٨ ساڵ بە سەر کوژرانی شەهید فەتحی و جەنگیز تێپەڕ دەبێت کە دوای رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە شارۆچکەی کانیڕەشی پارێزگای بینگۆل لە لایەن پەکەکە کوژران.
وەحشیەتێك لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەکە روویدا، ئەو كارەساتە بووە هۆی کرانەوە لاپەڕیەکی نوێ لە مێژوی کوردستان. لە لایێک کردوەکانی نا مرۆڤایەتی دەسهەڵاتانی نادادپەروەر لایێکی تر زوڵم و ستەمی پەکەکە لە ساڵی دروست بوونەکەی تا ئێستا بەردەوامە، لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ شێوازەكەی گۆڕی بۆ شێوەیەكی جیاوازتر لە جاران.
پەکەکە/هەدەپە لە سەر داوای ناوەندی گشتی هەدەپە و بە بانگەوازی سەرۆکی گشتی هەدەپە صلاح الدین دەمیرتاش کە وتبوونە هەمو شوێنێک تاكو وەک کۆبانێ وێران بكەن، كەوتنە کۆڵانەکان لە بەرامبەر گەڵی کوردی مسولمان جینۆساید و كۆمەڵ كوژیان ئەنجام دا. گەنجانێك گۆشتی قوربانیان بۆ ماڵە هەژارەکان بڵاو دەکردەوە شەهیدیان كردن، پیاوەکانی بە ڕیش و ئافرەتانی باڵاپۆشیان کردنە ئامانج، مزگەوت و وەقفەکانی قورئانیان سوتاندن. لەو كارە نامرۆڤانە سەرنج ڕاکەشترینیان لە شاری دیاربەکر بوو.
لە شاری دیاربەکر یاسین بۆرو، حوسێن داکاك، حەسەن گۆکگۆز، ریاد گونەش، توران یەواش و جومعەلی گونەش بە شێوەیەکی وەحشی گەرانە کوژران. لە هەمو شارەکانی ناوچەكە بە تایبەتی هودا پار و هەمو دەزگاکان و کەسەکانی خاوەنی ناسنامەی ئیسلامی كرانە ئامانج. پرسی ٦-٨ی تشرین سەرەتا بوو، دواتر لە پارێزگای بینگۆل فەتحی یالچین و جەنگیز تریاکی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانە شەهید بوون. لە پارێزگای وان کەسێک بە ناوی لەتیف شەنەر و لە قۆسەر(قزلتەپە) کەسێکی سوریایی بە ناوی عبد الله موحەمەد لەتیف و هاوسەرەکەی فەهادە ابراهیم الدرویج بە دەستی پەکەکە کوژران.
جەنگیز تریاکی
جەنگیز تریاکی تەمەن ٢٨ ساڵە ئەندامی هودا پار کە لە گوندی ئالپیرانی شارۆچکەی کانیڕەشی پارێزگای بینگۆل دەژیا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ تووشی هێرشی گروپێکی پەکەکەیی دەبێت.
ئەندامانی پەکەکە باس لەوە دەکەن کە براکەی لە دەستیاندایە و داوا لێ دەکەن بهێنە دەرەوە و ئەگەر نەهێتە خانووکە لەگەڵ تەواوی ئەو کەسانەی لە ناو ماڵدانە دەسووتێنن.
جەنگیز تریاکی بۆ ئەوەی زیان بە خانەوادەکەی نەگات دەرگاکە دەکاتەوە بەڵام کاتێک دەرگاکە دەکاتەوە ئەندامانی پەکەکە بە چەکەکانی لوولە درێژ تەقە دەکەنە سەری و جەنگیز لە سنگەکەیەوە بریندار دەبێت. ئەندامانی پەکەکە راستەخۆ هەڵدێن و شوێنی رووداوەکە بەجێ دەهێڵن.
جەنگیز تریاکی دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی بینگۆل بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکە دەگوازرێتەوە نەخۆشخانەی زانکۆی ئینۆنۆ لە مەلەتی. لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان جەنگیز تریاکی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە نەخۆشخانە شەهید دەبێت.
دواتر تەرمی شەهید جەنگیز تریاکی لە لایەن چەندسەد کەس لە هاوڕێکان و هاودۆزەکانی دەگوازرێتەوە بینگۆل و لە گوندی ئالپیرانی شارۆچکەی کانیڕەش بە خاک دەسپێردرێت.
جەنگیز تریاکی بە جەسارەت، فیداکاری و رێزداری خۆی ناسرابوو و گەلی ناوچەکە زۆر حەز و رێزیان لێبوو. تریاکی ئاژەڵداری دەکرد و سەرپەرشتی خێزان و براکانی بە ئەستۆ گرتبوو. تریاکی لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤ دەنگی بە بەدەپەی نزیکی پەکەکە نەدابوو کرا ئامانج. پەکەکە داوای لە تریاکی کردبوو کە گوندەکە بەجێ بهێڵێت. بەڵام جەنگیز تریاکی رەدی کردبوو و بۆیە رووبەڕووی هەڕەشەی ئەندامانی پەکەکە بوبوو. بەڵام تریاکی بەردەوام بوو لە خۆڕاگری لە بەرامبەر پەکەکە.
