کاروانی ئومێد بەردەوامە لە چالاکیەکانی خێرخوازی

کاروانی ئومیدی کۆلکی سەمسوور لە شارۆچکەی کۆلکی پارێزگاکە هاڕیکاری بە سەر هەژارەکان دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی سەمسوور بەردەوامە لە بوون بە پردێک لە نێوان هەژار و خێرخواز.
محەمەد سڤیل سەرۆکی کاروانی ئومێدی کۆلک سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە چالاکیەکانیان بە پشتگری خێرخوازەکان بەردەوام دەبن.
ناوبراو لە راگەیەندراوەکە باس لە گرنگی هاڕیکاری و چالاکی خێرخوازی لە ئیسلامدا کرد وتی، "ئیسلام ئایینی برایەتی و هاوکارییە. وەک موسڵمان پابەندین بە جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەم برایەتی و هاوکارییە. ئایینەکەمان فەرمانمان پێدەکات کە ئاگاداری کەسانی هەژار بین، بەبێ گوێدانە بە ڕەگەز و باوەڕیان. وەک مەرجێکی باوەڕەکەمان، هەوڵدەدەین بگەینە هەموو کەسێک کە پێویستی بە چاودێری هەیە و پێویستی بە هاوکاری هەیە. هەرچەندە ئێمە قەزایەکین، بەڵام ناتوانین بگەینە هەموو کەسێکی پێویستیش، چونکە ژمارەی دانیشتوانی قەزاکەمان لە هەندێک پارێزگا زیاترە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەمانەوێت براکانمان کە هەستیارترن لەم خزمەتە خێرخوازیەدا لەگەڵمان بن و بەخشین و سەدەقە و زەکاتەکانیان بە ئێمە بدەن."
سڤیل لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە هەنێک خانەوادە هەن کە هەموو مانگێک پشتگری لەوان دەکەن و دواتر وتی، "بەو پێیەی لە پارێزگاکەمان و بە تایبەتی لە قەزاکەمان خێزانی پێویست زۆرن، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەیشتن بە گەلەکەمان. ئێمە خەبات دەکەین، بەڵام ئەمە خەباتێک نییە کە بە تەنیا بیکەین. لەم کاتەدا بانگهێشتی هەموو هاوڵاتیە خێرخوازەکانمان دەکەین کە لەم خاڵەدا هاوکاری بکەن و لە ژێر سەقفی کاروانی ئومێددا پێکەوە کار بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی "تامێک کە لە تیژیەکەی دێت" چووە کلیس.
دروێنەی زەیتوون لە شارۆچکەی دێرکی پارێزگای مێردین دەستیپێکرد. بەڵام بەرهەمهێنەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی کەمی باران لەمساڵ و وشکەساڵی وەرزیدا کەمبوونەوەی جددی لە بەرهەمدا هەبووە.
بووک و زاوایەکی دیاربەکری کە تازە هاوسەرگیریان کردبوو تەواوی زێڕەکایان کە لە ئاهەنگی هاسەرگیریدا وەک دیاری پێیان درابوو بەخشییە غەززە.
سامی ئەبو زوهری یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە لە مێردین وتی، "ئەم ڕێککەوتنە وەک وێستگەیەک دەبینین. تا کاتی ڕزگاربوونی قودس بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان."