەهیۆنیەكان بەیارمەتی هاوكارەكانی كوشتیاری دەكەن!

ئەو دامەزراوانە، دەسهەڵاتی خۆجێی، پارتیەكان، كەسایەتیەكان، بۆچی لە پێناو خودا خۆتان عادز ناكەن؟

ئێی پەروەردگار! یارمەتی بێ دەسهەڵاتیمان بدە، كۆمان كەرەوە، وامان لێبكە یارمەتی كەم دەرامەتەكان بدەین.

لەمەو دوا مردنێكی گەورە دەبیستن، بۆیە ئەمە دەنوسین:

ئێمە خۆڕاگرین! بەرەو پێش دەچین ڕاناكەین!

چاوەڕوان مەكەن ئێمە ئاڵای سپی داگرین چونكە ئێمە دەزانین گەر وامان كرد لەمەودوا دەمرین.

ئێمە دەڵێین گیانی خۆمان دەبەخشین لەگەڵ ئەوانەی شەڕمان لەگەڵ دەكەن!

تەمەشای مەشهەدی مردن كەن بەر لەوەی بێت!

خودا ئەو تەمەنە كورتەی بە ئەمانەت بە ئێمە بەخشیوە!

ئەی سەركردەكانی ئومەت، ئەی تاكەكانی ئومەت!

ئەی خودایە! شەكوام بۆ لای تۆیە... شەكوام بۆلای تۆیە... شەكوام بۆ لای تۆیە لە بێ قوەتی خۆم، لە بێ دەسهەڵاتی خۆم.

تۆ پەروەردەگاری بێ دەسهەڵاتەكانی... تۆ پەروەردگاری ئێمەی... ئێمە بۆ كێ بەجێ دەهێڵی؟ ئێمە لە جەهەنەم دور دەخەیەوە؟ یان لە دوژمنەكان؟

ئەی خوایە شەكوای خۆمان بۆ لای تۆ دەهێنین، هی ئەوانەی خوێنیان لێ دەچۆڕێت، هێتیمەكان، منداڵە بێكەسەكان، تەواوی ئافرەتان ئەوانەی كەماڵیان خراپ بوە.

شەكوای خۆم بۆلای تۆ دەهێنم! یەكێتیمان تێك چوە... ڕێگامان گۆڕیوە...هێزمان نەماوە...

ئەی خودایە شەكوای خومان بۆلای تۆیە خەلكی ئێمە بێتوانایە  هاوكاری ئومەت بكە، دوژمنەكان غەمبارمان دەكەن"...(İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

Bizi Takip Edin

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