یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار وتی، "ئەو ئاسمیلەکردن و ڕەتکردنەوە و ئینکارییەی کە لە ئەنجامی ناسیۆنالیزمی توندەوەیە دەبێت نەهێڵرێت کە ئەم کارە گرنگترە لە داخستنی زیندانی دیاربەکر کە هۆکارێکی گرنگە بۆ گۆڕینی پرسی کورد بۆ توندوتیژی و مردن."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار لە راگەیەندراوی هەفتانەی حیزبەکەی باس لە چەند بابەتی گرنگ وەکو سیستەمی یاسایی لەبارەی بەندکراوەکانی نەخۆش لە تورکیا، گۆڕینی زیندانی پێشووی دیاربەکر بە مۆزەخانە، کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە فەلەستین و سەردانی گانتزی سەهیۆنی بۆ تورکیا، ئیدعاکانی گەڕاندنەوەی پەنابەران و هێرش بۆ سەر مەزارێک لە ئێران کرد.
زیندانییە نەخۆشەکان و ڕێسایەکی یاسایی نوێ
ئەمیرئۆغلو لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی حکوومەت گۆڕینی یاسا لەبارەی بەندکراوەکانی نەخۆش خستووە رۆژەڤ بەڵام هێشتا ئامادەکاریێک نەکراوە کە ویجدانەکان راحەت بکات و دەبێت زیندان بۆ ئەو کەسانە نەبێت شوێنی ئازار و ئەزیەت و بتوانن بە شێوەیەکی گونجانی روومەتی مرۆڤایەتی چارەسەری و دەرمان وەربگرن.
ئەمیرئۆغلو وتی، "دەبێت بۆ ئەوەی زیندانییە نەخۆشەکان چارەسەر بکرێن، جێبەجێکردنی سزاکانیان دوابخرێت بەبێ گوێدانە ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە. ئەم مافە بەبێ جیاوازی هەموو زیندانیان بگرێتەوە، نەک تەنها بۆ هەندێک زیندانی خاوەن ئیمتیاز و بانگەشەکراو. تا ئەو کاتەی وازی لەو کارانەی دوو ستانداردی نەهێنرێت، مشتومڕەکان لەسەر دادپەروەری میکانیزمی یاسایی کۆتایی نایەت."
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە رەوشی ئێستای زیندان دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی درێژخایەن یانیش سەختر بوونی نەخۆشیی نەخۆشەکان و دواتر وتی، "بەتایبەتی لە حاڵەتی نەخۆشی درێژخایەندا، مومکین سزادراوەکان بتوانن چاودێری خۆیان دابین بکەن، چارەسەریان بۆ بکرێت، هاوتەریب لەگەڵ چارەسەرکردنیان سوود لە خۆراک و دەرفەتەکانی دیکە وەربگرن. بۆ ڕای گشتی دەزانرێت کە نەخۆشییە قورسەکانی وەک شێرپەنجە دەبێتە هۆی مردنی زۆرێک لە زیندانەکاندا. پێویستە ئاسانکاری بۆ ڕاگرتنی سزاکانیان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت چاودێری و چارەسەری ئەو زیندانیانەی کە نەخۆشی قورسیان هەیە، و لانیکەم دوایین جاریان لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر بەرن. پەیمانگای پزیشکی دادوەری پێویستە واز لە مامەڵەکردن بهێنێت بە پاڵنەری ئایدیۆلۆژی و سیاسی، و نابێت ئەو تاوانانە ببینێت کە کەسەکە پێش نەخۆشییەکەی سزادراوە. بڕیارێک بۆ دواخستنی سزاکە بە ڕاپۆرتەکانی پەیمانگای پزیشکی دادوەری و هەروەها نەخۆشخانە تەواوەکانی دیکە بدرێت."
گۆڕینی زیدانی دیاربەکر بە مۆزەخانە
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە راگەیەندراوی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی رادەست کردنی زیندانی پێشووی دیاربەکر تیپی E بە وەزارەتی کەلتوور و گۆڕینەکەی بە مۆزەخانە، کتبێخانە و ناوەندی کەلتووری باسی لەوە کرد، " بڕیارێکی گونجانە بەڵام زۆر دەرەنگ ماوە و کەمە."
ناوبراو وتی، "ئەو هەڵاواردن و ئاسمیلەکردن و ڕەتکردنەوە و ئینکارییەی کە لە ئەنجامی ناسیۆنالیزمی توندەوەیە دەبێت نەهێڵرێت کە ئەم کارە گرنگترە لە داخستنی زیندانی دیاربەکر کە هۆکارێکی گرنگە بۆ گۆڕینی پرسی کورد بۆ توندوتیژی و مردن و کاولکاری و کارەسات. جێگای داخە کە هێشتا پلان و پڕۆژە و گوتار و سیاسەتەکان سەبارەت بە دابینکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە زمان و ناسنامە و گەشەپێدانی ناوچەییدا نەخراونەتە ڕوو."