جەندرمە چاوەکانی لە بەرامبەر رووداوەکە داپۆشی
محەمەد بهاءالدین تەمەل کە ئەو کات یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی و بەرپرسی کاروباری تەشکیلاتی هودا پار بوو باسی لەوە کرد کە جەندرمە چاوەکانی لە بەرامبەر رووداوەکە داپۆشیوە و جەندرمە بە خۆی لە بەڵگەکانی باسی لەوە کردووە کە بینیانە "گروپێکی ٢٠ کەسی پەکەکە دەچێتە گوندەکە و بۆ رێگری لە موداخەلە رێگاکەیان بۆمبڕێژ کردوە و بەهۆی ئاسایش و هێمنی موداخەلەی رووداوی بریندار بوونی جەنگیز تریاکی نەکراوە."
بکوژی جەنگیز تریاکی لە ئەنجامی شەڕێکدا کوژرا
دواتر لە ٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و ئەندامانی پەکەکە لە گوندی بادانی شارۆچکەی گمگم (ڤارتۆ)ی پارێزگای مووش شەڕ رووی دا و لە ئەنجامدا ٤ ئەندامی پەکەکە کوژران و یەکێکیان بە برینداری دەستگیر کرا.
ئەو ئەندامەی پەکەکە کە بە برینداری دەستگیر کرا باسی لەوە کردبوو کە فەرماندەی سەربازیی پەکەکە لە ویلایەتی ئەرزیڕۆمە.
دواتر دەرکەوت کە یەکێک لە کوژراوەکان یونس ئەمرە ئاراس بە ناوی نهێنیی بەدران وانە کە ناوەکەی لە لیستی داواکراوەکانی تیرۆریی تورکیادایە و بکوژی شەهید جەنگیز (رۆدی) تریاکیە.
یونس ئەمرە ئاراس بە ناو نهێنیی بەدران کە یەکێک بوو لە هێرشکارەکان پێشتر لە تەواوی گوندەکانی کە ڕۆشتبوو باسی لەوە کردبوو کە تریاکی دەکوژێت.
فەتحی یالچن
دوای رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ پەکەکە دووبارە ئەندامێکی هودا پار کردبوو ئامانج. فەتحی یالچن تەمەن ٣٥ ساڵە لە گەڕەکی قەڵای شارۆچکەی کانیڕەش دەژیا. کاتژمێر ٠٨:٤٠ بەڕێوە دەکەوێت بۆ ئەوەی بچێتە ناوەندی شارۆچکە. لە رێگادا تووشی هێرشی کەسێکی نەناسراو دەبێت و دەگوازرێتەوە نەخۆشخانە. بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان شەهید دەبێت.
١١ گولڵە لە شەهید فەتحی یالچن کەوتبوو کە هیچ کات سەرەکەی لە بەرامبەر فشار و هەڕەشەکانی پەکەکە نزم نەدەکرد.
دواتر تەرمی یالچن گواسترایەوە لای پزیشکی دادی لە مەلەتی و دوای تەواوی چالاکیەکانی پزیشکیی دادی لە ٢٣ی تشرینی یەکەم لە گۆڕستانی گەڕەکی قەڵا بە خاک سپێردرا.
شەهید فەتحی یالچن خێزاندار و باوکی ٢ کوڕ و ٢ کچ بوو.
پەکەکە هەموو کاتێک هەڕەشەی دەکرد
ئەو کات کەسوکارەکانی شەهید فەتحی یالچن لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دابوو و باسیان لەوە کردبوو کە فەتحی زۆر حەزی لە شەهادەت هەبوو لە ئەنجامدا خودا بە نەسیبی کرد.
هەروەها باسیان لەوە کرد، پەکەکە هەڕەشەی لەو کەسانە دەکرد کە دەنگیان بە بەدەپە نەدابوو و لە هەر مالێک ٣ هەزار لیرە باجیان وەردەگرت و بە پێی داوای خۆیان سزایان بە هاوڵاتیان دەدا.
هەروەها باسیان لەوە کردبوو کە پێش لەوەی شەهید بکرێت چەند کەسێک هاتوونە و پرسیاریان کردوە کە فەتحی لە کوێیە و کەسانێک باسیان لەوە کردوە کە چووە.
هەروەها هاوسەری شەهیدیش باسی لەوە کرد کە بە خۆی بینیوە کە پەکەکە هەڕەشەی لە فەتحی کردوە.
پەکەکەیەک کە دەستگیر کرا بە خۆی باسی لەوە کرد کە شەهید فەتحیی کوشتووە
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ گروپێکی پەکەکەیی دەستگیر کران کە یەکێکیان قادر گوموش بە ناوی نهێنیی ئاندۆک بوو کە وەکو بکوژی شەهید فەتحی یالچن ئەندامی هودا پار دەناسرا.
ئەو کەسە لە هەموو شوێنێک باسی لەوە دەکرد کە بکوژی فەتحی یالچنە و هەروەها یەکێک بووە لەو گروپەی ٢٠ کەسە کە هێرشی کردبوو سەر شەهید جەنگیز تریاکی.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ هەڵبژاردن سەردانی سەمسوور کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "هەڵوێستی مرۆڤەکان لەبارەی غەززەی کە پەیوەندی بە تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هەیە کاریگەری بە سەر دەنگەکان دەبێت."
سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."