دکتۆر ئەلبەک: ئەو شوێنەی وەکو دیواری گرین دەناسرێت لە راستیدا دیواری بوراقە
رۆژنامەنووس و نووسەر دکتۆر زاهر ئەلبەک لە بەرنامەیەک بەهۆی هەفتەی جیهانیی قودس وتارێک سەبارەت بە گرنگیی قودس پێشکەش کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەهۆی هەفتەی جیهانیی قودس کە هەموو ساڵێک لە هەفتەی کۆتایی مانگی رەجەب یاد دەکرێت سێمینەرێک بە ناوی "دۆزی قودس دۆزی ئازادیی ئوممەتە" پێشکەش کرد.
رۆژنامەنووس و نووسەر دکتۆر زاهر ئەلبەک سەرۆکی لقی ئەنقەرەی دەزگای 'دیرۆکەکەمان و قودس' لە کاتی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێک پێشکەش کرد.
"قودس پایتەختی ئیسلامە"
ناوبراو وتی، "قودس تەنها پایتەختی فەلەستینیەکان نییە و پایتەختی ئیسلامە. ٣-٤ ساڵ پێشتر داگیرکەرانی زاڵم وەکو ئەمریکا و جووەکان و ئیمپریالیستەکان چیان دەوت؟ دەیانوت کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە. ئێمە دەڵێین کە قودس پایتەختی ئیسلامە و بەم شێوەیە دەمینێت. بۆچی قودس ئەوەندە گرنگە؟ چونکە قودس دۆزی ئوممەتە. پرسیار دەکەن کە بۆچی بەشداری بەرنامەیەک سەبارەت بە قودس دەبی و ئامانجەکەت چییە؟ چونکە لە قودس مزگەوتی ئەقسا هەیە. وەکو ئێوەش دەزانن، قودس یەکەم قیبلەی مسوڵمانەکانە و دووەم مەزگەوت و سێیەم حەرەمە. مەککە، مەدینە و قودس."
"ئەو شوێنەی جووەکان پێ دەڵێن 'دیواری گرین' لە راستیدا 'دیواری بوراقە"
ئەلبەک لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە سەهیۆنیەکانی داگیرکەر هەوڵ دەدەن بە دڕۆ و قسەکانی ناڕاست مێژووی قودس بگۆڕن و دواتر وتی، "ئایا ناوی دیواری گرین یان دیواری بوراق راستە؟ یان هەردووکیان راستە؟ براکان، تەنها میدیاکانی تورکیا ناوی 'دیواری بوراق' بە کار ناهێنن. ئەوان هەموو کاتێک دەڵێن دیواری گرین. دیوارێکی بەم شێوەیە نییە. جووەکانی داگیرکەر ئەو ناوە بە کار دەهێنن. لە قودس مزگەوتی ئەقسا، قبة الصخرة، گۆرستانی پێغەمبەرەکان، گۆڕستانی ئەسحاب و دیواری بوراق هەیە. لەوێ ژمارەیەکی زۆر شوێنی پیرۆز هەیە. هیچ شوێنێکی جووەکان لەوێ نییە. ئەوان دەڵێن کە مەعبەدی سلێمان پێشتر لەوێ بووە خراپ کراوە. مەعبەدی سلێمان چییە؟ ئەوان دەڵێن لە ژێر مزگەوتی ئەقسادایە بەڵام مەعبەدێکی وا نییە. واتە ئێستا نییە. جووەکان هەوڵ دەدەن بە درۆ و زانیارییەکانی ناڕاست بە دونیا دەڵێن کە لە قودس نیشانەکانیان هەیە. ئەوان لە پێش دیواری بوراق کە پێ دەلێن دیواری گرین نوێژ دەکەن، دەگرین و عیبادەت دەکەن. بەڵام دیوارێکی بەم شێوەیە نییە. ئەوە بە گشتی دڕۆیە. ئەوەی راست ئەوێ دیواری بوراقە و پێشتریش وا بووە."