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە بەڵێن پێدان لە لایەن دەسەڵات لە ٢٠مین ساڵی دەسەڵاتەکەی لەبارەی ناوەندی ئەشکەنجەی کە سیمبۆلی ٤٠ پێشتر بوو نیشان دەدات کە لەبارەی بیر و نیەت و کردەوە سەبارەت بە پرسی کوردی هێشتا لە دوادا ماوە و دواتر وتی، "مومکین نییە بەبێ ئەوەی لە ڕووی ناسنامە و زمانەوە پرسی کورد لەسەر بنەمای دادپەروەری چارەسەر بکرێت. حکومەت بە پشتگوێخستنی داواکاری بۆ خوێندن بە زمانی دایک، هەڵوێستێک دەگرێتەبەر کە لە ڕاستیدا کارەکە قورس دەکات و تەنانەت ئەگەری هەڵگرتنی دەرسی هەڵبژاردەی کوردیش ناهێڵێت کە واژۆی خۆی لەسەرە. ئەوەی پێویستە بکرێت پاراستنی ئەو هەنگاو و گوتار بوێرانەیە کە لە ڕابردوودا لەسەر پرسی کورد گیراونەتەبەر، بەرەنگاربوونەوەی ئەو عەقڵیەتەی کە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکەیە، لەسەر ئاستی یاسایی و دەستووری و کارکردن بۆ چەسپاندنی دادپەروەری لەم بابەتەدا، وەک چۆن لە هەموو پرسێکی تردا دەبێت. ئەگینا پرسی کورد بە دەستێوەردانی زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکان دەبێتە شتێکی دانەبڕاو و دەرفەت بۆ ئیستغلالکردنی پێکهاتە ئایدیۆلۆژییە بەسەرچووەکان لە داهاتوودا، وەک لە ڕابردوودا دەڕەخسێت."
کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە فەلەستین و سەردانەکەی گانتز بۆ تورکیا
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە فشار و کۆمەڵکوژیەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین بەردەوامە و بڵاوبوونی خۆڕاگری لە دەرەوەی غەززە لە ناو خاکەکانی کەرتی رۆژئاوای فەلەستین دەبێتە هۆی ترسی داگیرکەران و بۆ رێگری لەم شتە بە بێ ناسینی هیچ سنوورێک بەردەوامە لە هێرش.
یونس ئەمیرئۆغلو جەختی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر هەفتەی رابردوو لە نابلوس ٦ فەلەستینیی شەهید کردووە و لە سەرەتای ساڵ تاوەکو ئێستا ١٨١ فەلەستینیی شەهید کردووە کە ٣٥یان منداڵن و دواتر وتی، "لە کاتێکدا داگیرکەران لە قودس و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین بەردەوامن لە هەموو جۆرەی فشار و کۆمەڵکوژی، بە داخەوە بەنی گانتزی سەرکردەی رژێمی داگیرکەری خوێنڕژ لە تورکیا لە ئاستێکی باڵا پێشوازی لێ کرا. سەردانی ئەو کەسەی کە گوایە وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنیە بە تورکیا نیشان دەدات کە پەیوەندی لەگەڵ رژێمی داگیرکەر لە رووی ئاسایشەوەش دەستی بە هاوکاری دەکرێت. ئەو رەوشە زۆر مەترسیدارە. زیادبوونی نفوزی رژێمی سەهیۆنی لە بواری ئەمنیەتی و هەواڵگری لە تورکیا، نەک تەنیا بۆ دۆزی فەلەستین، بەڵکو بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی تورکیا خۆی، مەترسییەکی گەورە دروست دەکات. لە پڕۆسەی پێش کودەتاکەی پۆستمۆدەرنی ٢٨ی شوبات ئەو پەیوەندیانەی کە بیرۆکراسی ئەمنییەتی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی پەرەی پێدا، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو."
هەروەها وتی، "بوونی رژێمی سەهیۆنی نەک تەنها بۆ فەلەستین و تورکیا بەلکو بۆ تەواوی جوگرافیای ئوممەت هەڕەشەیە. بە کام هۆکار بێت پەیوەندی لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی بە سوودی تورکیا نابێت. ئەو رەوشە دەبێتە هۆی لاوازکردن و بە تەنها هشتنی دۆزی قودس و مەشرووع کردنی رژێمی سەهیۆنی و بێ پەروایی لەبەرامبەر داگیرکەری و کۆمەڵکوژیەکان."
ئیدعاکان گەڕاندنەوە پەانبەران بە زۆر
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی باس لە راپۆرتی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ کرد کە رایگەیاندبوو سەدان پیاو و منداڵی پەنابەری سووری لە نێوان مانگەکانی شوبات و تەمموز لە تورکیا بەبێ هۆکار دەستبەسەر کراون و ڕاگیراون و دیپۆرت کراون.
ئەمیرئۆغلو جەختی لەوە کرد کە نابێت دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران کە بە قسەی هەنێک لە سیاسەتمەداران لە تورکیا بڵاو بووە ببێتە سیاسەتی دەوڵەت و دواتر وتی، "رەوشی ئێستای سوریا گونجان نییە بۆ گەڕانەوە پەنابەران. بە پێچەوانە ئەو کەسانە لە کەمپەکان دەژین بەهۆی نەخۆشی و کەمیی خۆراک لە ژیر خەتەرێکی گەورەدانە. بۆ گەڕانەوەی دووبارەی پەنابەران دەبێت رێککەوتنی سیاسی لە سوریا ئەنجام بدرێت و دەست بە دووبارە ئاوەدان کردنی وڵات بکرێت."
هەروەها وتی، "لە ٨ی ساڵی کۆتاییدا زیاتر لە ٢٩ هەزار کۆچبەر لە رێگای کۆچ گیانیان لە دەست داوە کە بەهۆی نائارامی و شەڕی ناوخۆی وڵاتەکانیان بەجێ هشتووە کە بەشێکی گەورەیان خەلکی سوریا بوون. ئەوڕووپا لە بەرامبەر ئەو رەوشە بێ ئاگایە و سیاسەتی گەڕاندنەوەی پەنابەران جێبەجێ دەکات کە دەبێتە هۆی مردنی پەنابەران و وڵاتانی ئیسلامیش لە بەرامبەر ئەم تراژێدیایە بێ دەنگن. دەبێت ئیتر لە دژی ئەو شەپۆڵەی کۆچ دەستبەکار بێت کە دەریای ناوەڕاست کردووە گۆڕاستان. دەبێت لێکۆلینەوە لەبارەی هۆکارەکانی کۆچ بکرێت و دەستی بە چالاکی لەو ناوچەیانە بکرێت کە بەجێ دەهێڵڕێن و بۆ دروستبوونی دووبارەی ئارامی ئابووری و سیاسی دەستی بە هەوڵەکانی دیپلۆماتیک بکرێت."
هێرش بۆ سەر مەزارێک لە ئێران
ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی باس لە رووداوی هێرش بۆ سەر مەزارێک لە ئێران کرد و وتی، "سەرەخۆشی و سەبووری خۆمان بۆ گەلی ئێران دەردەبڕین بۆ ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی لە هێرشی چەکداری بۆ سەر مەزارگەی شاه چراغ لە شیرازی ئێران کوژران. ڕوونە کە هێرش و تیرۆرەکان لەم وڵاتەدا ئامانجیان تێکدانی ئارامی و ئاشتی ئێرانە. شەڕی ناوخۆی سوریا، عێراق، لیبیا و یەمەن تا ئێستا کاریگەریی ملیۆنان کەسی گرتووەتەوە، ئابووری وڵاتەکەی وێران کردووە و شارەکانیشی وێران کردووە.
پێویستە گەلی ئێران درک بەو یارییە بکات کە دەکرێت و کردەوەی توندوتیژی ئەو کەسانە ڕەت بکەنەوە کە هەوڵ دەدەن خۆپیشاندانەکان بکەنە دەرفەتێک بۆ شەڕی ناوخۆ. له بەڕامبەردا دەبێت دەوڵەتی ئێران له دەستوەردانی ناڕێژەی و توند له کردەوەی ئاشتیانه دا دوور بکەوێتەوه و داواکاریی ماقوڵی خەڵک له بەڕچاو بگیرێت. چونکە شەڕێکی ناوخۆیی نوێ کە ڕۆژئاوا ئارەزووی دەکات، بە هیچ شێوەیەک سوودی بۆ گەلی ئێران و ناوچەکە نابێت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی کۆچی دوای زانای یەمەنی پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالمجید زندانی و رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا حەسەن قلچ دوو پرسەنامەی جیاجیا بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، "سهردانى مێژووييى سهرۆک ئهردۆغان بۆ بهغدا و ههولێر له کاتێکى ههستيارى ناوچهکهدا دێت."