"قودس بەهۆی پرسی میعراج زۆر گرنگ و پیرۆزە"
ئەلبەک سەبارەت بە پرسیاری 'دیواری بوراق چییە و بۆچی وا ناو دەدرێت؟' وتی، "پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) لە سەر دیواری بوراق بەرز بووە و چووەکان ئاسمان واتە لەوێ چووە میعراج. رۆشتنەکەی لە مەدینە بۆ قودس ئیسرایە و بەرزبوونەکەی لە قودس بۆ ئاسمان میعراجە. دیواری بوراق لە رۆژئاوای مزگەوتی ئەقسایە. ئەو دیوارە زۆر کۆن و پیرۆزە. هەموو کاتێک لە تەلەڤیزیۆن دەبینرێت کە جووەکان لەوێ دەگرین و نوێژ دەکەن. موعجیزەی ئیسرا و میعراج لەوێ رووی داوە. ئەوە موعجیزەیەکی گەورەیە! بۆیە قودس شوێنێکی زۆر گرنگ و پیرۆزە. بەڵام بە داخەوە ئەمڕۆ لەوێ خوێنێکی زۆر زۆر دەڕژێت. قودس تووشی پیسترین و خراپترین داگیرکەریی مێژوو بووە. لە مێژوودا دەبینین کە ژمارەیەکی زۆر داگیرکەری رووی داوە. مێژووناسەکان باس لەوە دەکەن کە داگیرکەریی سەهیۆنیەکانی داگیرکەر پیسترین و خراپترین داگیرکەرییە لە مێژوودا. ئێستا قودس تووشی ئەو داگیرکەریە بووە.
لەبەر ئەوەی جووەکان لە پێش ئەو دیوارە بەهۆی ون بوونی مەعبەدی سلێمان دەگرین رۆژئاواییەکان ئەو دیوارە وەکو 'دیواری گرین' ناو دەدەن. بەڵام لە راستیدا ناوی ئەو دیوارە دیواری بوراقە. پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) لە کاتی رووداوی میعراج حوشترەکەی لەکن ئەو دیوارە گرێ دەدات و بۆیە ئەو دیوارە وەکو دیواری بوراق ناو دەدرێت. مسوڵمانەکان چەندین سەد ساڵە بەم شێوەیە ناوی دەبن. بەڵام لەگەڵ ئەوەندە راستی کەسانێک بەو شوێنە دەڵێن دیواری گرین."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی وتەبێژی هودا پار و پەرلەمانتاری باتمان لە بەیاننامەیەکدا بۆ İLKHA سەبارەت بە "ڕەشنووسی یاسای ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەڵوەشاوەکان یان هەڵوەشێنراوەکان" ڕایگەیاند کە پارتەکەی پێشکەشی پەرلەمان کردووە کە دەبێت چوارچێوەیەکی یاسایی دابنرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی چەک و توندوتیژی و تیرۆر لە بەرنامەی کاردا لاببرێت.
هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر قسەکانی بێ ئەخلاقانە و شەرمەزارانەی رەحمی کۆچ کە لە مەراسیمی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە ئیزمیر دا ژنانی کوردی کردە ئامانج بە بەکارهێنانی گاڵتەجاڕی. بەرپرسانی باڵای حیزب و سەرۆکایەتیی کاروباری بنەماڵە بە توندی ئیدانەی ئەم عەقڵیەتە چەوتەیان کرد کە کەرامەتی ژنان دەکاتە ئامانج و داوایان لە کۆچ کرد داوای لێبوردن بکات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ لە دیاربەکر ٢یان بە سەختی ٣ کەس بریندار بوون.
سەید مستەفا بۆزکورت (٨٦ ساڵ) کە بە درێژایی تەمەنی لە شارۆچکەی هەزەخی شرنەخ خەباتی بۆ دۆزی ئیسلام کردووە و بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ تووشی ئازاری لەدەستدانی کوڕەکەی بووە، کۆچی دوایی کرد. بۆزکورت بەپێی وەسیەتنامەکەی لە تەنیشت محەممەد سەعید کوڕە شەهیدەکەی بەخاک سپێردرا.